ماڵپەری بەهەشت

بەشە سەرەکیەکان
پرسیار و وەڵامی شەرعی
ئاماری ماڵپەڕ




ڕێکلام
بەناوی خوای گەورەو بەتوانا
سوپاس و ستایش و گەورەیی بۆ ئەو خوایەی کە توانای پێبەخشین بۆ ستایشکردن و سوپاسکردنی بەخششەکانی، گەورەیی هەربۆ خوایە، زانین و دووربینی و لێهاتوویی هەر بۆ خوایە.
سوپاسی تایبەتی بۆ پەروەدگار، کە بەپشتیوانی ئەو توانیمان ماڵپەری بەهەشت لەسەر شێوازێکی نوێ و مۆدێرن و زۆر پێشکەوتوو دیزان بکەینەوەو پێشی بخەین.
دیزاینی نوێی ماڵپەری بەهەشت
لەم شێوازە نوێ یەدا، بەگویرەی تووانا هەوڵمانداوە نوێترین تەکنیک و بیرۆکە سەرکەوتووەکانی دیزاینی ماڵپەر بەکاربهێنین. لەڕاستیدا ئەمەش ئاسان نیە، چونکە لەگەڵ زیادکردنی تەکنیکی نوێ بێگوومان کێشی ماڵپەرەکە زیاد دەکات، ئەمەش وادەکات ئەو بەکارهێنەرانەی هێڵی ئینتەرنێتەکەیان خاوە بە ئاسانی لاپەڕەکان نەکەنەوە، بەڵام جێگای خۆشحاڵیە کە زۆرینەی تەکنیکە تازەکان بەکارهاتوون و ماڵپەرەکەش بەشێوەیەکی گشتی لای زۆربەی بەکارهێنەران ئاسان دەکرێتەوەو، ڕەچاوی زۆرینەی وێبگەڕەکانیش کراوە بۆ هاوگونجاوی (وێبگەڕ: بڕۆوسەر).

ئێستا ماڵپەری بەهەشت لەسەر تەکنیکی (خۆکار و بزۆک) دەڕوات، لەکاتێکدا دیزاینە کۆنەکە شێوازی (نەگۆڕ و بزۆک نەبوو).
بەشێوەیەکی گشتی ماڵپەری شێوازی نەگۆڕ مەبەستی ئەو جۆرە دیزاینەیە کە تەنیا بە HTML دروستکراوەو، زمانەکانی وەک: PHP، ASP، PERL، JSP تێدا بەکارنەهاتووە. ئەمەش مانای وایە پشت بەستوو نیە بە بنکەزانیاری (DataBase) و زانیاریەکان خۆکارنین و ستاتیکن (نەگۆڕن) و تووانای ڕیزکردن و دیزانکردنەوەو گەڕانی نیە.

+ ئەم دیزاینە تازەیە لەسەر ئەم تەکنیکانە دەڕوات:
١- XHTML: ئەمە مۆدێلێکی نوێی HTML بەڵام کەمێک جیاوازە بەوەی کە شێوازی داخستنی تاگەکان و نوسینی ئیلیمێنتەکان دەبێ ڕەچاوی یاسای تایبەتی بکرێت، جۆری XHTML 1.0 Transitional بەکارهاتووە.
٢- CSS: کاتێکی زیاتر بۆ دیزاینەر دەگەڕێنێتەوەو، ئاسانتر کۆنترۆڵی پێناسەکان دەکات، ئێمە هەموو ستایڵەکانمان لەفایلی دەرەکی پێناسەکردوون، تەنها بەشێکی زۆرکەم نەبن کە مەبەستی تایبەتی خۆی هەیە.
٣- PHP5: تەواوی ماڵپەرەکە بەزمانی PHP5 دروستکراوە، بە نوێترین و خێراترین تەکنیک و بە ئاستێکی زۆر پێشکەوتوو. ئاسایشی زۆر تۆکمە، کە لەسەر هەردوو ویندۆز و لینوکس کاردەکات.
٤- MySQL Database: بنکەزانیاری MySQL بەکارهاتووە بۆ پاشەکەوتکردنی هەموو زانیاریەکان، ئەمەش وادەکات تووانای گەڕان و ڕیزکردن و پیشاندانی بابەتەکان ئاسان و پێشکەوتووبێت.
٥- JavaScript: بەشێوەی سروشتی خۆی لەهەندێک جێگادا بەکارهاتووە، تا بەکارهێنەر بتوانێت کۆنتڕۆڵی هەندێک ستایڵ لەلای خۆیەوە بکات، بەبێ ئەوەی لاپەڕەکە دووبارە بکاتەوە (refresh)، ئەمەش ئاسانی بەکارهێنانە.
٦- jQuery: نوێترین تەکنیکی ئەمڕۆی جیهانی وێب بەکارهێنانی jQuery یە، لەگەڵ jQuery بەشێوازێکی تر JavaScript دەنووسیت، خێراتر و پێشکەوتووتر.

ماڵپەری بەهەشت پشتی بە هیچ کام لە کۆدە حازرکراوەکان نەبەستووە وەک: Drupal و Joomla و Wordpress. بەڵکوو بناغەکۆد (کۆر) ێکی تایبەت بەخۆی هەیەو، بەشێوەیەکی سەربەخۆ کاردەکات و، پێشخراوە.
ئەمەش جێگەی خۆشحاڵیە کە یەکەم ماڵپەڕی کوردیە پشت بە سەرچاوەی کۆدی خۆی ببەستێت و ئەم پێشکەوتنانەی تێداکرابێت، لەلایەکی ترەوە پاڵپشتی تەواوی زمانی کوردی دەکات واتە پاڵپشتی (UTF-8) ئەمەش گرنگیەکی زۆری هەیە بۆ داهاتووی ماڵپەرەکەو مامەڵەکردن لەگەڵیدا.
جگە لەمانەش ڕووکاری ماڵپەڕەکە واتە (theme) نەگۆڕ نیە بەڵکو بەشێوازی گۆڕاو دروستکراوە، ئەمەش وادەکات کە هەرکاتێک بمانەوێت دیزاین و ڕەنگ و ستایڵی ماڵپەرەکە بگۆڕین کارێکی ئاسان بێت، هەروەها دەشکرێت لەلایەن بەکارهێنەرانەوە ڕووکار بۆ ئەم ماڵپەرە دروستبکرێت و بەکارهێنەر ئەوکاتە دەتوانێت هەر ڕووکارێکی بوێت ئەوەیان هەڵبژێرێت، ئێمە ئەو ڕووکارەی ئێستامان کردۆتە بنەڕەتی، دەکرێت لە داهاتوودا ڕووکاری تری بۆدروستبکەین.
+ ماڵپەری بەهەشت لەڕووی دیزاینەوە لەم بەشانەی خوارەوە پێکهاتووە:
١- بابەت.
٢- کتێب.
٣- پرسیار و وەڵام.
٤- گۆڤار.
٥- ووتار.
٦- ووتەی ماڵپەر.
٧- ڕاپرسی.
٨- بەشداری لیستی ئیمەیڵ.
کە هەربەشەیان لەڕووی دیزاین و کارکردن و پیشاندانەوە لەویتر جیاوازە، بەشێوەیەکی گشتی زانیاریەکان بەش بەش کراوون، پاشان هەربەشێکیش هاوپۆل کراوە، پاشان زانیاریەکان بڵاوکراونەتەوە، ئەمەش بۆزیاتر ئاسانکاری.


میوانی ئازیز، لەم بەشەدا دەرگامان کراوەیە بۆ ڕەخنەو پێشنیارەکانتان، سەرنج و تێبینیەکانتان بنووسن، ئێمەش بەگوێرەی تووانا جێ بەجێیان دەکەین.
+ فۆڕمی نوسینی لێدووانەکانتان:



                        ١٩
                           ١٩
  • Xawen
    سەلامى خواتان لێ بێت بەڕاستى ئەم ماڵپەڕە زۆر زۆر بەسوودە خۆى لەخۆى دا بەهەشت ناوێكى زۆر جوانە بۆ ئەم ماڵپەڕە پاك و بێ گەردە ئیتر چۆن دیزاینەكەى جوان نابێت.
    هیوام سەركەوتوتانە بە بەرەو پێش بردنى زیاتر. لەشتان ساغ بێت و تەمەن درێژ بن بۆ خزمەتى ئەم دینە
    ٢٠١٠/٠٥/١٧
  • deiman
    سڵاو إن شاء الله هەردەم سەركەوتوو بن بەڕاستى سەركەوتووه دەستان خۆش بێت

    ٢٠١٠/٠٥/١٧
  • سیامەند عثمان
    بە بۆچونى من جاران دیزاینەكە زۆر زۆر جوانتر بوو
    ٢٠١٠/٠٥/١٧
  • سەرپەرشتیارى ماڵپەڕى ئیمان وەن
    السلام علیكم ورحمە الله... سڵاوى خواى گەورە لە هەموو خوشكان وبرایانمان بێت، خۆمان بەخۆشحاڵ دەزانین لە خزمەت سودگەیاندن بەئێوەى ئازیز ماندووببین، إن شاء الله هەولەكانى ئێمە بەردەوامى دەبێت بۆناساندنى ئیسلام بە هاوزمان وهاونیشتمانیانى خۆمان وەك خۆى لەسەر دەستورو بنەماكانى مەنهەجى پاكى سەلەفییەت..دوور لەحزبایەتى ودەمارگیرى و شەخس پەرستى...خواى گەورە هەموو لایەكمان بۆسەر مەنهەجى پاكى سەلەفییەت هیدایەت بدات ودامەزراومان بكات لەسەرى..اللهم امین
    براى خۆتان / سەرپەرشتیارى ماڵپەڕى ئیمان وەن...www.iman1.com
    ٢٠١٠/٠٥/١٧
  • گۆران لە ئیتالیا
    خوا پاداشتان بداتەوە زۆر سەركەوتوە.سوپاس
    ٢٠١٠/٠٥/١٧
  • بەڵێن رؤوف محمد
    زۆر خۆشحاڵم كە ماڵپەڕێكى وەك بەهەشت هەیە
    ٢٠١٠/٠٥/١٧
  • باوەر دهوکی
    السلام علیکم
    ما شاء الله، ان شاء اللە رب العالمین خێرتان بنوسیت و ئێمەش بێ‌ بەش نەبین لە خێر و چاکەکانی بەرێزتان. ‌
    ٢٠١٠/٠٥/١٧
  • سەرپەرشتیاری بەشی كوردی ماڵپەڕی ئیسلام هاوس
    بەڕێزان و خۆشەویستان لە سایتی بەهەشت
    السلام علیكم
    لە پاش دوعای خێر بۆ جەنابتان...زۆر خۆشحاڵ بووین بەم دیزاینە تازەیەتان، داواكارین لە خوای گەورە زیاتر یارمەتیتان بدات بۆ خزمەتكردنی ئیسلام و موسڵمانان...
    هەر شاد وكامەران بدات
    براتان/ باوكی عبد الرحمن
    سەرپەرشتیاری بەشی كوردی ماڵپەڕی ئیسلام هاوس

    ٢٠١٠/٠٥/١٧
  • عبدالله
    سڵاوى خواتان لێ بیت
    دەستان خۆش ئەوەى تا ئیستا تێبینیم كردووە هیج زەخرەفەیەكى تێدانیە كە دەلالەتە لەسەر حەضارەى ئیسلامى بكات
    والسلام علیكم
    ٢٠١٠/٠٥/١٧
  • nival
    دەستتان خۆش بێت خواى گەورە بە بەهەشت پاداشتتان بداتەوە
    ٢٠١٠/٠٥/١٧
  • hazhar azez
    بسم اللە الرحمن الرحیم
    بەراستی دەست خۆشیتان لئ ئەكەم بەبۆنەی ئەم دیزاینە جوانە.هیوادارم هەرسەركەوتووبن
    براتان هەژار عزیز
    ٢٠١٠/٠٥/١٧
  • Halo
    السلام عليكم ورحمه الله وبركاته...
    خواى گەورە پاداشتان بداتەوە بۆ ئەو خزمەتە گەورەى كە پێشكەشى موسڵمانانى كورد دەكەن...دەستى ماندوو بونتان دەگوشین...
    سەبارەت بەلاپەڕەى سەرەكى من پێم باشەو وام خوێندۆتەوە لە دیزاینەرەكانى ماڵپەڕ دروستكەران كەوا دەبێت لاپەڕەى سەرەكى یاخود (Index) سادەو ساكارو سەرنج ڕاكێش بیت....نەوەك قەرەباڵەغ و هەموو شتێك لەم پەیجەدا بڵاوبكرێتەوە...بۆیە من تەنها پێشنیارەكەم ئەوەیە كە لاپەڕەى سەرەكیتان زۆر پڕ‌و چڕو قەرەباڵەغە...خوێنەر لێی دەترسێت و سەرنج ڕاكێشى نەماوە.
    دووبارە خواى گەورە جەزاتان بداتەوە بۆ ئەو زانیاریانەى كە پێشكەش بە ئێمەى دەكەن.والسلام عليكم.
    ٢٠١٠/٠٥/١٧
  • چاوڕەش
    ئەم كاتەتان باش ئازیزان خۆشحاڵم بەم ماڵپەڕە إن شاء الله هەموو لایەك سەركەوتوو و تەمەن درێژ دەبێت لەسەر ویستى خواى گەورە ئەو كەسانە كە چاكسازى دەكەن لەسەر كردەوەى باش
    ٢٠١٠/٠٥/١٧
  • shexaxp
    زۆر سوپاستان ئەكەم بۆ ئەو دیزاینە جوانە نموونەتان زۆر بێت
    ٢٠١٠/٠٥/١٧
  • جوامێر
    بسم الله الرحمن الرحيم
    السلام عليكم ورحمة الله وبركاته...
    بەراستی جێگەی دەست خۆشیە بۆجەنابتان بۆ ئەوهه موو هەوڵ و ماندوبونە دەیدەن داوام لەخوای گەورەو میهرەبانە كەپاداشتان بداتەوە بەچەندەها لەهەوڵتان زیاتر...
    پێشنیارێكم بۆبەرێزتان ئەوەیە ئەگەر لەڕێگاى شەرعەوە دەگونجێ رەقەم حسابێكی بانكی بكەنەوە تاكو موسڵمانان بتوانن لەوڕێگەیەوە هاوكاریتان لەڕووی ماددیەوە بكەن تاكو پشتیوان بەخوای گەوەرە بتوانین درێژە بەتەمەنی ئەم ماڵپەڕە پڕخێروبەرەكەتە بدەین.
    سوپاس بۆخوای میهرەبان پاشان بۆجەنابتان.
    بەڕێوبەرایەتى ماڵپەڕى بەهەشت:وعلیكم السلام براى بەڕێزمان خواى گەورە مۆفەقت بكات سەبارەت بە پێشنیارەكەت داواى لێ بوردن ئەكەین ناتوانین حسابى بانكى بكەینەوە بەڵام سوپاس بۆخوا كەسانى چاكەكار و خەمخۆر ئەوانەى هەستیان كردووە كە ماڵپەڕى بەهەشت ماندوونەناسانە خزمەتى موسڵمانان دەكات خۆیان پەیوەندیان پێوە كردووین لە ڕێگەى مۆبایلەوە و هەر یەكێكیش بە شێوەیەك یارمەتى داوین ئیتر چ لایەنى ماددى بێت یان كڕينى كۆمپیوتەر یان هەر شتێكى تر كە پێویستمان بوو بێت بۆ خزمەت كردنى ماڵپەڕەكە.والسلام علیكم
    ٢٠١٠/٠٥/١٧
  • adam
    السلام علیكم خواى میهرەبان سەرفرازتان بكات زۆر سەركەوتووە
    ٢٠١٠/٠٥/١٧
  • هاوسەر حمه ‌أغا
    السلام عليكم ورحمة الله وبركاتة
    دەست خۆشیتان لێ دەكەم بۆ ئەم شێوازە تازەیە

    ٢٠١٠/٠٥/١٧
  • hemn
    السلام علیكم دەستان خۆش بێت شتێكى جوانە ئەم دیزاینە تازەیە هیوادارم پرسیار و وەڵامەكان بایەخى باشى پێ بدرێت.
    ٢٠١٠/٠٥/١٦
  • sarxel84
    إن شاء الله خواى گەورە بە بەهەشتى بەرینتان شاد ئەكات دەست و چاوتان خۆش بێ إن شاء الله نموونەتان زۆر بێت آمین

    ٢٠١٠/٠٥/١٦
  • Bryar
    thank you for Created the webdisign because itis very nice
    سوپاس بۆ دروستکردنی ئەم دیزاینە، لەڕاستیدا زۆر جوانە
    ٢٠١٠/٠٥/١٦
  • گوڵاڵە حمە على
    السلام علیكم بەڕاستى ماڵپەڕێكى سوودبەخشتە زانیارى زۆرى تێدایە إن شاء الله باشتر و باشتر ئەبێ خوا سەركەوتوتان بكات
    ٢٠١٠/٠٥/١٦
  • بروا طارق فتاح
    سڵاو ڕێزم بۆ كارمەندان و هاوڕێیانى ماڵپەڕى بەهەشت دەست خۆشیتان لێ دەكەم بۆ ئەو دیزاینە جوانە هیوادارم بەرنامەیەك تایبەت بە حەج و عومرە بە تێر وتەسەل و بەرنامەیەكى سەرەكى بێت ئیتر سوپاس
    ٢٠١٠/٠٥/١٦
  • هدى
    سڵاو بۆ هاوریەكانى ماڵپەرى بەهەشت زۆر پێ خۆشحاڵم
    ٢٠١٠/٠٥/١٦
  • خەرمان
    السلام عليكم رحمة الله و بركاته دەست خۆشی ئەم دیزاینە جوانەتان لێ ئەکەم شتێکی نوییە هیوای سەرکەوتنتان بۆ دەخوازم
    ٢٠١٠/٠٥/١٦
  • لانه
    السلام و عليكم و رحمةالله و بركاته
    سەرەتا دەست خۆشى دانانى سایتێكى وا بەسوودو پڕ زانیاریتان لى دەكەم خوا پاداشتتان بداتەوە
    ئه م دیزاینە نوێیه شتێكى جوانە به لڕم شتەكان كەم كراوەتەوە بو نموونه لە بەشى ژن هێنان و شوو كردن پرسیارو وەڵامەكانم دەست ناكەوێتەوە.
    بەڕێوبەرایەتى ماڵپەڕى بەهەشت::وعلیكم السلام خوشكى بەڕێزمان هەروەك لە ئاگاداریەكە ئاماژەمان پێداوە إن شاء الله ڕۆژانە بەردەوام كتێب و بابەت و پرسیار و وەڵامە كۆنەكان بڵاودەكەینەوە
    ٢٠١٠/٠٥/١٦
  • ديارى كرتكي
    ده ستان خۆش خودای مه زن پاداشتان بداته وه
    ٢٠١٠/٠٥/١٦
  • خەلات خۆشناو
    دەستان خۆش بیت زۆر جوانە
    ٢٠١٠/٠٥/١٦
  • Hawraz
    السلام عليكم ورحمة الله وبركاته...
    پێشەكى دەمەوێت دەست خۆشى لە بەڕێوەبەرى سایت و دیزاینەر بكەم بۆ ئەم دیزاینە نوێیە وە خواى گەورە هیدایەتتان بدات بۆ وتنى وتەى حەق و بەردەوام بون لەسەرى وە ئەم سایتەش بكات بە صەدەقەیەكى جاری‌ و تەرازووى كردەوە چاكەكانتانى پێ قورس بكات لە ڕۆژى دوایى، بەڵام ڕەخنەیەكم لە پەڕەى سەرەكى هەیە ئەویش ئەوەیە كە زۆر دوورو درێژەو پەرتەوازەیە، ئەگەر بكرێت ئەو بابەتانەى لە پەڕەى سەرەكیدان لینكێك بۆ سەردێڕەكەى بكرێت بۆ ئەوەى ئەو پەڕەیە كەمێك بچوك و پوخت بێت.
    ٢٠١٠/٠٥/١٥
  • کوڕە کورد
    بەناوی خوای گەورە
    السلام علیکم
    ماڵپەرێکی زۆر زۆر جوان و پێشکەوتووە، بەوهیوایەی هەموو ماڵپەرە کوردیەکان بگەنە ئەم ئاستە.
    داواکاریەکم هەیە: باسی ئەرکی موسوڵمان بکەن سەبارەت بە خۆشویستنی میللەتەکەی خۆی، چۆن واجبی دەکەن کەدەبێت هەموو کەسێک دڵسۆزی خاک و ووڵاتەکەی خۆی بێت؟ ئایا ئێمەی کورد مافی خۆمان نیە دەوڵەتمان هەبێت؟
    بۆچی لەکاتی خۆیدا دەوڵەتە عەرەبیە ئیسلامیەکان فەتوایان نەدا لەسەر هەڵەبجەو گۆڕی بەکۆمەڵ؟ هیوادارم ئێوە باسی قەومیتان لەکیس نەچێت، خوای گەورە بەکوردی دروستی کردووین هەربەکوردیش حەشرمان دەکات.
    بەڕێوبەرایەتى ماڵپەڕى بەهەشت::وعلیكم السلام:براى بەڕێزمان لێرەدا تەنها دەتوانیت سەرنجى خۆت سەبارەت بە دیزاینى نوێى ماڵپەڕى بەهەشت بنوسیت هەر داواكارى و پرسیارێكت هەیە دەتوانیت لە ڕێگەى فرۆمى پرسیار نادرنەوە بینێرت.

    ٢٠١٠/٠٥/١٥
  • ئادەم
    السلام علیكم خودا خیری هەموو لایەكتان بنوسیت، بەراستی دیزاین و پیشكەوتنیكی زۆر جوان و گەورەیه دەستان خۆش بیت
    جزاك الله خیرا
    ٢٠١٠/٠٥/١٥
                        ١٩
                           ١٩

www.ba8.org

بینێرە بۆ هاوڕێکەت
چاپکردن
ستایڵ
  • قەبارەی فۆنت
    • گەورەکردن:
    • zoomin
    • بچوک کردنەوە:
    • zoomout
  • جۆری فۆنت
    • ههەڵبژاردن:
  • ڕەنگی فۆنت
    • هەڵبژاردن:
  • بنەڕەتی کردنەوە
    • بنەرەتی
ڕێکلام