ماڵپەری بەهەشت

بەشە سەرەکیەکان
پرسیار و وەڵامی شەرعی
ئاماری ماڵپەڕ




ڕێکلام
قورئان هاوەڵە وەفادارەکە

بەهەشت
قورئان هاوڕێی تەنهاییە، هاوەڵی غوربەت و تاراوگەیە، قسەكەری تەنیاییە، خوای گەورە كەسانێكی پێ بەرز دەكاتەوە و دەیانكات بە باشترینی سەركردە و چاولێكراو، كە خەڵكی شوێنیان بكەوێت، و بۆچوونیان پەسەند بكات، بەشێوەیەك كە تەنانەت فریشتەكانیش حەزیان لە كۆڕ و دانیشتن هەیە لەگەڵیاندا و بە باڵەكانیان دەوریان دەدەن.
وە من بە یارمەتی و هاوكاری خوای باڵادەست هەستام بە ئامادە كردنی ئەم كتێبە و كردم بە دوو بەشەوە، یەكەمیان لە ژێر ناونیشانی (قورئان هاوەڵە وەفادارەكە) لەم بەشەدا ئەو فەرموودە صەحیحانەم كۆكردۆتەوە كە هاتوون سەبارەت بە فەزڵی قورئان بە شێوازی چیرۆك ئاسا، كە وا دەكات حەز لە لەبەركردنی بكرێت، و ڕێپیشاندەریش بێت بۆ ڕێبواری ئەم ڕێچكەیە، و ڕوون كەرەوە بێت بۆ چۆنێتی هاوەڵێتی كردنی قورئان و بەوەش كاریگەری هەبێت لە دونیا و دوارۆژدا.
بەشی دووەمیش لە ژێر ناوی (ئەو فەرموودە صحیحانەی كە هاتوون سەبارەت بە فەزڵی چەند سورەت وئایەتێكی قورئان) كە بە گوێرەی توانا هەستاوم بە كۆكردنەوەی ئەو فەرموودانەی پەیوەستن بە بابەتەكە، و تصحیحی زانایانیشم باس كردووە لەو بارەیەوە بۆ فەرموودەكە و دووركەوتوومەتەوە لە باس كردنی فەرموودەی لاواز و هەڵبەستراو لەم باسەدا.
لە كۆتاییدا داواكارم تەنها لە الله سبحانە و تعالی كە وا لەم كارەم بكات تەنها و تەنها بۆ ئەوم كردبێت و لەپێناو ئەودا نووسیبێتم، و ڕێپیشاندەربێت بۆ بەندەكانی و ڕێنماییكاری خێر بێت بۆ خەڵكی و سوودبەخش و سوودگەیەنەر بێت بۆ فێرخوازان.


فایلی هاوپێچ:
ناوی فایل
کێش
٩٩١.٩٧ کیلۆ بایت
داگرتن
داگرتن
ژمارەی داگرتن
٣٥٨

www.ba8.org

بینێرە بۆ هاوڕێکەت
چاپکردن
ستایڵ
  • قەبارەی فۆنت
    • گەورەکردن:
    • zoomin
    • بچوک کردنەوە:
    • zoomout
  • جۆری فۆنت
    • ههەڵبژاردن:
  • ڕەنگی فۆنت
    • هەڵبژاردن:
  • بنەڕەتی کردنەوە
    • بنەرەتی
ڕێکلام