خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێ:[وَاعْلَمُواْ أَنَّمَا أَمْوَالُكُمْ وَأَوْلاَدُكُمْ فِتْنَةٌ وَأَنَّ اللّهَ عِندَهُ أَجْرٌ عَظِيمٌ].الأنفال: 28، واته: بزانن كه ماڵ و سامان و منداڵه‌كانتان جێی تاقیكردنه‌وه‌ن بۆ ئێوه، واته گه‌ر له پێناوی خوا به‌كار نه‌هێنرێن ئه‌وا فیتنه‌یه بۆ ئه‌و كه‌سه،(1) خوای گه‌وره‌ش پاداشتی گه‌وره‌ی له لایه.
ده‌فه‌رموێ: [يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا إِنَّ مِنْ أَزْوَاجِكُمْ وَأَوْلَادِكُمْ عَدُوًّا لَّكُمْ فَاحْذَرُوهُمْ ] التغابن:14، واته: له خێزانه‌كانتان ومنداڵه‌كانتان هه‌یه دوژمنن بۆ ئێوه، حه‌زه‌ریان لێ وه‌رگرن.
وه هه‌روه‌ها ده‌فه‌رمووێت: [قُلْ إِن كَانَ آبَاؤُكُمْ وَأَبْنَآؤُكُمْ وَإِخْوَانُكُمْ وَأَزْوَاجُكُمْ وَعَشِيرَتُكُمْ وَأَمْوَالٌ اقْتَرَفْتُمُوهَا وَتِجَارَةٌ تَخْشَوْنَ كَسَادَهَا وَمَسَاكِنُ تَرْضَوْنَهَا أَحَبَّ إِلَيْكُم مِّنَ اللّهِ وَرَسُولِهِ وَجِهَادٍ فِي سَبِيلِهِ فَتَرَبَّصُواْ حَتَّى يَأْتِيَ اللّهُ بِأَمْرِهِ وَاللّهُ لاَ يَهْدِي الْقَوْمَ الْفَاسِقِينَ] التوبة:24، واته: بڵێ گه‌ر باوك و دایك و منداڵ و خوشك و براكان و خێزان و عه‌شیره‌تتان و، ئه‌و ماڵ و سامانه‌ی كۆتان كردۆته‌وه و، ئه‌و كه‌لوپه‌لى بازرگانىیه‌ى ده‌ترسن له‌بره‌و كه‌وێ و، ئه‌و خانوبه‌ره‌ی حه‌زتان لێ یه‌تی، لاتان له خوا و پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ى و جیهاد له پێناوی خوادا خۆشه‌ویستتره، ئه‌وا چاوه‌ڕوانی فه‌رمانى خوا بن، خوای گه‌وره‌ش رێنمایی فاسقان ناكات.
پێغه‌مبه‌ر ـ صلی الله علیه وسلم ـ فه‌رمویه‌تى:((إن الولد مبخلة، مجبنة، مجهلة، محزنة)) حديث صحيح، واته: منداڵ مایه‌ى ره‌زیلى و ترسنۆكى و نه‌زانى و خه‌مباریه.
==================================
(1) ئه‌م فیتنه‌یه كاتێك رو ده‌دات گه‌ر منداڵ و ژن ئاگایان له خوا نه‌مێنێ كه به هۆی ئه‌وانه‌وه زۆر سور بێت له‌سه‌ر چێژ و خۆشیه‌كانى دنیا، ئه‌وه‌ش به زۆر كۆ كردنه‌وه‌ى ماڵ و شانازی كردن ده‌بێت. هه‌ر شتێك له خوا بێ ئاگات بكات، وه‌ك ماڵ و منداڵ، ئه‌وا شومه بۆ خاوه‌نه‌كه‌ی، ئه‌وه‌ش مانای ئه‌وه نى یه كه ماڵ و منداڵ یاساغ كراون، به‌ڵام زۆر قوڵبونه‌وه له‌مه‌دا و زۆر داواكردنی دنیا، كه شه‌و و رۆژ خۆی پێ سه‌رقاڵ بكات و ئاخیره‌ت له بیر بكات و خۆی بۆ ئاماده نه‌كات، یاساغ كراوه.
پوخته‌ی قسان ئه‌وه‌یه، مرۆڤ پێویسته به خودی خۆی ئاگادار بێ، ده‌رك به ئه‌حواڵی خۆی بكات، خێری دین و دنیای خۆی بناسێ، به حه‌ڵاڵی پاره په‌یدا بكات و كاریش بۆ ئاخیره‌ت بكات.