|
|
|
|
|
تـــــــــه‌قوا و گه‌شه‌ى خود..... |
|
ته‌قوا هۆكارێكى رِه‌بانیه بۆ نزیك بونه‌وه له خواى گه‌وره‌ى باڵاده‌ست،وه
پاڵپشتى رِۆحه بۆ رِۆشتن له‌سه‌ر رِێرِه‌وى خوداپه‌رستى به باشترین
شێوه،وه پرۆگرامى ژیانه بۆ ئه‌و كه‌سه‌ى كه‌ده‌یه‌وێت ده‌ستى پێوه
بگرێت و بیكاته به‌رنامه‌یه‌كى رِۆژانه‌ى هه‌مه‌جۆر،ئه‌وه‌ش له هه‌موو
بواره‌كان دا.
با پێكه‌وه ئه‌م بنه‌ما رِه‌بانیانه‌ى كه بۆ په‌روه‌رده و گه‌شه‌ى
خوده له ماناى ته‌قوا بخوێنینه‌وه، به‌شێوه‌یه‌كى تایبه‌تى نا به‌ڵام
وه‌ك چه‌ند نموونه‌یه‌ك بۆ گه‌شتنه لێوارى ئه‌م بابه‌ته به‌پێى تێگه‌شتن
له قورئانى پیرۆز:
سه‌ره‌تا به ووته‌ى خواى گه‌وره ده‌ست پێبكه‌ین
{يَا أَيُّهَا النَّاسُ اتَّقُواْ رَبَّكُمُ الَّذِي خَلَقَكُم مِّن
نَّفْسٍ وَاحِدَةٍ وَخَلَقَ مِنْهَا زَوْجَهَا وَبَثَّ مِنْهُمَا
رِجَالاً كَثِيرًا وَنِسَاء وَاتَّقُواْ اللّهَ الَّذِي تَسَاءلُونَ
بِهِ وَالأَرْحَامَ إِنَّ اللّهَ كَانَ عَلَيْكُمْ رَقِيبًا} (1) سورة
النساء
_ ماناكانى گه‌شه له ئایه‌ته پیرۆزه‌دا :
1- رِوون كردنه‌وه‌ى بنه‌رِه‌تى له دروست بوونى مرۆڤدا.
2- ده‌رخستن و دیارى كردنى سه‌رچاوه‌ى یه‌كه‌مى مرۆڤ.
3- باسكردن له رِێككه‌وتن و ناسینى به‌رده‌وام له نێوان هه‌ردوو رِه‌گه‌ز
دا به پێى یاساكانى خواى گه‌وره.
4- باشكردنى په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ خزم و كه‌س و كار.
5- گه‌شه‌ى هه‌ستى ئیمانى به چاودێرى كردنى به‌رده‌وام.
_ خواى گه‌وره له كتێبه پیرۆزه‌كه‌یدا بیرمان ده‌خاته‌وه و ده‌فه‌رموێت
:{ وَمَن يَتَّقِ اللَّهَ يَجْعَل لَّهُ مَخْرَجًا * وَيَرْزُقْهُ مِنْ
حَيْثُ لَا يَحْتَسِبُ } (2-3) سورة الطلاق.
به گرتنه‌به‌رى
هه‌رسێ بنه‌ماكانى گه‌شه:
1- ته‌قوا پرۆگرامى ژیانى مرۆڤى باوه‌رِداره، وه مه‌رجێكه بۆ به‌ره‌كه‌ت.
2- سه‌ركه‌وتنى حه‌تمى رِه‌بانى و به‌شه‌رییه بۆ ده‌رباز بوون له به‌ڵاكان.
3- دڵنیابوون له داهاتوو.
- خواى گه‌وره له شوێنێكى تردا ده‌فه‌رموێ :
{يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا اتَّقُوا اللَّهَ وَقُولُوا قَوْلًا
سَدِيدًا * يُصْلِحْ لَكُمْ أَعْمَالَكُمْ وَيَغْفِرْ لَكُمْ
ذُنُوبَكُمْ وَمَن يُطِعْ اللَّهَ وَرَسُولَهُ فَقَدْ فَازَ فَوْزًا
عَظِيمًا} (70-71) سورة الأحزاب
به سوود وه‌رگرتن له‌م ئایه‌ته پیرۆزه بۆ به‌رده‌وامی له پله‌كانى
ئیرتیقاء:
· پێویسته ته‌قوا به چاكه‌كردن و دڵسۆزى و نیه‌تى رِاستگۆیانه بێت.
· به‌رده‌وام بوون له‌سه‌ر پرۆگرامه‌كانى ته‌قوا.
· پێویسته له‌سه‌ر مرۆڤى موته‌قى بێزار نه‌بێت هه‌تا دڵنیا ده‌بێت و
یه‌قینى بۆ دێت.
- له‌نهێنییه‌كانى ووته‌كانى خواى گه‌وره:{يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا اتَّقُوا اللَّهَ وَقُولُوا قَوْلًا
سَدِيدًا * يُصْلِحْ لَكُمْ أَعْمَالَكُمْ وَيَغْفِرْ لَكُمْ
ذُنُوبَكُمْ وَمَن يُطِعْ اللَّهَ وَرَسُولَهُ فَقَدْ فَازَ فَوْزًا
عَظِيمًا}
(70-71) سورة الأحزاب
نۆره‌ى ئه‌نجامى دڵخۆش كه‌ر و هه‌ستكردن به تامكردنى رِاستى :
1- ده‌رخستنى په‌یوه‌ندى ته‌قوا به قسه‌كردن و گفتوگۆ و ئافاته‌كانى
زمان.
2- ته‌قوا ته‌رازووه بۆ ئه‌و ووتانه‌ى كه‌سێك ده‌یڵێت.
3- ئه‌نجامى دڵخۆش كه‌ر و به‌خششه رِه‌بانییه‌كان له سه‌ركه‌وتن.
4- پێویسته ته‌قوا پاڵپشتێكى به‌رده‌وام بێت بۆ ئیلتیزام و
دواكه‌وتنى.
هه‌موو ئه‌و وانانه و سووده‌كانى بۆ گه‌شه‌ى خود پێویسته سوودى
هه‌یه‌و وا له باوه‌رِدارى موته‌قى ده‌كات كه....
1- ئاگادار و ووریاى كاته‌كه‌ى بێت.
2- له هه‌ڵسووكه‌وته‌كانیدا وردبێت.
3- به‌رده‌وام بێت له‌سه‌ر گه‌شه‌كردن.
4- به‌رگرى بكات له بێزار بوون و بێ هیوایى.
|
|