ماڵپەری بەهەشت

بەشە سەرەکیەکان
پرسیار و وەڵامی شەرعی
ئاماری ماڵپەڕ




ڕێکلام

پرسیاری ژمارە ٣١٦:من پرسیارێكم هەیە سەبارەت خوێندنەوە هەرچەند بخوێنمەوە ئەگەر زۆرجاریش بەڵام هەرلە بیری دەكەم زۆر فكر دەكەم داڵغەى لێ دەدەم ئایا ئەمەیە هۆكار یان رێگە چارەیەكی تر هەیە؟ هیوادارم وەڵامێكی تەواوم بدەنەوە ئەگەر زانستیش بێت یان ئاینی زۆر مەمنوون دەبم.

وەڵام:بەناوى خواى بەخشندە و میهرەبان
چەند ڕێنماییكت دەكەین بۆ چارەسەری ئەو كێشەیە:
1 ـ لە خوا ترسان و خۆپاراستن لە تاوانەكان، چونكە خوای گەورە فەرموویەتی: [وَمَن يَتَّقِ اللَّهَ يَجْعَل لَّهُ مَخْرَجًا] [سورة الطلاق: (2) ] .
واتە: هەركەسێك لەخوا بترسێت و خۆپارێزی بكات لە تاوان ئەوا خوا دەرگای لێدەكاتەوە و لەناڕەحەتی دەری دەكات.
[يِا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُواْ إَن تَتَّقُواْ اللّهَ يَجْعَل لَّكُمْ فُرْقَاناً] [سورة الأنفال: (29) ] .
واتە: ئەی ئەو كەسانەی كە باوەڕتان هێناوە ئەگەر ئێوە لە خوا بترسن و خۆپارێزی بكەن لە تاوان ئەوا خوا رووناكێیەكتان پێ دەبەخشێت كەوا حەق و ناحی پێ جیابكەنەوە لە یەكتر.
وە ئیمامی شافعی دەفەرموێت:
شكوت إلى وكيعٍ سوء حفظي فأرشدني إلى ترك الـمعاصي
وقال: إن العلم نور ونور الله لا يُعطى لعاصي
واتە: شكاتی خراپێتی لەبەركردنم كرد لە لای ئیمامی وەكیع ئەویش ڕێنمایی كردم بۆ وازهێنان لە تاوانەكان و فەرموی زانست نور و رووناكى یە و نور و رووناكی خواش نادرێت بە تاوانبار.
2 ـ دیاری كردنی كات و شوێنی گونجاو بۆ خویندن و خوێندنەوە.
أ / بۆ نموونە باشتر وایە خویندن و خوێندنەوە لە دوای ئەنجامدانی نوێژی بەیانی و دوای نیوەڕۆ و پێش خەوتن و كاتی بێ مەشغەڵەتدا ئەنجامبدرێت.
ب / شوێنێكی پاك و بێ قەرەباڵغی و فێنك هەڵبژێریت.
3 ـ دوعاكردن و داواكردن لە خوا بۆ بیر تیژكردن و لەبەر كردن.
4 ـ خواردنی مێووژ.
5 ـ خوێندنەوەی قورئان و كتێبی بە سوود و بایەخدار وەك گۆڤاری ڕێگای ڕاست و كتێبەكانی زنجیرەی ڕێنماییەكانی ڕێگای ڕاست و زنجیرەی پەروەردە و بانگەواز و هاوشێوەكانی لە بڵاوكراوەكانی ئەهلی سوننە،

لە لایەن مامۆستا (محمد عبدالرحمن) ە وە وەڵام دراوەتەوە


www.ba8.org

بینێرە بۆ هاوڕێکەت
چاپکردن
ستایڵ
  • قەبارەی فۆنت
    • گەورەکردن:
    • zoomin
    • بچوک کردنەوە:
    • zoomout
  • جۆری فۆنت
    • ههەڵبژاردن:
  • ڕەنگی فۆنت
    • هەڵبژاردن:
  • بنەڕەتی کردنەوە
    • بنەرەتی
ڕێکلام