|
|
|
|
|
بۆ ئه‌وه‌ى به‌خته‌وه‌ر بیت..... |
|
بۆ ئه‌وه‌ى به‌خته‌وه‌ر بیت ئه‌م ئامۆژگاریانه په‌یرِه‌و بكه:
· واز له داهاتوو بهێنه هه‌تا دێت،گرنگى به به‌یانى مه‌ده چونكه
ئه‌گه‌ر ئه‌مرِۆت چاك بكه‌ى به‌یانیشت چاك ده‌بێت.
· ئه‌وه‌ى رِابورد تێپه‌رِى،وه ئه‌وه‌ى رِۆشت مرد،بیر له‌وه‌ى
رِابردووه مه‌كه‌ره‌وه چونكه رِۆشتوه و ته‌واو بووه.
· پێویسته له‌سه‌رت كه وه‌رزش بكه‌یت به‌تایبه‌تى رِۆشتن،دوور كه‌وتنه‌وه
له سستى و ته‌مه‌ڵى و وازهێنان له ده‌ست به‌تاڵى و فه‌راغ.
· ژیانت نوێبكه‌ره‌وه،وه جۆر و شێوازى ژیانت،ئه‌و رِۆتینه‌ى كه
تیایدا ده‌ژیت بیگۆرِه.
· ئه‌و خواردنه‌وانه‌ى كه به‌ئاگات دێنن لێیان دووربه به‌تایبه‌تى
زۆر خواردنى قاوه و چا،وه ئاگادار به له جگه‌ره كێشان و خواردمه‌وه
زیانبه‌خشه‌كان.
· زۆر داواى لێ‌خۆش بوون بكه،چونكه رزق و زانستى به‌سوود و منداڵ و
ئاسانكارى له‌دوایه.
· به‌ڵا نێوان تۆ و خواى گه‌وره نزیك ده‌كاته‌وه و فێرى دوعا‌و
پارِانه‌وه‌ت ده‌كات،خۆ به‌زل زانین و شانازى كردن به‌خۆت لا ده‌بات.
· له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ى رِق و قینه و حه‌سودییان هه‌یه دامه‌نیشه،ئه‌بنه
هۆى دڵته‌نگى و غه‌م خواردن.
· ئاگاداربه له كه‌وتنه ناو تاوان و سه‌رپێچى یه‌وه سه‌رچاوه‌ى خه‌م
و خه‌فه‌ته و ده‌بێته هۆى تووش بوونت به‌ناخۆشى و موصيبه‌ت.
· كاریگه‌ر مه‌به به قسه و ووته‌ى ناشرین كه به‌رامبه‌رت ده‌وترێ
چونكه ئه‌وه ئازارى خۆى ده‌دات نه‌ك تۆ.
· جنێو دانى دوژمنه‌كانت و قسه‌كردنى حه‌سوده‌كان ده‌لاله‌ت له نرخى
تۆ ئه‌كات چونكه تۆ كه‌سێكیت بوونت هه‌یه.
· بزانه ئه‌وه‌ى غه‌یبه‌تت ده‌كات هه‌موو چاكه‌كانى خۆی ده‌كاته
دیارى بۆت، وه گوناهه‌كانت ده‌سرِێته‌وه وه وات لێده‌كات ناوبانگت
هه‌بێت ئه‌وه‌ش نیعمه‌تێكه.
· رِووت خۆش بێت به‌رامبه‌ر خه‌ڵك دۆستایه‌تیان به‌ده‌ست ده‌هێنیت،وه
نه‌رم و نیان به له‌گه‌ڵیان خۆشه‌ویستیان به‌ده‌ست دێنیت،خۆت به گه‌وره
مه‌زانه و ته‌كه‌بوورت نه‌بێت.
· ته‌مه‌نت به فیرِۆ مه‌ده به گواستنه‌وه له نێوان تایبه‌تمه‌ندى
و كار و فه‌رمان دا،چونكه ماناى وایه له هیچ شتێك سه‌ركه‌وتوو نه‌بویت.
· ئاسۆیه‌كى فراوانت هه‌بێت و لێبوورده به بۆ ئه‌وه‌ى له سه‌كینه و
هێمنى دا بژیت،هه‌رگیز بیر له تۆڵه سه‌ندن مه‌كه‌ره‌وه.
· دوژمنه‌كانت به توورِه بوون و دڵته‌نگیت دڵخۆش مه‌كه،چونكه ئه‌وان
ئه‌وه‌یان ده‌وێت،تۆش هیواكه‌یان مه‌هێنه‌ره‌دى له ته‌ڵخ كردنى ژیانت.
· له عه‌شق و خۆشه‌ویستى حه‌رام و غه‌رامیات دووربه ئه‌وه ئازاره
بۆ گیان وه نه‌خۆشى یه بۆ دڵ ،په‌نا بۆ خوا‌و یادكردنى و تاعه‌ت كردنى
ببه.
· ئه‌گه‌ر كه‌وتیته ناو ناخۆشى و نارِه‌حه‌تیه‌وه بیربكه‌ره‌وه چه‌ندین
ناخۆشى ترت به‌سه‌ردا تێپه‌رِ بووه و خواى گه‌وره ده‌روازه‌ى ده‌ربازبوونى
بۆ كردویته‌وه،ئه‌و كاته ده‌زانیت ئه‌وه‌ى له‌سه‌ره‌تادا تۆى پاراست
له كۆتایش دا ده‌تپارێزێت.
· هیچ شتێك ناگات به باشى په‌یوه‌ندى كردنت به‌خواى گه‌وره‌وه.
خوایه گیان هه‌موو كاره‌كانم باش بكه‌یت و ته‌نها بۆ تۆ بن ،مه‌یكه‌ره
شتێك كه بۆ غه‌یرى تۆبن.
|
|