ماڵپەری بەهەشت

بەشە سەرەکیەکان
پرسیار و وەڵامی شەرعی
ئاماری ماڵپەڕ




ڕێکلام
بەناوی خوای گەورەو بەتوانا
سوپاس و ستایش و گەورەیی بۆ ئەو خوایەی کە توانای پێبەخشین بۆ ستایشکردن و سوپاسکردنی بەخششەکانی، گەورەیی هەربۆ خوایە، زانین و دووربینی و لێهاتوویی هەر بۆ خوایە.
سوپاسی تایبەتی بۆ پەروەدگار، کە بەپشتیوانی ئەو توانیمان ماڵپەری بەهەشت لەسەر شێوازێکی نوێ و مۆدێرن و زۆر پێشکەوتوو دیزان بکەینەوەو پێشی بخەین.
دیزاینی نوێی ماڵپەری بەهەشت
لەم شێوازە نوێ یەدا، بەگویرەی تووانا هەوڵمانداوە نوێترین تەکنیک و بیرۆکە سەرکەوتووەکانی دیزاینی ماڵپەر بەکاربهێنین. لەڕاستیدا ئەمەش ئاسان نیە، چونکە لەگەڵ زیادکردنی تەکنیکی نوێ بێگوومان کێشی ماڵپەرەکە زیاد دەکات، ئەمەش وادەکات ئەو بەکارهێنەرانەی هێڵی ئینتەرنێتەکەیان خاوە بە ئاسانی لاپەڕەکان نەکەنەوە، بەڵام جێگای خۆشحاڵیە کە زۆرینەی تەکنیکە تازەکان بەکارهاتوون و ماڵپەرەکەش بەشێوەیەکی گشتی لای زۆربەی بەکارهێنەران ئاسان دەکرێتەوەو، ڕەچاوی زۆرینەی وێبگەڕەکانیش کراوە بۆ هاوگونجاوی (وێبگەڕ: بڕۆوسەر).

ئێستا ماڵپەری بەهەشت لەسەر تەکنیکی (خۆکار و بزۆک) دەڕوات، لەکاتێکدا دیزاینە کۆنەکە شێوازی (نەگۆڕ و بزۆک نەبوو).
بەشێوەیەکی گشتی ماڵپەری شێوازی نەگۆڕ مەبەستی ئەو جۆرە دیزاینەیە کە تەنیا بە HTML دروستکراوەو، زمانەکانی وەک: PHP، ASP، PERL، JSP تێدا بەکارنەهاتووە. ئەمەش مانای وایە پشت بەستوو نیە بە بنکەزانیاری (DataBase) و زانیاریەکان خۆکارنین و ستاتیکن (نەگۆڕن) و تووانای ڕیزکردن و دیزانکردنەوەو گەڕانی نیە.

+ ئەم دیزاینە تازەیە لەسەر ئەم تەکنیکانە دەڕوات:
١- XHTML: ئەمە مۆدێلێکی نوێی HTML بەڵام کەمێک جیاوازە بەوەی کە شێوازی داخستنی تاگەکان و نوسینی ئیلیمێنتەکان دەبێ ڕەچاوی یاسای تایبەتی بکرێت، جۆری XHTML 1.0 Transitional بەکارهاتووە.
٢- CSS: کاتێکی زیاتر بۆ دیزاینەر دەگەڕێنێتەوەو، ئاسانتر کۆنترۆڵی پێناسەکان دەکات، ئێمە هەموو ستایڵەکانمان لەفایلی دەرەکی پێناسەکردوون، تەنها بەشێکی زۆرکەم نەبن کە مەبەستی تایبەتی خۆی هەیە.
٣- PHP5: تەواوی ماڵپەرەکە بەزمانی PHP5 دروستکراوە، بە نوێترین و خێراترین تەکنیک و بە ئاستێکی زۆر پێشکەوتوو. ئاسایشی زۆر تۆکمە، کە لەسەر هەردوو ویندۆز و لینوکس کاردەکات.
٤- MySQL Database: بنکەزانیاری MySQL بەکارهاتووە بۆ پاشەکەوتکردنی هەموو زانیاریەکان، ئەمەش وادەکات تووانای گەڕان و ڕیزکردن و پیشاندانی بابەتەکان ئاسان و پێشکەوتووبێت.
٥- JavaScript: بەشێوەی سروشتی خۆی لەهەندێک جێگادا بەکارهاتووە، تا بەکارهێنەر بتوانێت کۆنتڕۆڵی هەندێک ستایڵ لەلای خۆیەوە بکات، بەبێ ئەوەی لاپەڕەکە دووبارە بکاتەوە (refresh)، ئەمەش ئاسانی بەکارهێنانە.
٦- jQuery: نوێترین تەکنیکی ئەمڕۆی جیهانی وێب بەکارهێنانی jQuery یە، لەگەڵ jQuery بەشێوازێکی تر JavaScript دەنووسیت، خێراتر و پێشکەوتووتر.

ماڵپەری بەهەشت پشتی بە هیچ کام لە کۆدە حازرکراوەکان نەبەستووە وەک: Drupal و Joomla و Wordpress. بەڵکوو بناغەکۆد (کۆر) ێکی تایبەت بەخۆی هەیەو، بەشێوەیەکی سەربەخۆ کاردەکات و، پێشخراوە.
ئەمەش جێگەی خۆشحاڵیە کە یەکەم ماڵپەڕی کوردیە پشت بە سەرچاوەی کۆدی خۆی ببەستێت و ئەم پێشکەوتنانەی تێداکرابێت، لەلایەکی ترەوە پاڵپشتی تەواوی زمانی کوردی دەکات واتە پاڵپشتی (UTF-8) ئەمەش گرنگیەکی زۆری هەیە بۆ داهاتووی ماڵپەرەکەو مامەڵەکردن لەگەڵیدا.
جگە لەمانەش ڕووکاری ماڵپەڕەکە واتە (theme) نەگۆڕ نیە بەڵکو بەشێوازی گۆڕاو دروستکراوە، ئەمەش وادەکات کە هەرکاتێک بمانەوێت دیزاین و ڕەنگ و ستایڵی ماڵپەرەکە بگۆڕین کارێکی ئاسان بێت، هەروەها دەشکرێت لەلایەن بەکارهێنەرانەوە ڕووکار بۆ ئەم ماڵپەرە دروستبکرێت و بەکارهێنەر ئەوکاتە دەتوانێت هەر ڕووکارێکی بوێت ئەوەیان هەڵبژێرێت، ئێمە ئەو ڕووکارەی ئێستامان کردۆتە بنەڕەتی، دەکرێت لە داهاتوودا ڕووکاری تری بۆدروستبکەین.
+ ماڵپەری بەهەشت لەڕووی دیزاینەوە لەم بەشانەی خوارەوە پێکهاتووە:
١- بابەت.
٢- کتێب.
٣- پرسیار و وەڵام.
٤- گۆڤار.
٥- ووتار.
٦- ووتەی ماڵپەر.
٧- ڕاپرسی.
٨- بەشداری لیستی ئیمەیڵ.
کە هەربەشەیان لەڕووی دیزاین و کارکردن و پیشاندانەوە لەویتر جیاوازە، بەشێوەیەکی گشتی زانیاریەکان بەش بەش کراوون، پاشان هەربەشێکیش هاوپۆل کراوە، پاشان زانیاریەکان بڵاوکراونەتەوە، ئەمەش بۆزیاتر ئاسانکاری.


میوانی ئازیز، لەم بەشەدا دەرگامان کراوەیە بۆ ڕەخنەو پێشنیارەکانتان، سەرنج و تێبینیەکانتان بنووسن، ئێمەش بەگوێرەی تووانا جێ بەجێیان دەکەین.
+ فۆڕمی نوسینی لێدووانەکانتان:



                       
               ٨            
  • Eng usif
    دەستان خۆش بەڕاستى زۆر جوانە.دیزاینى ئەم ماڵپەڕە هەر چۆنێ بێ هەر جوانە.بەڕاستى زۆر سودم لەم ماڵپەڕە بینیوە.هەزار جار دەستان خۆش وزۆر سوپاستان دەكەم هیوادارم بەردەوام بن بە پشتیوانى خواى گەورە.
    ٢٠١٠/١٢/٢٩
  • dyary
    دەستان خۆش بێـ بەڕاستى ماڵپەڕێكى بەسوودە
    ٢٠١٠/١٢/٢٩
  • Haval
    دەستان خۆش بێت خوا جەزاتان بداتەوە سەركەوتووبن و بەردەوام بن لە بڵاوكردنەوەى قورئان و سوننەتى پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم

    ٢٠١٠/١٢/٢٧
  • ئە ریان
    دەستان خۆش بێت بەڕاستى زۆر جوانە سوپاستان دەكەم من زۆر سوودم لەم ماڵپەڕە وەرگرتووە
    ٢٠١٠/١٢/٢٧
  • بەناز
    السلام عليكم خوا پاداشتان باتەوە ئەم ماڵپەڕە سودى زۆر بۆ گەنجان
    ٢٠١٠/١٢/٢٧
  • ravin
    گرنگ ناوەڕۆكە دەستان خۆش بێت
    ٢٠١٠/١٢/٢٦
  • گۆران عبدالكریم عبدالله
    بەناوى خواى گەورە و میهرەبان سوپاستان دەكەم هیوادارم بەردەوام بن لەسەر بڵاوكردنەوە ئاینى پیرۆزى ئیسلام خواى گەورە پاداشتان بداتەوە هەر سەركەوتووبن.زۆر سوپاس
    ٢٠١٠/١٢/٢٦
  • یونس خەلیفانی
    السلام عليكم ورحمة الله وبركاته
    پێشەكی خودای گەورە بە چاكە پاداشتان بداتەوە
    دەست خۆشی لە یەكە یەكەی دەستەی بە رێوەبە رانی ئەم مالپەرە جانە دە كە م بۆ دانانی ئەم ستایلە جوانە
    وە هیوادارم نمونەی وەكو ئەم مالپەرە پر ێرو بە رەكەتە هەر زۆر بێت
    سەركەوتوو بن بە رێزان
    ٢٠١٠/١٢/٢٥
  • kwan sang woo
    السلام علیكم
    بەڕاستى زۆر شتێكى جوانە هیوام بەردەوام بونتانە بۆ خزمەتكردن بە ئیسلام خوا لێتان ڕازى بێ
    ٢٠١٠/١٢/٢٥
  • OMER.NAJMADIN
    السلام عليكم ورحمة الله وبركاته
    دیزاینێكى جوانە دەست خۆشیتان لێ دەكەم هیوادارم سەركەوتووبن بۆ خزمەتى دینى خواى گەورە
    ٢٠١٠/١٢/٢٤
  • alimaraz
    خودا پاداشتان بداتەوە زۆر شت لە ئێوەوە فێربووم خودا یارمەتى دەرتان بێت بۆ بەردەوام بوون.زۆر سوپاس
    ٢٠١٠/١٢/٢٤
  • roshna
    السلام عليكم جزاكم الله... ان هذا الموقع من احسن الواقع الذي يعطي المعلومات للناس ويستفيد في جميع
    العلوم شتى... أتمنى لكم توفيق في الدنيا والأخر
    ٢٠١٠/١٢/٢١
  • هه لمه ت جوارقورنه
    دەستەكانتان خۆش بێت بەڕاستى بڕگەكانتان بەسوودن سەركەوتوبن
    ٢٠١٠/١٢/٢٠
  • هه لمه ت جوارقورنه
    دەستەكاناتن خۆش بێت بەڕاستى بڕگەكانتان بەسودن.سەركەوتووبن
    ٢٠١٠/١٢/٢٠
  • rebaz
    دەستان خۆش بێت بەڕاستى تا بڵێى دیزاینێكى پوخت وجوانە. دەستان خۆش بێت
    ٢٠١٠/١٢/١٨
  • 3abdulla
    السلام علیكم زۆر دەستخۆشیتان لێ دەكەم بەڕاستى زۆر لێتان ڕازین خواى گەورە سەربەرزتان بكات
    ٢٠١٠/١٢/١٨
  • ibnkamil
    السلام عليكم:خواى گەورە سەركەووتوتان بكات،بەڕستى ماڵپەڕەكەتان بۆتە مایەى چاوڕۆشنى بۆ خەڵك،هیوام وایە گرنگى زیاتر بدەن بە گەشەپێدانى مرۆیى لە ژێر ڕۆشنایى قورئان و سوننەت بە تێگەشتنى پێشینى ئوممەت،چونكە بەڕاستى شەیدایانى ئەو بوارە زۆرە..
    ٢٠١٠/١٢/١٨
  • rekawtomar
    دەستان خۆش بێت بەڕاستى زۆر جوانە سوپاستان دەكەم من زۆر سوودم لەم ماڵپەڕە وەرگرتووە

    ٢٠١٠/١٢/١٥
  • فرياد
    سەرەتا پێویستە سوپاسى خوا بكەین كە یارمەتى ئێوەى دا لە دانانى ئەم ماڵپەڕەدا برایانى خۆشەویستم داواكارم لە خواى تاك و تەنها ئەم كارەتان بۆ بكات بە توێشوى ڕۆژى دواى (برایانى خۆشەویستم بە بڕواى من ئەم دیزاینە بۆ ئەم ماڵپەڕە پیرۆزە زۆر جوان نیە هیوادارم جوانترین دیزاینى بۆ دابنێن)
    ٢٠١٠/١٢/١٤
  • محمود
    السلام عليكم ورحمة الله وبركاته.
    الحمدالله الصلاة والسلام على رسول الله صلى الله عليه وسلم
    من تەنها دەستى ماندووبونتان دەگوشم جگە لە خزمەت هیچ شتێك لە ئێوە چاوەڕوان ناكرێ تكام وایە خواى گەورە بە فردوس الأعلى تان شاد بكات،بەڕاستى خزمەتتان كردوە لە لاى خواى گەورەش وون نابێت إن شاء الله.والسلام عليكم ورحمة الله وبركاته
    ٢٠١٠/١٢/١٠
  • sam
    زۆر دەستان خۆش بێت زۆر جوانە
    ٢٠١٠/١٢/١٠
  • hemin
    ماڵپەڕێكى زۆر باشە و خوا خێرتان بنوسێت بۆ بەرچاو ڕوون كردن و ڕۆشنبیر كردنى خەڵك لە ڕوانگەى ئاینى پیرۆزى ئیسلام
    ٢٠١٠/١٢/٠٧
  • yad
    خواى گەورە پاداشتان بداتەوە و نموونەیشتان زیاد بكات هیوادارم هەمیشە بەرو پێش بچن
    ٢٠١٠/١٢/٠٧
  • dyar le zargata
    خواى گەورە جەزاتان بداتەوە هەموومان تێدەكۆشین بۆ سەركەوتنى ئەم دینە بەسەر بێباوەڕاندا
    ٢٠١٠/١٢/٠٦
  • yad yadgar
    السلام علیكم خواى گەورە پاداشتان بداتەوە دەستەكانتان خۆش بێت بۆ دانانى ئەم ماڵپەڕە
    ٢٠١٠/١٢/٠٤
  • gulshan
    دەستان خۆش بێت هیچ ڕەخنەیەكم نیە بەڵام حەزدەكەم خواردن دروست كردن هەبێ لەم ماڵپەڕە.سوپاس
    ٢٠١٠/١٢/٠٤
  • يادكار
    زۆرسوپاستان دەكەم بۆ كردنەوەى ئەم سایتە خوا نمونەتان زیاد بكات
    ٢٠١٠/١٢/٠٣
  • sardar anwar
    دەست خۆشیتان لێ دەكەم خواى گەورە پاداشتان بداتەوە
    ٢٠١٠/١٢/٠١
  • ئاري
    بسم الله الرحمن الرحيم: دەست خۆشیتان لێ دەكەم بەڕاستى گەنجینەیەكى پڕ زانیارى بەسوودە خواى گەورە سەركەوتووتان بكات بۆ زیاتر خزمەت كردنى ئیسلام و ئیمانداران
    ٢٠١٠/١١/٢٩
  • سوما
    دەست خۆشیتان لێ دەکەین بۆ وێبساتە جوانەکەتان بەلام ئوەی پێشوتان جوانتر بوو. زیاتریش سەرنج راکێش بوو لەبەر ئەوەی رە سمی تێدا بوو.زۆر سوپاس لە سوما وە
    ٢٠١٠/١١/٢٦
                       
               ٨            

www.ba8.org

بینێرە بۆ هاوڕێکەت
چاپکردن
ستایڵ
  • قەبارەی فۆنت
    • گەورەکردن:
    • zoomin
    • بچوک کردنەوە:
    • zoomout
  • جۆری فۆنت
    • ههەڵبژاردن:
  • ڕەنگی فۆنت
    • هەڵبژاردن:
  • بنەڕەتی کردنەوە
    • بنەرەتی
ڕێکلام