كاته‌كانى نوێژ
بەروار: 2010/06/10سەردارن: 8455نوسەر: سيد سابق
نوێژ چه‌ند كاتێكى دیارى كراوى بۆ دانراوه ئه‌بێ هه‌ر نوێژێك له‌و كاته‌دا بكرێت كه بۆى دیارى كراوه، به‌پێی ئه‌وه‌ى خواى گه‌وره فه‌رموویه‌تى: { إِنَّ الصَّلاَةَ كَانَتْ عَلَى الْمُؤْمِنِينَ كِتَابًا مَّوْقُوتًا} (103) سورة النساء واته: به‌رِاستى نوێژ فه‌رِزێكه له‌سه‌ر باوه‌رِداران كاتی دیارى كراوی هه‌یه.
كاتى نوێژى نیوه‌رِۆ:
نوێژى نیوه‌رِۆ له‌و كاته‌وه ده‌ست پێ ئه‌كات كه رِۆژ له‌ناوه‌رِاستى ئاسمان لاى دابێت ...
كاتى نوێژى عه‌سر :
نوێژى عه‌سر له‌و كاته‌وه ده‌ست پێ ده‌كات كه سێبه‌رى هه‌موو شت وه‌كو خۆى لێ دێت جگه له سێبه‌رى (زه‌وال)، وه كاته‌كه‌ى هه‌تا خۆرئاوابوون درێژ ئه‌بێته‌وه. .
كاتى نوێژى ئێواره:
نوێژى ئێواره له‌و كاته‌وه ده‌ست پێ ئه‌كات كه خۆر ئاوا ئه‌بێت و له‌چاو وون ئه‌بێت، وه ماوه‌كه‌ى درێژ ئه‌بێته‌وه هه‌تا سوورایى كه‌ناری ئاسمان نامێنێ
كاتى نوێژى خه‌وتنان:
نوێژى خه‌وتنان له نه‌مانى (شفق) سوورایى كه‌ناری ئاسمانه‌وه ده‌ست پێ ئه‌كات، وه كاته‌كه هه‌تا نیوه‌ى شه‌و درێژ ئه‌بێته‌وه
كاتى نوێژى به‌یانى:
كاتى نوێژى به‌یانى له ده‌ركه‌وتنى كازیوه‌ى رِاستى به‌یانه‌وه، واته: فه‌جرى صادق، ده‌ست پێ ئه‌كات هه‌تا رِۆژ هه‌ڵدێ.