|
|
|
|
|
|
پاراستنى هاوسه‌نگى ناوه‌كى....
maintain inner pwace
مه‌به‌ست له هاوسه‌نگى ناوه‌كى ئه‌وه‌یه كه ئینسان هه‌ست بكات به
سه‌لامه‌تى و هێمنى له جێگركردنى خودیدا....
.... هه‌ر هاوسه‌نگیه‌كیش ماناى رِێكخستن و پاراستن له‌سه‌ر
مامناوه‌ندێتى له نێوان ئه‌و دوانه‌دا ده‌گه‌یه‌نێت...
وه هه‌موو ئه‌وه‌ى له گه‌ردوندایه هاوسه‌نگه له نێوان ئه‌وه‌ى كه
به جه‌مسه‌ره‌كانى مادده ناوده‌برێ (polarity of matters)
له نێوان ئه‌و جه‌مسه‌رانه‌دا رِووبه‌ری ژیانێكى باش و مامناوه‌ند پێك
دێت ...
هه‌موو ئه‌وه‌ى له گه‌ردوون دایه به‌شێوه‌ى هاوسه‌نگ و رِێك و
پێكه....
بۆ پاراستنى به خته‌وه‌رى و سه‌لامه‌تى مرۆڤ پێویسته هاوسه‌نگى له
هه‌ست و شعوره‌كانى بكات ..... هه‌ست بریتیه له چه‌ن له‌ره له‌رێك
ئه‌گه‌ر به‌رزبێته‌وه ئه‌بێته هۆى نائارامى و دوو دڵى و
رِارِایى..... وه ئه‌گه‌ر نزمیش بێته‌وه ئه‌بێته هۆى روست بوونى
كه‌ئابه....
نموونه بۆ ئه‌وه ..... ئازایه‌تى ..
ئه‌رستۆ پێناسه‌ى ده‌كات به‌وه‌ى كه ئازایه‌تى له نێوان ترسنۆكى و
ته‌هه‌وردایه....
ئه‌گه‌ر زیاد بێت ئه‌و كه‌سه كه‌سێكى موته‌هه‌ور ده‌بێت چه‌ندین
برِیار ده‌دات بێ ئه‌وه‌ى دراسه و لێكۆڵینه‌وه بكات ....ئه‌گه‌ر
كه‌میش بێته‌وه ئه‌بێته هۆى پشت شكان و ترسنۆكى و لاوازى.
وه له نێوان ترس و هه‌ڵچون دا رِووبه‌رێكى گه‌وره و فراوان هه‌یه
له ئازایه‌تى...
بۆ ئه‌وه‌ى له نێوان ئه‌و دوو رِه‌وشته‌دا به هاوسه‌نگى بمێنیته‌وه
كه هه‌ردووكیان زه‌م كراون (واته : ترسنۆكى و هه‌ڵچوون) ... یان هه‌ر
شتێك كه له سنورى خۆیدا نه‌بێت واته له رِاده‌به‌در بێت به زۆر
یان كه‌م بوون پێویسته كه :
یه‌كه‌م
میزاجێكى جێگرت هه‌بێت و مه‌یكه‌ره په‌یوه‌ندیه‌ك له‌گه‌ڵ تێبینی
یه‌كانى كه‌سانى تر.
دووه‌م
كه‌مكردنه‌وه‌ى كاریگه‌ره ده‌ركى یه‌كان كه سلبین ، وه زیادكردنى
ئیجابیه‌كان ئه‌ویش به :
1- تێرِوانین و نزیك بوونه‌وه له ئیجابیات و دوور كه‌وتنه‌وه له
سلبیاته‌كان به پێى توانا.
2- گوێ گرتن له هه‌رشتێك كه ئیجابیانه بێت و گوێ نه‌گرتن له
سلبیاته‌كان به پێى توانا.
3- خواردنى به‌سوود و دوور كه‌وتنه‌وه له خواردنێك كه زیانى هه‌یه
به‌تایبه‌نى خواردنه‌وه زیانبه‌خشه‌كان به هه‌موو جۆره‌كانیه‌وه.
4- بۆن كردنى بۆنى خۆش و دووركه‌وتنه‌وه له هه‌ر شتێكى زیان به‌خش و
ژه‌هراوى به پێى توانا.
5- نزیك بوونه‌وه له هه‌مووشتێكى جوان و نه‌رم وشه‌ماڵى جوان...
دووركه‌وتنه‌وه له ده‌ست دان له شتى ژه‌هراوى و زیان به‌خشى وه‌ك
هه‌ندێ جۆرى مه‌عده‌ن.
6- هه‌سته جوان و ئیجابیه‌كانت زیاتر بكه و زاڵ به به‌سه‌ر هه‌سته
سلبیه‌كانت دا.
سێهه‌م
فێربه ووشه‌ى (نه‌خێر یان نا) بڵێى هه‌ركاتێك كه ئه‌و ئه‌مره‌ى دێته
به‌رده‌مت و بۆت گونجاو نی یه...
زۆربه‌ى كه‌س سه‌لامه‌تى و هاوسه‌نگى ناوه‌كى و خودى له خۆى حه‌رام
ده‌كات به‌هۆى كه‌وتنه ژێر ركێڤ و خۆ به‌ده‌سته‌وه دان بۆ
ئاره‌زووه‌كانى كه‌سانى تر ....
پێویسته برِیار به‌ده‌ستى خۆت بێت و رِازى نه‌بیت ببیته قوربانى...
چواره‌م
موماره‌سه‌ى كه‌مكردنه‌وه‌ى په‌ستانه‌كانى سه‌رت بكه….
هه‌موو یه‌كێ له به‌نى ئاده‌م به‌ده‌ست په‌ستانى جیاوازى هه‌مه جۆر
ده‌ناڵێنێت، به‌ڵام زیره‌كه‌كان ئه‌وانه‌ن كه ده‌زانن چۆن ئه‌و
په‌ستانه به‌رِێوه ببه‌ن و زاڵ بن به‌سه‌ریا ئه‌ویش به :
1- وه‌رزش كردن وه باشترینیان رِۆشتن وه مه‌له‌كردن پاشان پاسكیل
سوارى.
2- موماره‌سه‌كردنى ئه‌و دانیشتنانه‌ى تایبه‌تن به ئیستیرخا و
بیركردنه‌وه‌ى به‌رده‌وام.
3- په‌یوه‌ندى كردن له‌گه‌ڵ سروشت دا وه‌ك دانیشتن له لاى رِووبار یان
ده‌ریا دا .... یان سه‌وزایى و شاخ و بیابان.
4- رِووبه‌رِووى دونیا ببه‌ره‌وه له چاوى منداڵیه‌وه، ئه‌وه‌ش شتێكى
زۆر باشه ئه‌گه‌ر به‌باشى بیپارێزى،سه‌یرى دونیا بكه له چاوى مندڵێك
كه به‌شه‌وقه‌وه....به‌هه‌ست .....به‌گرنگیه‌وه ..... لێبورده بێت،
كه بۆ ئێستا ده‌ژى و زۆر بیر له رِابردوو ناكاته‌وه.... بۆیه منداڵ
زۆر له به‌خته‌وه‌رى نزیكتره وه‌ك له گه‌وره‌كان.
5- ئه‌و به‌دیله ده‌ستكردانه‌ى هه‌یه به‌كاریان بهێنه .... وه‌ك
مه‌ساج كردن .... كه‌ڵه‌شاخ گرتن .... ئه‌و رِووه‌كه گیاییانه‌ى
هه‌یه ...خوارده‌مه‌نى ته‌ندروست.
6- موماره‌سه‌ى خۆشه‌ویستى له‌گه‌ڵ خێزان و هاورِێ و خزم و كه‌س و كار
وه دراوسێ كانتدا ... وه كۆمه‌ڵگاكه‌تدا بكه ...لێبوردن بكه‌ره
خویه‌ك ، هه‌روه‌ها دونیا به ئاسانى و سنگ فراوانی یه‌وه وه‌ربگره.
7- ئه‌و ئاره‌زوو و هیوایه‌تانه‌ى هه‌ته وه ئارامی و ته‌ركیز و
داهێنان و ژیانت پێ ده‌به‌خشێ موماره‌سه‌یان بكه.
8- پشوو وه‌ربگره... كاتژمێرێ له رِۆژێك دا .... رِۆژێ له هه‌فته
.... مانگێ له ساڵێك دا... بیكه‌ره شتێكى پێویست و گرنگ .....
ته‌رتیبى هه‌موو پلان و ئه‌وله‌ویاته‌كانت له رِێیه‌وه بكه.
9- به باشى بخه‌وه ، پشوویه‌ك ببه‌خشه به‌خۆت به پێى ئه‌وه‌ى
موسته‌حه‌قه بۆت.
10- پێوه‌رى ئیش و كار و بێزاربوون و بێ تاقه‌تیت رِێك بخه... باش
فێربه چ كاتێك له كاركردن ده‌وه‌ستیت هه‌تا بێتاقه‌ت و ماندوو نه‌بیت
له‌سه‌روو تواناته‌وه بێت.
11- گرنگترین شت ئه‌وه‌یه له ژیاندا په‌یامێكت پێ بێت كه ژیانت
بكاته ژیانێكى گرنگ و به مانا .
12- وه له هه‌موو ئه‌وانه گرنگتر ... ئیمانت به بوونى خواى گه‌وره
هه‌بێت وه به یارمه‌تى و پشت و په‌ناى وه پشت به‌ستن پێى.
پێنجه‌م
فێرببه له چۆنێتى رِووبه‌رِوو بوونه‌وه‌ى كێشه‌كان...به :
1- سه‌یرى هه‌موو كێشه‌یه‌ك به جۆرێ بكه كه به‌سووده و ئه‌بێته
هۆى گه‌شه‌ى تۆ ،وه چاره‌سه‌رى ده‌بێته هۆى زیادكردنى سه‌لامه‌تى
ناوه‌كى تۆ.
2- به‌شێوه‌یه‌ك رِووبه‌رِووى كێشه ببه‌ره‌وه كه هه‌موو كات بڵێیت (
ئه‌بێت چاره‌سه‌رى بكه‌م) نه‌ك بڵێى ناتوانم رِووبه‌رِووى ببمه‌وه.
3- هه‌موو كێشه‌كانت له ده‌ره‌وه‌ى ژوورى نوستن دابنێ
....هاورِێیه‌تیان مه‌كه بۆ سه‌ر جێگاى نوستنت، هه‌وڵ بده بیر له‌و
كێشانه‌ى رِووبه‌رِووت ده‌بنه‌وه مه‌كه‌ره‌وه پێش نوستنت.
4- دوو دڵ و رِارِا مه‌به له رِووبه‌رِووبونه‌وه‌ى كێشه‌كان به‌ڵكو
هێرشیان بۆ به‌ره و كه‌میان بكه‌ره‌وه چاوه‌رِێى كات مه‌كه تا بۆت
چاره‌سه‌ر بكات به‌ڵكو ئه‌وه ده‌بێته هۆى زیاتر كردنیان.
5- ده‌توانیت رِووبه‌رِووى زۆربه‌ى كێشه‌كان ببیته‌وه به موصاره‌عه
نه‌ك ناخۆشى و شڵه‌ژان و هه‌ڵچوون.
6- رِه‌خنه‌ى كه‌سانى تر قبوڵ بكه و كارى له‌سه‌ر بكه ئه‌گه‌ر باش و
به‌سوود بوو،وه به‌رده‌وام به له ژیانى خۆت ئه‌گه‌ر رِه‌خنه‌كان
پێچه‌وانه و رِووخێنه‌ر بوون، واته كاریان پێ مه‌كه.
7- لێبوورده به و لێبووردنى كه‌سانى تر قبوڵ بكه و به‌سۆز به
له‌گه‌ڵیان.
8- گفتووگۆر رِاوێژ بكه له‌گه‌ڵ خێزان یان هاورِێكانت ده‌رباره‌ى
كێشه‌كانت هه‌مووى له‌سه‌ر خۆت كۆ مه‌كه‌ره‌وه.
9- كێشه بچووكه‌كان گه‌وره مه‌كه .... وا مه‌كه تورِه‌یى زاڵ بێت
به‌سه‌رت دا به درێژایى رِۆژ.
10- دان به هه‌ڵه و تاوانه‌كانت دا بنێ...... دان نان به هه‌ڵه‌دا
یه‌كه‌م هه‌نگاوه بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان .
شه‌شه‌م
فێرببه كه خۆشى ببینى له ئه‌و بوارانه‌ى دڵ خۆش كه‌رن ته‌نانه‌ت
ئه‌گه‌ر بچوكیش بن.
حه‌وته‌م
رِێز له خودى خۆت بگره و په‌یوه‌ستى بكه به خواى گه‌وره‌وه....
خودى خۆتت پێ قبوڵ بێت وه لاوازى و هه‌وڵ دانه‌كانت.....
مومكین نی یه مرۆڤ هه‌ست به به‌خته‌وه‌رى یان ئارامى ناوه‌كى بكات
،ئه‌گه‌ر هه‌موو كاتێك له خودى خۆى په‌ست بێت و نارِازى بێت.
تۆ له‌باشترین حاڵ داى كه ئه‌م بابه‌ته ده‌خوێنیته‌وه ..... ئیتر
موصاره‌عه‌ى ناوه‌كى بۆ؟؟؟
زۆر له‌وانه‌ى له ده‌وروو به‌رت دان خۆشیان ده‌وێیت و رِێزت ده‌گرن و
گرنگیت پێ ده‌ده‌ن..... شتێكى ئاسایى یه كه تۆ یه‌كێكى له‌وانه...
به خودى خۆت ببه‌خشه و به‌خیل مه‌به....
|
|