ماڵپەری بەهەشت

بەشە سەرەکیەکان
پرسیار و وەڵامی شەرعی
ئاماری ماڵپەڕ




ڕێکلام
بەناوی خوای گەورەو بەتوانا
سوپاس و ستایش و گەورەیی بۆ ئەو خوایەی کە توانای پێبەخشین بۆ ستایشکردن و سوپاسکردنی بەخششەکانی، گەورەیی هەربۆ خوایە، زانین و دووربینی و لێهاتوویی هەر بۆ خوایە.
سوپاسی تایبەتی بۆ پەروەدگار، کە بەپشتیوانی ئەو توانیمان ماڵپەری بەهەشت لەسەر شێوازێکی نوێ و مۆدێرن و زۆر پێشکەوتوو دیزان بکەینەوەو پێشی بخەین.
دیزاینی نوێی ماڵپەری بەهەشت
لەم شێوازە نوێ یەدا، بەگویرەی تووانا هەوڵمانداوە نوێترین تەکنیک و بیرۆکە سەرکەوتووەکانی دیزاینی ماڵپەر بەکاربهێنین. لەڕاستیدا ئەمەش ئاسان نیە، چونکە لەگەڵ زیادکردنی تەکنیکی نوێ بێگوومان کێشی ماڵپەرەکە زیاد دەکات، ئەمەش وادەکات ئەو بەکارهێنەرانەی هێڵی ئینتەرنێتەکەیان خاوە بە ئاسانی لاپەڕەکان نەکەنەوە، بەڵام جێگای خۆشحاڵیە کە زۆرینەی تەکنیکە تازەکان بەکارهاتوون و ماڵپەرەکەش بەشێوەیەکی گشتی لای زۆربەی بەکارهێنەران ئاسان دەکرێتەوەو، ڕەچاوی زۆرینەی وێبگەڕەکانیش کراوە بۆ هاوگونجاوی (وێبگەڕ: بڕۆوسەر).

ئێستا ماڵپەری بەهەشت لەسەر تەکنیکی (خۆکار و بزۆک) دەڕوات، لەکاتێکدا دیزاینە کۆنەکە شێوازی (نەگۆڕ و بزۆک نەبوو).
بەشێوەیەکی گشتی ماڵپەری شێوازی نەگۆڕ مەبەستی ئەو جۆرە دیزاینەیە کە تەنیا بە HTML دروستکراوەو، زمانەکانی وەک: PHP، ASP، PERL، JSP تێدا بەکارنەهاتووە. ئەمەش مانای وایە پشت بەستوو نیە بە بنکەزانیاری (DataBase) و زانیاریەکان خۆکارنین و ستاتیکن (نەگۆڕن) و تووانای ڕیزکردن و دیزانکردنەوەو گەڕانی نیە.

+ ئەم دیزاینە تازەیە لەسەر ئەم تەکنیکانە دەڕوات:
١- XHTML: ئەمە مۆدێلێکی نوێی HTML بەڵام کەمێک جیاوازە بەوەی کە شێوازی داخستنی تاگەکان و نوسینی ئیلیمێنتەکان دەبێ ڕەچاوی یاسای تایبەتی بکرێت، جۆری XHTML 1.0 Transitional بەکارهاتووە.
٢- CSS: کاتێکی زیاتر بۆ دیزاینەر دەگەڕێنێتەوەو، ئاسانتر کۆنترۆڵی پێناسەکان دەکات، ئێمە هەموو ستایڵەکانمان لەفایلی دەرەکی پێناسەکردوون، تەنها بەشێکی زۆرکەم نەبن کە مەبەستی تایبەتی خۆی هەیە.
٣- PHP5: تەواوی ماڵپەرەکە بەزمانی PHP5 دروستکراوە، بە نوێترین و خێراترین تەکنیک و بە ئاستێکی زۆر پێشکەوتوو. ئاسایشی زۆر تۆکمە، کە لەسەر هەردوو ویندۆز و لینوکس کاردەکات.
٤- MySQL Database: بنکەزانیاری MySQL بەکارهاتووە بۆ پاشەکەوتکردنی هەموو زانیاریەکان، ئەمەش وادەکات تووانای گەڕان و ڕیزکردن و پیشاندانی بابەتەکان ئاسان و پێشکەوتووبێت.
٥- JavaScript: بەشێوەی سروشتی خۆی لەهەندێک جێگادا بەکارهاتووە، تا بەکارهێنەر بتوانێت کۆنتڕۆڵی هەندێک ستایڵ لەلای خۆیەوە بکات، بەبێ ئەوەی لاپەڕەکە دووبارە بکاتەوە (refresh)، ئەمەش ئاسانی بەکارهێنانە.
٦- jQuery: نوێترین تەکنیکی ئەمڕۆی جیهانی وێب بەکارهێنانی jQuery یە، لەگەڵ jQuery بەشێوازێکی تر JavaScript دەنووسیت، خێراتر و پێشکەوتووتر.

ماڵپەری بەهەشت پشتی بە هیچ کام لە کۆدە حازرکراوەکان نەبەستووە وەک: Drupal و Joomla و Wordpress. بەڵکوو بناغەکۆد (کۆر) ێکی تایبەت بەخۆی هەیەو، بەشێوەیەکی سەربەخۆ کاردەکات و، پێشخراوە.
ئەمەش جێگەی خۆشحاڵیە کە یەکەم ماڵپەڕی کوردیە پشت بە سەرچاوەی کۆدی خۆی ببەستێت و ئەم پێشکەوتنانەی تێداکرابێت، لەلایەکی ترەوە پاڵپشتی تەواوی زمانی کوردی دەکات واتە پاڵپشتی (UTF-8) ئەمەش گرنگیەکی زۆری هەیە بۆ داهاتووی ماڵپەرەکەو مامەڵەکردن لەگەڵیدا.
جگە لەمانەش ڕووکاری ماڵپەڕەکە واتە (theme) نەگۆڕ نیە بەڵکو بەشێوازی گۆڕاو دروستکراوە، ئەمەش وادەکات کە هەرکاتێک بمانەوێت دیزاین و ڕەنگ و ستایڵی ماڵپەرەکە بگۆڕین کارێکی ئاسان بێت، هەروەها دەشکرێت لەلایەن بەکارهێنەرانەوە ڕووکار بۆ ئەم ماڵپەرە دروستبکرێت و بەکارهێنەر ئەوکاتە دەتوانێت هەر ڕووکارێکی بوێت ئەوەیان هەڵبژێرێت، ئێمە ئەو ڕووکارەی ئێستامان کردۆتە بنەڕەتی، دەکرێت لە داهاتوودا ڕووکاری تری بۆدروستبکەین.
+ ماڵپەری بەهەشت لەڕووی دیزاینەوە لەم بەشانەی خوارەوە پێکهاتووە:
١- بابەت.
٢- کتێب.
٣- پرسیار و وەڵام.
٤- گۆڤار.
٥- ووتار.
٦- ووتەی ماڵپەر.
٧- ڕاپرسی.
٨- بەشداری لیستی ئیمەیڵ.
کە هەربەشەیان لەڕووی دیزاین و کارکردن و پیشاندانەوە لەویتر جیاوازە، بەشێوەیەکی گشتی زانیاریەکان بەش بەش کراوون، پاشان هەربەشێکیش هاوپۆل کراوە، پاشان زانیاریەکان بڵاوکراونەتەوە، ئەمەش بۆزیاتر ئاسانکاری.


میوانی ئازیز، لەم بەشەدا دەرگامان کراوەیە بۆ ڕەخنەو پێشنیارەکانتان، سەرنج و تێبینیەکانتان بنووسن، ئێمەش بەگوێرەی تووانا جێ بەجێیان دەکەین.
+ فۆڕمی نوسینی لێدووانەکانتان:



                       
               ٩            
  • mswlmanek
    خواى گەورە بە بەهەشتى بەرین شادتان بكات
    ٢٠١٠/١١/٢٥
  • عيسا صديق احمد
    دەستان خۆش بێت برایانى موسلمان بۆ ئەم سایتە بەسودە خوا پاداشتان بەداتەوە
    ٢٠١٠/١١/٢٥
  • جوتيار
    السلام علیكم بەڕستى زۆر بەسوودە ماڵپەڕەكەتان خوا سەركەوتووتان بكات
    ٢٠١٠/١١/٢٤
  • nabaz
    خوا جەزاتان بداتەوە بەڕاستى جوان
    ٢٠١٠/١١/٢٢
  • بۆتان بكر
    السلام عليكم و رحمة الله:
    سوپاستان دەكەم،دەستان خۆش ستافى ئەم سایتە پڕ خێر و بێرە،دیزاینێ:ى زۆر جوانە بە هیواى بەرهەمى باشتر و چاكتر،خوا پشت و پەناى هەموو لایەكمان بێت.سوپاس
    ٢٠١٠/١١/٢١
  • zaynal
    زۆرباشە بەهیواى سەركەوتن بۆتان
    ٢٠١٠/١١/١٨
  • سومەیيە
    خوا پاداشتان بداتەوە و بەفیردەوستان شاد بكات و سەركەوتووى دونیا و قیامەت بن
    ٢٠١٠/١١/١٦
  • شيلان
    السلام علیكم دەست خۆشیتان لێ دەكەم خوا پاداشتان بداتەوە
    ٢٠١٠/١١/١٦
  • شيلان
    سلام علیكم دەست خۆشى تان لیدەكەم خواپاداشتان بداتەوە.
    ٢٠١٠/١١/١٦
  • شيلان
    سلام علیكم دەست خۆشى تان لێدەكەم خواپاداشتان بداتەوە.
    ٢٠١٠/١١/١٦
  • ڕێژە
    السلام عليكم
    دەست خۆشیتان لێ دەكەم خوا پاداشتى خێرتان بداتەوە
    ٢٠١٠/١١/١٦
  • دانا حسین _ سوید
    دەستتان خۆش بێت و خوای گەورە یارمەتیدەرتان بێت بۆ خزمەتی ئەم ئیسلامە، من چەند تێبینەیەکم هەیە لەسەر ئەم دیزاینە نوێیە، بابەتەکانتان هەتا بڵێیت سود بەخش و نایابە و دەستی ماندووبونتان ئەگوشم، بەڵام بێگومان ئەبێت ئەوە لەبەرچاو بگیرێت کە پێویستە دیزاینەکەی بە شێوەیەک بێت کە خوێنەر سەردانی بەهەشتی ماڵەکەتان ئەکات حەزنەکات زوو بڕوات، من پێم باشە هەموو بەشەکان هەریەک بە جیا لە چوارچێوەی ڕەنگاوڕەنگا جیا بکرێتەوە،وە بە بچوکی دابنرێت، ئیستا ڕوبەری سایتەکەتان زۆر بڵاوە ! کەمێک خوێنەر ماندوو ئەکات بە دوای گەڕانی بابەتەکان، پاشان ئەو بەشەی سەرەوە کە نوسراوە (بەهەشت) من وا ئەزانم پێویست نەکات ڕیکلام و ئەم جۆرە شتانە لەوێ دابنرێت،وە ئەگەر ڕستەیەکی جوان لەژێر بەهەشتەکەیا بنوسرێت باشترە، پاشان ناو ناوە بابەتی کۆمەڵایەتی و بەسەر هات و زانیاری گشتی زۆر ئیهتمامی پێ بدەن،پاشان بەشێکی تایبەت دانێن بۆ بیروڕای خوێنەران، مەبەستم بابەتی سیاسی نیە، بابەتە هەمەجۆرەکانی کە لەلایەن نوسەرانەوە ڕەوانە ئەکرێت، دیزاینی سایتەکەتان ڕەنگی کاڵە !!!، ڕەنگەکان بەکار بهێنن بۆ جوڵاندنی هەستی خوێنەر، جزاک اللە خیرا
    ٢٠١٠/١١/١٤
  • khogr
    زۆر سوپاس هیواى سەركەوتنتات بۆ دەخوازم
    ٢٠١٠/١١/٠٨
  • kurdistan
    دەستان خۆش بێت خواى گەورە بە بەهەشتەكەى خۆى پاداشتان بداتەوە.
    ٢٠١٠/١١/٠٣
  • حامد
    سڵاوی خواتان لێ بێت
    دەستتان خۆش بێت هیوای سەرکەوتنتان بۆ دەخوازم وە هیوای بەرەوپێشچونی بەردەوامی ئەم ماڵپەڕە بەسودەتان بۆ دەخوازم،دەست خۆشی لە ستاف و بەڕێوەبەرانی ماڵپەڕ و دیزاینکاری ماڵپەڕ دەکەم و هیوای لەش ساغی و کامەرانیان لە خودا بۆ دەخوازم
    هەر سەرکەوتووبن
    ٢٠١٠/١١/٠١
  • عبد الرحمن
    دەست خۆشیتان لێ دەكەم بۆئەوسایتە بەسودە وبەڕاستی سایتیكی زۆر باشەو زۆرئیسفادەی لێ دەكرێت.
    خوای گەورە‌ یارمەتی دەرتان بێت
    ٢٠١٠/١٠/٢٩
  • awaz
    دەستان خۆش بێت خواى گەورە پاداشتان بداتەوە و بەرەكەت بخاتە تەمەنتانەوە

    ٢٠١٠/١٠/٢٩
  • باوكى دادەم
    خوایە گیان كچەكەم دایمە خوێنەرى ئەم سایتانە و دروستكەرو پەپرەوى ئەم بەرنامانە بكات امین
    ٢٠١٠/١٠/٢٣
  • خاڵەى مام ئەرین
    بەناوى خواى تاكو تەنها خواى خاوەنى ئەرزو ئاسمانەكان
    بەس ئەوەندە دەڵێم خواى گەورە بەرەكەت بخاتە ئەم خەزنە پڕ زێڕانە بەڕاستى ئەمە بۆخۆى لە ساحەى ئەمڕۆى پێگە كاندا وەك ئەسپى تاودراو بە ئاڵاى پیرۆزى ئیسلامەوە وایە كە ململانێ دەكات بۆ لوتكە دەستان خۆش خواتان لەگەڵ. براتان خاڵەى مام ئەرین سلێمانى - خەبات
    ٢٠١٠/١٠/٢٣
  • nariman
    دەستان خۆش من ڕۆژانە ماڵپەڕەكەتان دەكەمەوە وە زۆریش سوودم لێ وەرگرتوە خواى گەورە بەردەوامتان بكات
    ٢٠١٠/١٠/١٨
  • موسڵمانێك
    السلام عليكم ورحمة الله وبركاته
    زۆر سوپاستان دەكەم برایان بۆ بەخشینی زانیاریەكانتان بەڕاستی تا ئێستا زۆر زۆر سودم لە ماڵپەڕەكەتان وەرگرتوە خوا سەركەوتوتان بكات بۆ خزمەتی ئیسلام جزاك الله خیرا بالجنە.
    ٢٠١٠/١٠/١٨
  • pare
    دەستان خۆش بێت دڵخۆشم پێتان
    ٢٠١٠/١٠/١٦
  • hawzhin
    خوا سەركەوتوتان بكات

    ٢٠١٠/١٠/١٥
  • awaz
    دەستان خۆش بێت زۆر جوانە وە زۆر بابەتى بەسوودى تیایە
    ٢٠١٠/١٠/١٥
  • YOUSIF
    بەراستی من زۆردل خۆشم بەم سایتە جوانەی بەهەشت یاخوا بەهەشتان بۆبئ هیوای سەركەوتنتان بۆدەخوازم هیوادارم هەرسەركەوتو بەردەوام بن براتان یوسف
    ٢٠١٠/١٠/١٥
  • عبدالله
    جزاك الله خیراً سەركەوتووبن إن شاء الله زۆر زۆر باشە وە زۆر دیزاینێكى جوانە.
    تیبینى: هیوادارم جەندین كتیبى بەسوود بەكشت لابەرەكانى یەوە ببنە فایلیك لەم سایتە جوانە
    ٢٠١٠/١٠/١٥
  • محمد شريف
    السلام عليكم ورحمة الله وبركاته
    دەست خۆشیتان لێ دەكەم بەڕاستى زۆر بەسودى و بەكەڵكى و جوانى ناوەڕۆكەكەى هەموو عەیب و ناتەواویەكانى ڕوخسار و دیزاینەكەى لەبەر چاوى خوێنەر سڕیوەتەوە،چونكە لە كاتى خوێندنەوەدا بیر و هۆشت دەفڕێت و چاوت لەبەر ڕۆشنایى حەق و ڕاستیەكەیدا تواناى ڕەخنە گرتنى منامێنێت،سەركەوتووبن و خودا یارمەتى دەرتان بێت لەسەر حەق و ڕاستى.
    ٢٠١٠/١٠/١٢
  • محمد بەرزنجی
    دەست خۆشیتان لی دەكەم زور باشە ئەم دیزاینە نوى یە جزاكم الله خير جزاء و جمعنا في الجنات
    ٢٠١٠/١٠/١١
  • باوكى ئه سما
    السلام عليكم
    بەڕاستى زۆر جوان و پێشكەوتووە خواى گەورە جەزاى خێرى بەڕێوبەرەكەى بداتەوە بەڕاستى من دەزانم زۆر بەم ماڵپەڕەوە ماندوو دەبێت دوعاى خێرى بۆ بكەن و سەبرى لێ بكەن هەركات درەنگ وەڵامى پرسیارەكانتان درایەوە.

    ٢٠١٠/١٠/١٠
  • Rebwar
    دەستان خۆش بێت سەركەوتووبن
    ٢٠١٠/١٠/٠٩
                       
               ٩            

www.ba8.org

بینێرە بۆ هاوڕێکەت
چاپکردن
ستایڵ
  • قەبارەی فۆنت
    • گەورەکردن:
    • zoomin
    • بچوک کردنەوە:
    • zoomout
  • جۆری فۆنت
    • ههەڵبژاردن:
  • ڕەنگی فۆنت
    • هەڵبژاردن:
  • بنەڕەتی کردنەوە
    • بنەرەتی
ڕێکلام