ســــوودەكانی نــەزەر نەكردن
بەروار: 2014/02/16سەردارن: 2913نوسەر: پشتیوان حەسەن كەرەم ‏

‏الحمدُ لله رب العالمين, والصلاة والسلام على رسول الله الأمين, ‏الـملقب بالصادق الأمين, المبعوث رحمة للعالمين, وعلى آله ‏الطيبين الطاهرين. أما بعد:‏
‏ خوێنەرانی بەڕێزو ئازیز: خوای پەروەردگار چەند ‏ئامرازێكی لەهەموو مرۆڤێكدا خولقاندووە ولەهەمان ‏كاتیشدا هێزو ویستیشی پێ بەخشیوە كەبەهۆیانەوە ‏بتوانێت كاری چاكە بكات و پاداشتی چاكتریشی بۆ ‏داناوە بۆ ئەو مەبەستە, بەڵام هەندێك جار بەهۆی ‏شەیتان و نەفسەوە ئەو ئامرازانە تووشی لاڕێ بوون ‏دێن و خراپە و تاوان ئەنجام دەدەن, ئەوانەش بریتین ‏لە : دڵ و زمان و ئەندامەكانی جەستە, ئێمە لەم ‏نووسینەدا جەختمان لەسەر یەكێك لە ئەندامەكانە ‏ئەویش چــاوە.‏
‏ چاویش لەچەندین دەقی ئایەت و فەرموودەدا فەرمان ‏هاتووە بەداخستنی لەئاستی نامەحرەمداو ‏بەرەڵانەكردنی بەویستی نەفس وئارەزوو بۆ ئەوەی ‏خاوەنەكەی بەرەو هەڵدێر نەبات. خوای گەورە ‏لەسوورەتی نووردا(سەبارەت بەهەردوو ڕەگەز) ‏دەفەرموێـت: ‏[قُلْ لِلْمُؤْمِنِينَ يَغُضُّوا مِنْ أَبْصَارِهِمْ وَيَحْفَظُوا فُرُوجَهُمْ ذَلِكَ ‏أَزْكَى لَهُمْ إِنَّ اللَّهَ خَبِيرٌ بِمَا يَصْنَعُونَ (30) وَقُلْ لِلْمُؤْمِنَاتِ ‏يَغْضُضْنَ مِنْ أَبْصَارِهِنَّ وَيَحْفَظْنَ فُرُوجَهُنَّ وَلا يُبْدِينَ زِينَتَهُنَّ إِلاَّ ‏مَا ظَهَرَ مِنْهَا وَلْيَضْرِبْنَ بِخُمُرِهِنَّ عَلَى جُيُوبِهِنَّ وَلا يُبْدِينَ زِينَتَهُنَّ ‏إِلاَّ لِبُعُولَتِهِنَّ أَوْ آبَائِهِنَّ أَوْ آبَاءِ بُعُولَتِهِنَّ أَوْ أَبْنَائِهِنَّ أَوْ أَبْنَاءِ ‏بُعُولَتِهِنَّ أَوْ إِخْوَانِهِنَّ أَوْ بَنِي إِخْوَانِهِنَّ أَوْ بَنِي أَخَوَاتِهِنَّ أَوْ ‏نِسَائِهِنَّ أَوْ مَا مَلَكَتْ أَيْمَانُهُنَّ أَوْ التَّابِعِينَ غَيْرِ أُوْلِي الإِرْبَةِ مِنْ ‏الرِّجَالِ أَوْ الطِّفْلِ الَّذِينَ لَمْ يَظْهَرُوا عَلَى عَوْرَاتِ النِّسَاءِ وَلا ‏يَضْرِبْنَ بِأَرْجُلِهِنَّ لِيُعْلَمَ مَا يُخْفِينَ مِنْ زِينَتِهِنَّ وَتُوبُوا إِلَى اللَّهِ ‏جَمِيعاً أَيُّهَا الْمُؤْمِنُونَ لَعَلَّكُمْ تُفْلِحُونَ (31)] ‏ واتە: ئەی ‏پێغەمبەر بە پیاوانی ئیماندار بڵێ‌: چاویان بپارێزن(لە ‏سەرنجدانی ئافرەتی نامەحرەم) هەروەها نامووس ‏وعەورەتی خۆیان لەحەرام بپارێزن, بێگومان ئەوە ‏پاكترو پوختترە بۆیان(بۆ دڵ ودەروون وڕواڵەت وڕۆح ‏ولاشەیان) بەڕاستی خوا ئاگادارە بەو هەڵس و كەوت و ‏ڕەفتارانەی كە دەیكەن. بە ئافرەتانی ئیمانداریش بڵێ‌: ‏چاویان بپارێزن لەتەماشای نامەحرەم وداوێنی خۆیان ‏بپارێزن لەگوناهو جوانی خۆیان دەرنەخەن جگە لەوەی ‏كە دیارە و با سەرپۆشەكانیان بدەن بەسەر سینەو ‏ملیاندا و جوانی و زینەتی خۆیان دەرنەخەن بۆ ‏هاوسەرەكانیان نەبێت, یان باوكی خۆیان, یان باوكی ‏مێردەكانیان, یان كوڕی خۆیان, یان كوڕی ‏مێردەكانیان, یان بۆ براكانی خۆیان, یان برازاكانیان, ‏یان خوشكەزاكانیان, یان ئافرەتێك كە پەیوەندیان ‏هەیە پێكەوە, یان كەنیزەك, یان ئەوانەی كەلە ‏ماڵەكانتاندا دەژین وپێویستیان بە ئافرەت ‏نیە(ئارەزووی جنسیان بۆ دروست نەبووە ونازانن ‏باسی عەورات بكەن) نابێت ئافرەتانی ئیماندار قاچیان ‏دەربخەن و پێیان بدەن بە زەویدا (تا دەنگی خشڵ و ‏پاوەنەكانیان بێت) و بزانرێت كە زینەتدار و خشڵدارن, ‏كەواتە هەمووتان ئەی ئیمانداران بەرەو لای خواو ‏بەدەستهێنانی ڕەزامەندی ئەو بگەڕێنەوە بۆ ئەوەی ‏ڕزگارو سەرفەراز بن.‏
‏ وە هەروەها ئێمەی موسڵمان فەرمان پێكراوین بەوەی ‏نزیكی زینا نەكەوینەوە, كە بێگومان نەزەركردن و ‏سەیركردنی ئافرەتان لەلایەن پیاوانی نامەحرەمەوەو ‏بەپێچەوانەشەوە یەكێكە لە نزیكترین هۆكارەكانی ‏تووش بوون بەزینا وداوێن پیسی وتەنانەت ئەویش ‏بەزینای چاو ناسراوە.‏
‏ جا بەڕێزان لێرەدا بەكورتی باسی سوود و چاكیەكانی ‏چاوداخستن دەكەین بەرانبەر بەكەسی نامەحرەم كە ‏پێشەوا (ابن قیم الجوزية) بەڕەحمەت بێت باسی ‏فەرمووە لە كتێبی [رَوضَةُ الـمُحِبينْ وَنـُزهةُ الـمُشتَاقِيـنْ ‏] ‏بۆ ئەوەی زیاتر هاندەرمان بێت بۆ ئەو جۆرە عیبادەتە:‏
• پاڵفتەكردنی دڵ لە ئازارو ناڕەحەتی ئاه و ‏حەسرەت كێشان: چونكە ئەو كەسەی چاوی ‏بەرەڵابكات ئەوا حەسرەتی بەردەوام دەبێت, ‏زیانبەخشترین شت لەسەر دڵ بەرەڵاكردنی چاوە ‏چونكە ئەوەی پیشان دەدات كە ئارەزووی دەكات, تاوا ‏لە دڵ دەكات ناتوانێت ئارام بگرێت لەسەر ئەو ‏شەهوەتەو ناشتوانێت پێی بگات بە ئاسانی بۆیە لەو ‏ناڕەحەتیەدا دەمێنێتەوە ودەخولێتەوە.‏
• ‎ ‎چاو بەرەڵاكردن تاریكی دەهێنێت بەسەر دڵ و ‏دەم وچاوو ئەنداماندا وەكو چۆن چاوداخستن ڕووناكی ‏ونورێك دەخاتە نێو دڵ و ناخ و دەم وچاوەوە.‏
• ‎ ‎ئەگەر دڵ ڕووناك وپاڵفتە بوو ئەوا شارەزایی ‏وچاوڕوونی لە ناسینی شتەكاندا بەدی دێت،چونكە ‏دڵ وەكو ئاوێنەی پاك وایە هەرچی لەبەرانبەری ‏بوەستێت وەكو خۆی پیشانی دەدات, و نەزەریش ‏وەكو هەڵم وفووپیاكردن وایە بۆی هەتا نەزەركردن ‏زۆرتر بێت ئاوێنەكە تەڵـخ دەبێت و لێڵیەك ڕووی ‏ئاوێنەكە دادەگرێت!!‏
• چاوداخستن دەبێتە هۆی ئاسان كردن و ‏كردنەوەی دەرگاو دەروازەی زانست وزانیاری ‏وهۆكارەكانی بۆ ئاسان دەبێت تا وای لێ دێت ‏بەهەوڵێكی كەم زانستێكی زۆری چنگ دەكەوێت.‏
• ئەوەی پێچەوانەی هەوا و ئارەزووی بكات ‏شەیتان لێی دەترسێت: چونكە بەو كارە دڵ ئازاو ‏دامەزراو و بەهێز دەبێت, هەندێك لە پیاوچاكان ‏وتوویانە: خەڵكی بەدوای عیززەت وسەربەرزیدا ‏دەگەڕێن لای دەرگای دەسەڵاتداران, بەڵام نایدۆزنەوە ‏تەنها لەگوێڕایەڵی كردنی خوادا نەبێت, چونكە ئەوەی ‏گوێڕایەڵی خوا بكات ئەوا خوا پشتیوانی وپشتگیری لێ‌ ‏دەكات وسەری دەخات وبەپێچەوانەشەوە.‏
• چێژی داوێنپاكی گەورەترە لەچێژی تاوان: ‏چاوداخستن دەبێتەهۆی دڵخۆشی ودڵشادی و ‏سنگفراوانیەك لەناخدا كە گەورەترو بەردەوامترە لە ‏چێژو لەززەتی تاوان وسەرپێچی, چونكە لەفەرموودەدا ‏هاتووە كە هەركەسێك واز لەشتێك بهێنێت لەبەر خوا ‏ئەوا خوا قەرەبووی دەكاتەوە بۆی بەشتێك لەوە باشتر.‏
• نەزەر دەرگای شەهوەتە و دەیوروژێنێت: ‏هەركەس ئەو دەرگایە بكاتەوە ئەگەری زۆری هەیە ‏تووشی ئەو تاوانە بێت كە بەچاو سەیری دەكات و دڵ ‏خوازیاری دەبێت و دەرگای شەیتان دەكاتەوەو زیاتر ‏بەرەو هەڵدێر دەچێت, ئەوەش بزانە كە خۆشیەكەی ‏كورتە وپەشیمان بوونەوەكەی ناخۆشتر ودرێژترە....‏
• چاو بەرەڵاكردن لە عەقڵ سووكیەوەیە: چونكە ‏چاوداخستن دەبێـتە هۆی بەهێزبوون وزیادبوون و ‏دامەرزاوبوونی عەقڵ وهۆش, هەمیشە بیركردنەوە ‏لەچارەنووسی تاوان وسەركێشی.‏
• نەزەر وەكو مەی وایە: چونكە چاوداخستن ‏هەمیشە دەبێتە هۆی بەئاگایی مرۆڤ لەدڵ ‏وئەندامەكانی جەستەی و لە بێئاگایی وسەرخۆشی ‏دەری دەكات, و چاو بەرەڵاكردن بێ ئاگایی دەهێنیت ‏بەسەردڵ وعەقڵدا, كەوابوو نەزەر كوپێكە لەشەراب و ‏عاشق بوونیش حاڵەتی سەرخۆشیە, وە سەرخۆشی ‏عەشق زۆر سەختترو خراپترە لەسەر خۆش بوون بە ‏مەی وشەراب, چونكە سەرخۆشی مەی بەخەبەردێتەوە ‏بەڵام سەرخۆشی عەشق دەگمەنە بەئاگابێتەوە وەكو ‏ئەوە وایە لە ڕیزی مردووان بێت. ‏
شایانی باسە نەزەر سوودو زیانی زۆرتری هەن, بەڵام ‏لەبەر ئەوەی بابەتەكە درێژ نەبێتەوەو ئەمانەش ‏گرنگترینیانن لەوبارەیەوە.‏

وآخر دعوانا أن الحمد لله رب العالمين.‌‌‏