وَتَوَكَّلْ عَلَى الْحَيِّ الَّذِي لَا يَمُوتُ وَسَبِّحْ بِحَمْدِهِ ۚ وَكَفَىٰ بِهِ بِذُنُوبِ عِبَادِهِ خَبِيرًا
[٥٨] وە تەنها پشت ببەستە بەو ( اللَّـه ) یەی كە هەموو ماناكانی تەواوێتی ژیان وزیندوێتی تێدایە بەشێوەیەك كەشایستەی شكۆداری ئەو بێت، ئەوەی كە نامرێت ومردنی بەسەردا نایەت، و پاك وبێگەرد ڕایبگرە لەهەموو سیفەتێكی ناتەواوی . بەسە ئەوەی كە خوا زانا و ئاگاداری تاوان وگوناهی بەندەكانی بێت، و هیچ شتێكی لێشاراوە و نادیار نیە، و لەدواڕۆژدا لێپرسینەوە و پاداشتیان لەسەری دەداتەوە .
سورة الفُرْقان ٥٨
تەفسیری هەموو سورەتەکان