ماڵپەری بەهەشت

بەشە سەرەکیەکان
پرسیار و وەڵامی شەرعی
ئاماری ماڵپەڕ




ڕێکلام
بەناوی خوای گەورەو بەتوانا
سوپاس و ستایش و گەورەیی بۆ ئەو خوایەی کە توانای پێبەخشین بۆ ستایشکردن و سوپاسکردنی بەخششەکانی، گەورەیی هەربۆ خوایە، زانین و دووربینی و لێهاتوویی هەر بۆ خوایە.
سوپاسی تایبەتی بۆ پەروەدگار، کە بەپشتیوانی ئەو توانیمان ماڵپەری بەهەشت لەسەر شێوازێکی نوێ و مۆدێرن و زۆر پێشکەوتوو دیزان بکەینەوەو پێشی بخەین.
دیزاینی نوێی ماڵپەری بەهەشت
لەم شێوازە نوێ یەدا، بەگویرەی تووانا هەوڵمانداوە نوێترین تەکنیک و بیرۆکە سەرکەوتووەکانی دیزاینی ماڵپەر بەکاربهێنین. لەڕاستیدا ئەمەش ئاسان نیە، چونکە لەگەڵ زیادکردنی تەکنیکی نوێ بێگوومان کێشی ماڵپەرەکە زیاد دەکات، ئەمەش وادەکات ئەو بەکارهێنەرانەی هێڵی ئینتەرنێتەکەیان خاوە بە ئاسانی لاپەڕەکان نەکەنەوە، بەڵام جێگای خۆشحاڵیە کە زۆرینەی تەکنیکە تازەکان بەکارهاتوون و ماڵپەرەکەش بەشێوەیەکی گشتی لای زۆربەی بەکارهێنەران ئاسان دەکرێتەوەو، ڕەچاوی زۆرینەی وێبگەڕەکانیش کراوە بۆ هاوگونجاوی (وێبگەڕ: بڕۆوسەر).

ئێستا ماڵپەری بەهەشت لەسەر تەکنیکی (خۆکار و بزۆک) دەڕوات، لەکاتێکدا دیزاینە کۆنەکە شێوازی (نەگۆڕ و بزۆک نەبوو).
بەشێوەیەکی گشتی ماڵپەری شێوازی نەگۆڕ مەبەستی ئەو جۆرە دیزاینەیە کە تەنیا بە HTML دروستکراوەو، زمانەکانی وەک: PHP، ASP، PERL، JSP تێدا بەکارنەهاتووە. ئەمەش مانای وایە پشت بەستوو نیە بە بنکەزانیاری (DataBase) و زانیاریەکان خۆکارنین و ستاتیکن (نەگۆڕن) و تووانای ڕیزکردن و دیزانکردنەوەو گەڕانی نیە.

+ ئەم دیزاینە تازەیە لەسەر ئەم تەکنیکانە دەڕوات:
١- XHTML: ئەمە مۆدێلێکی نوێی HTML بەڵام کەمێک جیاوازە بەوەی کە شێوازی داخستنی تاگەکان و نوسینی ئیلیمێنتەکان دەبێ ڕەچاوی یاسای تایبەتی بکرێت، جۆری XHTML 1.0 Transitional بەکارهاتووە.
٢- CSS: کاتێکی زیاتر بۆ دیزاینەر دەگەڕێنێتەوەو، ئاسانتر کۆنترۆڵی پێناسەکان دەکات، ئێمە هەموو ستایڵەکانمان لەفایلی دەرەکی پێناسەکردوون، تەنها بەشێکی زۆرکەم نەبن کە مەبەستی تایبەتی خۆی هەیە.
٣- PHP5: تەواوی ماڵپەرەکە بەزمانی PHP5 دروستکراوە، بە نوێترین و خێراترین تەکنیک و بە ئاستێکی زۆر پێشکەوتوو. ئاسایشی زۆر تۆکمە، کە لەسەر هەردوو ویندۆز و لینوکس کاردەکات.
٤- MySQL Database: بنکەزانیاری MySQL بەکارهاتووە بۆ پاشەکەوتکردنی هەموو زانیاریەکان، ئەمەش وادەکات تووانای گەڕان و ڕیزکردن و پیشاندانی بابەتەکان ئاسان و پێشکەوتووبێت.
٥- JavaScript: بەشێوەی سروشتی خۆی لەهەندێک جێگادا بەکارهاتووە، تا بەکارهێنەر بتوانێت کۆنتڕۆڵی هەندێک ستایڵ لەلای خۆیەوە بکات، بەبێ ئەوەی لاپەڕەکە دووبارە بکاتەوە (refresh)، ئەمەش ئاسانی بەکارهێنانە.
٦- jQuery: نوێترین تەکنیکی ئەمڕۆی جیهانی وێب بەکارهێنانی jQuery یە، لەگەڵ jQuery بەشێوازێکی تر JavaScript دەنووسیت، خێراتر و پێشکەوتووتر.

ماڵپەری بەهەشت پشتی بە هیچ کام لە کۆدە حازرکراوەکان نەبەستووە وەک: Drupal و Joomla و Wordpress. بەڵکوو بناغەکۆد (کۆر) ێکی تایبەت بەخۆی هەیەو، بەشێوەیەکی سەربەخۆ کاردەکات و، پێشخراوە.
ئەمەش جێگەی خۆشحاڵیە کە یەکەم ماڵپەڕی کوردیە پشت بە سەرچاوەی کۆدی خۆی ببەستێت و ئەم پێشکەوتنانەی تێداکرابێت، لەلایەکی ترەوە پاڵپشتی تەواوی زمانی کوردی دەکات واتە پاڵپشتی (UTF-8) ئەمەش گرنگیەکی زۆری هەیە بۆ داهاتووی ماڵپەرەکەو مامەڵەکردن لەگەڵیدا.
جگە لەمانەش ڕووکاری ماڵپەڕەکە واتە (theme) نەگۆڕ نیە بەڵکو بەشێوازی گۆڕاو دروستکراوە، ئەمەش وادەکات کە هەرکاتێک بمانەوێت دیزاین و ڕەنگ و ستایڵی ماڵپەرەکە بگۆڕین کارێکی ئاسان بێت، هەروەها دەشکرێت لەلایەن بەکارهێنەرانەوە ڕووکار بۆ ئەم ماڵپەرە دروستبکرێت و بەکارهێنەر ئەوکاتە دەتوانێت هەر ڕووکارێکی بوێت ئەوەیان هەڵبژێرێت، ئێمە ئەو ڕووکارەی ئێستامان کردۆتە بنەڕەتی، دەکرێت لە داهاتوودا ڕووکاری تری بۆدروستبکەین.
+ ماڵپەری بەهەشت لەڕووی دیزاینەوە لەم بەشانەی خوارەوە پێکهاتووە:
١- بابەت.
٢- کتێب.
٣- پرسیار و وەڵام.
٤- گۆڤار.
٥- ووتار.
٦- ووتەی ماڵپەر.
٧- ڕاپرسی.
٨- بەشداری لیستی ئیمەیڵ.
کە هەربەشەیان لەڕووی دیزاین و کارکردن و پیشاندانەوە لەویتر جیاوازە، بەشێوەیەکی گشتی زانیاریەکان بەش بەش کراوون، پاشان هەربەشێکیش هاوپۆل کراوە، پاشان زانیاریەکان بڵاوکراونەتەوە، ئەمەش بۆزیاتر ئاسانکاری.


میوانی ئازیز، لەم بەشەدا دەرگامان کراوەیە بۆ ڕەخنەو پێشنیارەکانتان، سەرنج و تێبینیەکانتان بنووسن، ئێمەش بەگوێرەی تووانا جێ بەجێیان دەکەین.
+ فۆڕمی نوسینی لێدووانەکانتان:



               ١٦         
                  ١٦         
  • باوكى سيما
    دەستان خۆش بێت خواى گەورە پایەدارتان بكات وە نموونەتان زۆر بێت
    ٢٠١٠/٠٦/٠٤
  • بروسك كامەران
    دەستان خۆش جوانترین بابەت لەم سایتەدایە (جزاك الله خیرا)
    ٢٠١٠/٠٦/٠٣
  • sara
    دەستان خۆش بێت بەڵام بەشى خوێندنى قورئانى تێا نیە هیوادارم دایبنێن
    ٢٠١٠/٠٦/٠٣
  • goldenperson
    السلام عليكم ورحمة الله وبركاته
    دەست خۆشیتان لێ دەكەم بۆ ئەم دیزاینە تازەیە، خواى گەورە هاوكارتان بێت.
    لەگەڵ ڕێزدا
    ٢٠١٠/٠٦/٠٣
  • beshwen
    هەرچەندە دیزاینەكەتان زۆر جوانە بەڵام لەدیزاین موهیم تر بابەتەكانە بەڕاستی بابەتی زۆر چاك وسوود بەخشن من خۆم زۆر سوودم لێی وەرگرتووە خوای گەورە پاداشتی چاكەتان بداتەوەو نمونەتان زۆر بكات بۆ زیاتر بەرەو پێشەوە چونی میللەتی كوردی موسڵمان وزیاتر تێگەیشتن لە ئاینی پیرۆزی ئیسلام.
    ٢٠١٠/٠٦/٠٢
  • فرهادخضر
    دەست خۆشیتان لێدەكم
    ٢٠١٠/٠٦/٠٢
  • rodanali
    من وەك كەسێكى موسڵمان زۆر سوپاستان ئەكەم هیوادارم لە هەموو ڕوویەكەوە بابەتتان هەبێت.
    ٢٠١٠/٠٦/٠٢
  • krekar
    سوپاستان دەکەم بۆ ئەم دیزاینە تازەیە دوعادەکەم کە خوای گەورە هاوكاریتان بکات
    "thanks for your new designing I pray god to help you"
    ٢٠١٠/٠٦/٠٢
  • ابو ساجده بوکانی
    دەستان خۆش نموونەتان زۆر بێت خوای گه وره جه زای خیرتان داته وه - هیوادارم خواى گەورە سەركەوتوتان بكات
    ٢٠١٠/٠٦/٠١
  • هێرۆ
    دەستان خۆش بێت خواى گەورە پاداشتان بداتەوە
    ٢٠١٠/٠٦/٠١
  • كارێز
    دەستان خۆش خواى گەورە نموونەتان زۆر بكات تەمەن درێژبن
    ٢٠١٠/٠٦/٠١
  • ڕابەر
    من زۆر سوپاستان دەكەم دەستان خۆش بێت
    ٢٠١٠/٠٥/٣١
  • mahr
    السلام علیكم:سەرەتا پێویستە سوپاسى خوا بكەین كە هەمیشە لە نێو ئوممەتى محمد صلى الله علیه وسلم كەسانێك ئەبێت كە پشتیوانى ڕێگا ڕاستەكە بكەن و بانگەواز بۆ دینى حەق بكەن.سوپاس و ستایش بۆ خواى باڵادەست سوپاسێك كە تەنها شایستەى خۆى بێت.وە پاشان دەست خۆشى بۆ جەنابتان خوا پاداشتان بداتەوە.ئەو هەوڵەى كە بۆ تێكدانى ماڵپەڕى بەهەشت دراوە نیشانەى ڕاستى و پاكى و حەقى ماڵپەڕەكەتانە خوا دەستى تێكدەرانتان لێ ببارێزێ.
    ٢٠١٠/٠٥/٣١
  • أبو عبدالحی سلفی
    السلام علیكم ورحمة الله وبركاته. خواي گه وره جه زای خیرتان داته وه وه به رده واممان بكات له سه ر ریگای سه له ف وه دوورمان بكات له گومرایی حزبایه تی
    ٢٠١٠/٠٥/٣٠
  • هيوا
    دەستان خۆش بێت پیرۆزبایەكى گەرمتان لێ دەكەم إن شاء الله زیاتر بەرەو پێش بچن
    ٢٠١٠/٠٥/٣٠
  • احمد
    بسمالله الرحمن الرحیم ئەگەر بکرێت بەشێك دابنێنن بۆ ئاو کەسانەی کە تازە دەبنە موسڵمان یان موسڵمانن بەڵام خوای گەورە هیدایەتی نه داون بۆ ڕێگای ڕاست
    ٢٠١٠/٠٥/٣٠
  • هەڵبەست
    السلام علیكم.... دەستان خۆشیتان لێدەکەم بۆ ئەم دیزاینە نوێیە بەراستی شتێکی زۆر جوانە و هەوڵتانداوە
    شتە پێویستەکان بۆ ئاسانکاری خەڵک دایبنێن و کە ئەمە شتێکی زۆر باشە هەروەها رەنگی ماڵپەرەکەشتان
    بە شێوەیەكی زۆر جوان دانراوەو بینەر هەست بە بێزاری ناکات لە کاتی خێندنەوەی بابەتەکانتان.
    ئەوەندی سەریم کرد تێ بینیم بەدی نەکرد ئەمەش دیارە لەبەر رێک و پێکی کارەکانتانە‌وەیە
    دووبارە دەستان خۆش بێت و خوا خێرتان بنوسێت بۆ ئەو ماندوبونەتان
    ٢٠١٠/٠٥/٣٠
  • ڕێكان
    السلام علیكم سەرەتا دەست خۆشیتان لێ دەكەم بەڵام حەزدەكەم ووتارى مامۆستایان بە دەنگ و ڕەنگ دابنێن.
    ٢٠١٠/٠٥/٢٩
  • جمعة
    دەستان خۆش بێت سوپاس.
    ٢٠١٠/٠٥/٢٩
  • أمير
    بسم الله الرحمن الرحيم دەست خۆشیتان لێ دەكەین هوادارین خواى گەورە سەركەوتوتان بكات دەربارەى ئەم دیزاینە نوێیە بە ڕەئى من لە كۆنەكە باشترە هیوادارم بە پشتیوانى خواى گەورە كارى باشتر بكەن والسلام علیكم ورحمة الله وبركاته.
    ٢٠١٠/٠٥/٢٩
  • nawras
    دەستان خۆش بێت خواى گەورە زیاتر سەركەوتوتان بكات بەڵام ماڵپەڕى دژە سێكسیەكان باشترین بەرنامەیە زوو بیخەنە كار لەگەڵ دوبارە دەست خۆشیم بۆتان
    ٢٠١٠/٠٥/٢٩
  • nabaz
    سلام علیكم دەستان خۆش بێت بۆ ماڵپەڕە نوێكەتان إن شاء الله خواى گەورە نموونەتان زیادكات (بارك الله فيكم و جزاكم الله خيرا انا اعجب بها))))
    ٢٠١٠/٠٥/٢٨
  • دانيار
    دەستان خۆش پێویستە ڕەسمێك لەسەرەوەى شاشەكە بە دیزاینێكى جوان پاشان بەشى كۆمپیوتەر هیچى تيانیە
    ٢٠١٠/٠٥/٢٨
  • عبدالله
    ماڵپەڕەكە زۆر پێشكەوتووە خوا جەزاتان بداتەوە
    ٢٠١٠/٠٥/٢٨
  • hawkar
    دەستان خۆش بێت داوا لە خواى گەورە دەكەم بەردەوامتان بكات
    ٢٠١٠/٠٥/٢٨
  • ڕێبین
    السلام عليكم.خواى گەورە جەزاى خێرتان بداتەوە من یەك داواكاریم هەیە ئەویش كردنەوەى یانەیەكى ئاینیە بۆ خزمەت كردنى ئەم ئیسلامە پیرۆزە هیوادارم داواكەم جێ بە جێ بكەن.
    والسلام عليكم
    بەڕێوبەرایەتى ماڵپەڕى بەهەشت: وعلیكم السلام زۆر سوپاست دەكەین سەبارەت بە داواكاریەكەت زۆر داواى لێ بوردن ئەكەین لە ئێستادا ناتوانین ئەو كارە بكەین چونكە:
    1- ماڵپەڕى بەهەشت تەنها كەسێك بەڕێوەى دەبات و ئیشى لەسەر دەكات و دانانى مەكۆش سەرقاڵى و ماندوبونى زۆر ترى دەوێت.
    2- ماڵپەڕى بەهەشت بە پێچەوانەى هەموو ماڵپەڕو مەكۆو گۆڤارى و ڕۆژنامەكان بەرپرسە لە هەموو ئەو بابەتانەى كە بڵاوى دەكاتەوە بۆیە ئەگەر مەكۆ دابنرێت و هەر كەسێك بە ویستى خۆى بابەت بڵاوبكاتەوە بە بێ ئەوەى ئێمە پێشتر پێداچونەوەو هەڵسەنگاندنى بۆ بكەین ئەوە نابێت چونكە وەكو پێشتر ئاماژەمان پێ دا ئێمە بەرپرسین لە هەموو بابەتێك كە بڵاوى دەكەینەوە.
    3- إن شاء الله هەركاتێك بۆمان ڕەخسا ئەوا مەكۆیەك دادەنێین و كۆمەڵێك كەسى شارەزاو لێهاتوو بۆ هەر بەشێك دیارى دەكەین وەكو چاودێرێك بەسەر ئەو بابەتانەى كە ئەندامان بڵاوى دەكەنەوە بۆ ئەوەى بابەتێك بڵاونەبێتەوە كە فەرموودەى لاوازى تێدابێت یان تەفسیرى ئایەتێك بە هەڵە كرابێت یان حەڵاڵێكى حەرام كردبێت یان بە پێچەوانەوە.
    والسلام علیكم

    ٢٠١٠/٠٥/٢٧
  • Ali
    دەستخۆشیتان لێ دەكەم سەكەوتووبن بەڵڕم بەرنامەى دژە ماڵپەڕە سێكسیەكانات لا بردووە؟
    بەڕێوبەرایەتى ماڵپەڕى بەهەشت:إن شاء الله بەمزوانە دایدەنەین.
    ٢٠١٠/٠٥/٢٧
  • صدرالدين
    دەستان خۆش بیت خوا جەزاتان بداتەوە (بارك الله فيكم و جزاكم الله خيرا انا اعجب بها)
    ٢٠١٠/٠٥/٢٧
  • هێرش كەمال ڕێكانى
    السلام عليكم ورحمة الله وبركاته:
    سڵاو و ڕێز
    دەست خۆشى لە ئێوەى بەڕێز دەكەین بۆ ئەم خزمەتكردنە ماڵپەڕەكەتان (كە ماڵپەڕى ئێمەیە)چونكە ئیسلام پەیامى هەموو موسڵمانێكە، پێشنیارم ئەوەیە كە بابەت بە زارى (بادینى)ش بڵاوبكرێتەوە بۆ ئەوەى هاوڵاتیانى ئەم دەڤەرەش تێى بگات و بابەتیشتان بۆ بنێرین.لەگەڵ ڕێزمان خواى مەزن پاداشتتان بدات و هەر سەركەوتووبن.
    ٢٠١٠/٠٥/٢٦
  • ملا مظفر خيلانى
    جزاك الله خيرا
    بەڕاستى ماڵپەڕێكى زۆر بەسودە دەتوانین لە هەموو بوارێك سود وەربگرین

    ٢٠١٠/٠٥/٢٦
               ١٦         
                  ١٦         

www.ba8.org

بینێرە بۆ هاوڕێکەت
چاپکردن
ستایڵ
  • قەبارەی فۆنت
    • گەورەکردن:
    • zoomin
    • بچوک کردنەوە:
    • zoomout
  • جۆری فۆنت
    • ههەڵبژاردن:
  • ڕەنگی فۆنت
    • هەڵبژاردن:
  • بنەڕەتی کردنەوە
    • بنەرەتی
ڕێکلام