به‌رنامه‌یه‌كى كردارى بۆ چێژى خواپه‌رستى
بەروار: 2010/05/16سەردارن: 3794نوسەر: میهره‌بان محمد
كاتێك لهبلال (رضي الله عنه) پرسى یان: هۆكارى ئارام گرتنت (صبر) لهباوهرِ, سهرهرِاى ئه‌و هه‌موو ئازار‌و ئه‌شكه‌نجه سه‌خته وهفرِێ دانت له‌سه‌ر زه‌وى مه‌ككه؟ ئه‌ویش ووته به‌ناوبانگه‌كه‌ى ووت: ((مزجت مرارة العذاب بحلاوة الإيمان)), واته: تاڵى و ناخۆشى سزام تێكه‌ڵ به‌شیرینى باوهرِ كرد, شیرینى باوهرِ هه‌ڵچوو و سه‌ركه‌وت.
# ئه‌مه زیاتر بابه‌تێكى كردارى یه ئه‌گینا بیردۆزى به‌كه‌ڵك و به‌سوودى لێ به‌ده‌ست ناهێنیت ئه‌گه‌ر به‌جه‌خت لهسهركراوى و سووربوونه‌وه ئه‌نجامى نه‌ده‌ى.
# مه‌رجه‌كانى سه‌ركه‌وتنى ئه‌م به‌رنامه‌یه:
* هه‌ست كردن به‌پێویستى ئه‌م به‌رنامه‌یه.
* دڵسۆزى (ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێت دڵسۆز بیت له‌خۆت بپرسه: بۆچى ئه‌م كاره ده‌كه‌م؟ بۆ ئه‌وه نى یه كه‌به‌هه‌شت به‌ده‌ست بێنم و رِزگارم بێت. وه ئه‌وه‌ى یارمه‌تیده‌ره بۆ دڵسۆزى خوێندنه‌وه‌ى سیفاتى به‌هه‌شت و دۆزه‌خ و ناسینه‌وه‌ى ناو‌و سیفه‌ته‌كانى په‌روه‌ردگار. وهبزانیت كهزهرهرو قازانج به‌ده‌ستى خوایه وه‌خه‌ڵك هیچ زه‌ره‌رو قازانجى نى یه بۆت.
* ئارام گرتن و تێكۆشان (الصبر والمجاهدة): خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێ: [ إِنَّمَا يُوَفَّى الصَّابِرُونَ أَجْرَهُم بِغَيْرِ حِسَابٍ] (سورة الزمر: 10), واته: پاداشتى ئارامگران به‌بێ حیساب ده‌درێته‌وه. وه‌خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێ: [ وَالَّذِينَ جَاهَدُوا فِينَا لَنَهْدِيَنَّهُمْ سُبُلَنَا وَإِنَّ اللَّهَ لَمَعَ الْمُحْسِنِينَ] (سورة العنكبوت: 69), واته: وه ئه‌وانه‌ى كهلهپێناومدا تێكۆشان, هیدایه‌تیان ده‌ده‌م بۆ رِێگاى رِاست وه‌خوا له‌گه‌ڵ چاكه‌كارانه.
* چاوهرِوانى پاداشت: واته هه‌ر كارێكى چاك كه‌ئه‌نجامى ده‌ده‌ى چاوهرِوانى پاداشتى دنیایى لێ نه‌كه‌یت به‌ڵكو ته‌نها چاوهرِوانى پاداشتى خوا بكه‌یت.
* نزا كردن (الدعا‌ء).
# به‌رنامه‌ى كردارى بۆ چێژ وه‌رگرتن لهخواپهرستى:
ئه‌م به‌رنامه‌یه نزمترین ئاسته‌و تا زۆرتر كارى تێدا بكه‌یت باشتره:
1ـ رِۆژووگرتن له‌هه‌موو مانگێكدا, سێ رِۆژى ناوهرِاستى هه‌ر مانگێكى عه‌ره‌بى له‌گه‌ڵ شه‌ش رِۆژى شه‌وال و رِۆژى عه‌ره‌فه‌و عاشورا.
2ـ خه‌تم كردنى قورئان هه‌موو مانگێك, باشترین رِێگا ئه‌وه‌یه پێش هه‌موو نوێژێك چوار لاپهرِه, به‌م شێوه‌یه رِۆژى جوزئێك ته‌واو ده‌كه‌یت و هه‌موو مانگێك خه‌تمه‌یه‌ك ده‌كه‌یت.
3ـ زوو به‌ده‌م چوونه‌وه‌ى نوێژه‌كان.
ئه‌گه‌ر گوێت لهبانگدهر بوو ووتى (حي على الصلاة) وهدهرچوویت بۆ مزگه‌وت, یانى زوو دورچوویت و دوانهكهوتى.
سووده‌كانى زوو به‌ده‌م چوونه‌وه‌ى نوێژه‌كان:
گه‌شتن به(تكبیرى احرام), به‌مه‌ش دوو سه‌رفرازیت بۆ ده‌نووسرێت وه‌ك له‌م فه‌رمووده‌دا هاتووه: ((من أدرك تكبيره الاحرام مع الإمام أربعين يوما كتبت له براءتان براءة من النفاق وبراءة من النار)), واته: هه‌ركه‌سێ چل رِۆژ به‌سه‌ریه‌كه‌وه گه‌شته قامه‌ت دابه‌ستن له‌گه‌ڵ ئیمامدا دوو سه‌رفرازى بۆ ده‌نووسرێت. سهرفرازییهك لهدوورِوویى (النفاق) وه سهرفرازییهك له‌ئاگر.
* فریشته‌كان دوعاى لێ‌خۆش بوونت بۆ ده‌كه‌ن.
* قه‌د نوێژى جه‌ماعه‌تت به‌سه‌رناچێ.
* هۆكارێكه بۆ په‌یوه‌ست بوونى دڵ به‌مزگه‌وته‌وه.
* له‌كاتى دانیشتن تا ده‌رچوونت له‌مزگه‌وت پاداشتت بۆ ده‌نووسرێت.
4ـ پارێزگارى كردن له‌نوێژه سوننه‌ته‌كان ( دوو رِكات پێش نوێژى به‌یانى, چوار پێش نوێژى نیوهرِۆ, دوو رِكات پاش نوێژى مه‌غریب و دوو رِكات دواى نوێژى عیشا). له‌فه‌رمووده‌یه‌كدا كهعائیشه (رِهزاى خواى لێ بێت) دهیگێرِێتهوه, كه‌پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم ده‌فه‌رموێ: (( من صلى الله أثنتي عشرة ركعة من غير الفريضة بني الله له بيتا في الجنة)), واته: هه‌ركه‌س جگه له‌نوێژه فه‌رزه‌كان له‌شه‌وو رِۆژێكدا دوازده رِكات نوێژى سوننه‌ت بكات ئه‌وا خوا ماڵێكى له‌به‌هه‌شتدا بۆ دروست ده‌كات.
5ـ پارێزگارى كردن له‌دوو رِكات نوێژى چێشته‌نگاو (ضحى) كه‌پێى ده‌ڵێن (صلاة الأوابين (الرجاعين من الذنوب) ), واته: ئه‌وانه‌ى له‌تاوان دهگهرِێنهوه وهتهوبه ده‌كه‌ن, وه له‌فه‌رمووده‌یه‌كدا هاتووه: (( كل سلامى من الناس عليه صدقة....)), واته: هه‌موو جومگه‌یه‌ك لهجومگهكانى مرۆڤ به‌خشنده‌یى و خێرى له‌سه‌ره. وه له‌فه‌رمووده‌یه‌كى تردا هاتووه كهبهخشندهیىیهكهى نوێژى چێشته‌نگاو (ضحى)یه, وه ئه‌وه‌ى جێگاى سهرسورِمانه كهپزیشكانیش ئه‌مه‌یان سه‌لماندووه.
وه له‌كاتى به‌رزبوونه‌وه‌ى خۆر به‌قه‌ده‌ر رِمحێك ده‌ست پێ ده‌كات ( واته چاره‌ك سه‌عاتێك پاش خۆرهه‌ڵهاتن تا سێ چاره‌ك پێش نوێژى نیوهرِۆ).
6ـ هه‌وڵ بده له‌شت پاك و خاوێن بێت, ئه‌زانى بۆ؟
وه‌ڵام: چونكه یارمه‌تیده‌ره بۆ ئه‌نجامدانى كرده‌وه‌ى چاك و دوورخستنه‌وه‌یه له‌شه‌یتان و ته‌مه‌ڵى.
7ـ پارێزگارى كردن له‌دوو رِكات سوننه‌تى ده‌ست نوێژ, وه پاداشتى له‌م فه‌رمووده‌یه‌ى پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم ده‌رده‌كه‌وێت كاتێك بهبلال ده‌ڵێت: ((إني سمعت قرع نعليك في الجنة)), واته: گوێم له‌ده‌نگى نه‌عله‌كانت بوو له‌به‌هه‌شتدا, وه‌پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم رِوونى كرده‌وه كههۆكهى ئه‌وه‌یه هه‌ركات ده‌ست نوێژى بگردایه نوێژى له‌دواى ده‌كرد.
پ/ ئایا دوو رِكاتى ده‌ست نوێژ له‌كاتى نه‌هیدا ده‌كرێت؟
و/ ئه‌گه‌ر به‌به‌رده‌وامى بیكات ئه‌وا بۆى نه‌هى نىیه.
8ـ با هه‌موو كات زمانت پاراو بێت بهزیكرى خوا به‌تایبه‌تى زیكره‌كانى (به‌یانیان و ئێواران, كاتى خه‌وتن, رِۆشتن و ده‌رچوون لهمزكهوت,و ئه‌وانى دى..) وه به‌رده‌وام داواى لێ‌خۆش بوون بكه, وه‌گه‌وره‌ترین و باشترین زیكر قورئان خوێندنه.
9ـ هه‌موو شه‌وێك پێش خه‌وتن دوو رِكات نوێژ بكه به‌نیه‌تى ئه‌وه‌ى كه‌شه‌و نوێژه.
10ـ داواى فێربوونى زانست بكه, وه‌ك: له‌به‌ركردنى قورئان و رِۆشتن بۆ وانه‌و موحازه‌ره ئایینى یه‌كان, وه خوێندنه‌وه‌ى كتێبى ئایینى به‌سوود, وه تۆماركردنى سووده‌كانى لهپهرتووكێكدا له‌پاش خوێندنه‌وه‌ى.
11ـ پارێزگارى كردن له‌نوێژى به‌یانى و دوانه‌خستنى له‌كاتى خۆى وه‌هه‌روه‌ها نوێژى ووتر.
12ـ خێركردن (صدقه) رِۆژانه یان هه‌فتانه, هه‌رچه‌ند برِى پاره‌كه كه‌میش بێت, چونكه ئه‌گه‌ر رِۆژانه خێربكهى ئه‌وا فریشته‌یه‌ك هه‌موو رِۆژێك دوعات بۆ ده‌كا, وه بهردهوامىیه بۆ كارى خێر,و هۆیه‌كه بۆ له‌زه‌ت وه‌رگرتن لهخواپهرستى.
13ـ شه‌وان پێش خه‌وتن موحاسه‌به‌ى خۆت بكه, ده‌زانى موحاسه‌به چۆن ده‌بێت؟
وه‌ڵام/ به‌م شێوه‌یه: ئایا چ زانستێك فێربووم ئهمرِۆ؟ ئایا خواپه‌رستیم به‌ته‌واوى ئه‌نجامدا؟ ئایا ئهمرِۆ چ تاوانێكم كردووه تا تۆبه بكه‌م و بگهرِێمهوه؟ باشه له‌به‌ر چى كهمو كورتى و كه‌مته‌رخه‌میم كردووه له‌ئه‌نجامدانى كرده‌وه‌ى چاك؟
14ـ به‌رده‌وام تۆبه بكه‌و بگهرِێرهوه بۆ لاى خوا, پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم ده‌فه‌رموێ: (( إني لأستغفر الله وأتوب إليه في اليوم والليلة أكثر من سبعين مرة)), واته: من له‌شه‌وو رِۆژێكدا زیاتر له‌حه‌فتا جار ته‌وبه ده‌كه‌م و داواى لێ‌خۆش بوون له‌خوا ده‌كه‌م.
15ـ بیركردنه‌وه.. خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێ: [ الَّذِينَ يَذْكُرُونَ اللّهَ قِيَامًا وَقُعُودًا وَعَلَىَ جُنُوبِهِمْ وَيَتَفَكَّرُونَ فِي خَلْقِ السَّمَاوَاتِ وَالأَرْضِ رَبَّنَا مَا خَلَقْتَ هَذا بَاطِلاً سُبْحَانَكَ فَقِنَا عَذَابَ النَّارِ]( سورة آل عمران: 191), واته: ئه‌وانه‌ى كه بهرِاوهستاوى و دانیشتن و رِاكشانهوه زیكرى خوا ده‌كه‌ن و بیر له‌دروست كردنى ئاسمانه‌كان و زه‌وى ده‌كه‌نه‌وه, ئه‌ى په‌روه‌ردگارمان تۆ ئه‌مه‌ت له‌هیچ و خۆرِا دروست نه‌كردووه, پاك و بێگه‌ردى هه‌ر بۆ تۆیه وهبمان پارێزه له‌ئاگر.
16ـ دڵت خاوێن بكه‌ره‌وه لهرِق و كینه‌و به‌خیلى و... .
17ـ بانگه‌وازكردنى خه‌ڵك بۆ لاى په‌روه‌ردگار.
18ـ وازهێنان له‌تاوان و سه‌رپێچى له‌پێناوى په‌روه‌ردگاردا.
19ـ گوێرِایهڵى كردنى دایك و باوك.
20ـ په‌یوه‌ندى خزمایه‌تى (صلة الرحم), سه‌ردانى خزم و كه‌س و كار له‌پێناوى خوادا.