|
1- گه‌رِانه‌وه‌یه بۆ قورئانی پیرۆز و سوننه‌ته‌كانی
پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) و تێگه‌یشتن و كاركردن پییان
به‌و شێوه‌یه‌ی كه سه‌له‌فی صاڵح لێیان تێگه‌یشتوون و له
ژیانیاندا رِه‌نگى داوه‌ته‌وه چونكه خوای گه‌وره
ده‌فه‌رموێت :{وَمَن يُشَاقِقِ الرَّسُولَ مِن بَعْدِ مَا
تَبَيَّنَ لَهُ الْهُدَي وَيَتَّبِعْ غَيْرَ سَبِيلِ
الْمُؤْمِنِينَ نُوَلِّهِ مَا تَوَلَّي وَنُصْلِهِ جَهَنَّمَ
وَسَاءتْ مَصِيرًا}(
سورة النساء : 115 )
.. وێرای ئه‌وه‌ش برِوا هێنانمان وه‌كو ئه‌وان مایه‌ی هیدایه‌ت
و دوور بوونه له گومرِایی {فَإِنْ آمَنُواْ بِمِثْلِ مَا
آمَنتُم بِهِ فَقَدِ اهْتَدَواْ }(سورة
البقرة : 13) .
2-
پاك كردنه‌وه‌ی ته‌واوی ئه‌و لایه‌نانه كه په‌یوه‌ستن به
ژیانی موسڵمانان له‌سه‌رجه‌م دیارده‌كانی هاوبه‌شی (الشرك) و
جۆره‌كانی و ووریا كردنه‌وه‌یان له ترسناكی بیدعه و تێكرِای
ئه‌و بیر‌و بۆچوونه پوچانه‌ی كه تێكه‌ڵ به بیر‌و هۆشیان بووه
هه‌روه‌ها پاڵاوتن و جیاكردنه‌وه‌ی سوننه‌ته‌كانی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه
وسلم) له‌و رِیوایه‌ته ( ضعيف) و هه‌ڵ به‌ستراو (موضوع)ه بی
بنه‌مایانه‌ی كه ئایینی پاكی ئیسلامیان له‌كه‌دار كردووه و
بوونه‌ته په‌رچ له‌رِیی پێش كه‌وتنی موسڵمانان هه‌روه‌كو
پێغه‌مبه‌رمان (صلى الله علیه وسلم) فه‌رموویه‌تی : " يحمل
هذا العلم من كل خلف عدوله ينفون عنه تحريف الغالين وانتحال
المبطلين وتأويل الجاهلين "
( صححه العلامة الألباني في مشكاة المصابيح ، برقم : 248 )
.
3- په‌روه‌رده‌كردنی موسڵمانانه له‌سه‌ر ئایینه
رِاسته‌قینه‌كه‌یان و بانگ كردنیانه بۆ كار پیكردنی و
جوانكردن و رِازاندنه‌وه (التحلي) یان به‌ته‌واوی ئه‌و
رِه‌وشت و ئاكاره به‌رزانه‌ی كه رِه‌زامه‌ندی خوایان پی
به‌ده‌ست دێ و مایه‌ی به‌خته‌وه‌ری و سه‌رفرازی دونیا‌و دوا
رِۆژن په‌روه‌ردگاریشمان ده‌فه‌رموی : {....وَلَكِن كُونُواْ
رَبَّانِيِّينَ بِمَا كُنتُمْ تُعَلِّمُونَ الْكِتَابَ وَبِمَا
كُنتُمْ تَدْرُسُونَ}(
سورة آل عمران : 79 ) .
4- زیندوو كردنه‌وه‌ی بیر‌و هۆشی رِه‌سه‌ن و دروستی ئیسلامییه
له ژێر رِۆشنایی قورئان و سوننه‌تدا له‌سه‌ر رِێ و شوێنی
پێشینانی چاكی ئه‌م ئه‌م ئوممه‌ته ئیسلامییه له‌گه‌ڵ لابردن
و بنه‌برِ كردنی هه‌موو جۆره ده‌مارگیرییه‌كی مه‌زهه‌بی و
حزبی كه بوونه‌ته مایه‌ی پارچه پارچه كردنی موسڵمانان و
دوور خستنه‌وه‌یان له‌یه‌كتری و كۆسپ و ته‌گه‌ره‌ن له‌رِیی
رِه‌نگ دانه‌وه‌ی برایه‌تی رِه‌سه‌نی ئیسلامی ، خوای گه‌وره‌ش
هه‌ر به‌م شێوه‌یه فه‌رمانی پی كردووین {وَاعْتَصِمُواْ
بِحَبْلِ اللّهِ جَمِيعًا وَلاَ تَفَرَّقُواْ }(سورة آل عمران
: 103) . پێغه‌مبه‌ریش (صلى الله علیه وسلم) فه‌رموویه‌تی :
" كونوا عباد الله إخواناً "
( متفق عليه )
.
5- دانانی چاره‌سه‌ری ئیسلامیانه بۆ ته‌واوی ئه‌و گیر‌و گرفته
هاوچه‌رخانه‌ی كه له ئارادان وه‌هه‌وڵدانه بۆ ده‌سته
به‌ركردنی ژیانێكی ئیسلامیانه له‌سه‌ر رِێبازی رِه‌سه‌نی
پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) و هاوه‌ڵه به‌رِێزه‌كانی و
بنیاد نانی كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی خواویست و چه‌سپاندنی حوكمی خوا
له‌زه‌ویدا به‌بی هه‌ڵه‌شه‌یی كردن و لادانی زۆر و كه‌م
وه‌به‌بی ئه‌وه‌ی په‌له بكه‌ین له كاره‌كانماندا بۆ گه‌یشتن
به ئه‌مانجمان چونكه (من تعجل الشئ قبل أوانه عوقب بحرمانه).
|