ناوی سورەتەکە:
ناوی ئەم سورەتە نراوە بەچەند ناوێك ؛ لەوانە:
1- سورەتی ( السَّجدةِ ) (1) .
2- سورەتی (الم * تَنْزِيلُ السَّجْدةِ):
فعن أبي هُريرةَ رَضِيَ اللهُ عنه، قال: ((كان النَّبيُّ صلَّى اللهُ عليه وسلَّم يَقرأُ في الجُمُعةِ في صلاةِ الفَجرِ الم * تَنْزِيلُ السَّجْدةَ، وهَلْ أَتَى عَلَى الْإِنْسَانِ حِينٌ مِنَ الدَّهْرِ)) (2) .
واتە: ئەبو هورەیرە خوای لێ ڕازی بێت ، دەڵێت: پێغەمبەر صلی الله علیه وسلم لەنوێژی بەیانی ڕۆژی هەینی دا "(الم * تَنْزِيلُ السَّجْدةَ)، و (هَلْ أَتَى عَلَى الْإِنْسَانِ حِينٌ مِنَ الدَّهْر) دەخوێند .
فەزڵ وڕێز وتایبەتمەندیەکانی سورەتەکە :
سوننەتە لەنوێژی بەیانی ڕۆژی هەینی دا بخوێندرێت ، لەبەر ئەو فەرمووەیەیی پێشوو (3) .
ڕونکردنەوەێ ( المَكِّيِّ والمَدَنيِّ):
سورەتی (السَّجْدةِ) مەکییە (4) ، وکۆدەنگی زانایان لەم بارەیەوە نەقڵ کراوە (5) .
مەبەست وئامانجەکانی سورەتەکە :
لەگرنگترین مەبەست وئامانجەکانی ئەم سورەتە:
1- ڕونکردنەوەی گەورەیی خودا لەناو وسیفەتدا ،و تەواوی و کامڵی لەتوانای دروست کردن وفەرمانڕەوایی ، وزیندو کردنەوە وپاداشت دانەوەدا.
2- ئاماژەدان بە ڕێز و قەدری قورئان ؛ چونکە قورئان کۆکەرەوەو ڕێنوێنیە کەئەم سورەتە لەخۆی گرتووە (6) .
بابەتەکانی ئەم سورەتە:
لەگرنگترین بابەتەکانی ئەم سورەتە:
1- ڕونکردنەوەی ئەوەی قورئان لەلایەن خوداوەیە ، و وەڵامدانەوەی هاوبەش بڕیاردەران لەو قسه وقسەڵۆکانەی لەبارەی قورئانەوە دەیان کرد .
2- باسکردنی ئەوەی خودا بەتەنها ئاسمان وزەوی دروست کردووە ، وڕونکردنەوەی هەندێ لەتواناکانی ، وجوانی دروستکراوەکانی ، وسەرەتای دروست بوونی مرۆڤ.
3- خستنە ڕووی هەندێ لەگومانی هاوبەش بڕیاردەران لەبارەی زیندو بوونەوەوە لەگەڵ وەڵامدانەوەیان.
4- خستنە ڕووی هەندێ لەڕوداوەکانی ڕۆژی دوایی : لەوانە ڕاوەستانی کەسانی موجریم لەبەردەستی خودادا لەڕۆژی دوایی دا .
5- باسکردنی هەندێ لەسیفاتی باوەڕداران ، وئەوەی خودا بۆی ئامادە کردوون لەخۆشی وناز ونیعمەت ، وە ئەوەی ئامادەی کردووە بۆ فاسقان لەئاگری دۆزەخ.
6- ئاماژەدان بەموسا سەلامی خوای لێ بێ ، و ئەوەی کەخودا پێی بەخشیوە لەتەورات ، وئەوەی بەگەلەکەی بەخشیبوو لەوەی کردبوونی بەپێشەوای گەلەکەیان.
7- بانگکردنی هاوبەش بڕیاردەران بۆ تێفکرین وبیرکردنەوە لەئایەتەکانی خودا .
8- گێڕانەوەی بەشێک لەبێعەقڵی موشریکەکان، لەگەڵ فەرمان کردن بە پێغەمبەر صلَّى الله عليه وسلَّم بەوەڵامدانەوەیان وهەڕەشە کردن لێیان.
9- فەرمان کردن بە پێغەمبەر صلَّى الله عليه وسلَّم بەوەی پشتیان تێ بکات وگوێیان نەداتێ ، وپەیمان دان پێی بەسەرکەوتن ، وداوا کردنی لێی بەوەی چاوەڕێ بێت .
[1] ئەم ناوەی لێ نراوە لەبەر بوونی سەژدەی قورئان خوێندن تیایدا .بڕوانە: ((بصائر ذوي التمييز)) للفيروزابادي (1/373).
ابن عاشور دەڵێت: (بەناوبانگترین ناوی ئەم سورەتە ناوی ( السَّجدةِ) وهەر بەو ناوەشەوە لەموسحەفەکاندا نوسراوە ،وە بەم ناوە پێشەوا تورموزی لە «جامِع»کەیدا ناوی هێناوە). ((تفسير ابن عاشور)) (21/201).
[2] أخرجه البخاري (891) واللفظ له، ومسلم (880).
[3] حیکمەت لەسوننەتی خوێندنی سورەتی(السجدةِ) و(الإنسانِ) لەنوێژی بەیانی ڕۆژی هەینی دا لەبەر ئەوەیه ئەم دوو سورەتە سەرەتا ودوا ڕۆژ ، و حەشری خەڵک ، و زیندو بوونەوەی لەگۆڕ تێدایه جا یان بۆ ئاگر ویاخود بۆ بەهەشت ، وتیایاندا سەرەتای دروست بوونی مرۆڤی هەیە ، و ئادەم لەڕۆژی هەینی دا دروست کراوە ، ولەو دوو سورەتەدا باسی دوا ڕۆژ کراوە ، وهەر لەڕۆژی هەینی دا قیامەت هەڵدەستێت ؛ بۆیە سوننەتە ئەم دوو سورەتە لەم ڕۆژەدا بخوێندرێت وەک بیرهێنانەوەیەک بەوەی تێیدایەتی و لەو ڕۆژەدا دێتە دی. بڕوانە: ((مجموع الفتاوى)) لابن تيمية (24/206)، ((بدائع الفوائد)) لابن القيم (4/63)، ((زاد المعاد)) لابن القيم (1/408).
[4] وقيل: مَكِّيَّةٌ إلَّا ثلاثَ آياتٍ منها، مِن قَولِه تعالى: أَفَمَنْ كَانَ مُؤْمِنًا كَمَنْ كَانَ فَاسِقًا لَا يَسْتَوُونَ... إلى تمامِ الآياتِ الثَّلاثِ [السجدة: 18- 20]. وقيل: إلَّا خَمسَ آياتٍ، مِن قَولِه تعالى: تَتَجَافَى جُنُوبُهُمْ [السجدة: 16] إلى قولِه تعالى: الَّذِي كُنْتُمْ بِهِ تُكَذِّبُونَ [السجدة: 20]. يُنظر: ((تفسير ابن جرير)) (18/589)، ((تفسير الماوردي)) (4/352)، ((تفسير الزمخشري)) (3/506).
[5] وە لەو زانایانەی کەکۆدەنگیان لەم بارەیەوە نەقڵ کردووە : ابنُ الجوزي، والفيروزابادي. بڕوانە: ((تفسير ابن الجوزي)) (3/437)، ((بصائر ذوي التمييز)) للفيروزابادي (1/373).
[6] ((نظم الدرر)) للبقاعي (15/222).