ماڵپەری بەهەشت

بەشە سەرەکیەکان
پرسیار و وەڵامی شەرعی
ئاماری ماڵپەڕ




ڕێکلام
بەناوی خوای گەورەو بەتوانا
سوپاس و ستایش و گەورەیی بۆ ئەو خوایەی کە توانای پێبەخشین بۆ ستایشکردن و سوپاسکردنی بەخششەکانی، گەورەیی هەربۆ خوایە، زانین و دووربینی و لێهاتوویی هەر بۆ خوایە.
سوپاسی تایبەتی بۆ پەروەدگار، کە بەپشتیوانی ئەو توانیمان ماڵپەری بەهەشت لەسەر شێوازێکی نوێ و مۆدێرن و زۆر پێشکەوتوو دیزان بکەینەوەو پێشی بخەین.
دیزاینی نوێی ماڵپەری بەهەشت
لەم شێوازە نوێ یەدا، بەگویرەی تووانا هەوڵمانداوە نوێترین تەکنیک و بیرۆکە سەرکەوتووەکانی دیزاینی ماڵپەر بەکاربهێنین. لەڕاستیدا ئەمەش ئاسان نیە، چونکە لەگەڵ زیادکردنی تەکنیکی نوێ بێگوومان کێشی ماڵپەرەکە زیاد دەکات، ئەمەش وادەکات ئەو بەکارهێنەرانەی هێڵی ئینتەرنێتەکەیان خاوە بە ئاسانی لاپەڕەکان نەکەنەوە، بەڵام جێگای خۆشحاڵیە کە زۆرینەی تەکنیکە تازەکان بەکارهاتوون و ماڵپەرەکەش بەشێوەیەکی گشتی لای زۆربەی بەکارهێنەران ئاسان دەکرێتەوەو، ڕەچاوی زۆرینەی وێبگەڕەکانیش کراوە بۆ هاوگونجاوی (وێبگەڕ: بڕۆوسەر).

ئێستا ماڵپەری بەهەشت لەسەر تەکنیکی (خۆکار و بزۆک) دەڕوات، لەکاتێکدا دیزاینە کۆنەکە شێوازی (نەگۆڕ و بزۆک نەبوو).
بەشێوەیەکی گشتی ماڵپەری شێوازی نەگۆڕ مەبەستی ئەو جۆرە دیزاینەیە کە تەنیا بە HTML دروستکراوەو، زمانەکانی وەک: PHP، ASP، PERL، JSP تێدا بەکارنەهاتووە. ئەمەش مانای وایە پشت بەستوو نیە بە بنکەزانیاری (DataBase) و زانیاریەکان خۆکارنین و ستاتیکن (نەگۆڕن) و تووانای ڕیزکردن و دیزانکردنەوەو گەڕانی نیە.

+ ئەم دیزاینە تازەیە لەسەر ئەم تەکنیکانە دەڕوات:
١- XHTML: ئەمە مۆدێلێکی نوێی HTML بەڵام کەمێک جیاوازە بەوەی کە شێوازی داخستنی تاگەکان و نوسینی ئیلیمێنتەکان دەبێ ڕەچاوی یاسای تایبەتی بکرێت، جۆری XHTML 1.0 Transitional بەکارهاتووە.
٢- CSS: کاتێکی زیاتر بۆ دیزاینەر دەگەڕێنێتەوەو، ئاسانتر کۆنترۆڵی پێناسەکان دەکات، ئێمە هەموو ستایڵەکانمان لەفایلی دەرەکی پێناسەکردوون، تەنها بەشێکی زۆرکەم نەبن کە مەبەستی تایبەتی خۆی هەیە.
٣- PHP5: تەواوی ماڵپەرەکە بەزمانی PHP5 دروستکراوە، بە نوێترین و خێراترین تەکنیک و بە ئاستێکی زۆر پێشکەوتوو. ئاسایشی زۆر تۆکمە، کە لەسەر هەردوو ویندۆز و لینوکس کاردەکات.
٤- MySQL Database: بنکەزانیاری MySQL بەکارهاتووە بۆ پاشەکەوتکردنی هەموو زانیاریەکان، ئەمەش وادەکات تووانای گەڕان و ڕیزکردن و پیشاندانی بابەتەکان ئاسان و پێشکەوتووبێت.
٥- JavaScript: بەشێوەی سروشتی خۆی لەهەندێک جێگادا بەکارهاتووە، تا بەکارهێنەر بتوانێت کۆنتڕۆڵی هەندێک ستایڵ لەلای خۆیەوە بکات، بەبێ ئەوەی لاپەڕەکە دووبارە بکاتەوە (refresh)، ئەمەش ئاسانی بەکارهێنانە.
٦- jQuery: نوێترین تەکنیکی ئەمڕۆی جیهانی وێب بەکارهێنانی jQuery یە، لەگەڵ jQuery بەشێوازێکی تر JavaScript دەنووسیت، خێراتر و پێشکەوتووتر.

ماڵپەری بەهەشت پشتی بە هیچ کام لە کۆدە حازرکراوەکان نەبەستووە وەک: Drupal و Joomla و Wordpress. بەڵکوو بناغەکۆد (کۆر) ێکی تایبەت بەخۆی هەیەو، بەشێوەیەکی سەربەخۆ کاردەکات و، پێشخراوە.
ئەمەش جێگەی خۆشحاڵیە کە یەکەم ماڵپەڕی کوردیە پشت بە سەرچاوەی کۆدی خۆی ببەستێت و ئەم پێشکەوتنانەی تێداکرابێت، لەلایەکی ترەوە پاڵپشتی تەواوی زمانی کوردی دەکات واتە پاڵپشتی (UTF-8) ئەمەش گرنگیەکی زۆری هەیە بۆ داهاتووی ماڵپەرەکەو مامەڵەکردن لەگەڵیدا.
جگە لەمانەش ڕووکاری ماڵپەڕەکە واتە (theme) نەگۆڕ نیە بەڵکو بەشێوازی گۆڕاو دروستکراوە، ئەمەش وادەکات کە هەرکاتێک بمانەوێت دیزاین و ڕەنگ و ستایڵی ماڵپەرەکە بگۆڕین کارێکی ئاسان بێت، هەروەها دەشکرێت لەلایەن بەکارهێنەرانەوە ڕووکار بۆ ئەم ماڵپەرە دروستبکرێت و بەکارهێنەر ئەوکاتە دەتوانێت هەر ڕووکارێکی بوێت ئەوەیان هەڵبژێرێت، ئێمە ئەو ڕووکارەی ئێستامان کردۆتە بنەڕەتی، دەکرێت لە داهاتوودا ڕووکاری تری بۆدروستبکەین.
+ ماڵپەری بەهەشت لەڕووی دیزاینەوە لەم بەشانەی خوارەوە پێکهاتووە:
١- بابەت.
٢- کتێب.
٣- پرسیار و وەڵام.
٤- گۆڤار.
٥- ووتار.
٦- ووتەی ماڵپەر.
٧- ڕاپرسی.
٨- بەشداری لیستی ئیمەیڵ.
کە هەربەشەیان لەڕووی دیزاین و کارکردن و پیشاندانەوە لەویتر جیاوازە، بەشێوەیەکی گشتی زانیاریەکان بەش بەش کراوون، پاشان هەربەشێکیش هاوپۆل کراوە، پاشان زانیاریەکان بڵاوکراونەتەوە، ئەمەش بۆزیاتر ئاسانکاری.


میوانی ئازیز، لەم بەشەدا دەرگامان کراوەیە بۆ ڕەخنەو پێشنیارەکانتان، سەرنج و تێبینیەکانتان بنووسن، ئێمەش بەگوێرەی تووانا جێ بەجێیان دەکەین.
+ فۆڕمی نوسینی لێدووانەکانتان:



         ٤               
         ٤                  
  • محمد نوغەرانى
    زۆر دەستخۆشیتان لێ دەكەم هیوادارم بەردەوام بن لەسەر كارى باش خواى گەورە پاداشتى خێرتان بداتەوە.خودا بە ڕەحمى خۆى هیدایەتى هەموو گەنجەكان بداتەوە،آمين آمين آمين
    ٢٠١١/٠٧/١٨
  • burhan halabjae
    بەڕاستى دیزاینێكى جوانە دەستان خۆش بێت إن شاء الله سەركەوتوئەبن خودا سەربەرزتان بكات و بەردەوام بن لە زانیارى كۆكردنەوە كەسانى وەك من زۆر سودمەند ئەبن لە زانیاریەكانتان دەستان خۆش بێت
    ٢٠١١/٠٧/١٨
  • nawzad
    دەستان خۆش هیوادارم خواى گەورە هەردەم سەكەوتوتان بكات
    ٢٠١١/٠٧/١٨
  • shady
    دەستان خۆش هەرسەركەوتوبن
    ٢٠١١/٠٧/١٧
  • Belal Mahamad
    دەستان خۆش هەر سەركەوتوو و تەمەن درێژ بن خوا هیدایەتتان بدات
    ٢٠١١/٠٧/١٥
  • عبدالله
    برایانى بەڕێز دەست خۆشیتان لێ دەكەم بەڕاستى جوانە
    ٢٠١١/٠٧/١٤
  • كاروان أسعد
    دەست خۆشیتان لێ دەكەم
    ٢٠١١/٠٧/١١
  • hawbash
    السلام عليكم: دەستان خۆش بێت بەڕاستى ماڵپەڕێكى پڕ لە زانیارى دینیە خواى گەورە بمانپارێزێ لە بیدعە
    ٢٠١١/٠٧/٠٩
  • ديوان
    تا بڵێى دیزاینێكى جوانە
    ٢٠١١/٠٧/٠٩
  • مشیر
    من دەست خۆشیتان لێدەکەم دەمەتان درێژ بێت و نمونەتان زۆر زۆر بێت بۆ خزمەتکردنی ئەم ئایینە پیرۆزە إن شاء الله خودا پاداشتان بە چاکەو خێر دەداتەوەو بتانخاتە ئەو شوێنەی کە خۆتان بۆی هەول دەدەن
    ٢٠١١/٠٧/٠٦
  • ساكار
    سڵاوى خواتان لێ بێت
    دەستان خۆش بێت هیوادارم نمونەتان زۆر بێت و هەمیشە سەركەوتووبن و زیاتر بایەخ بە بڵڕوكردنەوەى ئەو بابەتانە بدەن كە جێگەى گرفتى كۆمەڵگایە لە كاتى ئێستادا
    ٢٠١١/٠٧/٠٦
  • sara
    السلام عليكم
    دەست خۆشیتان لێ دەكەم بەهیواى سەركەوتن وبەردەوامیتان

    ٢٠١١/٠٧/٠٦
  • ئيمان
    دەستان خۆش بێت زۆر باشە بەڵام پێشنیاریكم هەیە هیوادارم ژمارەى كتێبەكانى كتێبخانە زیاتر بكەن چونكە كتێبەكان سودیان زۆرترە بۆ خوێندنەوە
    ٢٠١١/٠٧/٠٥
  • شاباز
    سڵاو من زۆر دەست خۆشیتان لێ دەكەم هیوادارم هەر سەركەوتوبن
    ٢٠١١/٠٧/٠٣
  • ئەحمەد خەلیل
    دەستان خۆش بێت بەڕاستى كارێكى باش دەكەن خوا جەزاى خێرتان بداتەوە.زۆر سوپاس
    ٢٠١١/٠٧/٠٣
  • زانيار
    بسم الله الرحمن الرحيم
    دەستان خۆش بێ و بەهیواى بەردەوامیتان بۆ خزمەتى ئیسلام،وەداواكارم زیاتر تایبەت بن بە گەنجان
    ٢٠١١/٠٧/٠٣
  • nawa mhamad
    السلام عليكم
    دەستان خۆش بێت بۆ ماڵپەڕە ڕازاوەكەتان بۆ گەڕانەوەى خەڵك بەرەو ئیسلام و تاعەت و خواپەرستی


    ٢٠١١/٠٦/٢٩
  • ڕۆژگار
    دەستان خۆش خوا سەركەوتوتان بكات زۆر جوان و ڕێك وپێكە
    ٢٠١١/٠٦/٢٨
  • هەڤاڵ
    دەستان خۆش بێت بەڕاستى زۆر سودم لە ماڵپەڕەكەتان بینیوە خودا خێرتان بنوسێ
    ٢٠١١/٠٦/٢٥
  • hawre
    سەلامى خواتان لێ بێت:
    بەڕاستى زۆر جوانە سەركەوتووبن لە كارەكانتان دەستان خۆش بێت
    ٢٠١١/٠٦/٢٤
  • پشتیوان قەرەداغی
    بۆ برایانی بەڕێو بەری سایتی بەهەشت السلام عليكم.بەڕێزان برایان خوای پەروەردگار نمونەتان زیاد بکات بەڕاستی جێگای شانازین دەستان خۆش هەر سەرکەوتوبن خۆزگە هەمو موسوڵمانێك وەکو ئێوە خزمەتی بکردایە هەر ئەوەندە دەڵێم خوای گەورە بەردەوامو لێ بڕاوتان بکات تەنهاویستم دەست خۆشیتان لێ بکەم کەبەڕاستی شایستەی دەست خۆشین. نمونە زیادو سەرکەوتوبن.
    ٢٠١١/٠٦/٢٣
  • سیدماهر
    دەست خۆشیتان لیدەكم........هیوادارم بەردەوام بن
    ٢٠١١/٠٦/٢٣
  • محمدعبدالله
    زۆر باشە دەستان خۆش و خواپاداشتان بداتەوە پێش مردن و دواى مردن،خوا تەمەنى یەكە بە یەكەتان درێژ و تاعەت و خواپەرستیتان وەربگرێت پیشت بەخوا زیاتریش بەرەو پێش دەچن
    ٢٠١١/٠٦/٢١
  • شيخه
    زۆر زۆر دەستخۆشیتان لێ دەكەم هیواى سەركەوتنتان بۆ دەخوازم إن شاء الله سەركەوتوودەبن
    ٢٠١١/٠٦/٢٠
  • rawand
    دەستان خۆش بێت بەڕاستى ماڵپەڕەكەتان بەسوودە خوا جەزاتان بداتەوە.
    ٢٠١١/٠٦/١٨
  • ئارام
    بەڕاستى سایتێكى زۆر خۆشە (خودا)ى تاك و تەنها پاداشتان بداتەوە لە دونیاو قیامەت.
    ٢٠١١/٠٦/١١
  • ئالان سه له فى
    سەرەتا بە ناوى خواى گەورەو میهرەبان
    دەستان خۆش بێ هیوادارین كارى باشتر و جوانترى بە دواوە بێ
    ٢٠١١/٠٦/١٠
  • Rezgar Cheya
    یاخوا هەر سەركەتووبن خوداى میهرەبان ئیمانتان سەلامەت بكات
    ٢٠١١/٠٦/٠٩
  • هەناسە
    دەستتان خۆش بێت هیوادارم زیاتر بایەخ بە ئامۆژگاری گەنجان بدەن..
    ٢٠١١/٠٦/٠١
  • akam
    خوداى گەورە پاداشتان بداتەوە بەڕاستى سایتێكى پێشكەوتووە.إن شاء الله ئەگەر بكرێت كتێب و بابەتى نوێ زوو دابەزێنن ئەوا شتێكى باش ئەبێت.والسلام عليكم ورحمة الله وبركاته
    [بارك الله فیك براى بەرِێزم سوپاس بۆ خوا بەردەوام بابەت و كتێب و وتار و پرسیار و وەڵامى شەرعى دادەبەزێنین بەڵام ئەگەر كەمتەرخەمیەكیش هەبێت ئەوە لەبەر ئەوەیە كە ماڵپەرِى بەهەشت لە لایەن تەنها كەسێكەوە ئیشى لەسەر دەكرێت و بەرِێوە دەبرێت.بەرِێوبەرى ماڵپەرِى بەهەشت]
    ٢٠١١/٠٥/٣٠
         ٤               
         ٤                  

www.ba8.org

بینێرە بۆ هاوڕێکەت
چاپکردن
ستایڵ
  • قەبارەی فۆنت
    • گەورەکردن:
    • zoomin
    • بچوک کردنەوە:
    • zoomout
  • جۆری فۆنت
    • ههەڵبژاردن:
  • ڕەنگی فۆنت
    • هەڵبژاردن:
  • بنەڕەتی کردنەوە
    • بنەرەتی
ڕێکلام