ماڵپەری بەهەشت

بەشە سەرەکیەکان
پرسیار و وەڵامی شەرعی
ئاماری ماڵپەڕ




ڕێکلام

پرسیاری ژمارە ٧٧٩:ئەو تاوانانە چین كە ئەگەر كەسێك بیكات خوای گەورە تەوبەی لێ قەبوڵ ناكات؟

وەڵام:بسم الله الرحمن الرحیم سوپاس و ستایش بۆ خواى گەورە وە درودو سڵاو لە سەر گیانى پێغەمبەرى خوا وە لەسەر خێزان و كەس وكارى ئیماندارو هاوەڵان و شوێن كەوتوانى تا رۆژى دوایى.
هەموو تاوانەكان وبەتایبەت هاوبەشی بۆ خودا پەیدا كردن تەوبەی لێ وەر دەگیرێت، لەوانە خودا فەرمویەتی: [﴿إِنَّ اللَّهَ لا يَغْفِرُ أَنْ يُشْرَكَ بِهِ وَيَغْفِرُ مَا دُونَ ذَلِكَ لِمَنْ يَشَاءُ﴾] واته:
(خودا لەو كەسە خۆش نابێت كە هاوبەشی بۆی پەیدا ئەكات ولە هەموو ئەوانەی تر خۆش دەبێت بۆ كەسانێك كە خۆی بێەوێ)
وە خودا بۆ تەوبەكارانی فەرمووه [قُلْ يَا عِبَادِيَ الَّذِينَ أَسْرَفُوا عَلَى أَنْفُسِهِمْ لا تَقْنَطُوا مِنْ رَحْمَةِ اللَّهِ إِنَّ اللَّهَ يَغْفِرُ الذُّنُوبَ جَمِيعاً] واته:
(ئەی پێغەمبەر - صلی الله علیه وسلم - بەو بەندانەم بڵێ كە ڕۆۆ چون لە تاواندا وستەمیان لەناخ ونەفسی خۆیان كردوە با نا ئۆمید نەبن لە ڕەحم وبەزەیی خودا چونكه خودا لەهەموو تاوانێك خۆش دەبێت)
وە لە فەرموودەیەكی قودسیدا خودا ئەفەرموێت: (ئەی بەندەكانم ئێوە بە شەو وبەڕۆژدا تاوان ئەنجام ئەدەن و من لەهەموو تاوانێك خۆش دەبم، جا ئێوەش داوای تەوبەو ڵی خۆش بونم لێ بكەم بۆ ئەوەی منیش لێتان خۆش بم وبتان بورم)
بەڵام ئەو مافانەی كە پەیوەسته بە ستەم ومافی بەندەكانەوە هیچ تەوبەیەك وەرناگیرێت ئیلا ئەو ماف وهەقە نەدرێتەوە بە خاوەنەكانیان، جا گەر كەسێك ستەم لەكەسێكی تر بكات لە نەفس یان لەماڵ وسەروەت وسامان یان له عیرز وشەرەف وناموسی كەسێكی تردا وپاشان داوای لێ خۆش بوون وتەوبەی كرد لەخودا ئەوا پێویستە هەق وداواكاریكە بگێڕێتەوە بۆ خاوەن هەق وستەم لێ كراوەكە، یاخود گەر لێێ خۆش بێت یاخود پاداشتی بداتەوە یاخود دۆعای خێری بۆ بكات گەر ئەو هەقەی لەسەرێتی بیگێڕێتەوە سەروەت وسامان نەبێت، جا لەو كاتەیا خوا لێی خۆش دەبێت وخوداش پاداشتی ئەو تەوبەیەی ئەداتەوە گەر نیەتی پاك بێت..
سەرچاوە: سلسلة فتاوى نور على الدرب > شریتی ژمارە (38)
الشيخ محمد بن صالح العثيمين رحمه الله

www.ba8.org

بینێرە بۆ هاوڕێکەت
چاپکردن
ستایڵ
  • قەبارەی فۆنت
    • گەورەکردن:
    • zoomin
    • بچوک کردنەوە:
    • zoomout
  • جۆری فۆنت
    • ههەڵبژاردن:
  • ڕەنگی فۆنت
    • هەڵبژاردن:
  • بنەڕەتی کردنەوە
    • بنەرەتی
ڕێکلام