پێشه‌كی زانای پایه‌به‌رز مامۆستا (محمد ناصر الدين الألباني)
له چاپی یه‌كه‌مدا
إنَّ الحَمدَ للهِ، نَحمَدُهُ، وَنَستَعِينُهُ، وَنَستَغفِرُهُ، وَنَعُوذُ بِاللهِ مِن شُرُورِ أنفُسِنَا وَمِن سَيِّئَاتِ أعمَالِنَا، مَن يَهدِهِ اللهُ فَلَا
مُضِلَّ لَهُ وَمَن يُضلِل فَلا هَادِي لَهُ، وَأشهَدُ أن لا إلَهَ إلا اللهُ وَحدَهُ
لا شَريِكَ لَهُ وَأشهَدُ أنَّ مُحَمَّداً عَبدُهُ وَرَسُولُه.
[يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُواْ اتَّقُواْ اللّهَ حَقَّ تُقَاتِهِ وَلاَ تَمُوتُنَّ إِلاَّ وَأَنتُم مُّسْلِمُونَ] [سورة آل عمران 102] .
[يَا أَيُّهَا النَّاسُ اتَّقُواْ رَبَّكُمُ الَّذِي خَلَقَكُم مِّن نَّفْسٍ وَاحِدَةٍ وَخَلَقَ مِنْهَا زَوْجَهَا وَبَثَّ مِنْهُمَا رِجَـالاً كَثـِيـرًا وَنِـسَاء وَاتَّقُـواْ اللّهَ الَّذِي تَسَاءَلُـونَ بِــهِ وَالأَرْحَـامَ إِنَّ اللّهَ كَانَ عَلَيْـكُمْ رَقِيبًا][سورة النساء : 1] .
[يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا اتَّقُوا اللَّهَ وَقُولُوا قَوْلًا سَدِيدًا يُصْلِحْ لَكُمْ أَعْمَالَكُمْ وَيَغْفِرْ لَكُمْ ذُنُوبَكُمْ وَمَن يُطِعْ اللَّهَ وَرَسُولَهُ فَقَدْ فَازَ فَوْزًا عَظِيمًا] [سورة الأحزاب :70 ـ 71] (*)
به‌ڕاستی كتێبـی (فقه السنة)ی مامۆستا سید سابق باشترین كتێبه كه من بینیبێتم له‌و بابه‌ته‌دا دانرابێت.
له جوانی به‌ش به‌ش كردنی و ڕه‌وانی و شیرینی (أسلوب) داڕشتنی، له‌گه‌ڵ دوری كردنی له ووشه‌و ڕسته‌ی ئاڵۆز‌و گران كه كه‌م كتێبـی فیقهی هه‌یه تێیدا نه‌بێت.
جا ئه‌مه هانی گه‌نجه موسڵمانه‌كانی داوه ڕوی تێ بكه‌ن و خۆیانی پێ شاره‌زا بكه‌ن له دینی خوادا، وه ئاسۆی توێژینه‌وه‌ی سوننه‌تی پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم ی له‌به‌رده‌میاندا كرده‌وه‌و هه‌ڵی نان بۆ ده‌رهێنانی ئه‌وه‌ی كه تیایه‌تی له‌و گه‌نجینه‌و زانستانه‌ی كه هه‌ر موسڵمانێك خوای گه‌وره ویستبێتی چاكه‌ی پێ بگه‌یه‌نێت لێ‌ی بێ نیاز نابێت.
هه‌روه‌ك پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم فه‌رمویه‌تی: (مَن يُرِدِ اللهُ بِهِ خَيراً يُفَقِّههُ فِي الدِّين) واته: ئه‌گه‌ر خوای گه‌وره بیهه‌وێت سود به كه‌سێك بگه‌یه‌نێت، له دیندا شاره‌زای ئه‌كات، ئه‌م حه‌دیسه (متفق علیه)یه و له (سلسلة الأحاديث الصحيحة) دا ته‌خریج كراوه به ژماره(1194)
وه ده‌رچونی ئه‌م كتێبه به‌ڕای من پێویستی‌یه‌كه له پێویستی‌یه‌كانی ئه‌م سه‌رده‌مه، چونكه له‌و كتێبه‌دا بۆ زۆرێك له موسڵمانان ده‌ركه‌وتوه كه ڕزگاربونیان نی‌یه له لادان و دوبه‌ره‌كی و هه‌ره‌سهێنان و زاڵ بونی بێ باوه‌ڕان و گومڕایان به‌سه‌ریانا، ئیللا به گه‌ڕانه‌وه نه‌بێت بۆ كتێبـی خوا‌و سوننه‌تی پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی صلى الله عليه وسلم. بۆ ئه‌وه‌ی ته‌نها له‌و دوانه كاروباری دینه‌كه‌یان و پێویستی‌یه‌كانی فیقهه‌كه‌یان وه‌ربگرن.
جا هه‌ر بۆیه پێویست بو بۆ عاممه‌ی خه‌ڵك سه‌رچاوه‌یه‌كیان هه‌بێت كه به ئاسانی ده‌ستیان پێی بگات و بتوانن پشتی پێ ببه‌ستن و موڕاجه‌عه‌ی بكه‌ن له كاتی پێویستدا.
وه ئه‌و سه‌رچاوه‌یه به شێوه‌یه‌ك بێت كه بێ نیازیان بكات له موراجه‌عه‌ی زۆر بۆ سه‌رچاوه به‌رفراوانه‌كان ته‌نها له‌به‌ر چه‌ند مه‌سه‌له‌یه‌ك زۆر بن یان كه‌م.
ئیتر ئه‌وه‌بو خوای گه‌وره مامۆستا (سید سابق)ی ڕێنمونی كرد كه ئه‌م كتێبه بۆ خه‌ڵك ده‌ربكات، جا به‌وه ڕێگای بۆ ڕوناك و نزیك كردنه‌وه، خوای گه‌وره پاداشتی به‌خێری بداته‌وه.
له‌به‌ر ئه‌وه من له زوه‌وه له‌كاتی ده‌رچونی به‌رگی یه‌كه‌می له قه‌واره بچوكه كۆنه‌كه‌یدا و ئێستاش هانی هه‌مو ئه‌و كه‌سانه‌م داوه كه ئاره‌زومه‌ندی سوننه‌تن و یارمه‌تیده‌ری حه‌قن كه ئه‌و كتێبه‌یان هه‌بێت و سود وه‌ربگرن له‌و سوننه‌ت و حه‌قه كه تیایه‌تی.
تا وای لێ هات نوسخه‌كانی له‌ناو ڕیزی برا سه‌له‌فی‌یه‌كانمان و جگه له‌وانیش له دیمه‌شق و شاره‌كانی تری ووڵاتی سوریا‌و جگه له‌وێش بڵاو بۆوه. وه له ئه‌نجامی ئه‌وه‌وه پرسیارێكی زۆر له‌و برایانه‌مانه‌وه به‌ره‌و ڕوی من كرایه‌وه له‌باره‌ی چه‌ْنده‌ها مه‌سه‌له و حه‌دیس كه له‌و كتێبه‌دا هاتون.
منیش به گوێره‌ی ئه‌وه‌ی كه ئه‌مزانی وه‌ڵامم ئه‌دانه‌وه‌و زۆر جاریش وه‌ڵامه‌كه‌ی من پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه ئه‌بو كه له كتێبه‌كه‌دا هاتوه، چونكه زۆر له حه‌دیسه‌كانیم به لاواز دائه‌نا و زۆر له مه‌سه‌له‌كانیم به هه‌ڵه دائه‌نا، جا كاتێك هه‌ندێك له‌و كه‌سانه‌ی كه به په‌رۆشن بۆ شاره‌زا بون له سوننه‌ت و سورن له‌سه‌ر بڵاوبونه‌وه‌ی له‌نێوان ئوممه‌تی ئیسلامی‌دا به شێوه‌یه‌كی ڕاست ئه‌مه‌یان بینی، پێشنیاری ئه‌وه‌یان كردم كه ئه‌و ڕه‌خنانه‌ی هه‌مه له‌سه‌ر كتێبه‌كه بیان نوسم و له‌نێوان خه‌ڵكیدا بڵاویان بكه‌مه‌وه، جا له‌سه‌ره‌تاوه به‌هانه‌م هێنایه‌وه له‌سه‌ر ئه‌نجام دانی ئه‌و كاره، به‌ڵام كاتێك ئه‌م داواكاری‌یه چه‌ند جاره بۆوه له لایه‌ن چه‌ندین كه‌سی تره‌وه جه‌خت كرا له‌سه‌ری، پێم وابو كه هه‌ر ئه‌بێت داواكاری‌یه‌كه‌یان به‌جێ بهێنم و ئاواته‌كه‌یان بهێنمه دی، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌م كاره خزمه‌تێكه بۆ كتێبه‌كه ، به‌ڵكو هه‌ر خودی ئه‌و بۆ چونه‌یه كه دانه‌ر بانگه‌وازی خه‌ڵكی بۆ كردوه ئه‌ویش: (كۆكردنه‌وه‌یانه له‌سه‌ر كیتاب و سوننه‌ت و له‌ناوبردنی ناكۆكی و بیدعه‌ی ده‌مارگیری مه‌زهه‌بی‌یه...)، وه‌كو خۆی له پێشه‌كی كتێبه‌كه‌یدا دانی به‌مه‌دا ناوه.
زیاد له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش ئه‌وكاره پوخته كردنی كتێبه‌كه‌یه له‌و هه‌ڵه فیقهی‌یانه‌ی كه تیایه‌تی، هه‌روه‌ها له‌و حه‌دیسه زه‌عیفانه‌ی كه بونیان له‌و كتێبه‌دا دژایه‌تی‌یه له‌گه‌ڵ (فقه السنة)دا.
به‌م كاره‌شم هه‌ندێك له‌و ئاره‌زوه به‌دی دێت كه یه‌كێك له براكانمان بۆ هه‌ردو لامانی ده‌رخستبو كاتێك چوبو بۆ میسر، كه ئه‌ویش هاوكاری كردنه له نزیكه‌وه له پێناوی ئه‌و بیر‌و بۆچونه‌ی باس كرا، به‌ڵام چه‌ند هۆیه‌ك بو به ڕێگری ئه‌وه‌ی ئه‌و هاوكاری‌یه بكرێت، گرینگ‌ترینیان: دوری شوێن، و گرانی به یه‌ك گه‌یشتن بو، جا كاتێك ئه‌وه‌م له‌ده‌ست چو، له‌وه‌دا كه‌مته‌رخه‌می ناكه‌م كه له دوره‌وه هاوكاری بكه‌م، چونكه هه‌روه‌ك ووتراوه: (ما لا یدرك كله لا یترك جُلُّه) واته: ئه‌وه‌ی كه ده‌ست به هه‌موی ناگات به یه‌كجاری وازی لێ ناهێنرێت.
ئیتر كاتێك خوای گه‌وره سینه‌می بۆ ئه‌و كاره فراوان كرد و دڵنیا بوم پێی، ده‌ستم كرد به خوێندنه‌وه‌ی ئه‌وه به‌شانه‌ی كه ده‌رچوبون له كتێبه‌كه، به شیوه‌یه‌كی ورد و بیركردنه‌وه‌وه.
وه هه‌ركاتێك شتێكم بۆ ده‌ربكه‌وتایه كه شایه‌نی باس و ئاگادار كردنه‌وه بێت له‌سه‌ری لای خۆم له چه‌ند كاغه‌زێكدا ئه‌م نوسی و ته‌علیقم له‌سه‌ر ئه‌دا.
وه هه‌ر ئه‌وه‌نده كه ته‌واو بوم له ته‌علیق دانه‌كه‌م له‌سه‌ری، پێویستی ئه‌و كاره‌م بۆ ده‌ركه‌وت، چونكه له دوای ئه‌و لێكۆڵینه‌وه‌یه چه‌ند هه‌ڵه‌یه‌كی زۆرم بۆ ده‌ركه‌وت كه هه‌ندێكیان زۆر گرینگن و به بیرمدا نه‌ده‌هات كه له‌و كتێبه‌دا هه‌بن، جا له‌به‌ر ئه‌وه پێم وابو كه پێویسته ڕون بكرێنه‌وه، وه خوای گه‌وره‌ش یارمه‌تی دام بۆ ئه‌و كاره، و سوپاس و ستایش هه‌ر بۆ ئه‌و.
له‌وانه‌یه كه به‌سود بێت ئه‌گه‌ر باسی جۆری ئه‌و هه‌ڵانه بكه‌م به‌شێوه‌یه‌كی كورت، بۆئه‌وه‌ی خوێنه‌ر به شێوه‌یه‌كی گشتی لێ‌ی تێ بگات و گرینگی ئه‌و ڕه‌خنانه‌ی بۆ ده‌ربكه‌وێت، جا ده‌ڵێم:
ته‌قریبه‌ن ئه‌كرێت ئه‌و هه‌ڵانه كۆ بكرێنه‌وه به‌م جۆره‌ی خواره‌وه:
1- چه‌ند حه‌دیسێكی زۆر هه‌یه كه دانه‌ر بێ ده‌نگه‌ی له‌سه‌ر كردون كه‌چی لاوازیشن.
2- چه‌ند حه‌دیسێكی تر هه‌یه كه به (قوي) داناون، به‌ڵام ئه‌گه‌ر لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌سه‌ر بكرێت (قوي) نین به‌ڵكو (واهی)ن.
3- چه‌ند حه‌دیسێكی به لاواز داناون، كه‌چی «صحيح»ن، یان چه‌ند سه‌نه‌دێكی تریان هه‌یه كه «صحيح»ه.
4- چه‌ند حه‌دیسێكی تر هه‌یه كه دانه‌ر ئه‌یانگێڕێته‌وه بۆ جگه له «صحيحين» (واته: بوخاری و موسلیم) به‌ڵام ئه‌و حه‌دیسانه یان له هه‌ردوكیاندا هه‌یه یان له یه‌كێكیاندا.
5- چه‌ند حه‌دیسێك هه‌یه كه ئه‌یانگێڕێته‌وه بۆ یه‌كێك له «صحيحين» و جگه له «صحيحين» یش كه‌چی ئه‌سڵێكیان نی‌یه له‌و دوانه‌دا.
6- چه‌ند حه‌دیسێك دێنێت كه هه‌ر نین له كتێبه‌كانی «سنة» دا.
7- حه‌دیسێك دێنێت له‌ڕێگای «صحابي»یه‌كه‌وه كه ناوی ئه‌بات به ریوایه‌تی كۆمه‌ڵێك له زانایانی حه‌دیس، به‌ڵام ئه‌و حه‌دیسه لای هه‌ندێكیان له ڕێگای «صحابي» یه‌كی تره‌وه‌یه، یان زیاتر.
8- حه‌دیس ئه‌داته پاڵ ئه‌وكه‌سه‌ی كه ته‌خریجی كردوه‌و بێ ده‌نگ ئه‌بێ له‌سه‌ری، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ته‌خریج كه‌ری حه‌دیسه‌كه دوای ته‌خریج شتێكی هێناوه كه «صحة» ی حه‌دیسه‌كه‌ی عه‌یبدار كردوه.
9- له مه‌سه‌له‌كانیدا شوێن به‌ڵگه نه‌كه‌وتوه، چونكه زۆر جار مه‌سه‌له‌یه‌ك باس ئه‌كات و به‌ڵگه‌یه‌كیشی نی‌یه كه پاڵپشتی بكات، وه هه‌ندێك جاریش «قیاس» ی بۆ ئه‌كات به به‌ڵگه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا حه‌دیسێكی «صحيح» ی له‌باره‌وه هاتوه، وه هه‌ندێك جاریش به «عموم» به‌ڵگه ئه‌هێنێته‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كه به‌ڵگه‌یه‌كی «خاص» هه‌یه له‌باره‌یه‌وه.
10- نه‌گه‌یشتن به‌وپه‌ڕی مه‌سه‌له‌كانی (فصل) هه‌روه‌كو (الأغسال المستحبة) و وێنه‌ی ئه‌و.
11- له یه‌ك مه‌سه‌له‌دا چه‌ندین ڕاو بۆچونی هێناوه كه به‌رهه‌ڵستی یه‌كتر ئه‌كه‌ن به‌بێ ئه‌وه‌ی یه‌كێكیان په‌سه‌ند بكات.
12- دودڵی كردنی له هه‌ندێك مه‌سه‌له له یه‌ك جێگادا، جا ڕایه‌ك هه‌ڵده‌بژێرێت له ئه‌وه‌ڵی باسه‌كه‌دا، به‌ڵام له كۆتایی‌باسه‌كه‌دا هه‌ڵی ئه‌وه‌شێنێته‌وه.
13- له‌و ڕاو بۆچونانه‌دا كه به‌رهه‌ڵستی یه‌كتر ئه‌كه‌ن ڕایه‌ك پارسه‌نگ ئه‌داته‌وه كه شایه‌نی پارسه‌نگ دانه‌وه نی‌یه، له‌به‌ر لاوازی به‌ڵگه‌كه‌ی، و به‌هێزی به‌ڵگه‌ی به‌رامبه‌ره‌كه‌ی.
14- موخاله‌فه كردنی بۆ حه‌دیسی (صحيح) له چه‌ندین شوێندا، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌و حه‌دیسه هیچ حه‌دیسێكی تر (معارض) ی نی‌یه.
ئه‌م جۆره‌شیان ناشیرینترینیانه كه دانه‌ر تێى كه‌وتوه، چونكه له هیچ شتێك‌دا نایه‌ته‌وه له‌گه‌ڵ ڕێنمایییهكهی دانه‌ر بۆ خه‌ڵكی كه ده‌ست به سوننه‌ته‌وه بگرن. به تایبه‌تی كه زانیت له‌و موخاله‌فه كردنه‌یا به‌هانه‌ی دانه‌ر له‌و جیاوازی كردنه‌دا ته‌نها ئه‌وه‌یه كه جومهور له هه‌ندێك مه‌سه‌له‌دا كاریان به‌و حه‌دیسه نه‌كردوه، یان دانه‌ر نه‌یزانیوه كه كه‌سانێكی تر له مه‌سه‌له‌یه‌كی تردا كاریان پێ كردووه، جا ئه‌مه‌یه (شبهة) گومان و سه‌رلێ‌تێكچونی ئه‌وكه‌سانه‌ی كه ته‌قلید ئه‌كه‌ن و ڕه‌ددی سوننه‌ته‌كان ئه‌ده‌نه‌وه‌و به‌رامبه‌ریان ئه‌وه‌ستن، وه له‌مه‌ودوا قسه‌ی ئیمام شافیعی دێت كه ئه‌م شوبهه‌یه پوچه‌ڵ ئه‌كاته‌وه‌و ڕه‌گ و بێخی ده‌رئه‌هێنێت، خوای گه‌وره پاداشتی خێری بداته‌وه.
له‌وانه‌یه باش بێت باسی ئه‌وه بكه‌م كه من نامه‌وێ به ڕه‌خنه گرتنه‌كه‌م له‌سه‌ر ئه‌م كتێبه‌و ده‌رخستنی هه‌ڵه‌كانی شتێك له نرخی كتێبه‌كه دابه‌زێنم، یان له حه‌قی كه‌م بكه‌مه‌وه، به‌ڵكو ته‌نها ئه‌مه‌وێ حه‌ق به حه‌ق سه‌ربخه‌م، وه (فقه السنة) بپارێزم له هه‌ڵه ئه‌وه‌نده‌ی كه بكرێ، چونكه ئه‌وه زیاتر هۆیه بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵك ڕوی تێ بكه‌ن و سودی لێ وه‌ربگرن، وه هه‌روه‌ها شیاوتره بۆ بڕینی زمانی دوشمنانی ئه‌م بیر‌و بۆچونه، له‌وه‌ی كه قسه‌ی له‌باره‌وه بكه‌ن، به حه‌ق یان به باتڵ، به‌ڵكو دانه‌ر -خوا زیاتر شاره‌زای بكات- چاوێك بخشێنێته‌وه به‌وه‌دا كه تا ئێستا نوسیویه‌تی‌یه‌وه‌و ئه‌و هه‌ڵانه ڕاست بكاته‌وه كه بۆی ڕون بۆته‌وه‌و په‌له نه‌كات له ده‌ركردنی به‌شه‌كانی تری ئه‌م كتێبه، تاوه‌كو بۆی ڕون ئه‌بێته‌وه كه ڕاست و بێ هه‌ڵه‌یه، وه هه‌روه‌ها حه‌دیسه زه‌عیفه‌كانیشی تێدا نه‌هێڵێت، چونكه ئه‌وه‌نده حه‌دیسی صه‌حیح هه‌یه كه بێ‌نیاز بین له حه‌دیسی زه‌عیف.
ئه‌مه ئه‌و، وه من كاتێك ده‌ستم كرد به ته‌علیق دان له‌سه‌ر كتێبه‌كه له چۆنیه‌تی هێنانی قسه‌ی دانه‌ردا دو دڵ بوم، ئایا هه‌مو قسه‌كه‌ی باس بكه‌م، یا زۆربه‌ی باس بكه‌م كه قسه‌كه ئه‌گه‌یه‌نێ، یان ته‌نها سه‌ره‌تاكه‌ی باس بكه‌م كه ئاماژه بۆ كۆتایی‌یه‌كه‌ی ئه‌كات هه‌روه‌ك باوه له ته‌علیق دان له‌سه‌ر كتێب؟
تا له دواییدا شێوازی یه‌كه‌مم وه‌رگرت. ئه‌و شێوازه‌ش هه‌رچه‌نده هه‌ندێك دوپات كردنه‌وه‌ی تێدایه به نیسبه‌ت ئه‌وكه‌سه‌ی كه ئه‌سڵی كتێبه‌كه‌ی لا هه‌یه (فقه السنة)، به‌ڵام سودمه‌ندتر و ئاشكراتره بۆ ئه‌وكه‌سه‌ی ئْه‌سڵه‌كه‌ی لا نی‌یه، چونكه ئه‌توانێت هه‌م له‌و قسه‌یه تێ بگات كه نه‌قدی له‌سه‌ر كراوه, و هه‌م له حه‌دیسه لاوازكراوه‌كه‌و وێنه‌ی ئه‌وانه‌ش، به‌بێ ئه‌وه‌ی بگه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌سڵه‌كه، وه ناویشم نا: (تَمَاْمُ المِنَّةِ فِي التَّعْلِيْقِ علي فِقْهِ السُّنَّة) له خوای گه‌وره داواكارم كه ئه‌م كاره‌م ته‌نها له‌به‌ر ڕه‌زامه‌ندی ئه‌و بێت، و سودێكی گشتی بگه‌یه‌نێت، چونكه به‌ڕاستی خوای گه‌وره بیسه‌ری دوعایه‌و وه‌ڵام ده‌ره‌وه‌یه.
=============================
(*) ئه‌مه (خطبة الحاجة) كه پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم فێری یاره‌كانی ئه‌كرد، و سه‌له‌فیش ووتار و ده‌رس و كتێبه‌كانیان به‌وه ده‌ست پێ ئه‌كرد، وه له‌و باره‌یه‌وه نامیلكه‌یه‌كی زۆر جوانم هه‌یه كه ڕێگاكانی حه‌دیسه‌كه‌ی و زاراوه‌كانیم تێدا كۆ كردۆته‌وه، و چه‌ند سودێكم تێدا باس كردوه كه له‌گه‌ڵ باسه‌كه‌دا یه‌ك دێته‌وه، جا له‌م ماوه‌یه‌ی پێشودا له‌سه‌ر ئه‌ركی (جمعية التمدن الإسلامي) له دیمه‌شق چاپ كراوه، پاشان (المكتب الإسلامي) بۆ جاری دوه‌م چاپێكی جوانی كردۆته‌وه، كه زیاد كراو‌و پوخته‌كراویشه.