خۆ شۆردن (الغسل)
بەرواری بڵاوکردنەوە: ٢٠١٠/٠٥/٢٢ خۆ شۆردن: ئەویە هەموو لەش ئاوى بەر بكەوێت، ئەمەش كارێكە شەرع دایناوە بەپێى فەرموودەى خواى گەورە. ئەو شتانەى خۆ شۆردن واجب ئەكەن: خۆ شۆردن واجب ئەبێ بە هۆى پێنج شتەوە: یەكەم: هاتنە دەرى مەنى. هاتنە دەرى مەنى بە شەهوەتەوە، لە كاتى نوستن دا بێت یا كاتى ئاگایى، نێر بێت یا مێ. دووەم: گەیشتنى هەردوو شوێنى خەتەنە بە یەكتر: واتە: سەرى زەكەر لە هینى ئافرەتدا وون بكرێت با ئاویش نەیاتەوە سێیەم: پاك بوونەوە لە خوێنى حەیز و زەیستانى چوارەم مردن:- ئەگەر موسڵمانی مرد شۆرینی واجبە بە ئیجماع. پێنجەم: بێ باوەڕ كاتێك موسڵمان بوو:- كاتێك بێ باوەڕێك موسڵمان بوو پێویستە لەسەرى خۆى بشۆرێت. ئەوەی كە حەرامە لەسەر لەش گران: ئەمانەى خوارەوە لەسەر لەش گران حەرامە: 1- نوێژ كردن. 2- (طواف). 3- دەست دان لە قوڕئان و هەڵگرتنى. 4- قوڕئان خوێندن. 5- مانەوە لە مزگەوتدا. www.ba8.org |