ماڵپەری بەهەشت

بەشە سەرەکیەکان
پرسیار و وەڵامی شەرعی
ئاماری ماڵپەڕ




ڕێکلام

پرسیاری ژمارە ١٨٠:من ژنم بەڵام زۆربەى شەوان وەك پیاو شەیتانى دەبم واتە شەیتان پێم پێ دەكەنێ، ئایا ئەو كاتانە غوسڵم لەسەرە؟ هیوادارم وەڵامم بدەنەوە خوا خێرتان بنوسێ.

وەڵام:بەناوى خواى گەورەو میهرەبان
لەشگران بوون توشى پیاوان و ژنانیش دەبێت وە شتێكى ئاساییە مرۆڤ پێى تاوانبار نابێت بە مەرجێك مرۆڤ خۆى هەوڵى ئەوە نەدات وە هەوڵى ئەوە بدات دواى دەست نوێژ و زیكر كردن و بەكارهێنانى ئادابەكانى خەو بخەوێت بەڵام ئەگەر هەر تووشبوو ئەو كاتە تاوانبار نابێت ئەنجا بۆ مەسەلەى غوسڵ دەبێت تەماشا بكات ئایا (مني) دابەزیوە یان نا ئەگرە نا تەنها خەون بووە ئەوە غوسلى لەسەر نیە بەبەڵگەى حەدیسى (أبو سعید)ى الخدري كە ئەڵێ: پێغەمبەرى خوا صلى علیه وسلم فەرموویەتى: (الماء من الماء)رواه مسلم. واتە: ئاوى غوسل واجبە بۆ ئاوى (مني).
وە (أم سلمە) خواى لێ ڕازى بێت دەگێڕێتەوە كە (أم سُلیم) ووتوویەتى ئەى پێغەمبەرى خوا صلى علیه وسلم خواى گەورە لە بەیانكردنى حەقدا شەرم ناكات ئایا ئەگەر ئافرەت خەونى لەشگرانى بینى غوسڵى لەسەر واجبە؟ ئەویش فەرمووى (نعم إذا رأت الماء) رواه الشيخان وغيرهما. واتە: بەڵێ ئەگەر ئاوى بینى.
لە لایەن مامۆستا (خلیل أحمد)ە وە وەڵام دراوەتەوە


www.ba8.org

بینێرە بۆ هاوڕێکەت
چاپکردن
ستایڵ
  • قەبارەی فۆنت
    • گەورەکردن:
    • zoomin
    • بچوک کردنەوە:
    • zoomout
  • جۆری فۆنت
    • ههەڵبژاردن:
  • ڕەنگی فۆنت
    • هەڵبژاردن:
  • بنەڕەتی کردنەوە
    • بنەرەتی
ڕێکلام