هه‌ر كردار‌و گوفتارو بیروباوه‌ڕێك،كه خواى گه‌وره فه‌رمانى پێكردبێت، یا پێى خۆش بێت؛ئه‌وه عیباده‌ته‌و، پێویسته ته‌نها بۆ ئه‌و بكرێت،
وه لادانى بۆ غه‌یرى الله شیركه.
عیبادهتهكانیش وه‌كو:
1. نوێژ كردن و زه‌كات به‌خشین:
2. كڕنۆش بردن سه‌ردانه‌واندن
3. ڕۆژووگرتن:
4. حه‌ج كردن:
5. پاڕانه‌وه‌و داوا لێ كردن:
6. ترسانێكى نهێنى به ئیعتیقادهوه كه له بیروباوه‌ڕو ئیعتیقادى دڵه‌وه دروست ده‌بێت.
7. خۆش ویستن : كه ئه‌وپه‌ڕى به گه‌وره دانان و زه‌لیلى و مل كه‌چى و ژێر بارى له‌گه‌ڵدایه بۆ خۆش ویستراو، واته خۆش ویستنهكهى به شێوه‌یه‌كى وابێت كه زه‌لیل و مل كه‌چ و ژێر باریشى كردبێت و زۆریشى به‌گه‌وره دابنێت. ئه‌مه‌ش خۆش ویستنى به‌ندایه‌تى یه .
8. ڕه‌جا لێ كردن و ئومێد پێ بوون
9. ئیعتیقاد پێ بوون كه تواناى هێنانى خۆشى و لادانى ناخۆشى هه‌یه:
10. داواى بهفریاكهتن كردن .
11. داواى په‌نا پێ گرتن .
12. داواى یارمه‌تى كردن .
13. پشت پێ به‌ستن و ئیعتیماد خستنه‌سه‌ر.
14. به‌جێ گه‌یاندنى نه‌زرو له‌خۆگرتن.
15. حه‌یوان سه‌ربڕین .
وه چه‌ندان جۆرى تریش كه عیباده‌تن؛ چونكه په‌روه‌ردگار فه‌رمانى پێ كردون و پێیان ڕازىیه. جاكه بۆ خودى خۆى بكرێن به‌ته‌نها، ئه‌وه عیباده‌تێكى پاكه‌و دووره له شیرك. به‌ڵام ئه‌گه‌ر یه‌ك جۆر له‌و عیباده‌تانه بۆ غه‌یرى خوا بكرێت، ئه‌وه هه‌موو عیباده‌ته‌كانى تریشى پێ هه‌ڵده‌وه‌شێنه‌وه‌و خاوه‌نه‌كه‌ى به موشریك و كافر داده‌نرێت، نه‌ك به موسڵمانى ته‌نها خوا په‌رست .