ماڵپەری بەهەشت

بەشە سەرەکیەکان
پرسیار و وەڵامی شەرعی
ئاماری ماڵپەڕ




ڕێکلام

پرسیاری ژمارە ٦٠٣:مامۆستای بەرێز برایەك پرسیار دەكات و دەڵێت: دایكم ددانەكانی تاخمە لەكاتی دەست نوێژ دا مەڵاشووی تەر نابێت بە حوكمی ئەوەی قالبەكە دادەپۆشێت ئایا دەست نوێژەكەی دروستە ؟

وەڵام:بسم الله الرحمن الرحیم
سوپاس و ستایش بۆ خواى گەورە وە درودو سڵاو لە سەر گیانى پێغەمبەرى خوا وە لەسەر خێزان و كەس وكارى ئیماندارو هاوەڵان و شوێن كەوتوانى تا رۆژى دوایى.
قاعیدەی شەرعیمان ئەوەیە كە (الضرورات تبيح المحضورات) واتە ئەو شتانەی كەوا قەدەغە بێت لە شەرع دا، ئەگەر پێویستی یەك هەبوو (ضروره) بە گوێرەی (پێویستی یەكە دروستە، ئەو قاعیدەیەش قاعیدەیەكی تر زیاتر ڕوونی دەكاتەوە كە بریتی یە لە (الضرورات قدر بقدرها) ئەگەر نەتوانێت مەڵاشوی تەربكات بەهۆی ئەوەی كەوا تاخمە ئەگەر چارەسەر بكرێت واتە تاخمێكی وابێت كە مەڵاشوی تەر ببێت ئەوەئەبێت هەوڵی ئەوە بدات لای دكتۆرێكی شارەزا، ئەگەر چارەسەلا نەبوو ئیلا ئەوە نەبێت ئەوا لەو حاڵەتە دروستە بەو قاعیدەیەی پێشوو كە هەموو شتێك كەواجب بێت چەند لەتوانای ئەو كەسەدا بێت ئەوەندە لەسەری واجبە، ئەوەی كەوا ناتوانێت گوناهبار نابێت [ لَا يُكَلِّفُ اللَّهُ نَفْسًا ] البقرة (286).
لە لایەن بەڕێز مامۆستا [عبدالكریم محمد قادر] ه وەڵام دراوەتەوە
پێش نوێژ و وتار خوێنی مزگەوتی ئیمان لە سلێمانی


www.ba8.org

بینێرە بۆ هاوڕێکەت
چاپکردن
ستایڵ
  • قەبارەی فۆنت
    • گەورەکردن:
    • zoomin
    • بچوک کردنەوە:
    • zoomout
  • جۆری فۆنت
    • ههەڵبژاردن:
  • ڕەنگی فۆنت
    • هەڵبژاردن:
  • بنەڕەتی کردنەوە
    • بنەرەتی
ڕێکلام