ماڵپەری بەهەشت

بەشە سەرەکیەکان
پرسیار و وەڵامی شەرعی
ئاماری ماڵپەڕ




ڕێکلام
بەناوی خوای گەورەو بەتوانا
سوپاس و ستایش و گەورەیی بۆ ئەو خوایەی کە توانای پێبەخشین بۆ ستایشکردن و سوپاسکردنی بەخششەکانی، گەورەیی هەربۆ خوایە، زانین و دووربینی و لێهاتوویی هەر بۆ خوایە.
سوپاسی تایبەتی بۆ پەروەدگار، کە بەپشتیوانی ئەو توانیمان ماڵپەری بەهەشت لەسەر شێوازێکی نوێ و مۆدێرن و زۆر پێشکەوتوو دیزان بکەینەوەو پێشی بخەین.
دیزاینی نوێی ماڵپەری بەهەشت
لەم شێوازە نوێ یەدا، بەگویرەی تووانا هەوڵمانداوە نوێترین تەکنیک و بیرۆکە سەرکەوتووەکانی دیزاینی ماڵپەر بەکاربهێنین. لەڕاستیدا ئەمەش ئاسان نیە، چونکە لەگەڵ زیادکردنی تەکنیکی نوێ بێگوومان کێشی ماڵپەرەکە زیاد دەکات، ئەمەش وادەکات ئەو بەکارهێنەرانەی هێڵی ئینتەرنێتەکەیان خاوە بە ئاسانی لاپەڕەکان نەکەنەوە، بەڵام جێگای خۆشحاڵیە کە زۆرینەی تەکنیکە تازەکان بەکارهاتوون و ماڵپەرەکەش بەشێوەیەکی گشتی لای زۆربەی بەکارهێنەران ئاسان دەکرێتەوەو، ڕەچاوی زۆرینەی وێبگەڕەکانیش کراوە بۆ هاوگونجاوی (وێبگەڕ: بڕۆوسەر).

ئێستا ماڵپەری بەهەشت لەسەر تەکنیکی (خۆکار و بزۆک) دەڕوات، لەکاتێکدا دیزاینە کۆنەکە شێوازی (نەگۆڕ و بزۆک نەبوو).
بەشێوەیەکی گشتی ماڵپەری شێوازی نەگۆڕ مەبەستی ئەو جۆرە دیزاینەیە کە تەنیا بە HTML دروستکراوەو، زمانەکانی وەک: PHP، ASP، PERL، JSP تێدا بەکارنەهاتووە. ئەمەش مانای وایە پشت بەستوو نیە بە بنکەزانیاری (DataBase) و زانیاریەکان خۆکارنین و ستاتیکن (نەگۆڕن) و تووانای ڕیزکردن و دیزانکردنەوەو گەڕانی نیە.

+ ئەم دیزاینە تازەیە لەسەر ئەم تەکنیکانە دەڕوات:
١- XHTML: ئەمە مۆدێلێکی نوێی HTML بەڵام کەمێک جیاوازە بەوەی کە شێوازی داخستنی تاگەکان و نوسینی ئیلیمێنتەکان دەبێ ڕەچاوی یاسای تایبەتی بکرێت، جۆری XHTML 1.0 Transitional بەکارهاتووە.
٢- CSS: کاتێکی زیاتر بۆ دیزاینەر دەگەڕێنێتەوەو، ئاسانتر کۆنترۆڵی پێناسەکان دەکات، ئێمە هەموو ستایڵەکانمان لەفایلی دەرەکی پێناسەکردوون، تەنها بەشێکی زۆرکەم نەبن کە مەبەستی تایبەتی خۆی هەیە.
٣- PHP5: تەواوی ماڵپەرەکە بەزمانی PHP5 دروستکراوە، بە نوێترین و خێراترین تەکنیک و بە ئاستێکی زۆر پێشکەوتوو. ئاسایشی زۆر تۆکمە، کە لەسەر هەردوو ویندۆز و لینوکس کاردەکات.
٤- MySQL Database: بنکەزانیاری MySQL بەکارهاتووە بۆ پاشەکەوتکردنی هەموو زانیاریەکان، ئەمەش وادەکات تووانای گەڕان و ڕیزکردن و پیشاندانی بابەتەکان ئاسان و پێشکەوتووبێت.
٥- JavaScript: بەشێوەی سروشتی خۆی لەهەندێک جێگادا بەکارهاتووە، تا بەکارهێنەر بتوانێت کۆنتڕۆڵی هەندێک ستایڵ لەلای خۆیەوە بکات، بەبێ ئەوەی لاپەڕەکە دووبارە بکاتەوە (refresh)، ئەمەش ئاسانی بەکارهێنانە.
٦- jQuery: نوێترین تەکنیکی ئەمڕۆی جیهانی وێب بەکارهێنانی jQuery یە، لەگەڵ jQuery بەشێوازێکی تر JavaScript دەنووسیت، خێراتر و پێشکەوتووتر.

ماڵپەری بەهەشت پشتی بە هیچ کام لە کۆدە حازرکراوەکان نەبەستووە وەک: Drupal و Joomla و Wordpress. بەڵکوو بناغەکۆد (کۆر) ێکی تایبەت بەخۆی هەیەو، بەشێوەیەکی سەربەخۆ کاردەکات و، پێشخراوە.
ئەمەش جێگەی خۆشحاڵیە کە یەکەم ماڵپەڕی کوردیە پشت بە سەرچاوەی کۆدی خۆی ببەستێت و ئەم پێشکەوتنانەی تێداکرابێت، لەلایەکی ترەوە پاڵپشتی تەواوی زمانی کوردی دەکات واتە پاڵپشتی (UTF-8) ئەمەش گرنگیەکی زۆری هەیە بۆ داهاتووی ماڵپەرەکەو مامەڵەکردن لەگەڵیدا.
جگە لەمانەش ڕووکاری ماڵپەڕەکە واتە (theme) نەگۆڕ نیە بەڵکو بەشێوازی گۆڕاو دروستکراوە، ئەمەش وادەکات کە هەرکاتێک بمانەوێت دیزاین و ڕەنگ و ستایڵی ماڵپەرەکە بگۆڕین کارێکی ئاسان بێت، هەروەها دەشکرێت لەلایەن بەکارهێنەرانەوە ڕووکار بۆ ئەم ماڵپەرە دروستبکرێت و بەکارهێنەر ئەوکاتە دەتوانێت هەر ڕووکارێکی بوێت ئەوەیان هەڵبژێرێت، ئێمە ئەو ڕووکارەی ئێستامان کردۆتە بنەڕەتی، دەکرێت لە داهاتوودا ڕووکاری تری بۆدروستبکەین.
+ ماڵپەری بەهەشت لەڕووی دیزاینەوە لەم بەشانەی خوارەوە پێکهاتووە:
١- بابەت.
٢- کتێب.
٣- پرسیار و وەڵام.
٤- گۆڤار.
٥- ووتار.
٦- ووتەی ماڵپەر.
٧- ڕاپرسی.
٨- بەشداری لیستی ئیمەیڵ.
کە هەربەشەیان لەڕووی دیزاین و کارکردن و پیشاندانەوە لەویتر جیاوازە، بەشێوەیەکی گشتی زانیاریەکان بەش بەش کراوون، پاشان هەربەشێکیش هاوپۆل کراوە، پاشان زانیاریەکان بڵاوکراونەتەوە، ئەمەش بۆزیاتر ئاسانکاری.


میوانی ئازیز، لەم بەشەدا دەرگامان کراوەیە بۆ ڕەخنەو پێشنیارەکانتان، سەرنج و تێبینیەکانتان بنووسن، ئێمەش بەگوێرەی تووانا جێ بەجێیان دەکەین.
+ فۆڕمی نوسینی لێدووانەکانتان:



            ٥            
            ٥               
  • jwan
    بەڕاستى سایتیكى زۆر باشە هیواى سەركەوتنتان بۆ دەخوازم
    ٢٠١١/٠٥/٣٠
  • محمد ساوار
    السلام عليكم:دەستى ماندووبونتان دەگوشم و هیواى سەركەوتنتان بۆ دەخوازم ماڵپەڕێكى ئێجگار بەسوودە وە هیوادارم نەخشەى ماڵپەڕەكەش ڕێكتر بكەن
    ٢٠١١/٠٥/٢٨
  • Aras zullm lekraw
    یاڕەبى دەستان خۆش بێت خواى گەورە جەزاتان بداتەوە
    ٢٠١١/٠٥/٢٨
  • ئيسلام كوردي
    السلام عليكم
    دەستان خۆش بێت براكانم بۆ ماڵپەڕە ڕازاوەكەتان بۆ گەڕانەوەى خەڵكى بەرەو ئیسلام
    ٢٠١١/٠٥/٢٤
  • noor
    دەستان خۆش بێت
    ٢٠١١/٠٥/٢٣
  • Muhammad
    سلام علیك:ئه م ديزاينە زؤر جوان و چاكه دەستان خۆش بێت، به ڵام له لاى سەرەوه هيچ بابه تێك دانه نێن جوانتره! ده توانن له شوێنيكى تردا دايبنێن.
    ٢٠١١/٠٥/٢٢
  • محسن كريم
    خواى گەورە پاداشتان بداتەوە ئەم شێوە دیزاینە زۆر جوانە
    ٢٠١١/٠٥/٢١
  • پێشەوا
    زۆر سوپاس بۆ ئێوەى بەڕێز هیوادارم بەزۆرى باسى گەنج بكەن لە ڕەگەزى نێر و مێ
    ٢٠١١/٠٥/٢٠
  • hawre osman
    سلام علیک ده ستان خۆشبێت به ڕاستی سایتێکی پڕ به ره که ته به ڵام خۆزگه وتاری زیاتری تیا بوایه چونکه به ره ستی وتار کاریگه ریه کی زۆری هه یه
    ٢٠١١/٠٥/١٩
  • aso drammen
    دەستەكانتان خۆش ئێوە گوڵن ئێوە مامۆستاى ڕێگان بۆ ئێمە ئێمە هاوڕێى ئێوەین دەست خۆشى بۆ ئەو كەسەى خێرى خۆى دەكات خەڵكى تێ دەگەیەنێت بۆ سەر ڕێگاى پیرۆزى ئیسلام
    ٢٠١١/٠٥/١٩
  • لاوه
    دەستان خۆش بێت
    ٢٠١١/٠٥/١٨
  • ميهره بان1994
    بسم الله الرحمن الرحيم..
    دەست خۆشى لە گشت لایەكتان دەكەم ئومێدەوارم كە هەمیشە سەربەرز بن.داوا لە هەموو خوێنەران دەكەم دوعاى خێرم بۆ بكەن خوا لە تاوانەكانم خۆش بێت.
    ئەمە چەندین جارە سەردانى ئەم سایتە جوانە دەكەم بەڵام تێبینى ئەم بەشەم لێدوان نوسینەم نەكردووە خوا جەزاتان بداتەوە.داوا لە هەمووان دەكەم دوعام بۆ بكەن دەرجم.بەخواتان دەسپێرم
    ٢٠١١/٠٥/١٧
  • mahmood
    زۆر دەست خۆشیتان لێ دەكەم بەڕاستى كارەكانتان زۆر جوانن لەم سەردەمەدا
    ٢٠١١/٠٥/١٥
  • nzar farhad
    السلام عليكم
    دەست خۆشیتان لێ دەكەم بەڕاستى سایتێكى جوان و بەسوودە خواى گەورە پاداشتان بداتەوە سەركەوتوبن
    ٢٠١١/٠٥/١٢
  • محمد خطاط
    خوا پاداشتان بداتەوە بۆ وتەكانى ماڵپەڕ
    ٢٠١١/٠٥/١١
  • هاوکار
    دەستان خۆش بێت سەرکەوتووبن هیوای لەش ساغی و سەلامەتیتان بۆ ئەخوازم
    هیوام وایە خوای گەورە پاداشتی خێرتان بداتەوە
    ٢٠١١/٠٥/٠٩
  • barham penjweni
    السلام علیكم بەڕاستى جێگاى خۆیەتى لەناخى دڵمەوە دەستخۆشیتان لێ بكەم بۆ هەموو ئەو ماندوبونەى كە لەبەر ڕەزامەندى خوا كێشاوتانە،وەداواكارم لە خوداى میهرەبان لە كوناهو تاوانى ئێمە و ئێوەش خۆش بێت.
    بەڕێزەكانم چاوەڕوانى شتى باشترتان لێ دەكەم هیوادارم هەر سەركەوتووبن.والسلام علیكم
    ٢٠١١/٠٥/٠٨
  • dana
    السلام علیكم
    خواى گەورە سەركەوتان بكات إن شاء الله بەردەوام لە خزمەت قورئان و سوننەت دا بن
    ٢٠١١/٠٥/٠٨
  • dana
    خواى گەورە سەركەوتوتان بكات و بەردەوام لە خزمەت قورئان و سوننەت دا بن
    ٢٠١١/٠٥/٠٨
  • ڕێبازهادی
    هیوادارم قالبێكی گونجاوتر بۆئەم سایتە خۆشەویستە دابنێن
    ٢٠١١/٠٥/٠٥
  • پیشمه رگه رواندزی
    سڵاو زۆر سوپاسى ماڵپەڕەكەتان دەكەم و ئەو بابەتانەى كە بڵاویان دەكەنەوە بەڕاستى سوود بەخشن و لە ژیان فێرى زۆر شتى كردم
    ٢٠١١/٠٥/٠٤
  • جوتيار
    سڵاوى خواتان لێ بێت دەشت خۆشیتان لێ دەكەم هیوادارم بابەتى جوانتر و بەسوود دابەزێنن من یەكەمجارە سەردانتان دەكەم زۆر سودمەندبوم خوا پاداشتان بداتەوە
    ٢٠١١/٠٥/٠٤
  • haval
    ده ستان خوش

    ٢٠١١/٠٥/٠٢
  • احمد
    زۆر جوانە دە ستان خۆش بیت
    ٢٠١١/٠٤/٢٦
  • renas
    دەستان خۆش بۆ ئەم مالپەڕە جوانە هیوادارم زیاتر بەرەو پێش بڕوات زیانیارى بەسود بلاوبكاتەوە
    ٢٠١١/٠٤/٢٢
  • aram mhemed
    هیوادارم سەركەوتووبن و هەموو كاتێك ڕێنمایى باشتر بۆ گەنجان بخەنە ڕوو
    ٢٠١١/٠٤/٢٢
  • Rozgar
    زۆر ڕێك وپێكە دەستان خۆش بێت
    ٢٠١١/٠٤/١٧
  • هەڵوێست
    خودا تەمەن درێژتان بكات و بەر شەفاعەتى پێغەمبەرتان بخات صلى الله عليه وسلم
    ٢٠١١/٠٤/١٧
  • محمد
    بەڕاستى ماڵپەڕێكى پڕ زانیاریە پشت و پەنا بەخوا هەر بەردەوام دەبن خوا پاداشتى خێرتان بداتەوە
    ٢٠١١/٠٤/١٦
  • ئازاد خوشناو
    دەستان خۆش خودا تەمەنتان درێژ بكات
    ٢٠١١/٠٤/١٣
            ٥            
            ٥               

www.ba8.org

بینێرە بۆ هاوڕێکەت
چاپکردن
ستایڵ
  • قەبارەی فۆنت
    • گەورەکردن:
    • zoomin
    • بچوک کردنەوە:
    • zoomout
  • جۆری فۆنت
    • ههەڵبژاردن:
  • ڕەنگی فۆنت
    • هەڵبژاردن:
  • بنەڕەتی کردنەوە
    • بنەرەتی
ڕێکلام