ماڵپەری بەهەشت

بەشە سەرەکیەکان
پرسیار و وەڵامی شەرعی
ئاماری ماڵپەڕ




ڕێکلام
بەناوی خوای گەورەو بەتوانا
سوپاس و ستایش و گەورەیی بۆ ئەو خوایەی کە توانای پێبەخشین بۆ ستایشکردن و سوپاسکردنی بەخششەکانی، گەورەیی هەربۆ خوایە، زانین و دووربینی و لێهاتوویی هەر بۆ خوایە.
سوپاسی تایبەتی بۆ پەروەدگار، کە بەپشتیوانی ئەو توانیمان ماڵپەری بەهەشت لەسەر شێوازێکی نوێ و مۆدێرن و زۆر پێشکەوتوو دیزان بکەینەوەو پێشی بخەین.
دیزاینی نوێی ماڵپەری بەهەشت
لەم شێوازە نوێ یەدا، بەگویرەی تووانا هەوڵمانداوە نوێترین تەکنیک و بیرۆکە سەرکەوتووەکانی دیزاینی ماڵپەر بەکاربهێنین. لەڕاستیدا ئەمەش ئاسان نیە، چونکە لەگەڵ زیادکردنی تەکنیکی نوێ بێگوومان کێشی ماڵپەرەکە زیاد دەکات، ئەمەش وادەکات ئەو بەکارهێنەرانەی هێڵی ئینتەرنێتەکەیان خاوە بە ئاسانی لاپەڕەکان نەکەنەوە، بەڵام جێگای خۆشحاڵیە کە زۆرینەی تەکنیکە تازەکان بەکارهاتوون و ماڵپەرەکەش بەشێوەیەکی گشتی لای زۆربەی بەکارهێنەران ئاسان دەکرێتەوەو، ڕەچاوی زۆرینەی وێبگەڕەکانیش کراوە بۆ هاوگونجاوی (وێبگەڕ: بڕۆوسەر).

ئێستا ماڵپەری بەهەشت لەسەر تەکنیکی (خۆکار و بزۆک) دەڕوات، لەکاتێکدا دیزاینە کۆنەکە شێوازی (نەگۆڕ و بزۆک نەبوو).
بەشێوەیەکی گشتی ماڵپەری شێوازی نەگۆڕ مەبەستی ئەو جۆرە دیزاینەیە کە تەنیا بە HTML دروستکراوەو، زمانەکانی وەک: PHP، ASP، PERL، JSP تێدا بەکارنەهاتووە. ئەمەش مانای وایە پشت بەستوو نیە بە بنکەزانیاری (DataBase) و زانیاریەکان خۆکارنین و ستاتیکن (نەگۆڕن) و تووانای ڕیزکردن و دیزانکردنەوەو گەڕانی نیە.

+ ئەم دیزاینە تازەیە لەسەر ئەم تەکنیکانە دەڕوات:
١- XHTML: ئەمە مۆدێلێکی نوێی HTML بەڵام کەمێک جیاوازە بەوەی کە شێوازی داخستنی تاگەکان و نوسینی ئیلیمێنتەکان دەبێ ڕەچاوی یاسای تایبەتی بکرێت، جۆری XHTML 1.0 Transitional بەکارهاتووە.
٢- CSS: کاتێکی زیاتر بۆ دیزاینەر دەگەڕێنێتەوەو، ئاسانتر کۆنترۆڵی پێناسەکان دەکات، ئێمە هەموو ستایڵەکانمان لەفایلی دەرەکی پێناسەکردوون، تەنها بەشێکی زۆرکەم نەبن کە مەبەستی تایبەتی خۆی هەیە.
٣- PHP5: تەواوی ماڵپەرەکە بەزمانی PHP5 دروستکراوە، بە نوێترین و خێراترین تەکنیک و بە ئاستێکی زۆر پێشکەوتوو. ئاسایشی زۆر تۆکمە، کە لەسەر هەردوو ویندۆز و لینوکس کاردەکات.
٤- MySQL Database: بنکەزانیاری MySQL بەکارهاتووە بۆ پاشەکەوتکردنی هەموو زانیاریەکان، ئەمەش وادەکات تووانای گەڕان و ڕیزکردن و پیشاندانی بابەتەکان ئاسان و پێشکەوتووبێت.
٥- JavaScript: بەشێوەی سروشتی خۆی لەهەندێک جێگادا بەکارهاتووە، تا بەکارهێنەر بتوانێت کۆنتڕۆڵی هەندێک ستایڵ لەلای خۆیەوە بکات، بەبێ ئەوەی لاپەڕەکە دووبارە بکاتەوە (refresh)، ئەمەش ئاسانی بەکارهێنانە.
٦- jQuery: نوێترین تەکنیکی ئەمڕۆی جیهانی وێب بەکارهێنانی jQuery یە، لەگەڵ jQuery بەشێوازێکی تر JavaScript دەنووسیت، خێراتر و پێشکەوتووتر.

ماڵپەری بەهەشت پشتی بە هیچ کام لە کۆدە حازرکراوەکان نەبەستووە وەک: Drupal و Joomla و Wordpress. بەڵکوو بناغەکۆد (کۆر) ێکی تایبەت بەخۆی هەیەو، بەشێوەیەکی سەربەخۆ کاردەکات و، پێشخراوە.
ئەمەش جێگەی خۆشحاڵیە کە یەکەم ماڵپەڕی کوردیە پشت بە سەرچاوەی کۆدی خۆی ببەستێت و ئەم پێشکەوتنانەی تێداکرابێت، لەلایەکی ترەوە پاڵپشتی تەواوی زمانی کوردی دەکات واتە پاڵپشتی (UTF-8) ئەمەش گرنگیەکی زۆری هەیە بۆ داهاتووی ماڵپەرەکەو مامەڵەکردن لەگەڵیدا.
جگە لەمانەش ڕووکاری ماڵپەڕەکە واتە (theme) نەگۆڕ نیە بەڵکو بەشێوازی گۆڕاو دروستکراوە، ئەمەش وادەکات کە هەرکاتێک بمانەوێت دیزاین و ڕەنگ و ستایڵی ماڵپەرەکە بگۆڕین کارێکی ئاسان بێت، هەروەها دەشکرێت لەلایەن بەکارهێنەرانەوە ڕووکار بۆ ئەم ماڵپەرە دروستبکرێت و بەکارهێنەر ئەوکاتە دەتوانێت هەر ڕووکارێکی بوێت ئەوەیان هەڵبژێرێت، ئێمە ئەو ڕووکارەی ئێستامان کردۆتە بنەڕەتی، دەکرێت لە داهاتوودا ڕووکاری تری بۆدروستبکەین.
+ ماڵپەری بەهەشت لەڕووی دیزاینەوە لەم بەشانەی خوارەوە پێکهاتووە:
١- بابەت.
٢- کتێب.
٣- پرسیار و وەڵام.
٤- گۆڤار.
٥- ووتار.
٦- ووتەی ماڵپەر.
٧- ڕاپرسی.
٨- بەشداری لیستی ئیمەیڵ.
کە هەربەشەیان لەڕووی دیزاین و کارکردن و پیشاندانەوە لەویتر جیاوازە، بەشێوەیەکی گشتی زانیاریەکان بەش بەش کراوون، پاشان هەربەشێکیش هاوپۆل کراوە، پاشان زانیاریەکان بڵاوکراونەتەوە، ئەمەش بۆزیاتر ئاسانکاری.


میوانی ئازیز، لەم بەشەدا دەرگامان کراوەیە بۆ ڕەخنەو پێشنیارەکانتان، سەرنج و تێبینیەکانتان بنووسن، ئێمەش بەگوێرەی تووانا جێ بەجێیان دەکەین.
+ فۆڕمی نوسینی لێدووانەکانتان:



                       
               ٧            
  • hawraz
    زۆر باشە خوا پاداشتان بداتەوە لە دونیاو قیامەت
    ٢٠١١/٠٢/٠٢
  • احمد بيره لاو
    خوا جەزاى خێرتان بداتەوە ئەوە لەسەر دەستى ئێوە گەڕامەوە تۆبەم كرد هیوادارم بەردەوام بن بۆ یارمەتى دەرى گەنجان
    ٢٠١١/٠٢/٠١
  • أحمد محمد أحمد
    بەناوى خواى گەورە و میهرەبان
    تەنها دەست خۆشیتان لێ دەكەم هیوادارم ئەو شتە باشانە دەكەن تەنها بۆ خوا بێت.سوپاس

    ٢٠١١/٠١/٢٩
  • rawand
    سەرەتا بەناوى خواى گەورە و میهرەبان
    زۆر سوپاس بۆ خودا وە سوپاس بۆ ئێوەش بۆ ئەو هەموو زانیاریانە كە پێشكەش بە ئێمەى موسڵمان دەكەن.
    خوایە بۆ خاتر ناوەجوانەكانت ماڵپەڕى بەهەشت سەركەوتوبكەیت.
    ٢٠١١/٠١/٢٨
  • Talar
    السلام علیكم ورحمة الله وبركاته
    بەڕاستى دەستتان خۆش بێت هەر سەركەوتووبن بابەتەكانتان زۆر بەسوودن،پێشنیار دەكەم بەشى وەڵامدانەوەى ڕاستەخۆ بۆ پرسیارەكان زیاد بكرێت خواى گەورە پاداشتان بداتەوە

    ٢٠١١/٠١/٢٨
  • محسين
    خواى گەورە پاداشتى خێر و چاكەتان بداتەوە لەسەر ئەم خزمەتە جوانە بەڕاستى تاكە ماڵپەڕە بۆ بڵاوكردنەوەى زانیارى ئیسلامى دوبارە خوا تەمەن درێژتان بكات
    ٢٠١١/٠١/٢٨
  • معروف
    دەستان خۆش بیت هیوادارم سەركەوتوبن
    ٢٠١١/٠١/٢٧
  • dyar sangawy
    دەستان خۆش بێ زۆر جوانە هەردەم لەسەركەوتندا بن.خوا جەزاتان بداتەوە بە ڕەحمى خۆى
    ٢٠١١/٠١/٢٦
  • dyar sangawy
    دەستان خۆش بێ زۆر جوانە هەردەم لە سەركەوتندابن(خودا جەزاتان بداتەوە بەڕەحمى خۆى)
    ٢٠١١/٠١/٢٦
  • ئاسۆ قەلادزەى
    السلام عليكم پاش سوپاسى خواى گەورە سوپاسى ئێوەى بەڕێز دەكەم كەوا هەستاون بە بڵاوكردنەوەى ئەم پەیامە پیرۆزە كە پەیامى پێغەمبەرانە.یەك پێشنیارم هەیە ئەگەر بابەتەكان وێنەى لەگەڵدا بێت سەرنج ڕاكێشترە بۆ خوێندنەوەو دڵگیر تر دەبێت.

    ٢٠١١/٠١/٢٥
  • ئاسۆ قەڵادزێ
    پاش سوپاس كردنى خواى گەورە سوپاسى ئێوەى بەڕێز دەكەم كەوا هەستاون بە بڵاوكردنەوەى ئەم پەیامە پیرۆزە كە پەیامى پێغەمبەرانە.ئەگەر بابەتەكان وێنەى لەگەڵدا بێت سەرنج ڕاكێش تر دەبێت بۆ خوێندنەوە و دڵگیر تر دەبێت
    ٢٠١١/٠١/٢٥
  • هيمن شاره ستينى
    السلام عليكم. داواكارم لە خواى باڵادەست لە هەموو لایەكمان خۆش بێ،هیوادارم بابەتى نوێ بخەنە بەردەمى خوێنەران و دەست خۆشیتان لێ دەكەم داواكارم لە خواى بەبەزەیى سەركەوتوو و سەرفرازتان بكات.. والسلام عليكم ورحمة الله وبركاته
    ٢٠١١/٠١/٢٤
  • هونه ر
    خواى گەورە جەزاتان بداتەوە بەڕاستى ماڵپەڕێكە جێگاى شانازى یە دەستان خۆش بێت
    ٢٠١١/٠١/٢٤
  • ferman jalal
    بەناوى خواى گەورەو میهرەبان سەرەتا دەست خۆشیەكى زۆرتان لێ دەكەم خواى گەورە ئێوەو هەموو موسڵمانانى جیهان بخاتە بەهەشتەوە.ماڵپەڕەكەتان زۆر سود بەخشە بۆكۆمەڵگاى كوردى و گەنجان.دیزاینى ماڵپەڕەكەتان جوانە بەڵام ئەگەر جوانتر بێت ئەوا باشترە بە هیواى سەركەوتن بۆتان.
    ٢٠١١/٠١/٢٢
  • ferman jalal
    سەرەتا بەناوى خواى گەورە و میهرەبان بەڕاستى ماڵپەڕى بەهەشت ماڵپەڕێكە جێگاى خۆى لەناو كۆمەڵگاى كوردیدا كردۆتەوە.هیوادارم بەردەوام بن لەسەر بڵاوكردنەوەى زانیارى لەسەر ئاینى ئیسلام.
    ٢٠١١/٠١/٢٢
  • nihad
    خواى گەورە جەزاى بەهەشتان بداتەوە بەڵام ڕەنگ و ألوان بونى كەمە ئەگەر پشتەوەى بابەتەكان ڕەنگێك هەبێت خۆشى زیاتر دەبەخشێ بە خوێنەر
    ٢٠١١/٠١/١٦
  • hallo
    دەستخۆشیتان لێ دەكەم بەڕاستى دیزاینێكى جوانە خوا تەمەن درێژتان بكات
    ٢٠١١/٠١/١٦
  • rizgar
    دەستان خۆش دیزاینیكى زۆر جوانە خوا خۆى پاداشتتان بداتەوە
    ٢٠١١/٠١/١٢
  • usif
    زۆر ڕێكە هیوادارم هەر بەردەوام بن
    ٢٠١١/٠١/١١
  • dllzarr
    السلام علیكم:بەڕاستى سایتەكەتان هەموو كات هەر جوان بووە خواى گەورە جەزاتان بداتەوە
    ٢٠١١/٠١/٠٩
  • rezdar
    السلام عليكم ورحمة الله وبركاته دیزاینێكى جوانە دەست خۆشیتان لێ دەكەم هیوادارم هەر سەركەوتووبن بۆ خزمەتى ئەم ئاینە پیرۆزە پشتوان بەخوا هەر سەرکتوبن دەستان خۆش بێت بۆ خۆتان و ئەم سایتە بەنرخە
    ٢٠١١/٠١/٠٩
  • Delan
    السلام علیکم
    دەستان خۆش بێت بەڕاستی زۆر جوانە خوای گەورە سەرکەوتوتان بکات،
    ٢٠١١/٠١/٠٧
  • zhyar
    زۆر جوانە و هیواى سەركەوتنتان بۆ ئەخوازم إن شاء الله هەر لە داهێناندا بن
    ٢٠١١/٠١/٠٦
  • ئازاد خۆشناو
    دەستان خۆش بێت خوداى گەورە پاداشتى خێرتان بداتەوە
    ٢٠١١/٠١/٠٥
  • shorsh
    سڵاوى خواتان لێ بێ بەڕاستى زۆرباشە دەستان خۆشبێ هەر سەركەوتووبن
    ٢٠١١/٠١/٠٤
  • هێشو
    دەست خۆشیتان لێ ئەكەم إن شاء الله ماڵپەڕەكەتان بێتە هۆى هۆشیار و دۆزینەوەى ڕێبازى ڕاستى وە ڕەوشتبەرزى بۆ داوێن پاكى لاوان
    ٢٠١١/٠١/٠٤
  • مەموزین
    السلام عليكم ورحمة الله وبركاته
    من وەك گەنجێكى كوردستان چەپكە گوڵتان ئاڕاستە دەكەم بۆ ئەم ماندوو بوونەتان بۆ خزمەت كردنى ئاینى ئیسلام إن شاء الله خواى گەورە لە گەڵ پێغەمبەرى ئازیز صلى الله علیه وسلم كۆمان بكاتەوە دڵ و دەرونمان پاك بكاتەوە لە گوناح و تاوان. خوا ئاگادارتان بێت
    ٢٠١١/٠١/٠٤
  • shorshkhoshnaw
    دیزاینێكى زۆر باشە هیوادارم خواى گەورە لێتان ڕازى بێت.
    تێبینیەكم هەیە: تكایە دەنگو ڕەنگ بخەنە ناو ماڵپەڕەكەتان و وتارى نوێ دابەزێنن
    ٢٠١٠/١٢/٣١
  • شاجوان
    السلام علیكم سەلامى خواتان لێ بێ زۆربەى زۆرى بابەتەكانتانم خوێندۆتەوە هەموویان بەسوودن
    ٢٠١٠/١٢/٣٠
  • ROSTAM ALI
    من وەك شاعیر و نوسەرێك بەڕاستى سەرسامم بە گەورەیى و گرنگى ئەم ماڵپەڕە بە نرخ و جوانەى بەڕێزتان هیوادارم هەمیشە پێنوسى پڕ بەرەكەتى خێرو چاكەتان بەردەوام بێت و خواى گەورە تەمەن درێژتان بكات هەمیشە ئاسودە و كامەران بن.بەڕێزان هیوادارم بەو ڕەخنانەى لێتان ئەگیرێت زیاتر ئەم ماڵپەڕە جوانتر بكەن نەك ڕەخنەكان ببنە لایەنێ:ى ڕوخێنەر.من وەك خۆم پێشنیار دەكەم كە نمونەى واقعى و ڤیدۆى دابەزێنن كە چۆن جولەكە ئەسڵەكان موسڵمان دەبن. بەخواى گەورەتان ئەسپێرم
    ٢٠١٠/١٢/٢٩
                       
               ٧            

www.ba8.org

بینێرە بۆ هاوڕێکەت
چاپکردن
ستایڵ
  • قەبارەی فۆنت
    • گەورەکردن:
    • zoomin
    • بچوک کردنەوە:
    • zoomout
  • جۆری فۆنت
    • ههەڵبژاردن:
  • ڕەنگی فۆنت
    • هەڵبژاردن:
  • بنەڕەتی کردنەوە
    • بنەرەتی
ڕێکلام