الحمد لله رب العالمين والصلاة والسلام على نبينا محمد وعلى آله وصحبه أجمعين، أما بعد،
ئه‌ی ئه‌و خوشكه‌ی كه ئیمان و باوه‌ڕبوون به خودای په‌روه‌ردگار له دڵتدا جێگیر بووه، ئه‌ی ئه‌و خوشكه‌ی كه خوا و پێغه‌مبه‌ره‌كه‌یت صلى الله عليه وسلم خۆش ئه‌وێت، ئه‌ی ئه‌و خوشكه‌ی كه خوای گه‌وره نیعمه‌تی پاكی و ته‌ندروستیه‌كی باش و بیر و هۆشی پێ به‌خشیویت، ئه‌ی ئه‌و خوشكه‌ی كه سوجده ته‌نها بۆ خوای په‌روه‌ردگار ده‌به‌یت و ته‌نها به‌نده‌ی ئه‌ویت......
بیرت بێت كه تۆ باوه‌ڕداریت، تۆ موسوڵمانیت، ئیسلام تۆی پاك كردۆته‌وه له هه‌موو شتێكی پیس و گومان‌لێكراو....
تۆ ئه‌و كه‌سه‌ی كه أبو هریره -خوای گه‌وره لێی ڕازی بێت- ده‌ڵێ: له پێغه‌مبه‌ره‌وه صلى الله عليه وسلم وه‌صێتی كردوه به‌وه‌ی كه: ((مَنْ كَانَ يُؤْمِنُ بِاللَّهِ وَالْيَوْمِ الْآخِرِ فَإِذَا شَهِدَ أَمْرًا فَلْيَتَكَلَّمْ بِخَيْرٍ أَوْ لِيَسْكُتْ. وَاسْتَوْصُوا بِالنِّسَاءِ، فَإِنَّ الْمَرْأَةَ خُلِقَتْ مِنْ ضِلَعٍ، وَإِنَّ أَعْوَجَ شَيْءٍ فِي الضِّلَعِ أَعْلَاهُ، إِنْ ذَهَبْتَ تُقِيمُهُ كَسَرْتَهُ، وَإِنْ تَرَكْتَهُ لَمْ يَزَلْ أَعْوَجَ، اسْتَوْصُوا بِالنِّسَاءِ خَيْرًا)). [بخاري/ النكاح/٣٨٩٠] واته: هه‌ركه‌سێ باوه‌ڕی به‌خواو ڕۆژی دوایی هه‌یه، هه‌رشتێكی بینی یان چاك بڵێت یان بێده‌نگ بێت، ئامۆژگاری وه‌رگرن و چاك بن له‌گه‌ڵ ژنان، چونكه له‌په‌راسوو دروست كراون، لارترین به‌شی په‌راسووش لای سه‌ره‌وه‌یه‌تی، ئه‌گه‌ر هه‌وڵی ڕاست كردنه‌وه‌ی بده‌یت ده‌یشكێنیت، ئه‌گه‌ر وازیشی لێبهێنیت به‌لاری ده‌مێنێته‌وه، ئامۆژگاری چاكه‌م وه‌ربگرن ده‌رباره‌ی ژنان.
خوشكه‌كه‌م بیرت بێت تۆ به‌شێكی گه‌وره‌ی له ژیانی پیاو دا تۆ دایكیت، خێزانیت، خوشكیت...
ئازیزه‌كه‌م ڕێگه‌م ئه‌ده‌یت چه‌ند پرسیارێكت لێ بكه‌م؟
ئایا ئه‌گونجێت بۆ كه‌سێك كه ئه‌م هه‌موو سیفاته باشانه‌ی تێدا بێت ڕوخساری خۆی ده‌ربخات بۆ پیاوانی بێگانه؟ جل و به‌رگی كورت بپۆشێت؟
خۆی بۆن خۆش بكات؟
ئایا ئه‌گونجێت بۆ ئه‌و كه‌سه زۆر بچێت بۆ بازار و ئه‌و شوێنانه‌ی كه پڕن له تاوان؟
ئایا ئه‌گونجێت بۆ ئه‌و كه‌سه ده‌نگی به‌رز بكاته‌وه و پێبكه‌نێت له‌گه‌ڵ هاوڕێكانیدا له سه‌رجاده و شوێنه گشتیه‌كان؟
و كاتێكی زۆر به‌فیڕۆ بدات له بازار بێ ئه‌وه‌ی پێویستی بێت؟
نه‌خێر والله كه‌سێك ئه‌م سیفاته باشانه‌ی هه‌بێت هه‌رگیز ناگونجێت ئه‌م كاره ناشرینانه بكات....
خوشكه‌كه‌م.....بزانه خوای گه‌وره چاودێریت ئه‌كات و ئاگای لێته له هه‌موو كات و شوێنێكدا، له بازار، له سه‌ر جاده، له مه‌كته‌ب، له زانكۆ، ئه‌و كاتانه‌ی كه ته‌له‌فۆن ئه‌كه‌یت.... الله چاودێریت ئه‌كات و سه‌یرت ئه‌كات... ئایا له خودا ناترسیت؟ ئایا به‌وه ڕازیت كه ئه‌وه ببینێت كه تۆ ئه‌یكه‌یت له كاتێكدا پێچه‌وانه‌ی شه‌رعی خوا و پێغه‌مبه‌ره‌كه‌یه‌تی –صلی الله علیه وسلم-؟
ئایا خوای په‌روه‌ردگار فه‌رمانی به پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی نه‌كردوه صلى الله عليه وسلم كه به خێزانه پاكه به شه‌رمه‌كانی، ئه‌و ئافره‌تانه‌ی كه پێشه‌نگی ئافره‌تانی جیهانن، بفه‌رموێت كه حیجاب بپۆشن؟ هه‌روه‌ك ده‌فه‌رموێت:{ يَا أَيُّهَا النَّبِيُّ قُلْ لِأَزْوَاجِكَ وَبَنَاتِكَ وَنِسَاءِ الْمُؤْمِنِينَ يُدْنِينَ عَلَيْهِنَّ مِنْ جَلَابِيبِهِنَّ ۚ} -الاحزاب:59- واته: ئه‌ی په‌یامبه‌ر صلى الله عليه وسلم ! به‌ژنه‌كانت، كچه‌كانت و ژنانی بڕوادار بڵێ له باڵاپۆش و عاباكانیان بپێچن به خۆیانا، به شێوه‌یه‌ك كه ته‌واوی سه‌رو مل و جه‌سته‌یان داپۆشێ. و له پێناسه‌ی جلبابیشدا شێخ ابن باز ده‌فه‌رموێت: والجلباب: (هو الرداء فوق الخمار بمنزلة العباءة) فتاوی و مقالات الشیخ ابن باز، ضمن رسالة: (الاخطلات و السفور). واته جلباب ئه‌و پۆشاكه‌یه كه ئافره‌تان له‌سه‌ره‌وه‌ی جله‌كانیانه‌وه ده‌یده‌ن به‌خۆیاندا و سه‌رتاپایان ده‌گرێته‌وه (واتا عابا).
بیرت بێت پێغه‌مبه‌ری خوا صلى الله عليه وسلم ده‌رباره‌ی ئه‌و ئافره‌تانه‌ی كه بۆن ده‌ده‌ن له خۆیان له‌كاتی چونه ده‌ره‌وه‌یاندا ئه‌فه‌رموێت:((أَيُّمَا امْرَأَةٍ اسْتَعْطَرَتْ فَمَرَّتْ عَلَى قَوْمٍ لِيَجِدُوا مِنْ رِيحِهَا فَهِيَ زَانِيَةٌ)) رواه الإمام أحمد (19212) والنسائي (5126) وحسنه الألباني في صحيح الجامع . واتە: هەر ئافرەتێك خۆی بۆن خۆش بكات وپاشان دەربچێت وبەلای كۆمەڵە پیاوێكدا تێپەڕبێت كە بۆنەكەی بێت بەسەریاندا ئەوا ئافرەتەكە زیناكارە.
دوباره ئه‌وه‌شت بیر نه‌چێت كه پێغه‌مبه‌ری خوا صلى الله عليه وسلم بازاری به پیسترین و ناخۆشترین شوێن باس كردوه له لایه‌ن خوای په‌روه‌ردگاره‌وه هه‌روه‌ك ده‌فه‌رموێت:((أحَبُّ الْبِلادِ إِلَى اللَّهِ عَزَّ وَجَلَّ مَسَاجِدُهَا، وَأَبْغَضُ الْبِلادِ إِلَى اللَّهِ عَزَّ وَجَلَّ أَسْوَاقُهَا)) رواه مسلم واتە: خۆشەویستترین شوێن وجێگا بەلای خواوە مزگەوتەكانە و بێزراوترین شوێنیش بازاڕەكانە.
ئایا ئه‌وه‌شت بیر چۆوه كه خوای په‌روه‌ردگار به خێزانه‌كانی پێغه‌مبه‌ری خوا صلى الله عليه وسلم ئه‌فه‌رموێت: [يَا نِسَاءَ النَّبِيِّ لَسْتُنَّ كَأَحَدٍ مِنَ النِّسَاءِ ۚ إِنِ اتَّقَيْتُنَّ فَلَا تَخْضَعْنَ بِالْقَوْلِ فَيَطْمَعَ الَّذِي فِي قَلْبِهِ مَرَضٌ وَقُلْنَ قَوْلًا مَعْرُوفًا] –الاحزاب:32- واته: ئه‌ی ژنانی په‌یامبه‌ر! صلى الله عليه وسلم هه‌رگیز ئێوه وه‌ك هیچ یه‌كێ له ژنانی‌تر نین ئه‌گه‌ر ئێوه له‌خوا بترسن، بێ شك حیساب و پاداشتان زۆر‌و فراوانه ده‌سا له‌گه‌ڵ نامه‌حره‌مدا قسه به‌نه‌رمیی و ناسكیی و نازه‌وه مه‌كه‌ن، واته: له‌كاتی وته‌و گوفتاردا ده‌نگتان نه‌رم و ناسك مه‌كه‌ن له‌گه‌ڵیاندا نه‌وه‌كو ئه‌و كه‌سه‌ی كه دڵی نه‌خۆشی(خراپ و به‌دره‌وشتی) تێدایه، ته‌ماح بیگرێ و بورووژێت ئه‌بێ ئێوه هه‌میشه قسه‌ی چاك و شیاو بكه‌ن.
خوشكه‌كه‌م ئه‌م ئایه‌ته پیرۆزه فه‌رمانی خوای گه‌وره‌یه بۆ باشترین ئافره‌ته‌كانی سه‌ر زه‌وی له خۆت بپرسه ئایا تاكه هه‌وڵێكم یاوه وه‌ك ئه‌وان بم؟! ته‌نها ئه‌وه‌نه ئه‌ڵێم خوای گه‌وره هیدایه‌تی خوشكانی ئه‌م سه‌رده‌مه بدات.
خوشكه ئازیزه‌كه‌م... له‌خودا بترسه... ئایا ناترسیت له‌وه‌ی كه هه‌رچی بكه‌یت گه‌وره بێت یان بچوك ده‌نوسرێت؟ ئه‌م ئایه‌ته‌ت بیر بێت [مَا يَلْفِظُ مِنْ قَوْلٍ إِلَّا لَدَيْهِ رَقِيبٌ عَتِيدٌ] -ق: 18- واته: هه‌ر وته‌یه‌كی له‌ده‌م ده‌رده‌چێت، فریشته‌ی چاودێری ئاماده، له‌لایه‌تی ده‌ینووسێ.
ئايا ئه‌ته‌وێت ببیته هۆكاری تاوانبار بونی كه‌سێك و توڕه‌بونی خوای گه‌وره له‌و كه‌سه و سه‌رئه‌نجامی ئاگری دۆزه‌خ بێت؟! دڵنیام كه هه‌رگیز به‌وه ڕازی نابیت.....
خوشكه‌كه‌م، خوای عز وجل ڕێزێكی زۆری لێناوی به پێدانی چه‌ندین نیعمه‌ت وه‌كو، ته‌ندروستیه‌كی باش، ڕوخسارێكی جوان وڕێك و پێك، زیره‌كی،... و نیعمه‌تی زۆرتر كه نا‌توانیت بیانژمێرین... هه‌روه‌ك خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت: [وَإِنْ تَعُدُّوا نِعْمَةَ اللَّهِ لَا تُحْصُوهَا ۗ] -النحل:18- واته: خۆ ئه‌گه‌ر بتانه‌وێ گشت نیعمه‌ت و چاكه‌كانی خوا بژمێرن، بۆتان ناژمێردرێن.
ئایا ناترسیت به‌هۆی تاوان و سه‌رپێچیه‌كانته‌وه ئه‌م نیعمه‌تانه‌ت لێ بسه‌نرێته‌وه؟
خوشكه ئازیزه‌كه‌م، تۆ و من و ئه‌و و ئه‌وان مردنمان له پێشه واته ئه‌چینه ناو گۆڕ، ئایا هه‌رگیز بیرت له‌وه كردۆته‌وه من ئه‌مه‌وێت باخێك له باخه‌كانی به‌هه‌شتم به نسیب بێت یاخود چاڵێك له چاڵه‌كانی دۆزه‌خ؟!
خۆت هه‌ڵی بژێڕه كامیانت ئه‌وێ؟ ئايا ڕوناكیت ئه‌وێ؟ ئایا ئاسوده‌ی و ئارامیت ئه‌وێ؟ خوشكه‌كه‌م به‌هه‌شت نمایش كراوه له به‌رده‌متدا ئایا ئه‌تــــــه‌وێــــــت؟ سه‌رت نه‌سوڕمێت به پرسیاره‌كانم، چونكه كۆمه‌ڵێك هه‌ن زۆر له خۆباین و به‌هه‌شتیان ناوێت!!!!!!!ئه‌زانی ئه‌وانه كێن؟؟؟ پێغه‌مبه‌ری خوا صلى الله عليه وسلم له‌باره‌یانه‌وه ئه‌فه‌رموێت: (( كُلُّ أُمَّتِي يَدْخُلُونَ الْجَنَّةَ إِلَّا مَنْ أَبَى, قَالُوا يَا رَسُولَ اللَّهِ وَمَنْ يَأْبَى؟ قَالَ مَنْ أَطَاعَنِي دَخَلَ الْجَنَّةَ وَمَنْ عَصَانِي فَقَدْ أَبَى )) رواه البخاري، واتە: هەموو ئوممەتی من دەچێتە بەهەشتەوە ئیلا ئەو كەسە نەبێت كە خۆی نەیەوێت !! ووتیان: كێ نایەوێت ئەی پێغەمبەری خوا صلى الله عليه وسلم ؟!! ئەویش فەرمووی: هەر كەسێك گوێڕایەڵیم بكات ئەچێتە بەهەشتەوە، هەركەسێك سەرپێچیم بكات ئەوە خۆی نەیویستووە.ئایا هه‌وڵت داوه هه‌میشه گوێڕایه‌ڵی خوا و پێغه‌مبه‌ری خوا بكه‌یت تا یه‌كێك بیت له‌وانه‌ی كه ده‌چنه به‌هه‌شته‌وه؟!
كۆتای وته‌كانم به‌م ئایه‌ته‌ی خوای په‌روه‌ردگار ده‌هێنم كه ده‌فه‌رموێت: [كُلُّ نَفْسٍ ذَائِقَةُ الْمَوْتِ ۗ وَإِنَّمَا تُوَفَّوْنَ أُجُورَكُمْ يَوْمَ الْقِيَامَةِ ۖ فَمَنْ زُحْزِحَ عَنِ النَّارِ وَأُدْخِلَ الْجَنَّةَ فَقَدْ فَازَ ۗ وَمَا الْحَيَاةُ الدُّنْيَا إِلَّا مَتَاعُ الْغُرُورِ] -ال عمران:186- واته: هه‌موو كه‌سێك بێ جیاوازیی تامی مردن ده‌چێژێ، رۆژی قیامه‌ت، گشت كرێ و پاداشی خۆتانتان ده‌درێته‌وه ئینجا هه‌ركه‌سێ له‌ئاگر دوور خرایه‌وه‌و برایه به‌هه‌شته‌وه، بێ شك سه‌رفرازو سه‌ركه‌وتو ده‌بێ ژیانی ئه‌م دنیایه‌ش، ته‌نها خۆشی و له‌زه‌تێكی كه‌م و چه‌واشه‌كارو فریوده‌رو، خشته‌به‌ره، كه‌واته وشیار بن!