ماڵپەری بەهەشت

بەشە سەرەکیەکان
پرسیار و وەڵامی شەرعی
ئاماری ماڵپەڕ




ڕێکلام
بەناوی خوای گەورەو بەتوانا
سوپاس و ستایش و گەورەیی بۆ ئەو خوایەی کە توانای پێبەخشین بۆ ستایشکردن و سوپاسکردنی بەخششەکانی، گەورەیی هەربۆ خوایە، زانین و دووربینی و لێهاتوویی هەر بۆ خوایە.
سوپاسی تایبەتی بۆ پەروەدگار، کە بەپشتیوانی ئەو توانیمان ماڵپەری بەهەشت لەسەر شێوازێکی نوێ و مۆدێرن و زۆر پێشکەوتوو دیزان بکەینەوەو پێشی بخەین.
دیزاینی نوێی ماڵپەری بەهەشت
لەم شێوازە نوێ یەدا، بەگویرەی تووانا هەوڵمانداوە نوێترین تەکنیک و بیرۆکە سەرکەوتووەکانی دیزاینی ماڵپەر بەکاربهێنین. لەڕاستیدا ئەمەش ئاسان نیە، چونکە لەگەڵ زیادکردنی تەکنیکی نوێ بێگوومان کێشی ماڵپەرەکە زیاد دەکات، ئەمەش وادەکات ئەو بەکارهێنەرانەی هێڵی ئینتەرنێتەکەیان خاوە بە ئاسانی لاپەڕەکان نەکەنەوە، بەڵام جێگای خۆشحاڵیە کە زۆرینەی تەکنیکە تازەکان بەکارهاتوون و ماڵپەرەکەش بەشێوەیەکی گشتی لای زۆربەی بەکارهێنەران ئاسان دەکرێتەوەو، ڕەچاوی زۆرینەی وێبگەڕەکانیش کراوە بۆ هاوگونجاوی (وێبگەڕ: بڕۆوسەر).

ئێستا ماڵپەری بەهەشت لەسەر تەکنیکی (خۆکار و بزۆک) دەڕوات، لەکاتێکدا دیزاینە کۆنەکە شێوازی (نەگۆڕ و بزۆک نەبوو).
بەشێوەیەکی گشتی ماڵپەری شێوازی نەگۆڕ مەبەستی ئەو جۆرە دیزاینەیە کە تەنیا بە HTML دروستکراوەو، زمانەکانی وەک: PHP، ASP، PERL، JSP تێدا بەکارنەهاتووە. ئەمەش مانای وایە پشت بەستوو نیە بە بنکەزانیاری (DataBase) و زانیاریەکان خۆکارنین و ستاتیکن (نەگۆڕن) و تووانای ڕیزکردن و دیزانکردنەوەو گەڕانی نیە.

+ ئەم دیزاینە تازەیە لەسەر ئەم تەکنیکانە دەڕوات:
١- XHTML: ئەمە مۆدێلێکی نوێی HTML بەڵام کەمێک جیاوازە بەوەی کە شێوازی داخستنی تاگەکان و نوسینی ئیلیمێنتەکان دەبێ ڕەچاوی یاسای تایبەتی بکرێت، جۆری XHTML 1.0 Transitional بەکارهاتووە.
٢- CSS: کاتێکی زیاتر بۆ دیزاینەر دەگەڕێنێتەوەو، ئاسانتر کۆنترۆڵی پێناسەکان دەکات، ئێمە هەموو ستایڵەکانمان لەفایلی دەرەکی پێناسەکردوون، تەنها بەشێکی زۆرکەم نەبن کە مەبەستی تایبەتی خۆی هەیە.
٣- PHP5: تەواوی ماڵپەرەکە بەزمانی PHP5 دروستکراوە، بە نوێترین و خێراترین تەکنیک و بە ئاستێکی زۆر پێشکەوتوو. ئاسایشی زۆر تۆکمە، کە لەسەر هەردوو ویندۆز و لینوکس کاردەکات.
٤- MySQL Database: بنکەزانیاری MySQL بەکارهاتووە بۆ پاشەکەوتکردنی هەموو زانیاریەکان، ئەمەش وادەکات تووانای گەڕان و ڕیزکردن و پیشاندانی بابەتەکان ئاسان و پێشکەوتووبێت.
٥- JavaScript: بەشێوەی سروشتی خۆی لەهەندێک جێگادا بەکارهاتووە، تا بەکارهێنەر بتوانێت کۆنتڕۆڵی هەندێک ستایڵ لەلای خۆیەوە بکات، بەبێ ئەوەی لاپەڕەکە دووبارە بکاتەوە (refresh)، ئەمەش ئاسانی بەکارهێنانە.
٦- jQuery: نوێترین تەکنیکی ئەمڕۆی جیهانی وێب بەکارهێنانی jQuery یە، لەگەڵ jQuery بەشێوازێکی تر JavaScript دەنووسیت، خێراتر و پێشکەوتووتر.

ماڵپەری بەهەشت پشتی بە هیچ کام لە کۆدە حازرکراوەکان نەبەستووە وەک: Drupal و Joomla و Wordpress. بەڵکوو بناغەکۆد (کۆر) ێکی تایبەت بەخۆی هەیەو، بەشێوەیەکی سەربەخۆ کاردەکات و، پێشخراوە.
ئەمەش جێگەی خۆشحاڵیە کە یەکەم ماڵپەڕی کوردیە پشت بە سەرچاوەی کۆدی خۆی ببەستێت و ئەم پێشکەوتنانەی تێداکرابێت، لەلایەکی ترەوە پاڵپشتی تەواوی زمانی کوردی دەکات واتە پاڵپشتی (UTF-8) ئەمەش گرنگیەکی زۆری هەیە بۆ داهاتووی ماڵپەرەکەو مامەڵەکردن لەگەڵیدا.
جگە لەمانەش ڕووکاری ماڵپەڕەکە واتە (theme) نەگۆڕ نیە بەڵکو بەشێوازی گۆڕاو دروستکراوە، ئەمەش وادەکات کە هەرکاتێک بمانەوێت دیزاین و ڕەنگ و ستایڵی ماڵپەرەکە بگۆڕین کارێکی ئاسان بێت، هەروەها دەشکرێت لەلایەن بەکارهێنەرانەوە ڕووکار بۆ ئەم ماڵپەرە دروستبکرێت و بەکارهێنەر ئەوکاتە دەتوانێت هەر ڕووکارێکی بوێت ئەوەیان هەڵبژێرێت، ئێمە ئەو ڕووکارەی ئێستامان کردۆتە بنەڕەتی، دەکرێت لە داهاتوودا ڕووکاری تری بۆدروستبکەین.
+ ماڵپەری بەهەشت لەڕووی دیزاینەوە لەم بەشانەی خوارەوە پێکهاتووە:
١- بابەت.
٢- کتێب.
٣- پرسیار و وەڵام.
٤- گۆڤار.
٥- ووتار.
٦- ووتەی ماڵپەر.
٧- ڕاپرسی.
٨- بەشداری لیستی ئیمەیڵ.
کە هەربەشەیان لەڕووی دیزاین و کارکردن و پیشاندانەوە لەویتر جیاوازە، بەشێوەیەکی گشتی زانیاریەکان بەش بەش کراوون، پاشان هەربەشێکیش هاوپۆل کراوە، پاشان زانیاریەکان بڵاوکراونەتەوە، ئەمەش بۆزیاتر ئاسانکاری.


میوانی ئازیز، لەم بەشەدا دەرگامان کراوەیە بۆ ڕەخنەو پێشنیارەکانتان، سەرنج و تێبینیەکانتان بنووسن، ئێمەش بەگوێرەی تووانا جێ بەجێیان دەکەین.
+ فۆڕمی نوسینی لێدووانەکانتان:



                       
               ١٠            
  • andaziar kawa
    السلام علیكم
    دەستان خۆش خوا خێرتان بنوسێت و جەزاى خێرتان بداتەوە
    بەدڵنیایى زۆر جوانە و ئیشێكى ڕێكتان كردوە.
    ٢٠١٠/١٠/٠٤
  • عادل بەبان فرحان
    خواى گەورە جەزاى بەخیرتان بداتەوە وە ئیستیقامەتان پێ ببەخشێ لەسەر ئەم دینە جوانە وە بەردەوامتان بكات لەسەرى
    ٢٠١٠/١٠/٠١
  • ئاكار
    السلام علیكم دەستان خۆش بێت دیزاینێ:ى زۆر جوانە وە إن شاء الله هەر بەردەوام ئەبن لەو كارە جوانانەتان خوا جەزاى خێرتان بداتەوە
    ٢٠١٠/٠٩/٢٩
  • عمر كەلاری
    به ناوى خواى گەورەو میهرەبان
    سلاوى خواتان لێ بێت هاوڕێیان بەڕاستى من لاى خۆمەوە دەست خۆشیتان لێ دەكەم بۆ نوێ كردنەوەى ئەم ماڵپەڕە پیرۆز و جوانە
    بەلام من لاى خۆمەوە هەندێ تێبینیم هەیە لەسەر سایتەكە هیوام وایە قبولى بكەن.
    1- پانى ماڵپەڕەكە باشە بەلام درێژیەكەى زۆرە ئەگەر بكریت كەمێك قەبارەكەى بجوك بكەنەوە ؟؟؟
    2- لە شیوازى رەنگ هەلبژاردن بۆ مالپەرەكە زۆر رەنگى رەش وشین بەكار هاتووە بەڵام پێویستە رەنگى تریش بەكاربهین باشە بو جوانتر كردنى سایتەكە ؟
    هیوام سەركەوتنە بو هەموولایەك
    ٢٠١٠/٠٩/٢٧
  • await
    السلام عليكم و رحمة الله و بركاته
    سەرەتا هیواى بەردەوامیتان بو دەخوازم لەخوداى خاوەن دەسەلات داواكارم نموونەتان زور بكات بەراستى بەراستى لەم سەردەمى بێ وەفایى یەدا زور بیویستمان بەوەفادارانیك هەیە كە ریگاى بەهەشتمان نیشان بدەن و رووناكى بكەنەوە.
    لە كوتایشدا داوا لەهەر هەموو خوشك و برایانم دەكەم كە وەك من هیوادار و دڵ بە ئومیدى ئەوەبن كە ان شاء الله لە بەهەشتى خودا گیاندا یەكتر دەبیینین با هەموومان دوعاى بەردەوامى و بە یەكتر شادبوون بكەین بێگومان خوداش بیسەرو بینەرمانە00
    والسلام عليكم ورحمة الله0
    ٢٠١٠/٠٩/٢٦
  • جوتيار
    السلام علیكم
    دەستەكانتان خۆش بێت برا جوانەكانم بەڕاستى زۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆر پێشكەوتووە زۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆر
    ٢٠١٠/٠٩/٢٤
  • AZAD
    سوپاس بۆ خواى گەورە إن شاء الله خواى گەورە لە دونیاو قیامەت پاداشتان بداتەوە
    ٢٠١٠/٠٩/٢٤
  • محمد علي
    السلام علیكم به راستى زۆردەست خۆشیتان لێ دەكە م بۆ ئەو ماڵپەڕە ‌پڕ سوودە كە چەندان كەسى وە كو من سودیان لێ بینیوە خودا جەزاى بەخیرتان بداتە وە لەدوا ڕۆژدا
    ٢٠١٠/٠٩/٢٣
  • ahmad
    السلام علیكم دەست خۆشى لە برایانى بەڕێز دەكەم بۆ ئەو ماڵپەڕە جوانە خواى گەورە جەزاتان بداتەوە
    ٢٠١٠/٠٩/٢٣
  • shkar.salaf
    سلام علیكم.دەست خۆشیتان لێ دەكەم بۆ بەرنامەو حەدیسە خۆشەكانتان و ئامۆژگارى یە بەسوودەكانتان.هیوادارم خودا سەركەوتوتان بكات و هیدایەت دەرتان بێ بۆ بڵاوكردنەوەى دینى پیرۆزى ئیسلام.لەگەڵ ڕێز و خۆشەویستم بۆتان
    ٢٠١٠/٠٩/١٨
  • ناظم محمد محمود
    سلام عليكم
    دەست خۆشى خۆم بۆ هەموو كارمەندە بەڕێزەكان وە هیوادارم بە پێى توانا بتوانن وتارەكان زیاد بكەن.زۆر سوپاس
    ٢٠١٠/٠٩/١٨
  • وه ستا شمال
    دەستتان خۆش بێت خواى میهرەبان پاداشتى بەخێرتان بداتەوە
    ٢٠١٠/٠٩/١٧
  • .::gencina::.
    سڵاو ڕێزم بۆ كارمەندان و هاوڕێیانى ماڵپەڕى بەهەشت دەست خۆشیتان لێ دەكەم بۆ ئەو دیزاینە جوانە
    ٢٠١٠/٠٩/١٦
  • sam
    دەستان خۆش
    ٢٠١٠/٠٩/١٥
  • aryan
    السلام عليكم ورحمة الله.
    دەست خۆشیتان لێ دەکەم بەراستی زۆر نایابە، خوا پاداشتتان بداتەوە.
    هیوادارم ئەم پێشنیارانەم لێ قبوڵ بکەن..........
    1- لیستی بەشە سەرەکی یەکان بەفۆنتێکی گەورەتر بنووسرێت و لە ژێری ڕەنگێکی جوان هەبێت.
    2- (بەهەشت) ی سەرەوەی پەرەکە لە ناوەراست دابنرێت.
    3- (بسم الله الرحمن الرحيم) با بە فۆنتێکی گەورەتر و بەجوانترین شێوە بنووسرێت.
    4- بەشی کۆمپیوتەر دەوڵەمەند بکرێ بە بەرنامەی ئایینی بۆ کۆمپیوتەر. 
    ئیتر سوپاس...
    ٢٠١٠/٠٩/١٥
  • ئاريان
    السلام عليكم ورحمة الله
    دەستتان خۆشبێ لە هەموومان پیرۆزبێ بەهیوای سەرکەوتن. 
    ٢٠١٠/٠٩/١٤
  • srwa
    سڵاوی خواتان لێ بێت من دەست خۆشیتان لێ دەكەم بۆ ئەم دیزاینە

    ٢٠١٠/٠٩/١٣
  • ali
    خودا جەزاتان بداتەوە هیواى سەركەوتنتان بۆ ئەخوازم
    ٢٠١٠/٠٩/١٢
  • handasa
    سلاوى خواتان لێ بێت دیزاینەكەتان زۆر باشە دەستان خۆش
    ٢٠١٠/٠٩/١٢
  • shram
    سڵاوی خواتان لێ بێت من دەست خۆشیتان لێ دەكەم بۆ ئەم دیزاینە

    ٢٠١٠/٠٩/١٢
  • ahmed
    سەرەتا سڵاوى خواى گەورەتان لێ بێت.
    خواى گەورە جەزاى خێرى ئەو كەسانە بداتەوە كە ماندوو دەبن بەم كارە پیرۆزە دەستان خۆش بێت بەڕاستى دیزاینەكەى زۆر زۆر جوانە دوبارە دەست خۆشیتان لێ دەكەم
    ٢٠١٠/٠٩/٠٦
  • mariwan
    دەستان خۆش بێت بەڕاستی ماڵپەڕێكی سوود بەخشە خوای گەورە پاداشتان بداتەوە
    ٢٠١٠/٠٩/٠٤
  • halwest
    دەست خۆشیتان لێ دەكەم هیوادارم سەركەتووبن
    ٢٠١٠/٠٩/٠١
  • banaz
    دەستتان خۆش بیت زۆرجوانە هیوام هەرسەركەوتنتانە
    ٢٠١٠/٠٩/٠١
  • awin
    دەستان خۆش بێت بەراستی زۆر بەسودە
    ببورن بەس بەرای من کەئەیکەیتەوە وەك پەرەگرافێك وایە ئەگەر بەدیزاینێکی تر وجوانتر بکرێت خوێندنەوەی خۆشترە.ئەگەر بکرێت رەنگی تیا بەکار بێت
    لەگەڵ رێزدا....
    ٢٠١٠/٠٨/٣٠
  • احسان
    دەستان خۆش بیت إن شاء الله سەر كەوتوو دەبن
    ٢٠١٠/٠٨/٢٩
  • farhan
    بيم باشه ديزايني سايته كه تان رازاوه ترو جوانتري بكه ن بؤ ئه وه ي ئه وكه سه ي كه ده يكاته وه زياتر تام و جيزي ليوه ربكي،به لا م بابه ته كانتان زؤر سودبه خشن سوباستان ده كه م
    ٢٠١٠/٠٨/٢٩
  • bawaes
    دەستان خۆش بێـ خوا پاداشتان بداتەوە
    ٢٠١٠/٠٨/٢٨
  • mariwan
    خوا پاداشتان بداتەوە بەڕاستی وتارەكانی مامۆستایانی سەلەفی زۆر خۆشن
    ٢٠١٠/٠٨/٢٧
  • rzgar mala husen
    سڵاوی خوداتان لێ بێت براكانم دەست خۆشیتان لێ دەكەم بۆ ئەو بابەتە جوانانەی كە بڵاوی دەكەنەوە خوای گەورە دوو ئەوەندەی ماندوبونتان پاداشتان بداتەوە إن شا‌ء الله هيوادارم سەركەتووبن
    ٢٠١٠/٠٨/٢٦
                       
               ١٠            

www.ba8.org

بینێرە بۆ هاوڕێکەت
چاپکردن
ستایڵ
  • قەبارەی فۆنت
    • گەورەکردن:
    • zoomin
    • بچوک کردنەوە:
    • zoomout
  • جۆری فۆنت
    • ههەڵبژاردن:
  • ڕەنگی فۆنت
    • هەڵبژاردن:
  • بنەڕەتی کردنەوە
    • بنەرەتی
ڕێکلام