هُوَ الَّذِي خَلَقَكُم مِّن تُرَابٍ ثُمَّ مِن نُّطْفَةٍ ثُمَّ مِنْ عَلَقَةٍ ثُمَّ يُخْرِجُكُمْ طِفْلًا ثُمَّ لِتَبْلُغُوا أَشُدَّكُمْ ثُمَّ لِتَكُونُوا شُيُوخًا ۚ وَمِنكُم مَّن يُتَوَفَّىٰ مِن قَبْلُ ۖ وَلِتَبْلُغُوا أَجَلًا مُّسَمًّى وَلَعَلَّكُمْ تَعْقِلُونَ
[هُوَ الَّذِي خَلَقَكُمْ مِنْ تُرَابٍ] خوای گه‌وره ئه‌و خوایه‌یه كه ئێوه‌ی له خۆڵ دروست كردووه، (مه‌به‌ست پێی ئاده‌مه) [ثُمَّ مِنْ نُطْفَةٍ] پاشان ئێوه‌ی له دڵۆپه ئاوێك دروست كردووه [ثُمَّ مِنْ عَلَقَةٍ] پاشان ئه‌و دڵۆپه ئاوه ئه‌بێته خوێنێكی مه‌یوو [ثُمَّ يُخْرِجُكُمْ طِفْلًا] پاشان خوای گه‌وره به منداڵی ئه‌تانهێنێته دونیاوه [ثُمَّ لِتَبْلُغُوا أَشُدَّكُمْ] پاشان تا بگه‌نه ئه‌وپه‌ڕی كامڵی و به‌هێزی و پێگه‌یشتوویی [ثُمَّ لِتَكُونُوا شُيُوخًا] پاشان ئه‌وه‌ی كه بمێنێ ئه‌چێته ناو ته‌مه‌نه‌وه‌و پیر ئه‌بێ [وَمِنْكُمْ مَنْ يُتَوَفَّى مِنْ قَبْلُ] وه هه‌یشتانه پێش ئه‌وه‌ی كه پیر بێت له ته‌مه‌نی لاوێتی ئه‌مرێت، یان له سكی دایكی‌دا له‌بارده‌چێت [وَلِتَبْلُغُوا أَجَلًا مُسَمًّى] وه هه‌یشتانه ئه‌گاته كاتی دیاریكراوی خۆی كه مردنه‌كه‌یه‌تی [وَلَعَلَّكُمْ تَعْقِلُونَ (٦٧)] وه به‌ڵكو بیر بكه‌نه‌وه‌و ئه‌مانه بتانگه‌یه‌نێته یه‌كخواپه‌رستی خوای گه‌وره.
سورة غَافِر ٦٧
تەفسیری هەموو سورەتەکان