سورەتى (النَّحلِ)
بەروار: 2020/06/27سەردارن: 788نوسەر: ستافی ماڵپەڕ

ناوی سورەت (النَّحلِ) (1).
ئوبەی کوڕی کەعب خوای لێ ڕازی بێت دەڵێت : ((سَمِعتُ رَجُلًا يقرأُ في سورةِ النَّحلِ قِراءةً تُخالِفُ قراءتي، ثم سمِعتُ آخَرَ يَقرؤُها قراءةً تُخالِفُ ذلك، فانطلقتُ بهما إلى رَسولِ اللهِ صلَّى اللهُ عليه وسلَّم، فقلتُ: إنِّي سَمِعتُ هذين يقرأانِ في سورة النَّحلِ، فسألتُهما: مَن أقرَأهما؟ فقالا: رسولُ اللهِ صلَّى اللهُ عليه وسلَّم...)) (2).
واتە : گوێم لە پیاوێک بوو سورەتى نەحلی دەخوێند بەشێوازێک دەیخوێند جیاواز لەمن ، پاشان گوێم لە کەسێکی تر بوو سورەتى نەحلی دەخوێند بەشێوازێک دەخوێند جیاواز لەمن ، ئەو دوو پیاوەم برد بۆلای پێغەمبەری خوا صلَّى اللهُ عليه وسلَّم ، وگوتم : من گوێم لەم دوو پیاوه بوو سورەتى نەحلیان دەخوێند جیاواز لەمن ، وپرسیارم لێیان کرد : کێ فێری کردوون ؟
ئەوانیش گوتیان : پێغەمبەری خوا صلَّى اللهُ عليه وسلَّم...
ڕونکردنەوەی (المكي) و(المدني):
سورەتى نەحل ، سوڕەتێکی مەکییە (3).
مەقاسید ومەبەستەکانی ئەم سوڕەتە :
لەگرنگترین مەقاسید ومەبەستەکانی ئەم سوڕەتە :
1. هێنانەوەی بەڵگە لەسەر وەحدانیەتی خودا ، وڕۆژی دوایی ، وئیسپات کردنی ڕاستگۆی پێغەمبەر صلَّى الله عليه وسلَّم، وە ئەوەی کەهێناویەتی (4).
2. وەڵامدانەوەی گومانی موشریکەکان ، سەر سەزنشت کردنیان لەسەر ئەوەی لەسەرین ، وئاگادار کردنەوەیان (5).
3. ئاماژەدان بەنیعمەتەکانی خودا بەسەر دروست کراوەکانییەوە (6).
مەوزوع وبابەتەکانی ئەم سوڕەتە :
لەگرنگترین مەوزوع وبابەتەکانی ئەم سوڕەتە :
1. تەئکید کردنەوە لەوەی ڕۆژی دوایی حەقە ، ودێت وهیچ گومانێکی تێدا نییە .
2. ئیسپات کردنی وەحدانیەتی خودا ، وڕونکردنەوەی توانای خودا لەدروست کردنی ئاسمانەکان وزەوی ، ودروست کردنی مرۆڤ ،وحەیوان ، وداباراندنی باران لەئاسمانەوە ، وموسەخەر کردنی مانگ وخۆر ، وشەو وڕۆژ وجگە لەمانەش .
3. باسکردنی نیعمەتە جۆراو جۆرەکان بەسەر ئینسانەوە ، لەوڵاخ ،وئەسپ ، وجگە لە مانە کەلە ئەژمار کردن نایەت .
4. ئاگادار کردنەوە لە سزایی دونیایی ئەوەی کە توشی گەلانی پێشو بوو ئەوانەی کەهاوبەشیان بۆ خودا بڕیار داو وپێغەمبەرەکانیان بەدرۆ خستەوە و ئەو سزایەش کەلەڕۆژی دواییدا چاوەڕێیانە ، لەبەرانبەردا بەخشینی ئەو خۆشی ونیعمەتەی کە بەتەقوادارانی بەخشیبوو ، ئەوانەی کەئارامیان دەگرد لەبەرانبەر ئەزیتی موشریکەکاندا ، وئەوانەی کە لەپێناوی خودادا کۆچیان کرد .
5. باسکردنی عادەتی سەردەمی جاهلی کەحەزیان بەکچ نەدەکرد ، وهەندێ جار زیندە بەچاڵیان دەکردن .
6. نموونە هێنانەوە بۆ کافر وباوەڕدار ، وسوپاس گوزار وکوفرانە بژێر ، وپەرستراوی حەق وپەرستراوی باتڵ .
7. باسکردنی حاڵی موشریکەکان لەگەڵ پەرستراوەکانیاندا لەڕۆژی دواییدا .
8-باسکردنی هەندێ لەڕەوشتە بەرزەکان ؛ وەک دادپەروەری وچاکە وماڵ بەخشین ، وڕێگری کردن لەداوێن پیسی وخراپە وتاوان ، وبانگەواز کرن بۆ پاراستنی پەیمان ، وڕێگری کردن لە شکاندنی پەیمان وسوێند .
9. باسکردنی هەندێ لەگومانەکان کەدەوروژێندرێت لەبارەی قورئانەوە ، لەگەڵ ڕەد دانەوەیان بەشێوەیەک کەهەڵی دەوەشێنێتەوە .
10. باسکردنی هەندێ لەئادابەکانی باوەڕدارەکان وخوێندنی قورئان .
11. باسکردنی هەندێ لە بەسەرهاتی ئیبڕاهیم عليه السلامُ، وەک نموونەیەک بۆ موشریکەکان .
12. ڕونکردنەوەی ئەوەی حەڵاڵ کردن وحەرام کردن تەنها مافی خودایە .
13. باسکردنی حوکمی ئەو کەسەی دوای باوەڕ هێنان کافر دەبێتەوە ، وئەوانش کە بەزۆر کوفریان پێ دەکرێت لەکاتێکدا دڵیان پڕە لەنوری ئیمان .
14. باسکردنی گرنگترین شێوازەکانی دەعوە کردن بۆ لای خودا ، وبەجوانی مامەڵە کردن لەگەڵ خەڵکدا لەکاتی دعوەدا ، وموناقەشە کردنیان بەجوانترین شێوە ، وئارام گرتن .


 [1] سُمِّيَت هذه السورةُ سورةَ النَّحلِ؛ لِمَا فيها من عجائِبِ النَّحلِ في قَولِه تعالى: وَأَوْحَى رَبُّكَ إِلَى النَّحْلِ... [النحل: 68-69]، ولأنَّ لفظَ النَّحلِ لم يُذكَرْ في سورةٍ أخرى. يُنظر: ((بصائر ذوي التمييز)) للفيروزابادي (1/278)، ((تفسير ابن عاشور)) ( 14/93)، ((تفسير أبي زهرة)) (8/4120). وتُسمَّى أيضًا عندَ بعضِ السلفِ بسورةِ (النِّعَم)؛ وذلك بسبَبِ ما عدَّدَ اللهُ فيها مِن نِعَمِه على عبادِه. يُنظر: ((تفسير القرطبي)) (10/65)، ((تفسير ابن عاشور)) (14/93). 
 [2] أخرجه ابن جرير في ((التفسير)) (38). وذكَر ابنُ جريرٍ أنَّه ثابتٌ، وصحَّح إسنادَه ابنُ كثيرٍ في ((فضائل القرآن)) (100). والحديث أصله في ((صحيح مسلم)) (820). 
 [3] وقيل: مكِّيَّةٌ إلا ثلاثَ آياتٍ منها نزلتْ بالمدينةِ، وهي قولُه تعالى: وَلَا تَشْتَرُوا بِعَهْدِ اللَّهِ ثَمَنًا قَلِيلًا [النحل: 95] إلى قولِه تعالى: وَلَنَجْزِيَنَّهُمْ أَجْرَهُمْ بِأَحْسَنِ مَا كَانُوا يَعْمَلُونَ [النحل: 97] نزَلتْ بعدَ قتلِ حمزةَ بأُحُدٍ. وقيل: مكيَّةٌ غيرَ ثلاثِ آياتٍ في آخِرِها. يُنظر: ((تفسير الطبري)) (14/158)، ((تفسير الماوردي)) (3/177)، ((الوسيط)) للواحدي (3/55)، ((تفسير الزمخشري)) (2/592). 
 [4] يُنظر: ((التفسير الوسيط)) لطنطاوي (8/96). 
 [5] يُنظر: ((تفسير ابن عاشور)) (13 /77)، ((التفسير الوسيط)) لطنطاوي (8/96). 
 [6]; يُنظر: ((التفسير الوسيط)) لطنطاوي (8/96).