يَا أَيُّهَا النَّاسُ قَدْ جَاءَتْكُم مَّوْعِظَةٌ مِّن رَّبِّكُمْ وَشِفَاءٌ لِّمَا فِي الصُّدُورِ وَهُدًى وَرَحْمَةٌ لِّلْمُؤْمِنِينَ
[٥٧] ئەی خەڵكینە : بێگومان ئامۆژگارییەكی گەورە و مەزنتان لەلایەن پەروەردگارتانەوە بۆ هاتووە كە سزای خوای پەروەردگارتان بیردەخاتەوە و لە هەڕەشەكانی دەتانترسێنێت، كە قورئانی پیرۆز و ئەو ئایەت و ئامۆژگاریانەیە كە لەخۆی گرتووە، بۆ چاكردنی ڕەوست و كردارەكانتان، وە هەر لەم قورئاندا دەرمان و چارەسەری ئەو دڵانەی تیدایە كە تووشی نەفامی و هاوەڵبڕیاردان و سەرجەم نەخۆشییەكانی تر هاتوون، وە ڕێنمویی و ڕەحمەتە بۆ ئەو دروستكراوانەی كە شوێنی دەكەون، و لە لەناوچوون ڕزگاریان دەكات، خوای بێ گەرد و پایەبەرز كردوویەتی بە ڕەحمەت و بەزەیی بۆ باوەڕداران، و تایبەتی كردووە پێیانەوە، چونكە ئەوان سوودمەندن بە باوەڕەكەیان و قازانجیان پێدەگەیەنێت، بەڵام سەبارەت بە بێباوەڕان كوێرەوەریە بۆیان .
سورة يُونس ٥٧
تەفسیری هەموو سورەتەکان