بسم الله الرحمن الرحيم
الحمد لله، و الصلاة والسلام على رسول الله....و بعد :
پێغەمبەرى خـوا صلى الله عليه وسلم فه‌رموویه‌تى خۆشه‌ویسترینی خه‌ڵك لای خوا ئه‌وه‌یه : سوودمه‌ندترینیان بێت بۆ خه‌ڵك ..
وه خۆشه‌ویسترین كرده‌وه لای خوای گه‌وره ئه‌وه‌یه :
1 ـ خۆشیه‌ك بهێنیت به سه‌ر موسوڵمانێكدا .
2 ـ یان ناڕه‌حه‌تى یه‌كی له سه‌ر لابه‌ریت .
3 ـ یان قه‌رزێكی بۆ ببژێریت .
4 ـ یان برسێتیه‌كی ده‌ربكه‌یت .
5 ـ وه ئه‌گه‌ر له گه‌ڵ برایه‌كی موسوڵمانمدا بڕۆم بۆ به‌جێهێنانی پێویستیه‌ك لام خۆشه‌ویستره له‌وه‌ی كه له‌م مزگه‌وته‌دا (مزگه‌وتی مه‌دینه) یه‌ك مانگ بمێنمه‌وه بۆ خوا په‌رستی و ئیعتیكافكردن .
6 ـ وه هه‌ركه‌سێك توڕه‌یی خۆی بگرێته‌وه ئه‌وا خوا عه‌وره‌تی داده‌پۆشێت .
7 ـ وه هه‌ركه‌سێك ڕق و توڕه‌ییه‌ك بخواته‌وه له كاتێكدا ئه‌گه‌ر ویستی هه‌بێت به‌جێی بێنێت به‌جێی دێنێت ئه‌وا خوا دڵی پڕ ده‌كات له ڕه‌زامه‌ندی له ڕۆژی دوایدا .
8 ـ وه هه‌ركه‌سێك له گه‌ڵ برایه‌كی موسوڵمانیدا بڕوات بۆ به جێهێنانی پێویستیه‌كی هه‌تا جێبه‌جێی ده‌كات ئه‌وا خوا پێیه‌كانی جێگیر ده‌كات له ڕۆژێكدا كه پێكان تێیدا ده‌خلیسكێن .
9 ـ وه ڕه‌وشت خراپی كرده‌وه تێك ده‌دات وه‌ك چۆن خه‌ڵ هه‌نگوێن تێك ده‌دات .
صحيح الـجامع الصغير رقم : (176) ، وصحيح الترغيب والترهيب رقم : (2623) ، وسلسلة الأحاديث الصحيحة رقم : (906) .
ئه‌مه‌یه ڕه‌وشتی موسڵمانی كامڵ و ڕاست ...
ئه‌مه‌یه هه‌ستـی برایـه‌تی ڕاسته‌قـینه ...
ئه‌مه‌یه ئایینی ئیسـلامی پـیـرۆز ...!!!