ماڵپەری بەهەشت

بەشە سەرەکیەکان
پرسیار و وەڵامی شەرعی
ئاماری ماڵپەڕ




ڕێکلام
ئایا چیرۆکى تەوبە کردن و گەڕانەوەت چى یە ؟ ڕەنگە بڵێی: ووتارێک... یان ڕووداوێک... یان خەونێک... یان کارەساتێکى دڵتەزێن... یان...
بەڕاستى پرسیارێکە ڕووبەڕوومان دەبێتەوە بە تایبەتى هەر لەیەکەمین ساتەکانى هەست کردن بە چێژى خۆشبەختى دواى پەشیمانى و گەڕانەوە بۆ مەنزڵگاى تەوبەکاران...
چیرۆکى گەڕانەوەى من ئەمە بوو: دواى ئەوەى لە تاریکستانى تاوان و گوناهدا ڕۆچووم... شەوێکیان لە خەونمدا.... لە شوێنێکى هەرە بەرزەوە فڕێم ئەدەنە ناو ئاگرى دۆزەخ... هەر کە گەشتمە لێوارى دۆزەخ بەڵێ دۆزەخ... لە پڕ بەخەبەر هاتم و چاوەکانم پڕبوون لە فرمێسک... ناخم تێکەڵ بوو لە خۆشى و ناڕەحەتى...
خۆشى ئەوەى کە تاوەکو ئێستا زیندووم و لە ژیانمدا بوارم لە پێشە بۆ گەڕانەوە و تەوبە کردن.
ناڕەحەت و دڵتەنگم بۆ ئەو چارەنووسە کە ئەمەشیان دەرئەنجامى ڕۆچوونمە لە تاوان و سەرپێچى چ چارەنوسێک؟!! سوێند بەخوا دۆزەخم بە چاوى خۆم بینى ئاگرێکى ڕەش و بڵێسەدار وە لەگەڵ نزیک بوونەوەم لەم ئاگرە توڕەیى ئەم دۆزەخە ڕووى داپۆشیم
ئەمەیە زەنگى گەڕانەوەم
ئەمەیە ڕێگەى تەوبەم
جا خوشک و برایانم ئێوەش چیرۆکى گەڕانەوەتان بکەنە دیارى تاوەکو هەموومان لێی سوود مەندبین و پەند و ئامۆژگارى لەیەکتر وەربگرین



١   
  • muslim guys
    سلامی خودا لە هەموو لایەک..
    لە خودای گەورە بەزیاد بێت کە گەنجێکی پاکم و جێبەجێکەری ئەرکە ئایینیەکانم..من هیچ چیرۆکێکی تەوبە کردنم نیە کە بۆتانی باس بکەم بەلام چەند شتێکم هەیە کە بۆ جەنابتانی باس بکەم بەلکوو بەهۆیەوە دوور بکەونەوە لەو گوناهو تاوانە...
    ئەمرۆ ئێمە لە سەردەمی تەکنۆلۆژیادا دەژین کە بە سەدان رێگای توشبون بە بێ ئەخلاقی و لەدەست دانی خۆیی تێدا بەدی دەکرێت..ئەنتەرنێت،،مۆبایل،،.. بەلام ئەمرۆ زۆرترین بەکار هێندراو بۆ توش بوونی گەنجان بە بێرەوشتی ئەنتەرنێتە..
    کە چەندین سایتی کۆمەلایەتی هەن و بونەتە هۆی لێک نزیک کردنەوەیەکی تەواوی گەنجان..هەتا بگرە ئافرەت بە جیا و پیاوەکەشی بە جیا بەبێ ئاگاداری ئەوی تریان...ئەمرۆ بە هەزاران کچ و ژن لە کەدار کراون بە هۆی ئەم سایتانەوە..ئەمەش هەندێ لەو سایت و پرۆگرامانی کە بەهەموو شێوەیەک هێرشن بۆ سەر ئێمەی گەنجانی موسلمان...(facebook،،Google+،،Skype،،E_mail..) بەتایبەت لە کوردستان کە فەیسبووک زۆر بە بلاوی بەکار دێت..من کە گەنجێکی زانکۆم شەرم لە خۆم ئەکەمەوە کاتێک ئەچمە سەر ئەنتەرنێت و سەر ئەکاونتەکەم چونکە ئەزانم کە چەندە گوناه و تاوان و خیانەت لە رێگای ئەم ساییتانەوە دەکرێت...هیوام وایە کە هەمو لایەکمان خۆمان بپارێزین لەو گوناهە گەورانە....
    ٢٠١٢/٠٨/٠١
  • snor
    بەناوى خواى گەورە
    من پێشتر گوێم بە نوێژ و ڕۆژوو نەدەدا بەڵام هیچ كات ئاسودە نەبوم بەڵڕم سوپاس بۆ خوا ئێستا لەوەتەى نوێژ دەكەم و ڕۆژوو دەگرم زۆر بەختەوەرم و بەرگەى كێشەكان ئەگرم و ئارامم لەكاتى ناخۆشیدا
    ٢٠١٢/٠٧/٠٤
  • مسلیم
    تەوبەكردن مانایی نۆژەن كردنەوەی دەرونت مانایی فۆرمات كردنی خۆت لە ڤایرۆسە گوناحەكان
    ٢٠١٢/٠٤/١٣
  • ورده
    السلام علیكم
    سەرەتا دەست خۆشیتان لێ دەكەم: من كچێكم تەمەنم 21 ساڵە دو ساڵە ژیانى هاوسەریم پێكهێناوە سوپاس بۆ خوا قسمەتم بە كوڕێكى بە دین و لەخواترس بوو،پێشتر زۆر خراپ بووم نە گوێم بە نوێژ دەدا نە بە گوێم بۆ قورئان ڕادەگرت تەنها حەزم لە گۆرانى و فلم و ئاهەنگ و سەفرە بوو بەڵڕم ئێستا سوپاس بۆ خواى گەورە و میهرەبان لە هەموو ئەو شتانە دوورم و ئێستا تەنها عیبادەتى خوا دەكەم و بوم بە حیجاب خواى گەورەش كوڕێكى جوانى پێ بەخشیم هیوادارم هەموو كەسێك ڕێگاى ڕاست بگرێ چونكە ژیان زۆر كورتە تەنها عەمەلەكەت لەگەڵ خۆت دەبەى نەك كەسایەتى.
    ٢٠١١/١٢/٢٧
  • mewan
    تەوبە كردن واتە ئارامبوون و ئاسوودەبونی دڵەكان و خۆپاككردنەوە لە گوناه و جیهادی نەفس كردن
    ٢٠١١/٠٩/١٤
  • بی گەرد
    من گەنجیكم تەمەنم 26 سالە لەژیانمدا زۆر ناخۆشیم بەسەر هاتووە هەرجارەی شتیكم بەسەر بهاتایە هانام بۆ خودائەبرد داوای تەوبەو لیخۆشبووونم لی ئەكرد زۆر جار بەم شیوەیە دوبارەم ئەكردەوە سویند بەخواهاورییان هەرجارەی دوعام ئەكرد خودای گەورە كارەكەی بۆ راست ئەكردم منیش دوایی ئەگەرامەوە سەر هەمان خراپە هەتائەمەی نەم ئەویست رووبدات روویدا ئیستا بەیەك جاری گەراومەتەوە لای خودا توخوا دوعام بۆ بكەن خودا لەگوناهەكانم خۆش بیت و هیدایەتم بدات نەگەریمەوە سەر گوناهەكانم چونكە دەزانم هیچ كەسیك نامان گەیو نیتە ئامانجەكانمان تەنها خودا نەبیت با واز لەگوناه بینین روو بكەینە چاكەو خیرو تەو بەیەكی بەیەكجاری بكەین بۆ ئەوەی لەدونیاو دوارۆژ دلخۆش و كامەران و سەرفراز بین ئەم رەمزانە فرسەتیكەو ریگایەكە بۆ لیخۆشبوون بالەدەست خۆمانی نەدەین
    ٢٠١١/٠٨/٠٢
  • تـــۆبەکــارێک لە تـــاواندا
    مــن تەمەنم 18 ساڵە لەکاتی زنجیرەیەکی کوردیدا کە مامۆستایانی ئاینی ناڕەزایان لەسەر دەربڕی لەڕۆژی هەینیدا براکەم بەزۆر بردمی بۆ مزگەوت ئیتر منیش دوای هەینی وەک جارانی پێشوم کەهاتمەوه لە نوێژ دەست بەجێ ئەوت دین لە مزگەوت و نوێژی هەینی نەبێت نیە هەر ئەچووم بۆ نوێژی هەینی پاشان ئەچوومەوە سەر گۆرانی و نەزەر و...هتد بەڵام ئەم هەینیەیان زۆر جیاواز بوو نوێژی عەسریشم ئەنجامدا ئیتر سوپاس بۆ خودا لە کاتەوە نوێژ ئەکەم....بەڵام من کاتیم لە چوون بۆ مزگەوتدا ئێستا نازانم چۆن بتوانم هەمیشەی بم.....من ئێستـــاش گوناح ئەنجام ئەدەم بەڵام هەرگیز وازم لەنوێژ پێناهێنرێ...،،،،(توخوا ئەوەی ئەم نوسینە ئەخوێنێتەوە با دوعام بۆ بکات)،
    ٢٠١١/٠٧/٢٤
  • شێرکۆ ڕەئوف
    سلام علیکم
    سەرەتا بەناوی خوا دەست پێدەکەم: سوپاس بۆ خوای گەورە ئەرکەکانم جێ بەجێ دەکەم بۆ ماوەی دووساڵە تەوبەی یەکجاریم کردوە وە بەڵێنم بە خوای گەورە داوە کە هەتا مابم لە ژیان هەڵگری ئاڵای لا الە الا اللە دەبم
    چەند ساڵێک لەمەوبەر زۆر بە خەستی توشی ڕوودای هاتوچۆبوم وە زۆر سەیر بو لەلام کە نەمردم بۆم دەرکەوت ئەوە ئاگادارکردنەوە بوو لە لایەن خوای گەورە.. ئەگەر لە هەمان کاتدا بمردمایە ئا خۆ بە چ شێوەیەک دەڕۆشتم ؟ بەو شێوەیە کە نوێژم نەدەکرد؟ یان بۆ تەنها جارێک یادی خوای گەورەم نەدەکرد؟ ئەوکات بۆ هەتایی لە دۆزەخ دەبوم. سوپاس بۆ خوای گەورە کە هیدایەتی داوم بۆ ڕێگای ڕاست هەمیشە دەپاڕێمەوە لە خوای گەورە ئەم ئیمانەم لێ نەستێنێ و بە پاکی و بێ تاوان بچمەوە لای خوای گەورە..
    وسلام علیکم و رحمة الله و بركات
    ٢٠١١/٠٥/٢٩
  • kurdistan
    من كچێكم لەزانكۆى سلێمانى دەخوێنم و ئەمساڵ مەرحەلە سێم، سەرەتا هەرگیز نەمدەویست حیجاب بكەم، كاتێك پیاوان سەیریان بكردمایە زۆرم پێناخۆش بوو دەمویست كەس سەیرم نەكات خۆرازاندنەوەشم لەبەرئەوەبوو كە لەهاورێ كچەكانم جوانتربم چونكە هەموویان خۆیان جوان دەكرد، دواتر هەوڵم دا لەئیسلام نزیك ببمەوە چونكە هەمیشە هەستم ئەكرد شتێك هەیە كارێك هەیە دەبێت پێش مردن تەواوى بكەم نوێژم دەكرد و زیكر و قورئانم دەخوێند بەڵام كاتێك بەدواى بەڵگەى فەرز بوونى حیجابدا گەرام و هۆكار و مەرجەكانى حیجابم لەسایتەكانەوە خوێندەوە بۆم دەركەوت حیجاب ئەو شتەیە كە بەدواى دا دەگەرێم بۆم دەركەوت كە هیچ پیاوێك شایەنى ئەوەنییە جوانى خۆمى بۆدەربخەم جگە لەمێرد، دواى ئەوەى كە قەناعەتى تەواوم بەخۆم كرد لە قۆناغى سێیەمى زانكۆدا 5-3-2011 بووم بە باڵا پۆش ئێستا بەراستى ئاسودەم و مورتاحم، زۆرشت هەبوون كە من نەمدەزانى لەبارەى ئیسلامەوە ئێستا سوپاس و ستایش بۆخودا بەهەوڵ و گەڕانى خۆم فێریان بووم، خودا زیاتر هیدایەتمان بدات خودا رۆحمان نەكێشێت هەتا بەتەواوى لێمان رازى دەبێت (دوعام بۆبكەن بەردەوام بم).

    ٢٠١١/٠٥/٠٧
  • لاڤە
    بسم اللە الرحمن الرحیم
    من کچێکم. سوپاس بۆ خوا نوێژ ئەکەم هەمووی لە کاتی خۆی بەس زۆر کات نویژی بەیانیان ناکەم،وە رۆژوش ئەگرم سوپاس بۆ خوا خیرێکی لە رادە بە دەریش ئەکه م ان شاء اللە لەسەر خێر کردنو نویژ کردنو رۆژوو گرتن بەردەوام ئەبم. بەڵام دوعای خێرم بۆ بکەن کە لەچک بکەم هەمیشە ئە پارێمەوە کە خوا هیدایەتم بات لەچک بکەم و شەیتانم لێ دوور که ویتەوە.
    ٢٠١١/٠٣/٢٠
  • باوكى محمد
    من جاهیل و نەفام بووم مەشروبم دەخواردەوە لەگەڵ ماڵ و منداڵەكانمدا زۆر خراپ بووم برادەرى خراپم هەبوو هەموو ڕۆژێك لەسەعات یەكى نیوەڕۆوە دادەنیشتم دەمخواردەوە هەتاوەكو شەو حاڵم زۆر خراپ بوو ئاگام لە ماڵ و منداڵ و میوان و شتم نەبوو بەس قەدەرى خوا كیان وا بوو بە قوربانى بم لە ناخى دڵمەوە، ڕۆژێك زۆر نەخۆش بووم بە جادەى ئیبراهیم پاشادا دەڕۆشتم زۆر سەر خۆش بووم حاڵم زۆر خراپ بوو لەناكاو گوێم لە دەنگى ئیستۆپێك بوو وەستام و دابەزیم سەیرم كرد سەیارەكەى پێش من لە منداڵێكى داوە مێشكى لەسەر جادەكە بوو منیش كە ئەوەم بینى یەكسەر دانیشتم و حەپەسام و لۆمەى خۆمم كرد وتم قوڕ بەسەر تۆ بویتایە چیت دەكرد؟لەو كاتەوە تۆبەم كرد
    ٢٠١١/٠٣/٠٨
  • كوردستانى
    من شارەزایم هەبو لە ئاینى ئیسلام بەڵام زۆر تەمبەڵ بووم لە جێ بە جێ كردنى فەرزەكانى بەڵام تەوبە كردنى یەكجارى من دەگەڕێتەوە بۆ شەوێك كە تیایدا گوێم گرتبوو لەسورەتى (الواقعة) بە تەفسیرەوە كە زۆر كارى تێ كردم گریاندمى هەر بۆیە نزیكەى سەعات 1ى شەو بوو بڕیارى گەڕانەوەى یەكجاریم دا هەستام خۆش بە ئاوى سارد شت و دەست نوێژم گرت و نوێژم كرد.سوپاس بۆ خوا
    ٢٠١١/٠٣/٠١
  • هةنار
    پێویستە هەموو كاتێك خودامان لەبیر بێت بەڵام بەداخەوە هەندێ جار بە هۆى فێڵى شەیتانەوە دواى كردنى تاوانەكە خودامان بە بیر دێتەوە.موسڵمانان با هەموومان بە دڵ و گیان دوعا بۆ یەك بكەین پێش ئەنجامدانى تاوان خوداى گەورەمان لە یاد بێت.
    ٢٠١١/٠٢/١١
  • تۆبەكارێك
    من گەنجێكم خاوەن ژن و منداڵم ماوەیەك پێش ئێستا من شتى زۆر خراپم ئەنجام دەدا بە تایبەت هەموو ڕۆژێك مەشروبم دەخواردەوە وە مەشروب لە لاى من دەرمان بوو كەچى ڕۆژێك بە سیارە وەرگەڕام چەند كەسێك لە خێزانەكەم لەگەڵم بوون بەڵڕم خوا ڕەحمى پێ كردین كەسمان هیچمان بەسەر نەهات بۆیە منیش لەوكاتەوە بڕیارم دا ڕێگاى ڕاست بگرم.جا هەر كەسێك دەیخوێنێتەوە هیوادارم دوعام بۆ بكات. خوا لە تاوانەكانى هەموو لایەك خۆش بێت
    ٢٠١١/٠٢/٠٣
  • be hoshek
    بەڕاستى برایانى من تەوبە كردن جوانترین و گەورترین سەرمایەیە كە خواى گەورە و باڵادەست و بەخشندە ئەیبەخشێ بە بەندەكانى،بەڵام ئێمەى نەفام و بێ هۆش لە ماناى ئەو پاكى و بەها و بەخششە تێ ناگەین و نازانین،ئاى كە خۆشە بەئینسان بە بەختەوەرى بمرێ،ئاى كە خۆشە ئینسان بە بێ بەجێهێشتنى تاوان بمرێ بەڵام ئەوە بۆ هەموو كەسێك هەڵناكەوێ.
    خۆزگەم بەوەى كە بە پاكى و بێ تاوان ئەچێتە بەردەمى خواى پەروەردگار سەد خۆزگەم بەو كەسە...
    من گەنجێكم دانیشتوى وڵاتى سویدم هەموو كاتێ لە خواى گەورە ئەپاڕێمەوە خوا لێم خۆش بێ بەڵام كەسێك شك نابەم تا ڕێنماییم بكات كەسێ نازانم تا ڕێگاى تۆبەكردنم پیشان بدات بەڵام لە دڵەوەبڕواى تەواوم هەیە خواپەرستێكى پاكم و دوور لە تاوانم بەڵام لە خۆم ڕانابینم بێ ئەوەى كەسێك ڕێگام پیشان بدات تۆبەیەكى یەكجارى بكەمكەسێك نیەڕێگام پیشان بدات بەڵام لە دڵەوە هەمووكات لە خواى گەورە ئەپاڕێمەوە كە ئەو خەڵاتە ببێتە نسیبم بەڵام نازانم نازانم چۆن پێى بگەم نامەوێ هەر لە بێهۆشى و نەفامیدا بم،نازانم چى بكەم ژیانم لێ تێك چووە لە خۆم بێزارم لە كردەوەكانى ڕابردووم بێزارم ئێستا نازانم چى بكەم تاوەكو تەوبەیەكى پاك و دوور لە گوناهـ بكەم؟زۆر حەزدەكەم بەڕێگایەكدا بڕۆم كە خواناسانى پیا ئەڕۆن كە نورى خوا بە جوانى دڵەكانى ڕۆشن كردۆتەوە ئێستا نازانم چارەم چیە؟چۆن بگەمە ئەو ڕێگایە؟چۆن وا لە خۆم بكەم كە بتوانم وەك ئەوانە بم.
    داوا لە هەموو ئەو بەڕێزانە دەكەم كە ئەم نوسینەم دەخوێننەوە توخوا دوعام بۆ بكەن كە خواى گەورە برینى دڵى منیش بە نورى ئیمان ساڕێژ بكات ومنیش وەكو هەموو بڕواداران ڕێگاى ڕاست و دروست بدۆزمەوە و لە بێهۆشیدا نەژیم
    [براى بەرِێزم دەتوانى لە ماڵپەرِى بەهەشت سەردانى گۆشەى بەهەشتى تەوبەكاران بكەى ]
    بەڕێوبەرى ماڵپەڕى بەهەشت
    ٢٠١١/٠١/٢٩
  • zhina
    سڵاوى خواتان لێ بێ
    هاوڕێیان دوعاى خێرم بۆ بكەن بۆ ئەوەى خواى گەورە هیدایەتم بدات بۆ سەرپۆش كردن.سوپاس بۆ خوا نوێژ دەكەم و قورئان ئەخوێنم هەرگیز كەسم زویر نەكردوە هەمیشە هەوڵم بۆ كارى خێر داوە.خواى گەورە دوعاى هەموومان قەبوڵ بكات
    ٢٠١١/٠١/٢٦
  • عبدالله
    برایان من گەنجێك بووم سەرەتا باش بووم بەڵام دواتر بە هۆى برادەرى خرپەوە وام لێ هات تەنانەت وازیشم لە نوێژ كردن هێنا زۆر ناڕەحەت بووم دووركەوتمەوە لە دیندارى دا، سوپاس بۆ خوا پاشان وازم لە برادەرى خراپ هێنا كۆمەڵێك براى ئەهلى مزگەوتم گرت بە هاوڕێ.شوكر بۆ خوا كە هیدایەتى دام بۆ ئەم ڕێگه ڕاستەى ئیسلام بە هۆى براى دینیەوە.پێغەمبەرمان صلى الله عليه وسلم فەرموویەتى: [المرء على دين خليله] داوا لە خوا دەكەم هیدایەتى هاوڕێكانى تریشم بدات بۆ ئەم ڕێگا ڕاستەى ئیسلام بۆیە داواتان لێ دەكەم با هاوڕێكانتان دینداربن.
    ٢٠١١/٠١/٢٥
  • هانا
    من زۆر گوێم لە وتارى مامۆستایانى ئەهلى سەلەف ئەگرت ئەوە بوو خوا هیدایەتى دام ئەوەى زۆر كارى تێ كردم وتارەكانى مامۆستا عبداللطف بوو
    ٢٠١١/٠١/٢٣
  • بارزان
    من گەنجێک بووم کە هەردوولایەنم گرتبوو واتە لایەنی دینی و لایەنی دوور لە دینی،نوێژم دەکرد بەڵام زۆر بە مەزبووتی نەبوو وە لە کاتی خۆیدا نەبوو،وە زۆر گوێم لە گۆرانی دەگرت،بەڵام هاوڕێیەکی زۆر نزیکم هەیە کە ئەویش تاڕادەیەک وەک من بوو ئەو بەتەواوی بۆ لای خوای گەورە گەڕابووەوە،بۆیە منیش بڕیارمدا کە خۆم یەکلایی بکەمەوە لە لایەنی دینی و غەیرە دینی یەکە یەکێکیان هەڵبژێرم،ئەوە بوو سوپاس بۆ خوا لایەنی دینییەکەم هەڵبژارد و هەرچی گۆرانی هەیە لە مۆبایل و کۆمپیتەرەکەم هەموویم ڕەش کردەوە و لە شوێنی ئەوان قورئانی پیرۆز و وتاری بەسوودم داناوە،وە نوێژەکانیشم بە مەزبووتی و لەکاتی خۆیدا دەکەم
    ٢٠١١/٠١/٢٠
  • ئيمانداريك
    من زۆر گوێم لە وتار و بابەتى ئاینى دەگرت وە هەروەها هاوڕێى باش و زۆر ئیماندارم هەبوو ئەمانە بوونە هۆى گەڕانەوەى من
    ٢٠١١/٠١/١٢
  • ala
    ئەم كاتەتان باش من كچێكى شارى سلێمانیم پێش 3 ساڵ لەمەوبەر و پێشتر هەستم ئەكرد گوناهبارم بەڵام سوپاس بۆ خواى گەورە و بەیارمەتى چەند كەسێك گەڕامەوە لاى خواى گەورەو بوم بە كچێكى باڵاپۆش لە تەمەنى 18 ساڵیەوە.دوعام بۆ بكەن خواى گەورە لێم خۆش بێت
    ٢٠١١/٠١/٠٩
  • روزيار
    بەڕێزان من لەخەومدا لە ڕۆژى حەشردا بووم تاوانەكانمیان دەخوێندەوە وتیان لەبەر ئەوەى كوفرى زۆر كردووەدینارى ئاگرین بخەنە دەمیەوە بنى پێى بكوڵێنن بەڕاستى كە خەبەرم بویەوە هەناسەم سوار بوو بوو هەموو گیانم ببوو بە ئارەق ئێوەش دوعام بۆ بكەن تا جارێكى تر نەچمەوە سەر ئەو گوناهە و خواى گەورەش لێم خۆش بێت
    ٢٠١١/٠١/٠٧
  • ئاری
    جيروكی تەوبەكردنی من ئەوەبوو كە شەويك لە خەوما اخير زەمان بوو بينيم عەرد لە دەوروبەرم رۆدەجوو تەنيا زير پيم مابوو وە دەمبينی رووبارەكان دەتەقينەوه دەبوون بە ئاگر لەو كاتە پييان ووتم برو بو لاي خوا لەوییە ‌لەو كاتە لە خەو هەلسام زانيم ئەمە نامەیەكی خوايیە بو من لەو كاتەوە تەواو گەرامەوە زوربەی دووشەمەو بينجشەممانيش بە رووزووم هيوادارم خوا تەوبەی من وهەموو ئەوانە قبول بكا كە تەوبەیان كردووە......خوا هيدايەتی ئەوانەش بدا كە هيشتا تام و جيزی ئيمانيان نەكردووە.......والسلام عليكم
    ٢٠١٠/١٢/٢٩
  • raman
    بسم الله الرحمن الرحيم
    السلام علیكم...
    خوشك و برا موسڵمانەكانم من ئێستا تەوبە ئەكەم بەیەكجارى إن شاء الله خواى گەورە لێم قەبوڵ بكات ئەمڕۆ وەك چەند ڕۆژە تاوانێكم كردووەو مەترسیەكى گەورەشى بۆ سەر ئابڕوى خێزانەكەمان هەیە خوا بمانپارێزێت بەقەد دونیا دڵتەنگم ئێستا هەست دەكەم ئەگەر خواى گەورە نەبێ هیچ كەس ناتوانێ ڕزگارم بكات لەو بەڵایە گەورەیە ڕەحمەتى خوا لە هەموو ئیمانداران توخوا ئێوەش نزام بۆ بكەن بەڵكو خواى گەورە ڕەحمم پێ بكات.
    خواى گەورە جەزاى خێرتان بداتەوە
    ٢٠١٠/١٢/٢٥
  • ali maraz
    بسم الله الرحمن الرحيم
    من دەڵێم برادەرى باش هەموو شتێكە،برادەرى خراپ دەتكاتە برادەرى دۆزەخ خودا بمانپارێزێت.
    ٢٠١٠/١٢/٢٤
  • ali maraz
    بسم الله الرحمن الرحيم
    من دەلێم برادەرى باش هەموو شتێكە برادەرى خراپ دەتكاتە برادەرى دۆزەخ خودا بمان پارێزێت
    ٢٠١٠/١٢/٢٤
  • ئادەم
    من گەنجیکم خوینکاری زانکۆم تا ئیستا تەوبایەکی نەسوحم نەکردوە ئایە چی بکەم تا بگەرێمەوە بۆ لای پەروەردگارم تکایە رێگەیەک بۆ گەرانەوەم بۆ رێی راست.
    السلام علیكم براى بەڕێزمان سەردانى بەشى بەهەشتى تەوبەكاران بكە
    http://www.ba8.org/sereky-14
    ٢٠١٠/١٢/٢٤
  • ئادەم
    من گەنجیکم خوینکاری زانکۆم تا ئیستا تەوبایەکی نەسوحم نەکردوە ئایە چی بکەم تا بگەرێمەوە بۆ لای پەروەردگارم تکایە رێگەیەک بۆ گەرانەوەم بۆ رێی راست
    [السلام علیكم: براى بەرِێزم سەردانى ئەم لینكەیە بكە ]
    http://www.ba8.org/hawpol-17
    ٢٠١٠/١٢/٢٤
  • احمد
    تەوبە كردن سەرەتاى دروست بوونى خۆشەویستیە لە نێوان خوا و بەندەكانى
    ٢٠١٠/١٢/٢٢
  • دانيار
    السلام علیکم ورحمة الله
    براو خوشكانى ئیماندارم من كورێكى گەنج ى دانیشتوى شارى سلێمانیم،پێشتر رۆچووبووم لە نێو دەریاى تاوان و گوناهبارى خۆم دا،شەو رۆژم لێببو بە روكردنە ئافرەتى خراپ و خراپە كارى لە گەڵ هاورێكانمدا و چوون بۆ سەیران و شەو تابە یانى لە نێو دەریاى تاواندا رامان دەبوارد..بەڵام سوپاس بۆ خوا بەهۆى برایەكمەوە كە زۆر ئیماندارە گەرامەوە سەر رێگەى راستى خواپەرستى و زۆریش تامى ئیمانم كردووە و لە خواى گەورەش داواكارم كە لە گوناهى من و هەموو ئیمانداران خۆش بێت..
    ٢٠١٠/١٢/١٤
١   

www.ba8.org

بینێرە بۆ هاوڕێکەت
چاپکردن
ستایڵ
  • قەبارەی فۆنت
    • گەورەکردن:
    • zoomin
    • بچوک کردنەوە:
    • zoomout
  • جۆری فۆنت
    • ههەڵبژاردن:
  • ڕەنگی فۆنت
    • هەڵبژاردن:
  • بنەڕەتی کردنەوە
    • بنەرەتی
ڕێکلام