النجاسة (پیسی) و جۆرەكانى پیسى
بەرواری بڵاوکردنەوە: ٢٠١٠/٠٥/١٥ (النجاسە) ئەو شتە پیسییەیە كە پێویستە لەسەر موسڵمان خۆی لێ بپارێزێ، و ئەگەر بەر شوێنێكى كەوت ئەبێ بیشوات و شوێنەكەى پاك بكاتەوە. جۆرەكانى پیسى (أنواع النجاسات): 1- مردارەوەبوو: 2- خوێن (الدم): جا یەكسانە خوێنەكە خوێنى ڕژاو بێت وەك ئەو خوێنەى لە شتى سەربڕاو ئەڕوات، یا خوێنى بێ نوێژى ئافرەتان بێ 3- گۆشتى بەراز. 4، 5، 6 - ڕشانەوە و میز و پاشەڕۆكى ئادەمى:زانایان هەموو پێك هاتوون لەسەر پیسێتى ئەم شتانە، جگە لەوە نەبێت كە ڕشانەوەى كەم لێ بوردنى لەسەرە. 7- وەدى (الودي):وەدى ئاوێكى سپى خەستە دوواى میز كردن دێتە دەر، ئەم ئاوەش پیسە بەڕاى هەموو زانایان بێ جیاوازى و خیلاف. 8- (مذي):(مذي) ئاوێكى سپى لینجە كاتى بیر كردنەوە لە جیماع یا دەس بازى كردن لەگەڵ خێزاندا دێتە دەر. 9- مەنى، (المني): هەندێ لە زانایان بۆ ئەوە چوون كە مەنی پیسە، وە وا دیارە پاكە، بەڵام (مستحب) وایە بشۆرێت ئەگەر تەڕ بێت، وە بپروێت ئەگەر ووشك بوو. 10- میز و تەرسى ئەوشتانەى گۆشتیان ناخۆرێت. 11- پیسایى خۆر - (الجلاّلة) 12- ئارەق - (الخمر):ئارەق لاى جەماوەرى زانایان پیسە 13- سەگ - (الكلب):سەگیش پیسە، وە كە دەم بخاتە هەر شتێكەوە پێویستە ئەو شتە حەوت جار بشۆرێت، یەكەم جاریان بە قوڕاو بێت. www.ba8.org |