خوشك و برایان و میوانان و هاوڕێیانی خۆشەویستی ماڵپەڕی بەهەشت ئاگادارتان ئەكەینەوە كە كتێبی [ جیهاد و تێكۆشان لە پێناوی خوادا (جۆرەكانی،حوكمەكانی)چۆنیەتی تێگەیشتنی و پێهەڵسانی رِوونكردنەوەیەكی شەرعیانە و هەڵسەنگاندنێكی واقعیانە] له نوسينى (د.عبداللطيف أحمد مصطفى) كەوتە بازاڕەوە و لەم شوێنانە دەست دەكەوێت:[سلێمانى] 1- كتێبخانەى سوننە،شەقامى مەولەوى، بازاڕى كەنار 2- كتێبخانەى ئيمان،تەلارى كەشتى نوح [هەولێر] 1- كتێبخانى پێشین،فولكەى شێخ محمود،ژێر باڵەخانەى تەلەفزوێنى توركمان 2- كتێبخانەى شافعى،فولكەى شێخ محمود،ژێر باڵەخانەى بازاڕى زانست بۆ كتێب [كۆیە] 1- كتێبخانەى صهيب،بەرامبەر بازاڕى شێخ جەنگى، تەنیشت سەنتەرى ئاسیا [چەمچەماڵ] 1- كتێبخانەى سیما،پشت بازاڕى دۆلارەكە بەڕێوبەرایەتی ماڵپەڕی بەهەشت
وتەیەكی مونصیفانە لەبارەی ئاهەنگێڕان بە مولودی سەرداری پەیامبەران
نووسەر: على خان
بەرواری بڵاوکردنەوە: ٢٠١٢/٠١/٢٣
بە كورتی باسەكەم لەسەر ((مەولود نەبەوی)) دەبێت. ئەو ((مەولود نەبەوی))ـەی كە هەموو ساڵێك لەهەموو یان زۆربەی شارەكانی وڵاتانی ئیسلامی یاد دەكرێتەوە وزیندو دەكرێتەوە وئاهەنگی بۆ دەگێڕدرێ. باشە بۆ دەبێ حەرام بێ یادی پەیامبەرەكەت زیندو بكەیتەوە؟! بۆ دەبێ شەڕت بگات لە كاتێكدا تۆ یادی لە دایكبونی پەیامبەرەكەت دەكەیتەوە -صلی الله علیه وآله وسلم- ؟! شتی وادەبێ؟ باشە بۆ؟ ئەمە بەڵگەی ڕق لێبون نیە لە پەیامبەری خوا -صلی الله علیه وآله وسلم-؟!! ئەمە ئەو باسەیە كە دەمەوێ ڕونی بكەمەوە لە خزمەتاندا، وخاڵ لەسەر پیت دابنێین. [دڵ پاك سود لەم باسە دەبینێت] باسەكەشم كەسێك سودی لێدەبینێت كە دڵی پاك بێت، پاك بونێك، هەرچی خوا وپەیامبەرەكەی -صلی الله علیه وآله وسلم- فەرموویانە لە دڵی دابنێ. ئەم قسانەم كەسێك سودی لێنابینێت كە دڵی پیس بێت، دڵی پڕی بێت لە گەرد وخەوشی بیدعە وخورافات. دروشم وشیعاری ئەهلی ئیمان هەمیشە متبعن ومبتدع نین، هەمیشە دەڵێن: ڕاستگۆترین فەرمایشت فەرمایشتی خوایە. www.ba8.org |