ماڵپەری بەهەشت

بەشە سەرەکیەکان
پرسیار و وەڵامی شەرعی
ئاماری ماڵپەڕ




ڕێکلام
بەناوی خوای گەورەو بەتوانا
سوپاس و ستایش و گەورەیی بۆ ئەو خوایەی کە توانای پێبەخشین بۆ ستایشکردن و سوپاسکردنی بەخششەکانی، گەورەیی هەربۆ خوایە، زانین و دووربینی و لێهاتوویی هەر بۆ خوایە.
سوپاسی تایبەتی بۆ پەروەدگار، کە بەپشتیوانی ئەو توانیمان ماڵپەری بەهەشت لەسەر شێوازێکی نوێ و مۆدێرن و زۆر پێشکەوتوو دیزان بکەینەوەو پێشی بخەین.
دیزاینی نوێی ماڵپەری بەهەشت
لەم شێوازە نوێ یەدا، بەگویرەی تووانا هەوڵمانداوە نوێترین تەکنیک و بیرۆکە سەرکەوتووەکانی دیزاینی ماڵپەر بەکاربهێنین. لەڕاستیدا ئەمەش ئاسان نیە، چونکە لەگەڵ زیادکردنی تەکنیکی نوێ بێگوومان کێشی ماڵپەرەکە زیاد دەکات، ئەمەش وادەکات ئەو بەکارهێنەرانەی هێڵی ئینتەرنێتەکەیان خاوە بە ئاسانی لاپەڕەکان نەکەنەوە، بەڵام جێگای خۆشحاڵیە کە زۆرینەی تەکنیکە تازەکان بەکارهاتوون و ماڵپەرەکەش بەشێوەیەکی گشتی لای زۆربەی بەکارهێنەران ئاسان دەکرێتەوەو، ڕەچاوی زۆرینەی وێبگەڕەکانیش کراوە بۆ هاوگونجاوی (وێبگەڕ: بڕۆوسەر).

ئێستا ماڵپەری بەهەشت لەسەر تەکنیکی (خۆکار و بزۆک) دەڕوات، لەکاتێکدا دیزاینە کۆنەکە شێوازی (نەگۆڕ و بزۆک نەبوو).
بەشێوەیەکی گشتی ماڵپەری شێوازی نەگۆڕ مەبەستی ئەو جۆرە دیزاینەیە کە تەنیا بە HTML دروستکراوەو، زمانەکانی وەک: PHP، ASP، PERL، JSP تێدا بەکارنەهاتووە. ئەمەش مانای وایە پشت بەستوو نیە بە بنکەزانیاری (DataBase) و زانیاریەکان خۆکارنین و ستاتیکن (نەگۆڕن) و تووانای ڕیزکردن و دیزانکردنەوەو گەڕانی نیە.

+ ئەم دیزاینە تازەیە لەسەر ئەم تەکنیکانە دەڕوات:
١- XHTML: ئەمە مۆدێلێکی نوێی HTML بەڵام کەمێک جیاوازە بەوەی کە شێوازی داخستنی تاگەکان و نوسینی ئیلیمێنتەکان دەبێ ڕەچاوی یاسای تایبەتی بکرێت، جۆری XHTML 1.0 Transitional بەکارهاتووە.
٢- CSS: کاتێکی زیاتر بۆ دیزاینەر دەگەڕێنێتەوەو، ئاسانتر کۆنترۆڵی پێناسەکان دەکات، ئێمە هەموو ستایڵەکانمان لەفایلی دەرەکی پێناسەکردوون، تەنها بەشێکی زۆرکەم نەبن کە مەبەستی تایبەتی خۆی هەیە.
٣- PHP5: تەواوی ماڵپەرەکە بەزمانی PHP5 دروستکراوە، بە نوێترین و خێراترین تەکنیک و بە ئاستێکی زۆر پێشکەوتوو. ئاسایشی زۆر تۆکمە، کە لەسەر هەردوو ویندۆز و لینوکس کاردەکات.
٤- MySQL Database: بنکەزانیاری MySQL بەکارهاتووە بۆ پاشەکەوتکردنی هەموو زانیاریەکان، ئەمەش وادەکات تووانای گەڕان و ڕیزکردن و پیشاندانی بابەتەکان ئاسان و پێشکەوتووبێت.
٥- JavaScript: بەشێوەی سروشتی خۆی لەهەندێک جێگادا بەکارهاتووە، تا بەکارهێنەر بتوانێت کۆنتڕۆڵی هەندێک ستایڵ لەلای خۆیەوە بکات، بەبێ ئەوەی لاپەڕەکە دووبارە بکاتەوە (refresh)، ئەمەش ئاسانی بەکارهێنانە.
٦- jQuery: نوێترین تەکنیکی ئەمڕۆی جیهانی وێب بەکارهێنانی jQuery یە، لەگەڵ jQuery بەشێوازێکی تر JavaScript دەنووسیت، خێراتر و پێشکەوتووتر.

ماڵپەری بەهەشت پشتی بە هیچ کام لە کۆدە حازرکراوەکان نەبەستووە وەک: Drupal و Joomla و Wordpress. بەڵکوو بناغەکۆد (کۆر) ێکی تایبەت بەخۆی هەیەو، بەشێوەیەکی سەربەخۆ کاردەکات و، پێشخراوە.
ئەمەش جێگەی خۆشحاڵیە کە یەکەم ماڵپەڕی کوردیە پشت بە سەرچاوەی کۆدی خۆی ببەستێت و ئەم پێشکەوتنانەی تێداکرابێت، لەلایەکی ترەوە پاڵپشتی تەواوی زمانی کوردی دەکات واتە پاڵپشتی (UTF-8) ئەمەش گرنگیەکی زۆری هەیە بۆ داهاتووی ماڵپەرەکەو مامەڵەکردن لەگەڵیدا.
جگە لەمانەش ڕووکاری ماڵپەڕەکە واتە (theme) نەگۆڕ نیە بەڵکو بەشێوازی گۆڕاو دروستکراوە، ئەمەش وادەکات کە هەرکاتێک بمانەوێت دیزاین و ڕەنگ و ستایڵی ماڵپەرەکە بگۆڕین کارێکی ئاسان بێت، هەروەها دەشکرێت لەلایەن بەکارهێنەرانەوە ڕووکار بۆ ئەم ماڵپەرە دروستبکرێت و بەکارهێنەر ئەوکاتە دەتوانێت هەر ڕووکارێکی بوێت ئەوەیان هەڵبژێرێت، ئێمە ئەو ڕووکارەی ئێستامان کردۆتە بنەڕەتی، دەکرێت لە داهاتوودا ڕووکاری تری بۆدروستبکەین.
+ ماڵپەری بەهەشت لەڕووی دیزاینەوە لەم بەشانەی خوارەوە پێکهاتووە:
١- بابەت.
٢- کتێب.
٣- پرسیار و وەڵام.
٤- گۆڤار.
٥- ووتار.
٦- ووتەی ماڵپەر.
٧- ڕاپرسی.
٨- بەشداری لیستی ئیمەیڵ.
کە هەربەشەیان لەڕووی دیزاین و کارکردن و پیشاندانەوە لەویتر جیاوازە، بەشێوەیەکی گشتی زانیاریەکان بەش بەش کراوون، پاشان هەربەشێکیش هاوپۆل کراوە، پاشان زانیاریەکان بڵاوکراونەتەوە، ئەمەش بۆزیاتر ئاسانکاری.


میوانی ئازیز، لەم بەشەدا دەرگامان کراوەیە بۆ ڕەخنەو پێشنیارەکانتان، سەرنج و تێبینیەکانتان بنووسن، ئێمەش بەگوێرەی تووانا جێ بەجێیان دەکەین.
+ فۆڕمی نوسینی لێدووانەکانتان:



            ١٥            
               ١٥            
  • محمد بكر
    جگە لە دەست خۆشى هیچى ترم نیە خواى گەورە جەزاى بەخێرتان داتەوە
    ٢٠١٠/٠٦/٢١
  • Serwan
    بەڕاستى دەست خۆشیتان لێ دەكەم خواى گەورە خۆى پاداشتى خێرتان بداتەوە بۆ ئەو ماندووبونەوەى كێشاوتانە كە بۆ پەرەپێدانى ئاینى ئیسلام.گرنگ دیزاین نیە گرنگ سوود پێگەیاندنى دەوروبەرە
    من پێشنیارێكم هەیە بۆ پرسیار و بابەتەكانتان بیكەن بە فایلى PDF
    ٢٠١٠/٠٦/٢٠
  • چاوڕەش سورچى
    دەستان خۆش خواى گەورە هەموو لایەكمان ببورێ
    ٢٠١٠/٠٦/٢٠
  • hawsar
    دەستان خۆش بێت ماڵپەڕێكى زۆر خۆش و بەسوودە خوا نموونەتان زیاد بكات
    ٢٠١٠/٠٦/١٩
  • sana
    سڵاوى خواتان لێ بێ دەست خۆشیتان لێ ئەكە‌م سەركەتوبن تەنها ئەڵێم جوانى مەرج نیە ناوەڕۆك شەرتە ئێوە پەیامێكى بەرزتان پێیە هەر چۆن بێت جوانە سوپاس بۆ ئێوە
    ٢٠١٠/٠٦/١٨
  • ديلان
    خودا پاداشتى خێرتان بداتەوە
    ٢٠١٠/٠٦/١٨
  • أحمد
    سەرەتا پیرۆزبایى نوێكردنەوەى ماڵپەڕەكەتان لێ دەكەم هیواخوازم بابەتى زۆرتر و خێرا تر بڵاوبكرێتەوە لەگەڵ ڕێزمدا
    ٢٠١٠/٠٦/١٧
  • Xarman Azad Kamal
    دەستان خۆش خوا پاداشتان بداتەوە
    ٢٠١٠/٠٦/١٦
  • shaima
    دەستان خۆش سەركەوتووبن كارێكى جوانە
    ٢٠١٠/٠٦/١٥
  • نه شئه ت
    دەستخۆشیتان لێ دەكەم وە هیواى سەركەوتنتان بۆ دەخوازم داواكارم لە خواى میهرەبان ئێمە و ئێوەش وە تەواوى خوێنەران و دۆستانى ئەم ماڵپەڕە كوردیە ئیسلامیە لە ژێر سێبەرى عەرشە پیرۆزەكەى خۆى كۆبكاتەوە
    ٢٠١٠/٠٦/١٣
  • qandil
    دەستان خۆشبێت ‌إن شاء الله خوای گەورە پاداشتان باتەوە.... کارێکی جوانە...
    ٢٠١٠/٠٦/١٢
  • ئالان
    جگە لە دەست خۆشى هیچى ترم نیە خواى گەورە جەزاى بەخێرتان داتەوە لە ڕۆژێكدا كە كۆمان دەكاتەوە

    ٢٠١٠/٠٦/١١
  • يوسف
    دەستتان خۆش بێت زۆر باشە بەڵام تەنها تێبینى من ئەوەیە كە هەندێك گوڵ و گوڵزارى تێدا بەكار بێت.
    ٢٠١٠/٠٦/١١
  • Shvan
    السلام عليكم زۆر باشە هیواى بەردەوامیتان لاى خواى پەروەردگار بۆ دەخوازم
    ٢٠١٠/٠٦/١١
  • awat
    سلام علیكم
    برا ئازیزەكانم دەست و چاوتان خۆش بێت خواى گەورە پاداشتتان بداتەوە بە ڕاستى تا بڵێى ماڵپەڕەكەتان ڕێك و پێكە خواى گەورە یارمەتیتان بێت بە ئومێدى ئەوەى إن شاء الله بەرەو پێشتر بچن.

    ٢٠١٠/٠٦/١٠
  • زانا
    بسم الله الرحمن الرحيم
    لێرەوە سڵاوى خوا لە هەموو موسڵمانێكى ئەم دونیایە دەكەم
    لەلایەن خۆمەوە دەڵێم خوا سەركەوتوتان بكات هەر بەخۆشى بژى برام دەستت خۆش زۆر جوانە.

    ٢٠١٠/٠٦/١٠
  • فرميسك
    زۆر سوپاس بۆ ئەو خودایە كە هەر یارمەتى دەرتان زۆر كات و ئێوەش بە بابەتە جوانەكانتان غەمى هەزارانى وەك منى دڵ پڕ پەژارە و غەم دەدەنەوە خواى گەورە پاداشتان بداتەوە و ئاوى بە ڕەحمەتى خۆى بكات بە دڵى منیشدا لەبەر خاترى خوا دوعام بۆ بكەن تا خواى گەورە دوعای یەكێك گیرا بكات و ئەم بەڵایەم لە كۆڵ كاتەوە و ئیمانەكەم سەلامەت بێ بە ئیزنى خوا.
    ٢٠١٠/٠٦/١٠
  • soran
    بەڕاستى ستایلێكى زۆر جوانە خودا پشتیوانتان بێت
    ٢٠١٠/٠٦/١٠
  • hazhar.azez
    سەرەتا بەناوى خواى گەورەو میهرەبان
    خوداى رب العالمین پاداشتى بەخێرتان بداتەوە دەست خۆشی لە بەڕێوبەرو ستافى ئەم ماڵپەڕە جوانەدەكەم داواكارم لە خواى گەورە كە جەزاى بە خێرتان بداتەوە
    ٢٠١٠/٠٦/٠٩
  • akammahamad
    بیرۆبایی و ده ست خۆشی ستایلی تازه ی سایتی به هه شتان لئ ده كه م خوای كه وره ئه جروو باداشتی ماندوو بونتان بداته وه ستایلیكی جوان ومۆدیرنه ده ستان خۆش بیت ئه كه ربكرئ سه رباسه كا ن به ره نكیكی تر بیت كه له ناوه رۆكی جیاواز بیت به رای من ستایله كه ی رازاوه ترده بیت
    ٢٠١٠/٠٦/٠٨
  • أزاد محمد أمين
    دەستان خۆش بێت برا بەڕێزەكانم خواى مەزن ئەجر و پاداشتى هەموو لایەكتان بداتەوە
    ٢٠١٠/٠٦/٠٨
  • عبدى خوا
    خواى گەورە پاداشتى خێرتان بداتەوە بەڕاستى ماڵپەڕێكى زۆر باشە و بەسوودە وە هەمووتانم خۆش ئەوێ بۆ خوا بە كارمەند و مامۆستایانى سەلەف. دیزاینێكى زۆر جوانە إن شاء الله ئەبێـە توێشوى قیامەتتان وە داواكارم لە خواى گەورە نیەتى هەمووان ساف بكات بۆ دەعوە بۆ دینى خوا
    ٢٠١٠/٠٦/٠٨
  • NORWAY bawki mohammad & mina
    دەستان خۆش بەڕێزان بەڕاستى ئێوەى بەڕێز كارێكى باشتان كردى لى تازەگەرییەكاندا خواى گەورە پاداشتان بداتەوە خواتان لەگەڵ
    ٢٠١٠/٠٦/٠٧
  • کۆڤان
    دەست خۆشی لەو بەڕێزانە دەکە م کە ماندوو بوینە بەم دیزاینە تە نها دەست خۆشیتان لێ دەکەم
    ٢٠١٠/٠٦/٠٧
  • فرمان عزيز نجار
    بسم الله الرحمن الحيم
    السلام عليكم ورحمة الله وبركاته
    براى بەڕێز دواى تازە كردنەوەى ماڵپەڕەكەتان دەست خۆشیتان لێ دەكەم بەڕاستى ئەوە خزمەتە...برام هەركارێك بۆ خوا بوو مەبەستى ڕەزامەندى شەخصى تیا نەبوو سەركەوتوو و بە پیت ئەبێ...منیش ئەم كارەى ئێوە وا ئەبینم.. خوا جەزاتان بداتەوە.
    والسلام عليكم
    ٢٠١٠/٠٦/٠٦
  • هێمن عبدالله
    سڵاوی خواتان لێ بێت
    دەستخۆشیتان لێ دەكەم هیوادارم سەركەوتوبن من سودی زۆرم لەم ماڵپەڕە بینیوە سوپاس بۆ خوا كە كەسانی وەكو ئێوەمان هەیە لەشتان ساغ بێت.
    ٢٠١٠/٠٦/٠٦
  • hawdang.kamal
    بەڕاستی ئەم دیزاینە تازەیە زۆر زۆر بەرز دەنرخێنم، هیوادارم بەهەشت و دیاریەکانی ترتان بەنسیب بێت
    ڕانیە
    "I really really appreciate for creating this new style، and I hope gives you Paradise as his Gift.
    Ranya"
    ٢٠١٠/٠٦/٠٦
  • ئاکار
    بەڕاستى شتێكى جوان و نوێ یە دەستخۆشیتان لێ دەكەم و بە دڵنیاییەوە سوود و كەڵكى زۆرمان لەم ماڵپەڕە بەڕێزە وەرگرتووە ئەوەى زۆر گرنگە هەموو بابەتەكان بە بەڵگەوەیە و لە قورئان و فەرموودەى ڕاست وەرگیراوە.جزاكم الله خیرا
    ٢٠١٠/٠٦/٠٥
  • abdusatar
    دەستانخۆش بێ هیواى سەركەوتنتان بۆ دەخوازم
    ٢٠١٠/٠٦/٠٥
  • احمد
    زۆر جوانە خواى گەورە سەركەوتوتان بكات [يُرِيدُونَ لِيُطْفِؤُوا نُورَ اللَّهِ بِأَفْوَاهِهِمْ وَاللَّهُ مُتِمُّ نُورِهِ وَلَوْ كَرِهَ الْكَافِرُونَ ]
    ٢٠١٠/٠٦/٠٤
            ١٥            
               ١٥            

www.ba8.org

بینێرە بۆ هاوڕێکەت
چاپکردن
ستایڵ
  • قەبارەی فۆنت
    • گەورەکردن:
    • zoomin
    • بچوک کردنەوە:
    • zoomout
  • جۆری فۆنت
    • ههەڵبژاردن:
  • ڕەنگی فۆنت
    • هەڵبژاردن:
  • بنەڕەتی کردنەوە
    • بنەرەتی
ڕێکلام