ماڵپەری بەهەشت

بەشە سەرەکیەکان
پرسیار و وەڵامی شەرعی
ئاماری ماڵپەڕ




ڕێکلام

پرسیاری ژمارە ٧٨٢:هەندێ كەس لەڕێگەى حیزبێكەوە یاخود كەسێكەوە دامەزراوە لە دائیرەیەك دەوام ناكات و موچەش وەردەگرێت لە حكومەت ئایا ئەو پارەیە حەرامە یان حەڵاڵە‌؟

وەڵام:بەناوى خواى بەخشندەى میهرەبان
وەرگرتنى موچە لەبەرامبەر كارێكى شەرعى دا ئەگەر كەسى خاوەن موچە مافى ئەو كارەى خۆى بدات ئەوە حەڵاڵە‌ وە پێویستە لە خوا بترسێ و تەنها وەك هۆكارێك بیبێت، وە پشت بە خوا ببەستێت ئەنجا مافى ئەوەى لە گەردنیدایە بیدات وە دامەزراندنەكەى تەنها بۆ پارەوەرگرتن و حزبایەتى كردن نەبێت، چونكە ئەو پارەیە ماڵی موسڵمانانە و ئەمانەتە لە گەردنى كاربەدەستاندایە، جا پێویستە دەوام بكات بە پێى یاساى كارپێكراوى ئەو دەزگایەى تیایدا دامەزراوە، ئەگەر نا ئەوە موچەكەى حەرام دەبێت چونكە موچە لە بەرامبەر دەوام كردندا دانراوە.
لە لایەن بەڕێز: مامۆستا (خلیل أحمد) ەوە وەڵام دراوەتەوە


www.ba8.org

بینێرە بۆ هاوڕێکەت
چاپکردن
ستایڵ
  • قەبارەی فۆنت
    • گەورەکردن:
    • zoomin
    • بچوک کردنەوە:
    • zoomout
  • جۆری فۆنت
    • ههەڵبژاردن:
  • ڕەنگی فۆنت
    • هەڵبژاردن:
  • بنەڕەتی کردنەوە
    • بنەرەتی
ڕێکلام