ماڵپەری بەهەشت

بەشە سەرەکیەکان
پرسیار و وەڵامی شەرعی
ئاماری ماڵپەڕ




ڕێکلام
بەناوی خوای گەورەو بەتوانا
سوپاس و ستایش و گەورەیی بۆ ئەو خوایەی کە توانای پێبەخشین بۆ ستایشکردن و سوپاسکردنی بەخششەکانی، گەورەیی هەربۆ خوایە، زانین و دووربینی و لێهاتوویی هەر بۆ خوایە.
سوپاسی تایبەتی بۆ پەروەدگار، کە بەپشتیوانی ئەو توانیمان ماڵپەری بەهەشت لەسەر شێوازێکی نوێ و مۆدێرن و زۆر پێشکەوتوو دیزان بکەینەوەو پێشی بخەین.
دیزاینی نوێی ماڵپەری بەهەشت
لەم شێوازە نوێ یەدا، بەگویرەی تووانا هەوڵمانداوە نوێترین تەکنیک و بیرۆکە سەرکەوتووەکانی دیزاینی ماڵپەر بەکاربهێنین. لەڕاستیدا ئەمەش ئاسان نیە، چونکە لەگەڵ زیادکردنی تەکنیکی نوێ بێگوومان کێشی ماڵپەرەکە زیاد دەکات، ئەمەش وادەکات ئەو بەکارهێنەرانەی هێڵی ئینتەرنێتەکەیان خاوە بە ئاسانی لاپەڕەکان نەکەنەوە، بەڵام جێگای خۆشحاڵیە کە زۆرینەی تەکنیکە تازەکان بەکارهاتوون و ماڵپەرەکەش بەشێوەیەکی گشتی لای زۆربەی بەکارهێنەران ئاسان دەکرێتەوەو، ڕەچاوی زۆرینەی وێبگەڕەکانیش کراوە بۆ هاوگونجاوی (وێبگەڕ: بڕۆوسەر).

ئێستا ماڵپەری بەهەشت لەسەر تەکنیکی (خۆکار و بزۆک) دەڕوات، لەکاتێکدا دیزاینە کۆنەکە شێوازی (نەگۆڕ و بزۆک نەبوو).
بەشێوەیەکی گشتی ماڵپەری شێوازی نەگۆڕ مەبەستی ئەو جۆرە دیزاینەیە کە تەنیا بە HTML دروستکراوەو، زمانەکانی وەک: PHP، ASP، PERL، JSP تێدا بەکارنەهاتووە. ئەمەش مانای وایە پشت بەستوو نیە بە بنکەزانیاری (DataBase) و زانیاریەکان خۆکارنین و ستاتیکن (نەگۆڕن) و تووانای ڕیزکردن و دیزانکردنەوەو گەڕانی نیە.

+ ئەم دیزاینە تازەیە لەسەر ئەم تەکنیکانە دەڕوات:
١- XHTML: ئەمە مۆدێلێکی نوێی HTML بەڵام کەمێک جیاوازە بەوەی کە شێوازی داخستنی تاگەکان و نوسینی ئیلیمێنتەکان دەبێ ڕەچاوی یاسای تایبەتی بکرێت، جۆری XHTML 1.0 Transitional بەکارهاتووە.
٢- CSS: کاتێکی زیاتر بۆ دیزاینەر دەگەڕێنێتەوەو، ئاسانتر کۆنترۆڵی پێناسەکان دەکات، ئێمە هەموو ستایڵەکانمان لەفایلی دەرەکی پێناسەکردوون، تەنها بەشێکی زۆرکەم نەبن کە مەبەستی تایبەتی خۆی هەیە.
٣- PHP5: تەواوی ماڵپەرەکە بەزمانی PHP5 دروستکراوە، بە نوێترین و خێراترین تەکنیک و بە ئاستێکی زۆر پێشکەوتوو. ئاسایشی زۆر تۆکمە، کە لەسەر هەردوو ویندۆز و لینوکس کاردەکات.
٤- MySQL Database: بنکەزانیاری MySQL بەکارهاتووە بۆ پاشەکەوتکردنی هەموو زانیاریەکان، ئەمەش وادەکات تووانای گەڕان و ڕیزکردن و پیشاندانی بابەتەکان ئاسان و پێشکەوتووبێت.
٥- JavaScript: بەشێوەی سروشتی خۆی لەهەندێک جێگادا بەکارهاتووە، تا بەکارهێنەر بتوانێت کۆنتڕۆڵی هەندێک ستایڵ لەلای خۆیەوە بکات، بەبێ ئەوەی لاپەڕەکە دووبارە بکاتەوە (refresh)، ئەمەش ئاسانی بەکارهێنانە.
٦- jQuery: نوێترین تەکنیکی ئەمڕۆی جیهانی وێب بەکارهێنانی jQuery یە، لەگەڵ jQuery بەشێوازێکی تر JavaScript دەنووسیت، خێراتر و پێشکەوتووتر.

ماڵپەری بەهەشت پشتی بە هیچ کام لە کۆدە حازرکراوەکان نەبەستووە وەک: Drupal و Joomla و Wordpress. بەڵکوو بناغەکۆد (کۆر) ێکی تایبەت بەخۆی هەیەو، بەشێوەیەکی سەربەخۆ کاردەکات و، پێشخراوە.
ئەمەش جێگەی خۆشحاڵیە کە یەکەم ماڵپەڕی کوردیە پشت بە سەرچاوەی کۆدی خۆی ببەستێت و ئەم پێشکەوتنانەی تێداکرابێت، لەلایەکی ترەوە پاڵپشتی تەواوی زمانی کوردی دەکات واتە پاڵپشتی (UTF-8) ئەمەش گرنگیەکی زۆری هەیە بۆ داهاتووی ماڵپەرەکەو مامەڵەکردن لەگەڵیدا.
جگە لەمانەش ڕووکاری ماڵپەڕەکە واتە (theme) نەگۆڕ نیە بەڵکو بەشێوازی گۆڕاو دروستکراوە، ئەمەش وادەکات کە هەرکاتێک بمانەوێت دیزاین و ڕەنگ و ستایڵی ماڵپەرەکە بگۆڕین کارێکی ئاسان بێت، هەروەها دەشکرێت لەلایەن بەکارهێنەرانەوە ڕووکار بۆ ئەم ماڵپەرە دروستبکرێت و بەکارهێنەر ئەوکاتە دەتوانێت هەر ڕووکارێکی بوێت ئەوەیان هەڵبژێرێت، ئێمە ئەو ڕووکارەی ئێستامان کردۆتە بنەڕەتی، دەکرێت لە داهاتوودا ڕووکاری تری بۆدروستبکەین.
+ ماڵپەری بەهەشت لەڕووی دیزاینەوە لەم بەشانەی خوارەوە پێکهاتووە:
١- بابەت.
٢- کتێب.
٣- پرسیار و وەڵام.
٤- گۆڤار.
٥- ووتار.
٦- ووتەی ماڵپەر.
٧- ڕاپرسی.
٨- بەشداری لیستی ئیمەیڵ.
کە هەربەشەیان لەڕووی دیزاین و کارکردن و پیشاندانەوە لەویتر جیاوازە، بەشێوەیەکی گشتی زانیاریەکان بەش بەش کراوون، پاشان هەربەشێکیش هاوپۆل کراوە، پاشان زانیاریەکان بڵاوکراونەتەوە، ئەمەش بۆزیاتر ئاسانکاری.


میوانی ئازیز، لەم بەشەدا دەرگامان کراوەیە بۆ ڕەخنەو پێشنیارەکانتان، سەرنج و تێبینیەکانتان بنووسن، ئێمەش بەگوێرەی تووانا جێ بەجێیان دەکەین.
+ فۆڕمی نوسینی لێدووانەکانتان:



                       
               ٦            
  • azwan masefe
    دەستان خۆش بێت یاخوا هەر سەركەوتووبن
    ٢٠١١/٠٤/١٣
  • عباس شاكر حسين
    بەناوى خودا زۆر سوپاستان دەكەم بۆ ئەو هەموو بابەتە سوود بەخشە
    ٢٠١١/٠٤/١٢
  • farhanghawleri
    دەستان خۆش بێت هیوادارم سەكەوتووبن و خواى گەورە جەزاى خێرتان بداتەوە دووبارە سەركەوتووبن
    ٢٠١١/٠٤/١١
  • dya
    سڵاوتان لێ بێت خوا پاداشتان بدتەوە
    ٢٠١١/٠٤/٠٨
  • srusht
    دەستان خۆش بێت ماندوو نەبن
    ٢٠١١/٠٤/٠٣
  • جمال هەورامى
    السلام عليكم مامۆستایانى بەڕێز دەستخۆشیتان لێ ئەكەم هیوادارام هەروا بەردەوام بن لە بڵاوكردنەوەى ئەم پەیامە پیرۆزە داواكارم لەپەروەردگار بەبەهەشتى بەینمان شاد بكات والسلام عليكم ورحمةالله وبركاته
    ٢٠١١/٠٤/٠٢
  • kawa karkuki
    زۆر باشە خواى گەورە جەزاى بەخێرتان بداتەوە
    ٢٠١١/٠٣/٣١
  • ريبين
    سەرەتا بە ناوى خوا
    دەستان خۆش هیچ كێشەیەك نابینم زۆر بە دڵمە
    ٢٠١١/٠٣/٢٩
  • ڕێبوار
    خواى گەورە پاداشتان بداتەوە
    ٢٠١١/٠٣/٢٧
  • بيشه وا فاروق
    تەنها هیواى سەركەتنتان بۆ ئەخوازم هیوام وایە كە بەردەوام بن لە هەوڵى بڵاوكردنەوەى دینەكەتان خواى گەورە سەركەوتوتان بكات
    ٢٠١١/٠٣/٢٦
  • ‌أبو عبدالمتين الكردي
    بارك الله فيكم و في موقعكم الله يجزيكم بالجنة و الفردوس الأعلى، أنا مسرور بموقعكم، جزاكم الله خيرا
    ٢٠١١/٠٣/٢١
  • bw6ra
    دەستان خۆش بێت خواى گەورە پاداشتى خێرتان بداتەوە سەرفرازو سەركەوتووتان بكات لە دونیاو قیامەت
    ٢٠١١/٠٣/١١
  • سايه
    دەست و چاوتان خۆش بێت ماڵپەڕێكى زۆر بەسوودە بۆ هەموو كەسێك و ئەوانەى هەتاوەكو ئێستا نەگەڕاونەتەوە بۆ لاى خواى گەورە.دوبارە سوپاس
    ٢٠١١/٠٣/١١
  • سايه
    دەست و چاوتان خۆش بێت ماڵپەڕێكى زۆر بەسوودە بۆ هەموو كەسێك و ئەوانەى هەتاوەكو ئێستا نەگەڕاونەتەوە بۆ لاى خواى گەورە.دوبارە سوپاس
    ٢٠١١/٠٣/١١
  • ابراهيم رمضان
    بەڕاى من دیزاینێكى زۆر جوان و نایابە شتێكى سەرنج ڕاكێشە بئومێدەوارم بەردەوام بن لەسەر كارى جوانتر و زیاتر خزمەت بە ئومەتى محمد صلى الله عليه وسلم بكەن وە خواى گەورە یارمەتیتان بدات و كارتان بۆ ئاسان بكات و سەركەوتووبن
    ٢٠١١/٠٣/٠٨
  • طاهرمصطفى
    خواى گەورە تەمەنتان درێژ بكات بۆ خزمەت كردنى ئاینى پیرۆزى ئیسلام
    ٢٠١١/٠٣/٠٢
  • bawan
    خواى گەورە جەزاتان بداتەوە بەڕاستى جوانە نمونەتان زۆربێ بە پشتیوانى خواى گەورە
    ٢٠١١/٠٣/٠٢
  • نافح
    بەڕاستى خزمەت بە میللەتى خۆتان دەكەن نمونەتان زۆر بێ والسلام عليكم ورحمة الله وبركاته
    ٢٠١١/٠٢/٢٤
  • rebar
    خواى گەورە پاداشتى خێرتان بداتەوە زۆر جوانە
    ٢٠١١/٠٢/٢١
  • twana
    دەستان خۆش بێت جوانە زۆر یاڕەبى خواى گەورە پاداشتان بەداتەوە
    ٢٠١١/٠٢/١٧
  • sahar la bartanya
    سڵاوى خواتان لێ دەستان خۆش بۆ ئەو سایتە جوانە كە تەنها داوا لە خودا دەكەم سەركەوتوتان بكات
    ٢٠١١/٠٢/١٧
  • ئاكو
    سوپاس بۆ خوداى گەورە كە ئێوەى فێرى ئەم هەموو زانستە جوان و پڕ بەهایەى ئاینى پیرۆزى ئیسلام كردوە تا ئێوەى بەڕێزیش خەڵك فێرى ئەم ئاینە جوانە بكەن بە زمانى شرینى كوردى بەڕاستى من خۆم یەكێك بووم لەو كەسانەى كە زۆر كەم لەم ئاینە جوانە تێگەیشتبوم بەڵام ئێستا بە هۆى ئاشنا بوونم بەم سایتە جوانەى ئێوە ئەزانم ئیسلام چى یە،فێرى زۆر شتى جوان بووم(جزاكم الله خیرا)بەداواى لێبوردنەوە دەڵێم توخوا وشەى ڕەخنە لابەرن چونكە ئم سایتە گەورەترین خزمەت و ماندوبونى پێوە دیارە كەواتە شوێنى ڕەخنەى تێا نابێتەوە چەر چەند بنوسم تەواو نابێ.زۆر سوپاس
    ٢٠١١/٠٢/١٧
  • sahar
    زۆرباشە دەستان خۆش بێت داوا لە خواى گەورە ئەكەم سەركەوتووبن زۆر جوانە هیواى سەركەوتنتان بۆ ئەخوازم
    ٢٠١١/٠٢/١٦
  • rozh
    زۆر بە دڵمە هیوادارم خواى گەورە پاداشتان بداتەوە
    ٢٠١١/٠٢/١٦
  • دیاكۆ
    واللە زۆر جوانە من تا ئێستا ماڵپەڕی كوردی كە هێندە دیزاینەكەی جوان بێت نەمبینیوە دەستان خۆش
    ٢٠١١/٠٢/١٤
  • HARMAN
    من وەكو مامۆستایەك زۆر سەرسامم بەم ماڵپەڕە پڕ خێر پیرۆزە بەڕاستى خزمەتى دینى ئیسلام دەكات وە هیواى سەركەوتنتان بۆ ئەخوازم هیوادارم هەمیشە بەردەوام بن
    ٢٠١١/٠٢/١٤
  • mahamad taj
    دەستان خۆش بێت بەراستی زۆر ۆزر جوانە بەهیوام سەركەوتوبن خودای گەورە تەمەنت درێژ بكات
    ٢٠١١/٠٢/١٢
  • هوكر سورجي
    بەناوى خواى گەورەو میهرەبان
    دەست خۆشیتان لێ دەكەم دیزاینێكى زۆر جوان و ڕێكە خودا پاداشتان بداتەوە
    ٢٠١١/٠٢/١١
  • محسن كريم خدر
    ئەم دیزاینە زۆر جوان و ڕێكوپێكە هیوادارم نموونەتان هەر زۆر بێ بۆ خزمەت كردنى دینى ئیسلام خودا پاداشتان بداتەوە
    ٢٠١١/٠٢/٠٨
  • chawanjaza
    زۆر باشە دەستان خۆش بێ

    ٢٠١١/٠٢/٠٨
                       
               ٦            

www.ba8.org

بینێرە بۆ هاوڕێکەت
چاپکردن
ستایڵ
  • قەبارەی فۆنت
    • گەورەکردن:
    • zoomin
    • بچوک کردنەوە:
    • zoomout
  • جۆری فۆنت
    • ههەڵبژاردن:
  • ڕەنگی فۆنت
    • هەڵبژاردن:
  • بنەڕەتی کردنەوە
    • بنەرەتی
ڕێکلام