ماڵپەری بەهەشت

بەشە سەرەکیەکان
پرسیار و وەڵامی شەرعی
ئاماری ماڵپەڕ




ڕێکلام
   ٢   
  • ڕۆژوو لەسەر ئافرەتی زەیسانیدار پێویستە ئەگەر پێش چلە پاك بێتەوە
    *پرسیار: ئەگەر ئافرەتی زەیسانیدار پێش چلە پاك بوویەوە و ڕۆژووی گرت، ئایە ڕۆژووەكەی تەواو و دروستە ؟ وەڵام: بەڵێ‌ ڕۆژووەكەی تەواوە و دروستە، چونكە ئەگەر بینی پاك بووەتەوە، باپێش چلەش بێت، ئەوا لە حوكمی ئافرەتە پاكەكاندایە لە هەموو ڕوویەكەوە.(عبدالرحمن بن ناصر السعدي: فتاوى المراة المسلمة: ص 64). [ پاكبوونەوەی ئافرەت لە سورِی مانگانە و زەیسانی لە پێش دەركەوتنی سپێدە رِۆژوو لەسەر ئافەرەت فەرز دەكات ] *پرسیار: ئەگەر ئەو ئافرەتەی كە لە سوڕی مانگا...
  • چی پێویستە بۆ ڕۆژووان و چیشی لەسەر پێویستە
    پرسیار: چی باشە بۆ ڕۆژووان بیكات، و چیش پێویستە لە سەری ؟ وەڵام: باش وایە ڕۆژووان هەموو ئەوانە بكات كە گوێڕایەڵی خوای پەروەردگارن، و دووربكەوێتەوە لە هەموو ئەو شتانەی كە نەهییان لەسەرە، وە پێویستە لەسەری كە پارێزگاری بكات لەو شتانەی كە پێویستە لەسەری، و دوور بكەوێتەوە لەو شتانەی كە حەرامن، پێنچ نوێژە فەرزەكانی بكات لەكاتی خۆیدا بە جەماعەت، دووربكەوێتەوە و وازبێنێت لە درۆ و غەیبەتكردن و غەش و موعامەلاتە ڕیبەوییەكان، و هەموو گوفتار و كردارێك كە حە...
  • مانەوە بەلەشگرانیەوە تا كاتی دەركەوتنی فەجری ڕاستگۆ
    پرسیار: ئایا ڕۆژووی كەسێك دروستە كە بەلەش گرانیەوە مابێتەوە، تاكو كاتی دەركەوتنی فەجر، بەبێ‌ هیچ مەبەستێك بۆ ئەو لەش گرانییەی ؟ وەڵام: جێگیر بــووە لـــە فەرموودەدا كـــە پێغەمبەری خـــوا صلى الله عليه وسلم فـــەجری بەســـەردا هـــاتووە و لـــەش گـــران بـــووە بـــە هـــۆی خیزانەكانیەوە، پاشان غوسلی كـــردوە و بــــەرۆژوو بـــــووە. بەڵام لەبەر ئەوەی كە غوسڵكردن مەرجە بۆ تەواوی نویژكردن، بۆیە دروست نیە دوابخرێت بۆ ئەنجامدانی نوێژی بەیانی لەكات...
  • دەرزی دان لە ڕۆژانی ڕمەزاندا
    پرسیار: ئایا دەرزی دان لە ڕۆژانی ڕەمەزاندا ـ بۆ چارەسەركرن ـ هیچ كاریگەریەكی لەسەر ڕۆژووی ڕۆژووان هەیە ؟ وەڵام: ئەو دەرزیەی كە بۆ چارەسەرە دوو جۆرە: جۆری یەكەمیان: مەبەست پێ‌ی خۆراك پێ‌دانە (مغذی): بەوەش دەرزی لێدراوەكە پێویستی بەخواردن و خواردنەوە نابێت، چونكە لەجیاتی خواردن پێ‌دانە، بۆیە ڕۆژوو دەشكینێت، چونكە دەقە شەرعییەكان ئەگەر ئەو واتایەی كە دەیگرنەوە هەبێت لە شێوە و شێوازیكی تر حوكمی هەمان شێوەی بەسەردا دەدرێت كە لە دەقەكەدا هاتووە. جۆ...
  • باشترین هۆكار كە یارمەتیدەرە لە ڕۆژوودا
    پرسیار: باشترینی ئەو هۆكارانەی كە یارمەتی ئافرەت دەدەن لە سەر تاعەت لە مانگی ڕەمەزاندا چین ؟ وەڵام: ئەو هۆكارانەی كە یارمەتی موسڵمان دەدەن پیاو بێت یان ئافرەت لە سەر تاعەت لە ڕەمەزاندا ئەمانەن: 1 ـ ترسی خوای پاك وبیگەرد، و بیروباوەڕبوون بەوەی كە بەئاگایە لە هەموو كردار و گوفتار و نیەتێكی بەندەكانی، و بەوەش كە ڕۆژێك دێت كە موحاسەبەشی دەكات لەسەری، جا ئەگەر موسڵمان هەستی بەوە كرد ئەوا سەرقاڵ دەبێت بە تاعەتەوە و وازدەهێنێت لە تاوان و سەرپێچیەكان،...
  • بەكارهێنانی بەخاخی ڕەبوو و تەنگە نەفەسی بۆ ڕۆژووان
    پرسیار: لە هەندێك لە دەرمانخانەكاندا بەخاخێك هەیە تووشبوان بە نەخۆشی ڕەبوو (تەنگە نەفەسی) بەكاری ئەهێنن، ئایە دروستە ڕۆژووان بەكاری بهێنێت لەڕۆژی ڕەمەزاندا ؟ وەڵام: بەكارهێنانی بەخاخ دروستە بۆ ڕۆژووان، جا ئەگەر ڕۆژووەكەی لە ڕەمەزان بێت یان جگە لە ڕەمەزان، ئەوەش لەبەر ئەوەی كە بەخاخەكە ناگاتە گەدە (مەعیدە)، و دەڕوات و دەگاتە سییەكان و دەیكاتەوە لە بەر ئەو تایبەت مەندییەی كە تێیدایە، و مرۆڤ بە هۆیەوە هەناسەیەكی ئاسایی دەدات دوای بەكارهێنانی، وە خو...
  • حوكمی خواردن و خواردنەوە بۆ ڕۆژووان بە لەبیرچوونەوە
    هەركەسێك بە لەبیرچوونی لە ڕۆژووی ڕەمەزاندا هەر شتێكی خواردەوە، ئەوا ڕۆژووەكەی بەتاڵ نابێتەوە و هیچ تاوانیشی لەسەر نیە، و پێویستە لەسەری ڕۆژووی ئەو ڕۆژەی بباتە سەر و تەواو بكات، و ڕۆژووەكەشی بەتاڵ نەبووەتەوە و قەزاشی لەسەر نیە، لەسەر ڕای تەواوی زانایان، وە ئیمامی شافیعی و ئیمامی ئەحمەدیش ڕایان بەم شێوەیە. هەروەها ئیمامی بوخاری و ئیمای موسلیم لە پێغەمبەری خواوە صلى الله عليه وسلم دەگێڕنەوە كە فەرموویەتی: [من نسي وهو صائم فأكل أو شرب فليتم صومه فإ...
  • حوكمی خۆفێنك كردنەوە چیە بۆ رِۆژووان ؟
    وەڵام:خۆفێنك كردنەوە بۆ رِۆژووان دروستەو هیچی تێدانیە، وە پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم بەرِۆژووش بووە و ئاویشی دەكرد بەسەرخۆی دا لەگەرمادا، یان لەبەر تینوێتی. (ابن عمر) رضي الله عنه بەرِۆژوو بوو ئاوی دەكرد بە جلەكەیدا بۆ سووك كردنەوەی ئەو گەرمیە بەتینەی كەهەبوو، یان لە تینوێتیدا، وە تەرِی كاریگەری نیە لەسەر رِۆژوو، چونكە ئاوێك نیە كە بگاتە گەدە (معدە).(محمد بن صالح العثيمين)
  • بەكارهێنانی حەبی رِاگرتنی خوێنی بێ‌ نوێژی(حیض) بۆ پێویستی
    پ/ئەگەر ئافرەت خوێنی بێ نوێژی بكەوێتە دە رِۆژی كۆتایی رِەمەزان، ئایا دەتوانێت حەبی رِاگرتنی خوێنی بێ نوێژی بەكاربهێنێت بۆ ئەوەی یارمەتی بدات لەسەر گوێرِایەڵی خوای گەورە‌و لەو دە رِۆژەدا بەردەوام بێت لەسەر پەرستن؟ و / نابینین كە دروست بێت ئەو حەبانە بەكاربهێنێت بۆ ئەوەی یارمەتی بدات لەسەر گوێرِایەڵی خوای گەورە، چونكە بێ نوێژی شتێكە خوای گەورە لەسەر كچانی ئادەمی نوسیوە، وە پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم)، چوو بۆ لای عائیشە (خوای لێ رِازی بێت) كە لە...
  • قەزا نەكردنەوەی رِۆژوو بۆ ماوەی سێ ساڵ
    [پ/ ئافرەتێك لە رِەمەزاندا كە تووشی(حەیز) بوە رِۆژووی شكاندووە بەڵام لەپاش رِەمەزان قەزای نەكردۆتەوە، وە سێ ساڵە بەم شێوەیەیە چی لەسەرە؟] و / ئەگەر ئەو ئافرەتە لە شوێنێكی دوور لە زانایان ‌و فێرخوازانی زانستی شەرعی بێت وەكو ئەوەی لە دەشتێكی دوور ژیابێت ‌و حوكمی ئەو شتەی نەزانیبێت، ئەوا قەزا كردنەوەی لەسەر نی یە، چونكە عوزری هەیە بەڵام ئەگەر كەمتەرخەم بووبێت بەوەی كە لە شارێكدا ژیابێت كە زانای تێدا بووە، ئەوا ئەو حوكمە نادیار نابێت ئیلا لە...
  • لەبەر كردنی جل وبەرگێك كە وێنەی تێدا بێت
    پ/ حوكمی لەبەركردنی ئەو جل وبەرگانە چی یە كە وێنەی تێدایە؟ و / لەبەر كردنی ئەو جل وبەرگانەی كە وێنەی تێدایە دروست نی یە، ئیتر ئایا جل وبەرگی منداڵان بێت یان گەورە، هەروەها هێشتەوەی وێنە بۆ یادگاری یاخود جگە لە یادگاری دروست نی یە، مەگەر وا بخوازێت وەكو وێنەی مامەڵە، وەهەر كەسێك وا گومانی بردبێت كە من فەتوای ئەوەم داوە كە وێنەی حەرام تەنها خاوەن لاشەیە ئەوا درۆی بۆمان هەڵبەستووە....... چونكە پێغەمبەر(صلی الله علیه وسلم) فەرموویەتی: ...
  • ئایا نەشتەرگەرى جوانكارى دروستە؟
    وەڵام: جوانكارى دوو جۆرە، یەكەم: ئەوجوانكارییەى كە دەكرێت بۆلابردنى عەیبێك كەبەهۆى ڕوداو یان شتى ترەوە دروست بووە... دروستەو گوناه نیە، چونكە پێغەمبەرى خوا(صلى الله عليه وسلم) ڕێگەى دا بەپیاوێك كەلەجەنگدا لووتى بڕابوو، كە لووتى ئاڵتونى دابنێت. دووەم: جوانكاریەك كەبۆ زیاتر جوان كردنە نەك بۆلابردنى عەیبێك، ئەمە حەرامە و دروست نیە، چونكە پێغەمبەرى خوا (صلى الله عليه وسلم) فەرموویەتى(لعن النامصة و المتنمصة، الواصلة و المتوصلة، و الواشمة و المستوشمة)...
  • حوكمى نامە گۆڕینەوە لە نێوان پیاو و ئافرەتى بێگانەدا
    ئەگەر پیاوێك لەگەڵ ئافرەتێكى بێگانەدا نامەگۆڕینەوە لەنێوانیاندا هەبێت، پاشان ببن بەخۆشەویستى یەكتر، ئایا ئەم كارە حەرامە؟ وەڵام: ئەم كارە دروست نیە چونكە ئارەزووى هەردوولا دەوروژێنێت غەریزە پاڵیان پێوەدەنێت بۆ بەیەكگەیشتن و پەیوەندى، و زۆر ئەو نامەگۆڕینەوەیە فیتنەى لێ دەكەوێتەوە و خۆشەویستى زینا لەدڵدا دەەچێنێ، ئەمەش تووشى داوێن پیسى (فاحشة) ى دەكات، یان دەبێتە هۆكارى تووش بوون بەو تاوانە، ئامۆژگارى ئەوانە دەكەین كەبەرژەوەندى خۆى دەوێت و دەیەوێ...
  • ئایا پەیوەندى كچ و كوڕ لەپێش زەواج دروستە؟
    وەڵام: پەیوەندى كچ و كوڕ پێش گرێبەستى هاوسەرگیرى (عقد زواج) دروست نیە ئەگەر چى خوازبێنى (خطبة) شى كردبێت، (چونكە ئەوكچ و كوڕە پێش عەقدى زەواج بێگانەن بەیەكتر) بۆیە دروست نیە بۆ پیاوان سەیرى ئافرەتى بێگانە بكات یان قسەى لەگەڵدابكات یان بەتەنها لەگەڵیدا بمێنێتەوە، پێغەمبەرى خوا(صلى الله عليه وسلم) فەرمووى (لايخلون رجل بامرأة إلامع ذى محرم، ولاتسافر امرأة إلامع ذى محرم). واتە "با پیاو لەگەڵ ئافرەتێكى (بێگانەدا) بەتەنها نەمێنێتەوە (ئیللا مەگەر ئافرەت...
  • حوكمى مێش كردن بۆئافرەتان چى یە؟
    وەڵام: ئەصڵ ئەوەیە كەئافرەت بەهەر ڕەنگێك بیەوێت دەتوانێت سەرى بۆیاغ بكات، تەنها لەدوو حاڵەتدا نەبێت: حاڵەتى یەكەم: دروست نیە مووى سپى ڕەش بكرێت، چونكە پێغەبەرى خوا(صلى الله عليه وسلم) فەرمانى بەگۆڕینى ئەو مووەسپیانە كردووە بەڵام بەدوركەوتنەوە لە ڕەنگى ڕەش. حاڵەتى دووەم: پێویستە ئەو بۆیاغەى بەكاردەهێنرێت لەوانە نەبێت كەتایبەتن بەئافرەتانى بێ باوەڕەوە، ئەگەر وابوو دروست نیە چونكە پێغەمبەرى خو(صلى الله عليه وسلم)ا فەرمووى (من تشبە بقوم فهومنهم)....
  • حوكمى لابردنى مووى دەم و چاو بۆ ئافرەتان چى یە؟
    وەڵام: ئەگەر مووەكە ئاسایى بێت لابردنى دروست نیە لەبەر ئەو فەرموودەیەى كە پێغەمبەرى خوا(صلى الله عليه وسلم) نەعلەتى كردوە لەو ئافرەتەى كە مووى برۆ و دەم و چاو لادەبات وەئەوەشى كەبۆى لادەبات، بەڵام ئەگەر مووەكە زۆر بوو بەشێوەیەك كە دەم و چاو بشێوێنێ و لەپیاو بچێ وەكو سمێڵ و ڕیش ئەوە لابردنى هیچى تێدانیە دروستە چونكە زیانى پێدەگەیەنێ (ابن باز).
  • حوكمى چارەسەركردن بەمۆسیقا چیە؟
    وەڵام: هیچ بنچینەیەكى نیە، بەڵكو ئەوە كارى كەسە گێلەكانە، وەمۆسیقا چارەسەر نیە، بەڵكو خۆى دەردە، لەئامڕازى مەلهاكانن، و هەموویان نەخۆشین بۆدڵ، و هۆكارن بۆ لادان لەڕەوشت. بەڵام چارەسەرى بەسوود بریتى یە لەوەى نەخۆش گوێ لەقورئان و ئامۆژگارى و فەرموودە بگرێت. بەڵام چارەسەركردن بەمۆسیقاو جگەلەویش لە (آلات الطرب) ڕاى دەهێنێت لەسەر باطل. وەنەخۆشیەكەشى زیاد دەكات، ولەسەرى قورس دەبێت، ولاحول ولا قوة‌ إلا بالله (ابن باز).
  • دەرچوونى ئافرەت بۆ بازاڕ بە بێ مەحرەم
    هەندێك لەئافرەتان زۆر دەردەچن بۆبازارەكان(بەپێویستى و یان بێ پێویستى) لەگەڵ ئەوەشدا كەسى مەحرەمیان لەگەڵدانیە، بۆچوونى بەڕێزتان لەو بارەیەوە چى یە؟ وەڵام: گومانى تێدانیەكەمانەوەى ئافرەت لەماڵەكەیدا باشترە بۆى وەكو لەفەرموودەدا هاتووە(وبیوتهن خیرلهن)، وەگومانیشى تێدانیە كەبەڕەهایى ڕێگەپێدانى ئافرەت بۆچوونەدەرەوە لەماڵ(مخالف) ەى ئەوەیە كەشەرع فەرمانى پێكردووە لەپاراستنى ئافرەت و خەمخۆرى و پەرۆشى لە پارێزگاریكردنى لەفیتنە. وەپێویستە لەسەر(سەرپەرش...
  • ئیشكردنى ئافرەت
    ئایا دروستە ئافرەت لەنوسینگەدا ئیش بكات، ئەگەر هاتوو ئیشكردنەكە لەنوسینگەى كاروبارى ئاینى و ئەوقاف بوو؟ وەڵام: ئیشكردنى ئافرەت لەنوسینگەكاندا لەدوو حاڵەت بەدەرنیە:- حاڵەتى یەكەم: ئەگەر ئیشكردنى ئافرەت لەنوسینگەیەكدابێت كەتایبەت بێت بە ئافرەتان و جگەلەئافرەتان كەسى تێدا ئامادەنەبێت وەكو ئەوەى ئافرەتان نوسینگەیەكیان هەبێت بۆئاراستەكردن و سەرپەرشتى خوێندنگاكانى كچان، ئەمە دروستە و هیچى تێدانیە. حاڵەتى دووەم: ئەگەر نوسینگەكە تێكەڵ بوو، ژن و پیاو پ...
  • ئەگەر ئافرەت خۆى بەڕێزو(شریف) بێت، پێویستى بەحیجاب نیه؟
    هەندێك كەس بانگەشەى ئەوەدەكەن كە ئەگەر ئافرەت خۆى بەڕێزو(شریف) بێت، پێویستى بەحیجاب نیە و كەس ناتوانێت دەستى بۆدرێژبكات، بۆچوونى بەڕێزتان لەوبارەیەوە چى یە؟ وەڵام: ئەمەبانگەشەیەكى پوچەڵەو تێك دەگیرێت لەگەڵ قورئان و سوننەت و سروشتى مرۆڤایەتیدا، پاشان ئافرەت ئەگەر شوێنەجوانەكانى لاشەى دانەپۆشێت و دەرى بخات بێگومان پیاوان پێوەى پەیوەست دەبن، وئافرەتەكەش تووشى ئازاردەبێت هەرچەندە داوێن پاكیش بێت، و لەوانەیە شەیتان گومڕاى بكات، وڕاى بكێشێت بۆداوێن پی...
  • سەرەنجامی ئافرەتی باوەڕدار لەبەهەشتدا ئەگەر پێش شوكردنی بمرێت:
    پ/ ئەگەر ئافرەتی باوەڕدار شوبكات ‌و بمرێت ئەوا لەبەهەشتدا لەگەڵ مێردەكەی دەبێت، وە ئەگەر دوو مێردی هەبوو بێت ئەوا یەكێكیان هەڵدەبژێرێت لەبەهەشتدا بە ویستی خۆی، باشە ئەی سەرەنجامی ئافرەتی باوەڕدار چی یە لەبەهەشتدا ئەگەر پێش شوكردنی بمرێت؟ و/ ئەگەر شووی نەكردبێت ئەوا خوای گەورە لەبەهەشتدا مێردی بۆ دادەنێت: [ إِنَّا أَنْشَأْنَاهُنَّ إِنْشَاءً فَجَعَلْنَاهُنَّ أَبْكَارًا عُرُبًا أَتْرَابًا] (الواقعة: 35-37). بەڵام لەوانەیە پێم بڵێن:...
  • گێڕانەوەی نوكتەو قسەی هەڵبەستراو:
    پ/ بۆچونی بەڕێزتان چی یە سەبارەت بەو نوكتەو چیرۆكانەی كە لە دانیشتنە تایبەت ‌و گشتی یەكاندا باس دەكرێن بۆ خۆشی؟ لەگەڵ ئەوەی كە ئەم شتانە زۆرجار ڕاست نی یەو هەڵبەستراوە بەڵگەیشیان لەو شتەدا ئەوەیە كە بیسەر دەزانێت ڕاست نی یە؟ و / بەڵێ‌. چیرۆكە خەیاڵی ‌و ناڕاستی یەكان كە دروست كراوی خەیاڵەو هیچ بنچینەیەكی نی یە ئەم فەرموودەیەی پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) دەیگرێتەوە كە دەفەرمێت: [وَيْلٌ لِمَنْ حَدَّثَ فَكَذَبَ لِيضَحكَ بِه القومُ وَيلٌ له ثُ...
  • حوكمی خۆ تەقاندنەوە لەناو كافراندا:
    پ/ حوكمی شەرعی چی یە كەوا كەسێك خۆی مین رِێژ دەكات ‌و خۆی دەتەقێنێتەوە لەناو كافراندا بۆ لەناو بردنیان؟ وە ئایا رِاستە چیرۆكی منداڵەكە بكرێت بە بەڵگە كە فەرمانی كرد بە پاشاكە كە بیكوژێت؟ و / ئەو كەسەی كە خۆی مین رِێژ دەكات بۆ ئەوەی خۆی بتەقێنێتەوە لەناو كۆمەڵگایەك لە كۆمەڵگاكانی دوژمندا، ئەوە خۆی كوشتووە، وە لە ئاگری دۆزەخدا سزا دەدرێت بەو شتەی كە خۆی پێ كوشتووە، وە بە نەمری تێیدا دەمێنێتەوە هەروەكو چۆن ئەم شتە جێگیر بووە لە پێغەمبەرەوە(ص...
  • حوكمی كردارە خۆكوژی یەكان
    پ/ حوكمی كردارە خۆكوژی یەكان چی یە؟ و/ لەرِاڤەی فەرموودەی چیرۆكی(أصحاب الأخدود)دا سودە وەدەست هاتوەكان دیاری دەكات ‌و دەفەرمێت: دروستە مرۆڤــ گیانی خۆی ببەخشێت لە پێناوی بەرژەوەندی گشتی موسڵمانان، ئەو منداڵە رِێنمایی پاشاكەی كرد بۆ شتێك كە بە هۆیەوە بتوانێت بیكوژێت، كە ئەویش بریتی بوو لەوەی كە تیرێك لەناو تیرەكانی دەربكات‌و بڵێت بەناوی پەروەردگاری ئەم منداڵەوە.... بەڵام ئەو كردارە خۆكوژی یانەی كە هەندێك لە خەڵكی دەیكەن بە شێویەك كە ت...
  • حەج وبازرگانى كردن پێكەوە:
    پ/ ئایا دروستە كەسێك بچێت بۆ مەككە بۆ بازرگانى كردن لەگەڵ جێ بە جێ كردنى حەجدا؟ و / بەڵێ دروستە بۆ مرۆڤــ بچێت بۆ مەككە بە نیەتى حەج كردن وبازرگانى، چونكە خواى گەورە دەفەرمێت: [لَيْسَ عَلَيْكُمْ جُنَاحٌ أَنْ تَبْتَغُوا فَضْلًا مِنْ رَبِّكُمْ] [البقرة: 198] . واتە: هیچ گوناه وتاوانێكتان لەسەر نى­یە ئەگەر لەگەڵ حەج كردندا بازرگانى بكەن، بەڵام پێویستە لایەنى حەج كردنەكە زاڵ بیت بەسەر بازرگانى كردنەكەدا(لقاء الباب المفتوح، رقم...
  • نەخۆشی گواستنەوە
    پ/ ئایا كۆكردنەوە لە نێوان ئەم دوو فەرموودەیە چۆنە (فِرْ مِنَ المَجْذُومِ فِرارك مِنَ الأسَدِ)(1) وە(لا عَدوى ولا طِيرة)(2)؟ واتە: (لەنەخۆشی رابكە وەك راكردنت لە شێر)، (نەخۆشی گواستنەوە وشومی نی یە). و / ئەگەر تێ‌ بڕوانین لە فەرموودەكان دەبینین هیچ دژ بەیەكی یەك لە نێوانیاندا نی یە، فەرموودەی یەكەم: (فر من المجذوم) پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) مەبەستی پێ‌ی ئەوەیە كە مرۆڤــ خۆی دوور بخاتەوە لە هۆكاری ترسناكی، وە فەرموودەی دووەم: (ل...
  • دەف لێدان وگۆرانی ووتن لەلایەن ئافرەتانەوە و وێنەگرتنی بە كامیرای ڤیدیۆ لە زەماوەندا
    و / ئەوەی كە راستی بێت لە دەف لێداندا لەكاتی ژن هێناندا ئەوەیە كە دروستە، یاخود سوننەتە ئەگەر بۆ راگەیاندنی ژن هێنانەكە بێت، بەچەند مەرجێك: مەرجی یەكەم: لێدانەكە بە دەف بێت ئەوەی كە یەك دیوی گیراوە، چونكە ئەوەی كە هەردوو دیوی گیراوە پێ‌ی دەوترێت تەپڵا، كە ئەمەیان دروست نی یە چونكە لە ئامێرەكانی مۆسیقایە ومۆسیقایش بەهەموو جۆرەكانی یەوە حەرامە، تەنها ئەوە نەبێت كە بەڵگە لەسەر حەڵاڵێتی هاتبێت ئەویش تەنها دەفە لەكاتی ئاهەنگی زەماوەندا. مەرجی...
  • كۆبوونەوە لە ماڵی مردوو بەمەبەستی سەرخۆشی كردن
    ئەمە كارێكی بیدعەیە هاوەڵان (خوایان لێ‌ رازی بێت) نە لە سەردەمی پێغەمبەردا (صلی الله علیه وسلم) وە نە لە پاشی لە ماڵەكانیان چاوەڕوانی خەڵكیان ناكرد بۆ سەرخۆشی كردن لێیان، لە ڕاستیدا ئەمە وا دەردەخات كە ئەو كەسە ناڕازی یە لە بەڵاكە، وەك ئەوەی بڵێت: خەڵكینە من لە ماڵی خۆم بە خەفەتباری دانیشتووم وەرن سەرخۆشیم لێ بكەن، سوننەت وایە مرۆڤــ ماڵەكەی داخات پاشان هەركەسێك لە بازاڕ بینی، یاخود لە مزگەوت بینی سەرەخۆشی لێ بكات كە دەیبینێت خەفەتبارە دڵی بداتە...
  • تێكەڵ كردنی نوێژە سوننەتەكان بە یەك نیەت:
    پ/ ئایا نوێژە سوننەتەكان هەندێكیان دەچنە ناو هەندێكی تریانەوە؟ بۆ نمونە: كەسێك بیەوێت سوننەتی دەست نوێژ ئەنجام بدات، ئایا دەتوانێت نوێژی چێشت تەنگاویشی(ضحى) تێكەڵ بكات؟ واتە: هەردوو نوێژەكە بكات بەیەك نیەت؟ و /هەندێك لە سوننەتەكان مەبەست لە جێ‌بەجی كردنیان خودی خۆیانە، ئەمانە تێكەڵ ناكرێن وبەجیا دەكرێن، وەهەندێك لە سوننەتەكان مەبەست لە جێ‌ بەجێ‌ كردنیان تەنها كردنی نوێژە، بۆ نمونە: سوننەتی دەست نوێژ مەبەست پێ‌ی تەنها ئەوەیە كەلەپاش دەست نوێژ هە...
  • حوكمی شەرواڵ درێژی بۆ پیاوان
    پ/ حوكمی شەرواڵ درێژی چی یە بۆ پیاوان؟ و / شەرواڵ درێژی بۆ پیاوان ئەگەر مەبەستی پێی خۆبەگەورە زانین ‌و فیز كردن بێت ئەوا سزاكەی ئەوەیە كە خوای گەورە لە ڕۆژی قیامەتدا تەماشای ناكات ‌و قسەی لەگەڵا ناكات ‌و پاكی ناكاتەوە‌و سزایەكی بە ئێش ‌و ئازاری دەدات. بەڵام ئەگەر مەبەستی پێ‌ی فیزكردن ‌و خۆهەڵكێشان نەبوو ئەوا سزاكەی ئەوەیە سزای خوار گوێزینگی (قولەپێی) بدات بە ئاگر، چونكە پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) دەفەرمێت: [ثلاثةٌ لايُكَلِّمُهُمُ اللهُ...
   ٢   

www.ba8.org

بینێرە بۆ هاوڕێکەت
چاپکردن
ستایڵ
  • قەبارەی فۆنت
    • گەورەکردن:
    • zoomin
    • بچوک کردنەوە:
    • zoomout
  • جۆری فۆنت
    • ههەڵبژاردن:
  • ڕەنگی فۆنت
    • هەڵبژاردن:
  • بنەڕەتی کردنەوە
    • بنەرەتی
ڕێکلام