ماڵپەری بەهەشت

بەشە سەرەکیەکان
پرسیار و وەڵامی شەرعی
ئاماری ماڵپەڕ




ڕێکلام

پرسیاری ژمارە ١٧٤:جیاوازى لە نێوان (مني) و (مذي) چى یە كامەیان غوسلى دەوێت وە لە چ كاتێكدا مرۆڤ توشیان دەبێت واتە دەیانبینێت

وەڵام:بەناوى خواى گەورە و میهرەبان
منی بەو ئاوە دەوترێت كە تۆوى تیایە و خواى گەورە ئادەمیزادى لەوە دروست كردووە بەڵام (مذي) ئاوێكى سپى لینجە لە كاتى بیركردنەوە لە جووتبوون یان كاتى دەستبازى لەگەڵ ئافرەتاندا دادەبەزێ زۆرجار مرۆڤ هەست بە دەرچوونى ناكات لە پیاوان و ئافرەتانیشدا هەیە بەڵام لاى ئافرەتان زۆرترە جا منی خۆى پاكە بەڵام لەشگران دەكات (مذي) پیسە بە ئیتیفاقى زانایان بەڵام لەشگران ناكات واتە غوسڵ واجب نابێت بەڵام بۆ مەنى غوسڵ واجب دەبێت بەڵگەش لەسەر مذى حەدیسى (علي) یە كە دەفەرموێ: (كنت رجلاً مذاءً فأمرت رجلاً أن يسأل النبي صلى الله عليه وسلم لمكان ابنته فسأل فقال توضأ واغسل ذكرك) رواه البخاري
لە لایەن مامۆستا (خلیل أحمد)ە وە وەڵام دراوەتەوە


www.ba8.org

بینێرە بۆ هاوڕێکەت
چاپکردن
ستایڵ
  • قەبارەی فۆنت
    • گەورەکردن:
    • zoomin
    • بچوک کردنەوە:
    • zoomout
  • جۆری فۆنت
    • ههەڵبژاردن:
  • ڕەنگی فۆنت
    • هەڵبژاردن:
  • بنەڕەتی کردنەوە
    • بنەرەتی
ڕێکلام