ماڵپەری بەهەشت

داخستن
ئاگاداری » لە ماڵپەڕی بەهەشتەوە
میوانانی خۆشەويستی ماڵپەڕی بەهەشت دوای ئەوەی كە (25) نامیلكەی تەرتیب كراو بۆ چاپ بڵاوكردەوە وا ئێستاش ئاگادارتان ئەكەینەوە كە ئەم (10) دانەی تر زیاد كراوە.
26- چۆنێتى كردنى نوێژى جەنازە بە پێى سوننەتى پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم.
27- نامەى دایكێك بۆ ڕۆڵەكەى.
28-خوشكى بەڕێزم ئایا دەتەوێت پیاوێكى باش ببێت بە هاوسەرت؟
29- پاداشت و گەورەیى صەڵاواتدان لەسەر پێغەمبەرى خوا صلى الله عليه وسلم
30- پاداشت و گەورەیى ترسان لە خواى پەروەردگار
31- حەقیقەتى جەژنى ڤالنتاین ڕۆژى خۆشەویستى!
32- مەرجەكانی حیجابی شەرعی ئافرەتان لە ئیسلامدا
33- نامەیەكى ئامۆژگارى بۆ كچێكى گوێگر
34- ئاگاداركردنەوەى كچانى خوێندكار لە هەندێ تاوان و سەرپێچى
35- بێئاگایى كوشنده
(فەرموون لەم لینكەی خوارەوە دایبەزێنن)
http://ba8.org/babet-869

بەڕێوبەرایەتی ماڵپەڕی بەهەشت

پرسیاری ژمارە ٦٤٥:ئەگەر كەسێك غوسل بكات و ئاو لە دەم و لوتی ڕا نەدات ئایا ئەو خۆشۆردنەی تەواوە؟

وەڵام:بسم الله الرحمن الرحیم
سوپاس و ستایش بۆ خواى گەورە وە درودو سڵاو لە سەر گیانى پێغەمبەرى خوا وە لەسەر خێزان و كەس وكارى ئیماندارو هاوەڵان و شوێن كەوتوانى تا رۆژى دوایى.
خۆشۆردنەكەی تەواو نابێت و دانامەزرێت ئەگەر ئاو لە دەم و لوتی ڕانەدا پێش ئەوەی كەوا خۆی بشوات،چونكە خوای گەورە فەرموویەتی: [وَإِنْ كُنْتُمْ جُنُباً فَاطَّهَّرُوا ] ئەگەر ئێوە لەشگران بوون خۆتان بشۆن.
هەموو لاشە ئەگرێتەوە [فَاطَّهَّرُوا ] یانی هەموو لاشە ناوی دەم و لوتت ئەوە لە ژێر لاشەدا جێگەی دەبێتەوە واتە كە ئەفەرمووێ:لاشە ئەو دوانەش دەگرێتەوە بۆیە واجبە ئەو دوانەش پاك بێتەوە بەوەی كەوا ئاو لە دەم و لوت ڕابدەی،لەبەر ئەمەیە پێغەمبەری خوا صلی الله علیه وسلم فەرمانی كردووە ئاو لە دەم و لووت ڕا بدەی لە كاتێكدا كەوا دەست نوێژ ئەشۆی،خوای گەورە كە ئەفەرموێت [فَاغْسِلُوا وُجُوهَكُمْ ] دەم و لوتیش داخلی دەم و چاوە،لە ژێر ئەو فەرمانە جێگەی دەبێتەوە ئەگەر دەم و لوتیش جێگەی ببێتەوە لە شتنی دەم وچاودا دەم چاویش واجبە پاك بكرێتەوە و بشۆرێت كەواتە ئاو لە دەم و لووت ڕادان لەژێر فەرمانەكەی خوادا جێگەی دەبێـەوە كە ئەفەرموێت دەم و چاوتان بشۆن كە ئەو دوانە واجب بوو ئەوا بێ گومان بۆ خۆشۆردنی گەورە (غوسل) یش ئەوا واجبە لەسەر هەركەسێك كەوا خۆی بشوات دوای لەشگرانی كە ئاو لە دەم و لووتی ڕابدات ئەگەر نەیكات خۆشۆردنەكەی دانامەزرێـت و دروست نیە.
ئەگەر تاوەكو ئیستا نەیزانی بێت ئەوا ئەبێت بۆ لەمەودوا ئاگای لە خۆی بێت.
[ئەم پرسیار و وەڵامە وەرگیراوە لە كتێبی: فتاوی أركان الإسلام:دانانى شێخ محمد بن صالح العثيمین، وه لە لایەن مامۆستا عبدالكریم پێش نوێژ و وتار خوێنی مزگەوتی ئيمان لە سلێمانی بەدەرس وتراوەتەوە ]

www.ba8.org

بینێرە بۆ هاوڕێکەت
چاپکردن
ستایڵ
  • قەبارەی فۆنت
    • گەورەکردن:
    • zoomin
    • بچوک کردنەوە:
    • zoomout
  • جۆری فۆنت
    • ههەڵبژاردن:
  • ڕەنگی فۆنت
    • هەڵبژاردن:
  • بنەڕەتی کردنەوە
    • بنەرەتی
ڕێکلام