|
|
|
|
|
گرنگترین بنه‌ما كه پێویسته رِهچاو
بكرێن له بنیاتنانى په‌یوه‌ندى له‌گه‌ڵ كه‌سانى به‌رامبه‌ردا... |
|
1- چاكسازى بكه له‌وه‌ى له‌نێوان خۆت و خوادایه،خواى گه‌وره‌ش
ئه‌وه‌ى له‌نێوان تۆ و كه‌سانى تره چاكسازى ده‌كات.
2- لێكۆڵینه‌وه‌كانى ده‌رونناسى سه‌لماندوویانه: هه‌ر مرۆڤێك شێوازێكى
تایبه‌تى خۆى هه‌یه كه به‌گشتى ئه‌مانه‌ن:
- شێوازى (صورى) واته مرۆڤ دهرِوانێته جیهان و مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵ
ده‌كات له رِێگهى وێنه‌وه.
- شێوازى(سمعي) واته مرۆڤ دهرِوانێته جیهان و مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵ
ده‌كات له رِێگهى ووشه‌یه‌كى بیستراوه‌وه .
- شێوازى(احساسي) دهرِوانێته جیهان له رِێى هه‌ست و شعوره ناوه‌كى
یه‌كانى یه‌وه.
بۆیه زانین و شاره‌زا بوون له شێوازى مرۆڤه‌كان كه مامه‌ڵه‌یان
له‌گه‌ڵ ده‌كرێت،پاشان هه‌وڵدان بۆ چوونه ژووره‌وه له رِێى جۆر و
شێوازى ئه‌و كه‌سه به‌وه‌ش رِێكهوتن و گونجاندن له نیوانیان دا روست
ده‌بێت و متمانه بنیات ده‌نرێت.
3- خۆت بخه‌ره شوێنى كه‌سانى تره‌وه و پاشان گوێیان لێبگره له‌و
قسانه‌ى كه ئاره‌زووى بیستنیان ده‌كه‌ى،به شێوه‌یه‌ك مامه‌ڵه‌یان
له‌گه‌ڵ بكه كه خۆت پێت خۆشه به‌و جۆره له‌گه‌ڵت مامه‌ڵه بكه‌ن.
4- هه‌میشه با زه‌رده‌خه‌نه له‌سه‌ر لێوت بێت به‌تایبه‌تى له‌كاتى
رِووداوو مه‌وقیفى سه‌خت و گران دا.
5- هێمنى و له‌سه‌رخۆیت بپارێزه له كاتێكدا گاڵته‌ت پێ ده‌كه‌ن.
6- هه‌میشه بیر له هه‌ست و ماف و پێویستیه‌كانى كه‌سان تر
بكه‌ره‌وه.
7- ووشه‌یه‌ك هه‌ڵبژێره به ئاگاییه‌وه كاتێك گفتوگۆ له‌گه‌ڵ كه‌سانى
تر ده‌كه‌یت، با ده‌م و چاوت كرژو مۆن نه‌بێت ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر
ووشهكانیشت له شنه‌ى شه‌ماڵ ناسكتر بن.
8- ئه‌گه‌ر جه‌و بۆ گفتوگۆ گونجاو نه‌بوو وا باشه دوا بخرێت بۆ كاتى
گونجاو .
9- هیچ مه‌ڵێ بێجگه له‌وه‌ى كه رِاستبێت،قسه‌كانت با خۆش و په‌ندیان
تێدا بێت به‌مه‌رجێك نوكته و قسه‌كان زاڵ نه‌بن و جدیاتهكان
دانه‌پۆشێ.
10- به‌خشینى دیارى هه‌رچه‌نه بچوكیش بێت،وه هه‌وڵ دان بۆ
یارمه‌تیدانى كه‌سانى تر .هه‌روه‌ك پێغه‌مبه‌ر(صلى الله علیه وسلم)
ده‌فه‌رموێت: (تهادوا تحابوا).
11- سڵاوكردن و وه‌ڵام دانه‌وه‌ى به جوانى كلیلى دڵه،ووریابه له
بون به خاوه‌نى ئه‌و كلیله.
12- به‌وه‌فا بوون له‌و به‌ڵێنه‌ى كه داوته و رِاستگۆ به،وات
لێده‌كات كه خۆشه‌ویست بیت له‌لاى خه‌ڵكى ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ى
ئه‌وان له تۆیان ده‌وێت نه‌توانى بۆیان بكه‌یت.
13- ببه‌خشه به خۆشى یه‌وه ده‌بیته خاوه‌نى به‌رزترین پله له‌دڵى
خه‌ڵك دا،مومكین نى یه كه‌سێك خۆشه‌ویست بێت له‌كاتێك دا رِهزیل و
چاو چنۆك بێت.
14- ساده‌یى و ته‌كلیف نه‌كردن له مامه‌ڵه‌كردن دا،له‌گه‌ڵ رِێكخستى
بواره‌كانى ژیان و نه‌بوونى فه‌وزا رێزى كه‌سانى تر به‌ده‌ست ده‌هێنیت
ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر دوژمنه‌كانیشت بن.
15- پاك رِاگرتنى له‌ش و لار و ده‌م و جل‌و به‌رگ به‌بێ زیادهرِهوى
كردن.وه به‌كارهێنانى بۆنى خۆش كه واده‌كات خه‌ڵكى لێت رِانهكات
كاتێك مامه‌ڵه‌ت له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ن.
|
|