ماڵپەری بەهەشت

بەشە سەرەکیەکان
پرسیار و وەڵامی شەرعی
ئاماری ماڵپەڕ




ڕێکلام

پرسیاری ژمارە ٤٧٨:الســـــــــــــــلام علیكم چارەسەرى قژ ڕوتانەوە چیە چونكە من قژم زۆر ئەڕوتێتەوە شامپۆكەشم بۆ كڕیوە قژم 5 مانگیش ئەبێت بۆیەم لێ نەداوە بەس قژیشم درێژ بۆتەوە ئیتر نازانم هى ئەوە بێت یان نا؟؟؟؟؟؟؟؟

وەڵام:بەناوى خواى بەخشندە و میهرەبان

خوشكى بەڕێزم
پرسیارەكەى تۆمان لەبیر نەچووە و دواكەوتنى وەڵامدانەوەى ئەم پرسیارە و پرسیارەكانى دیكەى گۆشەى پزیشكى بە هۆى زۆرى سەفەر و مەشغوڵىیەوە بوو. كێشەى قژ هەڵوەرین جیاوازى هەیە لە نێوان مرۆڤێك و مرۆڤێكى دیكە ئەگەر كوڕ بێت یان كچ بێت بە هۆى تەمەن و هۆرمۆنى ناو لەش و كێشەى بۆماوەیی (وراثي) و جۆرى خواردن و دەرمان و كێشەى دەروونی و.... هتد. زۆر جار قژ هەڵوەرین لە دواى تووشبوون بە تاى درێژخایەن و كەم خوێنى و هەوكردنى میكرۆبى و لە دواى نەشتەرگەرى و كێشەى دەروونى قورس ڕوودەدات و دەبێتە هۆى هەڵوەرینى قژ بۆ ماوەى چەند حەفتەیەك كە لەم حاڵەتە دەبێت بە ترشى ئەمینی (برۆتین) چارەسەر بكرێت. زۆر جار لە تەمەنى 25 ساڵان زیاد دەكات بە تایبەتى لە ئافرەتانەوە لەم تەمەنە ڕوودەدات. هەروەها كرژبوونى دەروونى و دەمارگەلى و كەمى هاتووچۆى خوێن لە بەشى پێستى قژەوە دەبێتە هۆكارێك بۆ قژ هەڵوەرین بە هۆى كەمى شانەكردن بۆ ماوەیەكى زۆر و كەمى هەڵمژینى هەواى پاك و خاوێن لەگەڵ كەم خۆراكى و بەكارهێنانى سشوار (ڤێر) بۆ ووشككردنەوەى قژ بۆ ماوەیەكى زۆر و بۆیاغ كردنى قژ و به كارهيَنانى شامبؤ (كه مادده ى كيميايي جؤراوجؤرى زؤره و ده بيَته هؤى قژ هەڵوەرین) و تووشبوون بە هەوكردنى كەڕوویی لەو شوێنەدا كە دەبنە هۆكارێكى سەرەكى بۆ قژ هەڵوەرین. هەروەها زۆربەى جۆرەكانى قژ هەڵوەرین و كەچەڵى هۆكارەكەى جیناتى بۆماوەى یە (وراثية‌) و هۆرمۆنیه.‌ لە ئافرەتان بە شێوەى گشتى ڕوودەدات لە تەمەنى 30 ساڵان. هەروەها كێشەكانى گلاندى دەرەقى و نەخۆشى شەكره هۆكارێكن‌ بۆ قژ هەڵوەرین. لەم سەردەمەدا دەبینین قژ هەڵوەرین ڕێژەى زۆر زیاد دەكات لة ئافره تاندا بە هۆى زۆر بەكارهێنانى جۆرى دەرمان بۆ بۆیاغ كردنى قژ لەگەڵ بەكارهێنانى جۆرەكانى گەرمكردنى بە ئامێرێكى جۆراوجۆر. هەروەها نەخۆشى درێژخایەنى جگەر و گورچیلە دەبنە هۆكارێك بۆ قژ هەڵوەرین. زۆر گرنگە لە دواى شیكردنەوە و فەحس بزانین هۆكارەكە چىیە بۆ دانانى چارەسەرێكى گونجاو و ئەمەش پێویستە لە لایەنى پزیشكى پسپۆڕ لە بوارى نەخۆشیەكانى پێست و گلاندى گشتى و میزڵدان و ئەندامى زاوزێ ئەنجام بدرێت بە شێوەى ڕاستەوخۆ. باشترین چارەسەركردنە بۆ قژ هەڵوەرین وەكو دەیزانم ئەوەیە بە مەساج كردنى پێستى سەر بە ڕۆنى گەرچك (زیت الخروع) بە شێوەى ڕۆژانە، یان بە ڕۆنى زەیتون (زیت الزیتون) ئێواران بۆ ماوەى یەك حەفتە لەگەڵ داپۆشینى تا بەیانی و شۆردنەوەى شوێنەكە بەیانیان، لەگەڵ خواردنى هەنگوینی ڕەش وشیر و گۆشتى ماسی. بەردەوام بە لەسەرى چونكە سوودى زۆرە بۆ ئەم حاڵەتە و چەندەها كەس باش بوون لەم كێشەیە بە یارمەتى خواى گەورە.
وآخر دعوانا أن الحمد لله رب العالمين.‌‌


www.ba8.org

بینێرە بۆ هاوڕێکەت
چاپکردن
ستایڵ
  • قەبارەی فۆنت
    • گەورەکردن:
    • zoomin
    • بچوک کردنەوە:
    • zoomout
  • جۆری فۆنت
    • ههەڵبژاردن:
  • ڕەنگی فۆنت
    • هەڵبژاردن:
  • بنەڕەتی کردنەوە
    • بنەرەتی
ڕێکلام