ماڵپەری بەهەشت

داخستن
ئاگاداری » لە ماڵپەڕی بەهەشتەوە
میوانانی خۆشەويستی ماڵپەڕی بەهەشت دوای ئەوەی كە (25) نامیلكەی تەرتیب كراو بۆ چاپ بڵاوكردەوە وا ئێستاش ئاگادارتان ئەكەینەوە كە ئەم (10) دانەی تر زیاد كراوە.
26- چۆنێتى كردنى نوێژى جەنازە بە پێى سوننەتى پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم.
27- نامەى دایكێك بۆ ڕۆڵەكەى.
28-خوشكى بەڕێزم ئایا دەتەوێت پیاوێكى باش ببێت بە هاوسەرت؟
29- پاداشت و گەورەیى صەڵاواتدان لەسەر پێغەمبەرى خوا صلى الله عليه وسلم
30- پاداشت و گەورەیى ترسان لە خواى پەروەردگار
31- حەقیقەتى جەژنى ڤالنتاین ڕۆژى خۆشەویستى!
32- مەرجەكانی حیجابی شەرعی ئافرەتان لە ئیسلامدا
33- نامەیەكى ئامۆژگارى بۆ كچێكى گوێگر
34- ئاگاداركردنەوەى كچانى خوێندكار لە هەندێ تاوان و سەرپێچى
35- بێئاگایى كوشنده
(فەرموون لەم لینكەی خوارەوە دایبەزێنن)
http://ba8.org/babet-869

بەڕێوبەرایەتی ماڵپەڕی بەهەشت

پرسیاری ژمارە ٦٤٨:حوكمی ئیسلام بەرامبەربە گەورە بە بچووك چۆنە، وە ئایا منداڵەكە مارەیی دێت كە مەلاشی نەدیتبێت، تەنها باوكەكە وتویەتی كەگەورەبوو بۆ ئەو كورەیە بۆ كەسی تر نابێت، دەڵێن دەبێت تەڵاق بدرێت دواتر مارەبكرێتەوە.

وەڵام:بسم الله الرحمن الرحیم
سوپاس و ستایش بۆ خواى گەورە وە درودو سڵاو لە سەر گیانى پێغەمبەرى خوا وە لەسەر خێزان و كەس وكارى ئیماندارو هاوەڵان و شوێن كەوتوانى تا رۆژى دوایى.
گەورە بە بچوك، هەر گەورە بە گەورەش دروست نی یە نەك گەورە بە بچوك، ژن بە ژن لە ئیسلامدا دروست نی یە، [نهی رسول الله (صلی الله علیه وسلم) عن الشغار] شغار واتە ژن بە ژن، دروست نی یە بە تایبەتیش ئەگەر لە یەك ببەسترێن واتە بە مەرج دابنرێن، تۆ خوشكی خۆتم بەرێ من خۆشكی خۆمت دەدەمێ، تۆ كچی خۆتم بەرێ من كچی خۆمت دەدەمێ، ئەوە شغار یان لەوەش خراپتر مارەییان نەبێت، یان هەركەسە و مارەیی بۆ كچی خۆی دەكات، یان بۆ خوشكی خۆی دەكات، یان مارەییەكان وەكو یەك دادەنرێن، وەكو ابن عمر (رەزای خوا لێ بێت) فەرمووی [ولیس بینهما صداق] ، صداق ئەوەیە كە مارەیی نەبێت لە نێوانیان،ئەوە حەرامەو نەهی لێكراوە، كە نەهی لێ كرا بێت ئەوە ئەو عەقدە دانامەزرێت، گەورە بە گەورە دروست نی یە، وە گەورە بە بچوكیش دروست نی یە.
لە لایەن بەڕێز [د.عبداللطيف أحمد] ه وه وەڵام دراوەتەوە

www.ba8.org

بینێرە بۆ هاوڕێکەت
چاپکردن
ستایڵ
  • قەبارەی فۆنت
    • گەورەکردن:
    • zoomin
    • بچوک کردنەوە:
    • zoomout
  • جۆری فۆنت
    • ههەڵبژاردن:
  • ڕەنگی فۆنت
    • هەڵبژاردن:
  • بنەڕەتی کردنەوە
    • بنەرەتی
ڕێکلام