|
میوانانی خۆشەويستی ماڵپەڕی بەهەشت دوای ئەوەی كە (25) نامیلكەی تەرتیب كراو بۆ چاپ بڵاوكردەوە وا ئێستاش ئاگادارتان ئەكەینەوە كە ئەم (10) دانەی تر زیاد كراوە.
26- چۆنێتى كردنى نوێژى جەنازە بە پێى سوننەتى پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم. 27- نامەى دایكێك بۆ ڕۆڵەكەى. 28-خوشكى بەڕێزم ئایا دەتەوێت پیاوێكى باش ببێت بە هاوسەرت؟ 29- پاداشت و گەورەیى صەڵاواتدان لەسەر پێغەمبەرى خوا صلى الله عليه وسلم 30- پاداشت و گەورەیى ترسان لە خواى پەروەردگار 31- حەقیقەتى جەژنى ڤالنتاین ڕۆژى خۆشەویستى! 32- مەرجەكانی حیجابی شەرعی ئافرەتان لە ئیسلامدا 33- نامەیەكى ئامۆژگارى بۆ كچێكى گوێگر 34- ئاگاداركردنەوەى كچانى خوێندكار لە هەندێ تاوان و سەرپێچى 35- بێئاگایى كوشنده (فەرموون لەم لینكەی خوارەوە دایبەزێنن) http://ba8.org/babet-869 بەڕێوبەرایەتی ماڵپەڕی بەهەشت
وەڵامى گومان و ڕەخنەكان
ئەم گۆشەیە تایبەت كرا بە وەڵامى گومان و ڕەخنەكان لەسەر ئیسلام،و قورئان،و سوننەت،و
مێژووى ئیسلام،وە هەر شتێك پەیوەندى بە ئاینى پیرۆزى ئیسلامەوە هەبێت ئەمەش دواى
ئەوەى بینیمان لە گۆڕەپانى ڕۆشنبیرى كوردى دا چەند كەس و قەڵەمێك ئەیانەوێت جوانى
ئیسلام بشێوێنن،وە سەر لە نەوەى نوێى موسڵمانان تێك بدەن بەتایبەت لە توێژى خوێندكارانى
زانكۆ و پەیمانگاكان لە ڕێگەى وەرگێڕانى كەلتورى هەڵەى بێگانە بە ناوى فەلسەفە،و
عەقڵانیەت،و نوێخوازى،و مەعریفە لە كاتێكدا هەموو ئەوانە وەڵامى تێرو تەسەلیان
هەیە و بە توندى لە مێژووى زێڕینى ئیسلامدا ڕەتكراونەتەوە.
جا خوێنەرى بەڕێز هەر ڕەخنەیەك،هەر گومانێك بە زەین و دڵتدا هات یان هێنراو،ویسترا خۆت و نەوەى نوێ گومڕا بكرێـت خێرا لە ڕێگەى ئەم گۆشەیەوە تۆمارى بكەو بینێرە،وە دەبینى بە پشتیوانى خواى گەورە برینەكان ساڕێژ دەبن و دڵان دڵنیا دەبن و چاوەكان گەش دەبن و هەوڵى دوژمنانى ئەم دینەش ڕیسواو لەناو دەچێت.وە خوێنەران دڵنیا دەكەین بە ئەو پەڕى سینگ فراوانى و لێكۆڵینەوەو مەوزوعیەتەوە دیراسەو وەڵام پێشكەش دەكەین پاشان پاساو بیانو نامێنێت لە ڕەخنەو توانج گرتن لە ئاینى پیرۆزى ئیسلام. تێبینى: ئەم بەشە تایبەتە بە وەڵامى ڕەخنەو گومان نەك پرسیارى شەرعى یان پزیشكى. www.ba8.org |