ماڵپەری بەهەشت

بەشە سەرەکیەکان
پرسیار و وەڵامی شەرعی
ئاماری ماڵپەڕ




ڕێکلام
بەناوی خوای گەورەو بەتوانا
سوپاس و ستایش و گەورەیی بۆ ئەو خوایەی کە توانای پێبەخشین بۆ ستایشکردن و سوپاسکردنی بەخششەکانی، گەورەیی هەربۆ خوایە، زانین و دووربینی و لێهاتوویی هەر بۆ خوایە.
سوپاسی تایبەتی بۆ پەروەدگار، کە بەپشتیوانی ئەو توانیمان ماڵپەری بەهەشت لەسەر شێوازێکی نوێ و مۆدێرن و زۆر پێشکەوتوو دیزان بکەینەوەو پێشی بخەین.
دیزاینی نوێی ماڵپەری بەهەشت
لەم شێوازە نوێ یەدا، بەگویرەی تووانا هەوڵمانداوە نوێترین تەکنیک و بیرۆکە سەرکەوتووەکانی دیزاینی ماڵپەر بەکاربهێنین. لەڕاستیدا ئەمەش ئاسان نیە، چونکە لەگەڵ زیادکردنی تەکنیکی نوێ بێگوومان کێشی ماڵپەرەکە زیاد دەکات، ئەمەش وادەکات ئەو بەکارهێنەرانەی هێڵی ئینتەرنێتەکەیان خاوە بە ئاسانی لاپەڕەکان نەکەنەوە، بەڵام جێگای خۆشحاڵیە کە زۆرینەی تەکنیکە تازەکان بەکارهاتوون و ماڵپەرەکەش بەشێوەیەکی گشتی لای زۆربەی بەکارهێنەران ئاسان دەکرێتەوەو، ڕەچاوی زۆرینەی وێبگەڕەکانیش کراوە بۆ هاوگونجاوی (وێبگەڕ: بڕۆوسەر).

ئێستا ماڵپەری بەهەشت لەسەر تەکنیکی (خۆکار و بزۆک) دەڕوات، لەکاتێکدا دیزاینە کۆنەکە شێوازی (نەگۆڕ و بزۆک نەبوو).
بەشێوەیەکی گشتی ماڵپەری شێوازی نەگۆڕ مەبەستی ئەو جۆرە دیزاینەیە کە تەنیا بە HTML دروستکراوەو، زمانەکانی وەک: PHP، ASP، PERL، JSP تێدا بەکارنەهاتووە. ئەمەش مانای وایە پشت بەستوو نیە بە بنکەزانیاری (DataBase) و زانیاریەکان خۆکارنین و ستاتیکن (نەگۆڕن) و تووانای ڕیزکردن و دیزانکردنەوەو گەڕانی نیە.

+ ئەم دیزاینە تازەیە لەسەر ئەم تەکنیکانە دەڕوات:
١- XHTML: ئەمە مۆدێلێکی نوێی HTML بەڵام کەمێک جیاوازە بەوەی کە شێوازی داخستنی تاگەکان و نوسینی ئیلیمێنتەکان دەبێ ڕەچاوی یاسای تایبەتی بکرێت، جۆری XHTML 1.0 Transitional بەکارهاتووە.
٢- CSS: کاتێکی زیاتر بۆ دیزاینەر دەگەڕێنێتەوەو، ئاسانتر کۆنترۆڵی پێناسەکان دەکات، ئێمە هەموو ستایڵەکانمان لەفایلی دەرەکی پێناسەکردوون، تەنها بەشێکی زۆرکەم نەبن کە مەبەستی تایبەتی خۆی هەیە.
٣- PHP5: تەواوی ماڵپەرەکە بەزمانی PHP5 دروستکراوە، بە نوێترین و خێراترین تەکنیک و بە ئاستێکی زۆر پێشکەوتوو. ئاسایشی زۆر تۆکمە، کە لەسەر هەردوو ویندۆز و لینوکس کاردەکات.
٤- MySQL Database: بنکەزانیاری MySQL بەکارهاتووە بۆ پاشەکەوتکردنی هەموو زانیاریەکان، ئەمەش وادەکات تووانای گەڕان و ڕیزکردن و پیشاندانی بابەتەکان ئاسان و پێشکەوتووبێت.
٥- JavaScript: بەشێوەی سروشتی خۆی لەهەندێک جێگادا بەکارهاتووە، تا بەکارهێنەر بتوانێت کۆنتڕۆڵی هەندێک ستایڵ لەلای خۆیەوە بکات، بەبێ ئەوەی لاپەڕەکە دووبارە بکاتەوە (refresh)، ئەمەش ئاسانی بەکارهێنانە.
٦- jQuery: نوێترین تەکنیکی ئەمڕۆی جیهانی وێب بەکارهێنانی jQuery یە، لەگەڵ jQuery بەشێوازێکی تر JavaScript دەنووسیت، خێراتر و پێشکەوتووتر.

ماڵپەری بەهەشت پشتی بە هیچ کام لە کۆدە حازرکراوەکان نەبەستووە وەک: Drupal و Joomla و Wordpress. بەڵکوو بناغەکۆد (کۆر) ێکی تایبەت بەخۆی هەیەو، بەشێوەیەکی سەربەخۆ کاردەکات و، پێشخراوە.
ئەمەش جێگەی خۆشحاڵیە کە یەکەم ماڵپەڕی کوردیە پشت بە سەرچاوەی کۆدی خۆی ببەستێت و ئەم پێشکەوتنانەی تێداکرابێت، لەلایەکی ترەوە پاڵپشتی تەواوی زمانی کوردی دەکات واتە پاڵپشتی (UTF-8) ئەمەش گرنگیەکی زۆری هەیە بۆ داهاتووی ماڵپەرەکەو مامەڵەکردن لەگەڵیدا.
جگە لەمانەش ڕووکاری ماڵپەڕەکە واتە (theme) نەگۆڕ نیە بەڵکو بەشێوازی گۆڕاو دروستکراوە، ئەمەش وادەکات کە هەرکاتێک بمانەوێت دیزاین و ڕەنگ و ستایڵی ماڵپەرەکە بگۆڕین کارێکی ئاسان بێت، هەروەها دەشکرێت لەلایەن بەکارهێنەرانەوە ڕووکار بۆ ئەم ماڵپەرە دروستبکرێت و بەکارهێنەر ئەوکاتە دەتوانێت هەر ڕووکارێکی بوێت ئەوەیان هەڵبژێرێت، ئێمە ئەو ڕووکارەی ئێستامان کردۆتە بنەڕەتی، دەکرێت لە داهاتوودا ڕووکاری تری بۆدروستبکەین.
+ ماڵپەری بەهەشت لەڕووی دیزاینەوە لەم بەشانەی خوارەوە پێکهاتووە:
١- بابەت.
٢- کتێب.
٣- پرسیار و وەڵام.
٤- گۆڤار.
٥- ووتار.
٦- ووتەی ماڵپەر.
٧- ڕاپرسی.
٨- بەشداری لیستی ئیمەیڵ.
کە هەربەشەیان لەڕووی دیزاین و کارکردن و پیشاندانەوە لەویتر جیاوازە، بەشێوەیەکی گشتی زانیاریەکان بەش بەش کراوون، پاشان هەربەشێکیش هاوپۆل کراوە، پاشان زانیاریەکان بڵاوکراونەتەوە، ئەمەش بۆزیاتر ئاسانکاری.


میوانی ئازیز، لەم بەشەدا دەرگامان کراوەیە بۆ ڕەخنەو پێشنیارەکانتان، سەرنج و تێبینیەکانتان بنووسن، ئێمەش بەگوێرەی تووانا جێ بەجێیان دەکەین.
+ فۆڕمی نوسینی لێدووانەکانتان:



      ٣                  
      ٣                     
  • رێبار نپاخی
    رێزو سلاڤ هەمی کارمەندێن سایتێ بەهەشت
    ٢٠١١/٠٩/٢٢
  • رێبار نپاخی
    رێزو سلاڤ هەمی کارمەندێن سایتێ بەهەشت
    ٢٠١١/٠٩/٢٢
  • Bandae xwa
    السلام عليكم ورحمة الله وبركاته
    تا بڵێى سایتێكى زۆر باشەو بە سوودە،من خۆم زۆر زۆر كەڵكم لەم سایتە وەرگرتوە،خوا جەزاى بەخێرتان بداتەوە.
    ٢٠١١/٠٩/٢١
  • twana najmaden
    دەستان خۆش خواى گەورە سەركەوتوتان بكات.
    ٢٠١١/٠٩/٢١
  • sharo
    بەڕاستى زۆر جوانە دەستان خۆش بێت هیوادارم باشتریش بێ
    ٢٠١١/٠٩/٢٠
  • twana
    دەستان خۆش بێـت سەركەوتوبن
    ٢٠١١/٠٩/١٧
  • eraj
    دەستان خۆش بێت خوا جەزاتان بداتەوە
    ٢٠١١/٠٩/١٤
  • hersh
    دەستان خۆش بێت دیزاینێكى جوانە و پێشكەوتووە إن شاء الله پێشتر ئەكەون لە ئایندەدا

    ٢٠١١/٠٩/١٢
  • awder
    سڵاوى خوا لە كارمەندانى سایتى بەهەشت بێت بەڕاستى سایتێكى زۆر سود بەخشە داواكرم كتێبی زیاتر بڵاوبكەنەوە
    ٢٠١١/٠٩/١١
  • ساره
    دیزاینێكى زۆر سادە و ڕێك و پێكە هەمووكەسێك ئەتوانێ بەئاسانى بەكارى بهێنێ و لێى تێبگا،هیوادارم ئێوە چڕ و پڕى وڕاددەى گرنگى بابەتەكانانتان لا گرنگ بێت نەك شێوەى جوانى دیزاین،خەڵك جوانى ناوێ بەڵكو ئەیەوێ خۆى و ناخى جوانتر و ڕاستتر بكاتەوە هەنگاوێك زیاتر لە خوا نزیك ببنەوە،ئێوە كارێكى پیرۆزتان كردووە بە دانانى ئەم سایتە چونكە مەبەستەكەتان پیرۆزە،بۆیە هەر دیزاینێكى سادە بتوانێ مەبەستى ئێ،ە بخاتە ڕوو ئەوەندە بەسەبۆ ئێوە،تەنها زیاتر و زۆرتر بەهاوارى خەڵك وەرن و زیاتر یارمەتیان بدەن،چونكە ژیان كورتە و ناگەڕێتەوە وابكەن خەڵك بە ڕووڕەشى نەگەڕێتەوە لاى خواى گەورە.
    ٢٠١١/٠٩/١٠
  • muhammad naharo omar
    كاكە دەستان خۆش بێت بەڕاستى جێگەى دەست خۆشى یه
    ٢٠١١/٠٩/٠٨
  • ريباز
    زۆر سوپاستان دەكەین و دەستخۆشیەكى گەرمتان لێ دەكەین وە هیواى سەركەوتنتان بۆ دەخوازین
    ٢٠١١/٠٩/٠٧
  • Rebin Rosty
    دەستان خۆش و خواى گەورە جەزاى خێرتان بداتەوە زۆرجوانە و سەركەوتوبن بۆ بەرز ڕاگرتنى پەیامى پیرۆزى ئیسلام بۆ سەرفرازى مرۆڤایەتى
    ٢٠١١/٠٩/٠٦
  • choman
    سلاوى خواتان لێبێت ده ستان خۆش بێت إن شاء الله سه ربه رزوو سه ركه وتوبن هیوادارم كه هه وڵبدرێت كه دیزاینى ماڵبه ڕه كه مان به ئاسانترینو جوانترین شێوه ى هه بێت بۆ ئه وه ى ئەگەر هه ر كه سێكیش نه ش زانێت كار به باشى بكات له ئینته رنێت تابتوانێت سودمه ندبێت إن شاء الله سه ركه وتووبن...امین.
    ٢٠١١/٠٩/٠٥
  • كريكار
    بەناوى خواى بەخشندە
    هیواى سەركەوتنان بۆ دەخوازم هیوادارم هەر پێشكەوتوبن لەكارەكانتان
    ٢٠١١/٠٩/٠٤
  • daban
    دەستان خۆش بێت خوا جەزاتان بداتەوە
    ٢٠١١/٠٩/٠٢
  • محمد صابر
    دەستخۆشیتان لێدەکەم دیزاینی ئەم جارەمان زۆر جوانە
    هیوای بەردەوامیتان بۆ دەخوازم... 
    ٢٠١١/٠٩/٠١
  • rezhwan
    زۆر جوانە دەستتان خۆش بیت خوا جەزاى خێرتان باتەوە
    ٢٠١١/٠٨/٣٠
  • سۆران علی
    دەستتان خۆش بێت بۆ ئەم دیزاینە نوێ‌ یە خوا حەزای بە خێرتان بداتەوە، بەڵام پێشنیارم ئەوە كە ئێوە سایتەكەتان ناوی بەهەشتە بۆیە پێویستە ڕەنگی سەرەكی ڕەنگی سەوزبێت و هەروەها بانەری سایتەكە تاڕادەیەك گوزارشت لە بەهەشت بكات.
    ٢٠١١/٠٨/٢٨
  • مها
    دەست خۆشیتان لێ دەكەم هیوادارم هەر بەردەوام بن لەكارە چاكەكانتان و لەبڵاوكردنەوەى كارى چاكە بەردەوام بن داواكارم كە خوداى گەورە ڕۆژیتان قبوڵ بكات و جەزاى خێرتان بداتەوە.
    ٢٠١١/٠٨/٢٤
  • باوکی هودا
    بە ناوی خوای گە ورە دەستان خۆش بێت بە راستی مالپە رێکی زۆر بە سودە هیوادارم سە رکە وتوو بن خوای گە ورە پاداشتان بداتە وە امین
    ٢٠١١/٠٨/١٨
  • warzer
    السلام عليكم دەستان خۆش بێت ماڵپەرێكی بەسودتان هەيە بۆ موسوڵمانان بەڵام برادەران ئەم ماڵ پەرەی ئێوە دەتوانن جوانتری بكەن بە دانانی بەشێكی (ئەذكار) بۆ موسوڵمانان زۆر بەسودە سوپاستان دەكەين ئەگەر بەشێكی تايبەت بە زيكرە كانەوە بكەنەوە بۆ ئێمە بەراستی سودێكی زۆری هە يە و خێريكی زۆريشتان دەست دەكەوێت لەرێگەی ئەم بەشەوە.
    [وعلیكم السلام:بەرِێزم بەشى زیكرەكانمان داناوە دەتوانى لەم لینكى خوارەوە سەردانى بكەى]
    //www.ba8.org/sereky-20
    ٢٠١١/٠٨/١٧
  • چوچانی
    دیزاینێكی زۆر باشە و ئاسان لۆد دەبێ‌ و دەخوێندرێتەوە، خوا نمونەتان زیاد بكات
    ٢٠١١/٠٨/١٦
  • باوکی مسلم
    سلام و علیکم برای بە رێزم دیزاینی سایتەکەتان بەدلم نیە هیوا دارم باشتری بکەن خوای گەورە پاداشتی خێرتان بداتەوە
    ٢٠١١/٠٨/١٦
  • شيرزاد
    زۆرزۆرجوانه ده ستان خۆش سه ركه وتوبن
    ٢٠١١/٠٨/١١
  • هونەر
    السلام عليكم
    سلاوی خواتان لی بیت دەست خۆشیتان لی دەكەم خوا خیرتان بنووسی
    پیشنیاریكم هەیە ئەگەر لە داتان گران نەبیت ؟ یان ئەوە من ئەو شتە نازانم لە كوی هەیە ؟
    بەراستی پرسیاری زۆر باش كراوە وەلامی جوانتر دراوەتەوە من پیم خۆشە هەمووی بخوینمەوە بەلام بۆم ناكری بەردەوام لە نیت بم بۆیە پیم باشە وەك كتابیك لی بكریت لە بازار بیكرین یان ئەوەتا لیرە هەر لەم سایتە جوانە وەك PDF بكریت بتوانم لەلای خۆم دایگرم. بە هیوام پیشنیاریكی باشم كردبیت وە بە هیوای وەلامدانەوەتانم ئەگەر بۆتان كرا بۆ ئەوەی ئەم پرسیارانەم دەست كەوی.
    خوا خیرتان بنووسی
    [وعلیكم السلام
    براى بەرِێزم دەتوانى سیدى سایتى بەهەشت بەدەست بهێنى و بە بێ بوونى هێڵى ئینتەرنیت سەیرى هەموو بەشەكان بكەیت.بۆ زانیارى زیاتر پەیوەندى بكه ‌ بە 07701517378 وە إن شاء الله لەبەرنامەشدا هەی كە هەموو پرسیارەكان بكەین بە كتێبێك]

    ٢٠١١/٠٨/١٠
  • ئالان نجم
    ده ست خوشى له هه موو كارمندانى ئه م سا يته ده كم به راستى ديزاينيكى زورجوانه وه هيوادارم له ئا ينده دا شتى به سودو جوا ترى تيدا بيت.
    ٢٠١١/٠٨/٠٩
  • کیفی بۆتانی
    من زۆر بەدڵمە چونکە زۆر سادەو دیارە هەمو بابەتەکان ڕون و ئاشکرایە
    ٢٠١١/٠٨/٠٤
  • دلزارحداد
    دەستان خۆش بێت زۆرجوانە هەرسەركەوتوبن.
    ٢٠١١/٠٧/٣١
  • بۆتان
    بەڕاستى زۆر جوانە دەستان خۆش،خواى گەورە یارمەتیتان بدات.والسلام علیكم
    ٢٠١١/٠٧/٢١
      ٣                  
      ٣                     

www.ba8.org

بینێرە بۆ هاوڕێکەت
چاپکردن
ستایڵ
  • قەبارەی فۆنت
    • گەورەکردن:
    • zoomin
    • بچوک کردنەوە:
    • zoomout
  • جۆری فۆنت
    • ههەڵبژاردن:
  • ڕەنگی فۆنت
    • هەڵبژاردن:
  • بنەڕەتی کردنەوە
    • بنەرەتی
ڕێکلام