|
میوانانی خۆشەويستی ماڵپەڕی بەهەشت دوای ئەوەی كە (25) نامیلكەی تەرتیب كراو بۆ چاپ بڵاوكردەوە وا ئێستاش ئاگادارتان ئەكەینەوە كە ئەم (10) دانەی تر زیاد كراوە.
26- چۆنێتى كردنى نوێژى جەنازە بە پێى سوننەتى پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم. 27- نامەى دایكێك بۆ ڕۆڵەكەى. 28-خوشكى بەڕێزم ئایا دەتەوێت پیاوێكى باش ببێت بە هاوسەرت؟ 29- پاداشت و گەورەیى صەڵاواتدان لەسەر پێغەمبەرى خوا صلى الله عليه وسلم 30- پاداشت و گەورەیى ترسان لە خواى پەروەردگار 31- حەقیقەتى جەژنى ڤالنتاین ڕۆژى خۆشەویستى! 32- مەرجەكانی حیجابی شەرعی ئافرەتان لە ئیسلامدا 33- نامەیەكى ئامۆژگارى بۆ كچێكى گوێگر 34- ئاگاداركردنەوەى كچانى خوێندكار لە هەندێ تاوان و سەرپێچى 35- بێئاگایى كوشنده (فەرموون لەم لینكەی خوارەوە دایبەزێنن) http://ba8.org/babet-869 بەڕێوبەرایەتی ماڵپەڕی بەهەشت
حەرامكراوەكان
حەرامكراوەكان كە خەڵكی فەراممۆشی كردوون و پێویستە لێیان بە وریا بین نوسینى:محمد صالح منجد وەرگێڕانی:كاوە أكرم سەنگاوی پێداچوونەوەی:مامۆستا صلاح الدین عبدالكریم ڕێخۆش كردن خوێنەری بەڕێز:ئەم بابەتانەى بەردەستت لە یەكێك لە كتێبە ناودارەكانی «محمد صالح المنجد» بەناوی «محرمات التي إستهان بها الناس يجب الحذر منها» دەرمناهێناوە كە باس لە زۆرترینی ئەو بابەتانە دەكات كە لە شەریعەتی پیرۆزی ئیسلام دا حەرامكراون و لە ناو خەڵكی دا پشتگوێ خراون و فەرامۆش كراون. وە هەر باسێكیشی هێنابێ بەڵگەی بۆ هێناوەتەوە لە قورئان و سوننەت بۆ ئەوەی خوێنەر لەسەر چاوڕۆشنی پێ هەڵگرێ و بە بەڵگەوە حەرامەكان بناسێ. وە ڕوونكردنەوەیەكی كورتیش داوە سەبارەت بە هەر بابەتێكی. هەروەكو لە ناونیشانەكەیەوە دەردەكەوێ ئەوەی لەم كتێبەدا هاتووە و باسكراوە زیاتر ئاماژە بەو بابەتانە كراوە كە شەریعەت حەرامی كردووە بەڵام خەڵكی فەرامۆشیان كردووە و گوێی پێ نادەن. www.ba8.org |