|
میوانانی خۆشەويستی ماڵپەڕی بەهەشت دوای ئەوەی كە (15) نامیلكەی تەرتیب كراو بۆ چاپ بڵاوكردەوە وا ئێستاش ئاگادارتان ئەكەینەوە كە ئەم (10) دانەی تر زیاد كراوە.
16- نامەیەك بۆ هەموو فەرمانبەرێك. 17- ئاهەنگ و یادى مەولودى پێغەمبەرصلى الله عليه وسلم بیدعەیە نەك زادەى قورئانى پیرۆزو فەرموودەكانى پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم. 18-ئاواتى مردووەكان. 19- هیچ پاساوێك نیە بۆ نوێژ نەكردن. 20- نوێـژ ئەو عیبادەتەى لاى زۆرێك بوە بە عادەت. 21- دەزانى كێ نوێژ ناكات؟ 22- لە خوا بترسـن لە نوێژەكانتان 23-بۆچى نوێژ بكەین ؟ 24- نوێژ كردن ناسنامەى موسڵمانە. 25- مەترسى جلە وەرزشیەكان لەسەر قبوڵ نەبونى نوێژەكانمان. (فەرموون لەم لینكەی خوارەوە دایبەزێنن) http://ba8.org/babet-869 بەڕێوبەرایەتی ماڵپەڕی بەهەشت
بانگەوازمان
١- گەڕانەوەیە بۆ قورئانی پیرۆز و سوننەتەكانی پێغەمبەر (صلى الله علیه وسلم) و تێگەیشتن و كاركردن پییان بەو شێوەیەی كە سەلەفی صاڵح لێیان تێگەیشتوون و لە ژیانیاندا ڕەنگى داوەتەوە چونكە خوای گەورە دەفەرموێت:{وَمَن يُشَاقِقِ الرَّسُولَ مِن بَعْدِ مَا تَبَيَّنَ لَهُ الْهُدَي وَيَتَّبِعْ غَيْرَ سَبِيلِ الْمُؤْمِنِينَ نُوَلِّهِ مَا تَوَلَّي وَنُصْلِهِ جَهَنَّمَ وَسَاءتْ مَصِيرًا}(سورة النساء: 115).. وێرای ئەوەش بڕوا هێنانمان وەكو ئەوان مایەی هیدایەت و دوور بوونە لە گومڕایی {فَإِنْ آمَنُواْ بِمِثْلِ مَا آمَنتُم بِهِ فَقَدِ اهْتَدَواْ }(سورة البقرة: 13). ٢- پاك كردنەوەی تەواوی ئەو لایەنانە كە پەیوەستن بە ژیانی موسڵمانان لەسەرجەم دیاردەكانی هاوبەشی (الشرك) و جۆرەكانی و ووریا كردنەوەیان لە ترسناكی بیدعە و تێكڕای ئەو بیرو بۆچوونە پوچانەی كە تێكەڵ بە بیرو هۆشیان بووە هەروەها پاڵاوتن و جیاكردنەوەی سوننەتەكانی پێغەمبەر (صلى الله علیه وسلم) لەو ڕیوایەتە (ضعيف) و هەڵ بەستراو (موضوع)ە بی بنەمایانەی كە ئایینی پاكی ئیسلامیان لەكەدار كردووە و بوونەتە پەرچ لەڕیی پێش كەوتنی موسڵمانان هەروەكو پێغەمبەرمان (صلى الله علیه وسلم) فەرموویەتی: " يحمل هذا العلم من كل خلف عدوله ينفون عنه تحريف الغالين وانتحال المبطلين وتأويل الجاهلين " (صححه العلامة الألباني في مشكاة المصابيح، برقم: 248). ٣- پەروەردەكردنی موسڵمانانە لەسەر ئایینە ڕاستەقینەكەیان و بانگ كردنیانە بۆ كار پیكردنی و جوانكردن و ڕازاندنەوە (التحلي) یان بەتەواوی ئەو ڕەوشت و ئاكارە بەرزانەی كە ڕەزامەندی خوایان پی بەدەست دێ و مایەی بەختەوەری و سەرفرازی دونیاو دوا ڕۆژن پەروەردگاریشمان دەفەرموی: {....وَلَكِن كُونُواْ رَبَّانِيِّينَ بِمَا كُنتُمْ تُعَلِّمُونَ الْكِتَابَ وَبِمَا كُنتُمْ تَدْرُسُونَ}(سورة آل عمران: 79). ٤- زیندوو كردنەوەی بیرو هۆشی ڕەسەن و دروستی ئیسلامییە لە ژێر ڕۆشنایی قورئان و سوننەتدا لەسەر ڕێ و شوێنی پێشینانی چاكی ئەم ئەم ئوممەتە ئیسلامییە لەگەڵ لابردن و بنەبڕ كردنی هەموو جۆرە دەمارگیرییەكی مەزهەبی و حزبی كە بوونەتە مایەی پارچە پارچە كردنی موسڵمانان و دوور خستنەوەیان لەیەكتری و كۆسپ و تەگەرەن لەڕیی ڕەنگ دانەوەی برایەتی ڕەسەنی ئیسلامی، خوای گەورەش هەر بەم شێوەیە فەرمانی پی كردووین {وَاعْتَصِمُواْ بِحَبْلِ اللّهِ جَمِيعًا وَلاَ تَفَرَّقُواْ }(سورة آل عمران: 103). پێغەمبەریش (صلى الله علیه وسلم) فەرموویەتی: " كونوا عباد الله إخواناً " (متفق عليه). ٥- دانانی چارەسەری ئیسلامیانە بۆ تەواوی ئەو گیرو گرفتە هاوچەرخانەی كە لە ئارادان وەهەوڵدانە بۆ دەستە بەركردنی ژیانێكی ئیسلامیانە لەسەر ڕێبازی ڕەسەنی پێغەمبەر (صلى الله علیه وسلم) و هاوەڵە بەڕێزەكانی و بنیاد نانی كۆمەڵگەیەكی خواویست و چەسپاندنی حوكمی خوا لەزەویدا بەبی هەڵەشەیی كردن و لادانی زۆر و كەم وەبەبی ئەوەی پەلە بكەین لە كارەكانماندا بۆ گەیشتن بە ئەمانجمان چونكە (من تعجل الشئ قبل أوانه عوقب بحرمانه). www.ba8.org |