ماڵپەری بەهەشت

بەشە سەرەکیەکان
پرسیار و وەڵامی شەرعی
ئاماری ماڵپەڕ




ڕێکلام

پرسیاری ژمارە ٦٨٢: ئایا داهێنراو (بدعە) ی چاك و خراپ بوونی هەیە لە ئیسلام دا ؟

وەڵام:بسم الله الرحمن الرحیم
سوپاس و ستایش بۆ خواى گەورە وە درودو سڵاو لە سەر گیانى پێغەمبەرى خوا وە لەسەر خێزان و كەس وكارى ئیماندارو هاوەڵان و شوێن كەوتوانى تا رۆژى دوایى.
پەنا دەگرم بە خودا ! نەخێر هەرگیز داهێنراو (بدعە) ی چاك بوونی نیە، چونكە ئەو كەسەی كە زاناترینی خەڵكە لە شەریعەتدا وە زمان پاراوترینی خەڵكە لە دەربڕیندا وە ئامۆژگاریكارترینی خەڵكە بۆ خەڵك فەرموویەتی: ((كل بدعة ضلالة)) واتە هەموو داهێنراوێك گومڕاییە. وە لە زمانی عەرەبیدا ووشەی هەموو (كل) یەكێكە لە شێوازەكانی دەربڕینی گشتگیری (عموم) بەڵكو بەهێزترین شێوازیەتی، پێغەمەر (صلی الله علیە و سلم) فەرموویەتی ((هەموو داهێنراوێك گومڕاییە)) بەبێ ئەوەی داهینراوی چاكی لێ جیابكاتەوەو باسی بكا. وە هەر كارێك كە مرۆڤ ئەنجامی بدات وە وا گومان ببات كە كارەكەی داهێنراوێكی چاكە: ئەوا یان ئەو كارە داهێنراو نیە بەڵكو كارێكی شەرعیە و پێشتر هەبووەو ئەصلی هەیە بەڵام خۆی ناوی ناوە داهێنراو، یان چاك نیە و ئەم خۆی بە چاكی دەزانێ‌. ئەما ئەگەر كارێك هەم داهێنراو بێت و هەم چاكیش بێ ئەوا شتێكی مستحیلە. وە لەبەر ئەمە ئینكاری ئەو كەسانە دەكەین كە چەند ویردێك (ذكر) ێكی دیاریكراویان ڕێكخستووە دەیڵێنەوە لە بەیانیان یان ئێواراندا بە تاكە كەسی یان بە جەماعەت، ئینكاریان دەكەین چونكە شتگەلێكیان داهێناوە كە لە سونەت (حديث) دا نەهاتووە كەچی لەگەڵ ئەوەشدا بەباشی دەزانن و بە شتێكی بە فەزلی دادەنێن.
[الشيخ محمد بن صالح العثيمين رحمه الله]

www.ba8.org

بینێرە بۆ هاوڕێکەت
چاپکردن
ستایڵ
  • قەبارەی فۆنت
    • گەورەکردن:
    • zoomin
    • بچوک کردنەوە:
    • zoomout
  • جۆری فۆنت
    • ههەڵبژاردن:
  • ڕەنگی فۆنت
    • هەڵبژاردن:
  • بنەڕەتی کردنەوە
    • بنەرەتی
ڕێکلام