ماڵپەری بەهەشت

داخستن
ئاگاداری » لە ماڵپەڕی بەهەشتەوە
میوانانی خۆشەويستی ماڵپەڕی بەهەشت دوای ئەوەی كە (15) نامیلكەی تەرتیب كراو بۆ چاپ بڵاوكردەوە وا ئێستاش ئاگادارتان ئەكەینەوە كە ئەم (10) دانەی تر زیاد كراوە.
16- نامەیەك بۆ هەموو فەرمانبەرێك.
17- ئاهەنگ و یادى مەولودى پێغەمبەرصلى الله عليه وسلم بیدعەیە نەك زادەى قورئانى پیرۆزو فەرموودەكانى پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم.
18-ئاواتى مردووەكان.
19- هیچ پاساوێك نیە بۆ نوێژ نەكردن.
20- نوێـژ ئەو عیبادەتەى لاى زۆرێك بوە بە عادەت.
21- دەزانى كێ نوێژ ناكات؟
22- لە خوا بترسـن لە نوێژەكانتان
23-بۆچى نوێژ بكەین ؟
24- نوێژ كردن ناسنامەى موسڵمانە.
25- مەترسى جلە وەرزشیەكان لەسەر قبوڵ نەبونى نوێژەكانمان.
(فەرموون لەم لینكەی خوارەوە دایبەزێنن)
http://ba8.org/babet-869

بەڕێوبەرایەتی ماڵپەڕی بەهەشت
بەناوی خوای گەورەو بەتوانا
سوپاس و ستایش و گەورەیی بۆ ئەو خوایەی کە توانای پێبەخشین بۆ ستایشکردن و سوپاسکردنی بەخششەکانی، گەورەیی هەربۆ خوایە، زانین و دووربینی و لێهاتوویی هەر بۆ خوایە.
سوپاسی تایبەتی بۆ پەروەدگار، کە بەپشتیوانی ئەو توانیمان ماڵپەری بەهەشت لەسەر شێوازێکی نوێ و مۆدێرن و زۆر پێشکەوتوو دیزان بکەینەوەو پێشی بخەین.
دیزاینی نوێی ماڵپەری بەهەشت
لەم شێوازە نوێ یەدا، بەگویرەی تووانا هەوڵمانداوە نوێترین تەکنیک و بیرۆکە سەرکەوتووەکانی دیزاینی ماڵپەر بەکاربهێنین. لەڕاستیدا ئەمەش ئاسان نیە، چونکە لەگەڵ زیادکردنی تەکنیکی نوێ بێگوومان کێشی ماڵپەرەکە زیاد دەکات، ئەمەش وادەکات ئەو بەکارهێنەرانەی هێڵی ئینتەرنێتەکەیان خاوە بە ئاسانی لاپەڕەکان نەکەنەوە، بەڵام جێگای خۆشحاڵیە کە زۆرینەی تەکنیکە تازەکان بەکارهاتوون و ماڵپەرەکەش بەشێوەیەکی گشتی لای زۆربەی بەکارهێنەران ئاسان دەکرێتەوەو، ڕەچاوی زۆرینەی وێبگەڕەکانیش کراوە بۆ هاوگونجاوی (وێبگەڕ: بڕۆوسەر).

ئێستا ماڵپەری بەهەشت لەسەر تەکنیکی (خۆکار و بزۆک) دەڕوات، لەکاتێکدا دیزاینە کۆنەکە شێوازی (نەگۆڕ و بزۆک نەبوو).
بەشێوەیەکی گشتی ماڵپەری شێوازی نەگۆڕ مەبەستی ئەو جۆرە دیزاینەیە کە تەنیا بە HTML دروستکراوەو، زمانەکانی وەک: PHP، ASP، PERL، JSP تێدا بەکارنەهاتووە. ئەمەش مانای وایە پشت بەستوو نیە بە بنکەزانیاری (DataBase) و زانیاریەکان خۆکارنین و ستاتیکن (نەگۆڕن) و تووانای ڕیزکردن و دیزانکردنەوەو گەڕانی نیە.

+ ئەم دیزاینە تازەیە لەسەر ئەم تەکنیکانە دەڕوات:
١- XHTML: ئەمە مۆدێلێکی نوێی HTML بەڵام کەمێک جیاوازە بەوەی کە شێوازی داخستنی تاگەکان و نوسینی ئیلیمێنتەکان دەبێ ڕەچاوی یاسای تایبەتی بکرێت، جۆری XHTML 1.0 Transitional بەکارهاتووە.
٢- CSS: کاتێکی زیاتر بۆ دیزاینەر دەگەڕێنێتەوەو، ئاسانتر کۆنترۆڵی پێناسەکان دەکات، ئێمە هەموو ستایڵەکانمان لەفایلی دەرەکی پێناسەکردوون، تەنها بەشێکی زۆرکەم نەبن کە مەبەستی تایبەتی خۆی هەیە.
٣- PHP5: تەواوی ماڵپەرەکە بەزمانی PHP5 دروستکراوە، بە نوێترین و خێراترین تەکنیک و بە ئاستێکی زۆر پێشکەوتوو. ئاسایشی زۆر تۆکمە، کە لەسەر هەردوو ویندۆز و لینوکس کاردەکات.
٤- MySQL Database: بنکەزانیاری MySQL بەکارهاتووە بۆ پاشەکەوتکردنی هەموو زانیاریەکان، ئەمەش وادەکات تووانای گەڕان و ڕیزکردن و پیشاندانی بابەتەکان ئاسان و پێشکەوتووبێت.
٥- JavaScript: بەشێوەی سروشتی خۆی لەهەندێک جێگادا بەکارهاتووە، تا بەکارهێنەر بتوانێت کۆنتڕۆڵی هەندێک ستایڵ لەلای خۆیەوە بکات، بەبێ ئەوەی لاپەڕەکە دووبارە بکاتەوە (refresh)، ئەمەش ئاسانی بەکارهێنانە.
٦- jQuery: نوێترین تەکنیکی ئەمڕۆی جیهانی وێب بەکارهێنانی jQuery یە، لەگەڵ jQuery بەشێوازێکی تر JavaScript دەنووسیت، خێراتر و پێشکەوتووتر.

ماڵپەری بەهەشت پشتی بە هیچ کام لە کۆدە حازرکراوەکان نەبەستووە وەک: Drupal و Joomla و Wordpress. بەڵکوو بناغەکۆد (کۆر) ێکی تایبەت بەخۆی هەیەو، بەشێوەیەکی سەربەخۆ کاردەکات و، پێشخراوە.
ئەمەش جێگەی خۆشحاڵیە کە یەکەم ماڵپەڕی کوردیە پشت بە سەرچاوەی کۆدی خۆی ببەستێت و ئەم پێشکەوتنانەی تێداکرابێت، لەلایەکی ترەوە پاڵپشتی تەواوی زمانی کوردی دەکات واتە پاڵپشتی (UTF-8) ئەمەش گرنگیەکی زۆری هەیە بۆ داهاتووی ماڵپەرەکەو مامەڵەکردن لەگەڵیدا.
جگە لەمانەش ڕووکاری ماڵپەڕەکە واتە (theme) نەگۆڕ نیە بەڵکو بەشێوازی گۆڕاو دروستکراوە، ئەمەش وادەکات کە هەرکاتێک بمانەوێت دیزاین و ڕەنگ و ستایڵی ماڵپەرەکە بگۆڕین کارێکی ئاسان بێت، هەروەها دەشکرێت لەلایەن بەکارهێنەرانەوە ڕووکار بۆ ئەم ماڵپەرە دروستبکرێت و بەکارهێنەر ئەوکاتە دەتوانێت هەر ڕووکارێکی بوێت ئەوەیان هەڵبژێرێت، ئێمە ئەو ڕووکارەی ئێستامان کردۆتە بنەڕەتی، دەکرێت لە داهاتوودا ڕووکاری تری بۆدروستبکەین.
+ ماڵپەری بەهەشت لەڕووی دیزاینەوە لەم بەشانەی خوارەوە پێکهاتووە:
١- بابەت.
٢- کتێب.
٣- پرسیار و وەڵام.
٤- گۆڤار.
٥- ووتار.
٦- ووتەی ماڵپەر.
٧- ڕاپرسی.
٨- بەشداری لیستی ئیمەیڵ.
کە هەربەشەیان لەڕووی دیزاین و کارکردن و پیشاندانەوە لەویتر جیاوازە، بەشێوەیەکی گشتی زانیاریەکان بەش بەش کراوون، پاشان هەربەشێکیش هاوپۆل کراوە، پاشان زانیاریەکان بڵاوکراونەتەوە، ئەمەش بۆزیاتر ئاسانکاری.


میوانی ئازیز، لەم بەشەدا دەرگامان کراوەیە بۆ ڕەخنەو پێشنیارەکانتان، سەرنج و تێبینیەکانتان بنووسن، ئێمەش بەگوێرەی تووانا جێ بەجێیان دەکەین.
+ فۆڕی نوسینی لێدووانەکانتان:



١                        
١                           
  • mahamadamin rwstay
    سەرەتا دەست خۆشیتان لێ دەكەم بۆ ماندوبونتان
    هیوادارم بەرنامەى زیاتر بۆ گەنجان بخەنە ڕوو بۆ زیاتر ئامۆژگارى كردنیان وە هەوەرها بەرنامەى فێربونى قورئان بۆ زیاتر هیدایەتى خەڵك.
    ئیتر سوپاستان دەكەم بۆ ماندوبونتان
    ٢٠١٢/٠١/٢٩
  • خەبات
    دەستتان خۆشبێت
    بەڵام بەڕای من ئەم دیزاینە لە بەرئەوەی ڕەنگی جیاوازی کەم تیا بەکار هاتوە ناخۆش لە کاتی خوێندنەوەی بابەت یان هەر شتێکی تر لەبەر ئەوەی ئەگەر ڕەنگ کەم بوو وادەکات کە زوو بێتاقەت بیت
    من شریتێکی سایتی بەهەشتم لایە ئی ساڵی 2006 کە دیزاینەکەی زۆر جوانتربوە لە ئێستە
    وە ئەگەر دەڵێن کە ئەم دیزاینە گونجاوتر و پێشکەوتو ترە ئەوا تەنها گۆڕانکاری لە ڕەنگ و شێوازەکەیا بێنن کە زو لێی بێتاقەت نەبیت(زۆر گرنگە) و تا ڕادەیەکیش با چەند ڕەنگێکی جیاواز بەژداربێت.
    لەگەڵ ڕێزدا..
    ٢٠١٢/٠١/٢٩
  • aram
    دەستان خۆش بێت بەڕاستى ماڵپەڕێكى بەسوودە
    ٢٠١٢/٠١/٢٦
  • زانیار هەورامى
    السلام علیكم
    دەست خۆشیتان لێ دەكەم خوا پاداشتان بداتەوە لە ڕۆژى قیامەتدا

    ٢٠١٢/٠١/٢٦
  • مستەفا كامران
    بەراستی سایتێكی زۆرباشە دەستان خۆشبێ
    ٢٠١٢/٠١/٢٥
  • luqman ali
    خواى گەورە لێتان ڕازى بێت دەستان خۆش بێت بۆ ئەو هەموو شتە بەسودانە كە بڵاوى دەكەنەوە
    ٢٠١٢/٠١/٢٣
  • نفار
    سایتێكی زۆر سەركەوتووە من وەك و گەنجێك زۆر موتابەعەی ئەكەم. بەڵام زۆر حەز ئەكەم بەشداری لە بڕگەی پرسیار و وەلام بكەم هەر چیەك ئەكەم ناتوانم پرسیار بنێرم. تكایە با ڕوونكردنەوەی زیاتر بدەن لەو بارەیەوە... یاخوا بمێنن بۆ بەرەو پێش چوونی پەیامی پیرۆزی ئیسلام. خوای گەورە یارمەتیتان بدات.
    [بەرِێزم: پرسیار ناردنەكە زۆر ئاسانە لە رِێگەى ئەم لینكەوە دەتوانى پرسیارەكانت بنێریت]
    http://www.ba8.org/lapere-11
    ٢٠١٢/٠١/٢٣
  • kamo
    دەستان خۆش بێت زۆر باشە سایتەكەتان خواى گەورە پاداشتتان بداتەوە
    ٢٠١٢/٠١/٢٣
  • zryan
    خوا پاداشتتان بداتەوە بۆ ئەو كارە جوانانە
    ٢٠١٢/٠١/٢١
  • به ر هه م
    السلام علیكم
    دەست خۆشیتان لێ دەكەم خوا پاداشتان بداتەوە لە ڕۆژى قیامەتدا
    ٢٠١٢/٠١/٢٠
  • sivar
    دەستان خۆش بێت بەڕاستى ماڵپەڕێكى بەسوودە
    ٢٠١٢/٠١/٢٠
  • هيمن
    خوا جەزاى بەخێرتان باتەوە
    ٢٠١٢/٠١/١٩
  • عبد الستار
    بسم اللە والحمد للە...
    بۆ بەڕێزاننم لەم سایتە ناوازەیەدا سایتەکەتان بەگشتی سودێکی زۆری ھەبوە، وەبەتایبەتی تر بەشی کتێبخانە شەخسی خۆم سودیکی زۆرم لێبینیوە، خوای گەورە بیکاتە توێشوی ئاخیرەتتان. ئامادەم بەژداری ئەم خێرەبکەم بۆ بڵاوکردنەوەی دینی خوای گەورە
    والسلام علیکم
    ٢٠١٢/٠١/١٧
  • هيلا
    زۆر باشە من خۆم هیچ ڕەخنەو تێبینیەكم نیە لەسەر ماڵپەڕەكەتان تەنها دەست خۆشى
    ٢٠١٢/٠١/١٧
  • هه زار جه م جه مجه مال
    خواى گەورە بتانهێڵێى بۆ خزمەت كردنى ئەم دینە پاكە و ئەم مەنهەجە پاكە بەڕاستى سایتێكى خۆشە خواى گەورە پاداشتتان بداتەوە ئەگەر بتوانن دوبارە سایتەكەتان بكەنەوە سەر قورس.
    [إن شاء الله لە ئایندەدا دوبارە دەیخەینە سەر سیدى و لە ماڵپەرِى بەهەشتەوە رِێكلامى بۆ دەكەین]
    بەڕێوبەرى ماڵپەڕى بەهەشت
    ٢٠١٢/٠١/١١
  • نواس عبدالرحمن
    سوپاستان دەكەم بۆ ئەو ماندوبوونە جێگاى ڕێزگرتن و تەقدیرە
    ٢٠١٢/٠١/١٠
  • Ali
    السلام علیکم خودا پاداشتی خیێرتان داتەوە تەنها یەک پێشنیارم هەیە کە لە تواناتان دابێ بە پشتیوانی خودا کە بتوانەن کتێبخانە زیاتر کتێبی بۆ بهێنن جونکە بە راستی ئێمە لە دورە وولات ئەم کتێبەنەمان بەدەست ناگات خودا پاداشتان داتەوە السلام علیکم.
    [وعلیكم السلام ورحمة الله بركاته
    براى بەرِێزم ئێمە هەموو هەفتەیەك كتێبێكى نوێ بڵاودەكەینەوە كە ئەوەش برِوا ناكەم هیچ ماڵپەرِێكى تر بتوانێت هەموو هەفتەیەك كتێبێكى نوێ بڵاوبكاتەوە،وە زیاتر لە (50) كتێبمان لەبەردەست دایە بەڵام خۆناكرێت هەر هەمووى بەیەكجار بڵاوبكەینەوە بۆیە بەشمان زانى كە هەفتانە كتێبێ نوێ بڵاوبكەینەوە.والسلام علیكم
    بەرِێوبەرى ماڵپەرِى بەهەشت]

    ٢٠١٢/٠١/٠٦
  • جوامير
    بەناوى خواى گەورە و میهرەبان دەست خۆشیتان لێ دەكەین خواى گەورە بۆتان حساب بكات بۆ سەر تەرازووى كردەوەكانتان،هیوادارین بەردەوام بن لەسەر كارە چاكەكانتان بۆ خزمەت كردنى دینى خواى گەورە.
    ٢٠١٢/٠١/٠٥
  • هەنا
    دەستان خۆشبێ
    ٢٠١١/١٢/٢٢
  • najmaden bangxwaz
    السلام عليك خواى كه وره يارمه تيتان بدات به راستى سايتيكى باشه من حه زئه كه م دايم ئه م سايته بكه مه وه به س تكايه بازوو وه لامى برسياره كان بدريته وه ئيتر زؤر سوباس ده ستان خؤشبيت
    ٢٠١١/١٢/٢١
  • باوكى عمر
    بسم الله الرحمن الرحیم
    السلام علیكم ورحمەالله وبركاته.الحمدلله رب العالمین،سوپاس وستایش بۆ الله سوپاس بۆ واحد الأحد.وه صلات وسلامى خواى گەورە بڕژێتە سەر پێغەمبەرمان صلى لله علیه وسلم.خواى گەورە اجرو پاداشتتان بداتەوە لەدنیاو لەدوارۆژ بەراستى بانگخوازى تەنها ئەركى مامۆستایان نیە بەڵكو ئەركى سەرشانى هەمو تاكێكى مسوڵمانە لەناو هەمو كومەڵگایەكدا] هەموو مسولمانانى جیهان بزانن كەشەپۆلێكى زۆربەهێزى ئیسلام بەرێوەیە;داوا لەبەرێزیشتان دەكەم هەوڵى زیاتربدەن بوبەهێزكردنى سایتەكەتان و وەزانیارى زیاتربلاوبكەنەوە
    ٢٠١١/١٢/١٩
  • xam
    دەستان خۆش بێـت خوا پاداشتان بداتەوە
    ٢٠١١/١٢/١٦
  • ژینۆ
    دەستان خۆش بێـ خوا پاداشتان بداتەوە
    ٢٠١١/١٢/١٦
  • بەڕێوبەری سایتی لاوانی ئیسلام
    بسم الله الرحمان الرحیم
    السلام علیكم ورحمة الله وبركاته:
    پاش سوپاس و ستایش بۆ خوای گەورە زۆر سوپاسی ئێوە دەكەم چونكە بەڕاستی خزمەت دەكەن بە گشت موسڵمانان هیوادارم خوای گەورە نمونەتان زیاد بكات
    بەڕێوبەری سایتی لاوانی ئیسلام (www.lawaniislam.com)
    ٢٠١١/١٢/٠٢
  • باران
    دیزاینە كەتان رێك و جوانە بەڵام رەنگەكەى بگۆرن بە رەنگى سەوزى كاڵ.دەستان خۆش
    ٢٠١١/١١/٠٤
  • ئارام
    دەست خۆشى ئە م مالپەڕەتان لێ دە كەم خواپاداشتان داتەوە
    ٢٠١١/١١/٠٤
  • xarman
    دەستان خۆش خوا پاداشتان بداتەوە
    ٢٠١١/١١/٠٢
  • Ali
    السلام عليكم
    دەستان خۆش هیوادارم هەر بەردەوام بن سوباس

    ٢٠١١/١١/٠٢
  • ئاهەنك
    بەناوی خودای گەورەو میهرەبان
    دەست خۆشی بۆ بەریزتان و ماندوو نەبن هەر كاریك ماندوو بوونی خۆی ئەوی بەلام ئەگەر رەخنەیەكی دروستكەر بدەین رەنگە بەریزتان سودی لى ببینن ئەویش ئەوەیە رەنگەكان كاڵن و ئەگەر ئاستەكەیان بەرز بكریتەوە رەنگە رەونەقیكی جوانتری هەبیت..و بەشی سەرەوەی مالپەرەكە ئەگەر بە فۆنتیكی تر بیت من پێم وایە جوانتر دەبێت بمبەخشن هەرچەندە من تایبەتمەند نیم لەم بوارانەدا بەلام وەكو پێشنیار ئەمەم هەیە سوپاس بۆ ئیوە............
    ٢٠١١/١١/٠١
  • رەنجدەر
    السلام عایكم ورحمه اللە::
    خوا پاداشتتان بداتەوە بۆ بلاوكردنەوەی ریگای راستی ئیسلام بە شیوەیەكی ئەلیكترۆنی بەراستی كارەكانتان ئەوەندە جوانە ماشاءاللە تاوان دەكەم ئەگەر رەخنەی لێبگرم.
    بەڵام بەلامەوە وا باشتربوو ئەگەر بەشی پرسیارو وەڵامی شەرعی جۆری پرسیارەكان لەیەكتری جیانەكرابانەوە هەرچەندە ئیوە بۆ ئاسانكاری واتان كردووە،،
    بەڵكو تێكەڵاو بوونایە چونكە بەم شێوەیە بۆ سەیركردنیان و خوێندنەوەیان خۆشترە لەبەر ئەوەی ئەم بەشە سودێكی گەلێك زۆری هەیە بۆ خوینەران ئەم جۆرە جیاكردنەوەتان (روون بلێین) حەزی خوێندنەوە كەم دەكاتەوە.
    ئێمە دەزانین بۆ هەر نووسينێك پێویستە سەرەتا نووسەر رەچاوی ئەوە بكات چۆن حەزی خوێندنەوەی خوێنەر بۆ بابەتەكەی رادەكێشێت.
    دوعا دەكەم پیشنیارەكەم سوود بەخش بێت،، خودا پاداشتی ئێوەش بداتەوە بۆ بەرچاو ڕوونكردنی موسڵمانان.
    ٢٠١١/١٠/٢٥
١                        
١                           

www.ba8.org

بینێرە بۆ هاوڕێکەت
چاپکردن
ستایڵ
  • قەبارەی فۆنت
    • گەورەکردن:
    • zoomin
    • بچوک کردنەوە:
    • zoomout
  • جۆری فۆنت
    • ههەڵبژاردن:
  • ڕەنگی فۆنت
    • هەڵبژاردن:
  • بنەڕەتی کردنەوە
    • بنەرەتی
ڕێکلام