لاپه‌رِه‌ى سه‌ره‌تا

 گۆڤارى رِێگاى رِاست
گۆشه‌ى فه‌توا

پرسیار بنێره‌

خشته‌ى بواره‌كان

گوێ بگره‌ له‌ ده‌رسه‌كانی

مامۆستا عبدالكريم

مامۆستا عبداللطيف

ده‌رسه‌كانى ژوورى پالتاك

به‌هه‌شت لوتكه‌ی ئومێد و ئامانجی ژیانی ئیماندارانه‌، ئێمه‌ش لێره‌وه‌ له‌م مینبه‌ره‌وه‌ له‌روانگه‌ی پێشینانه‌وه‌ له‌گه‌ڵ میوانه‌كانماندا به‌ره‌و به‌هه‌شت هه‌نگاو هه‌ڵده‌گرین ،به‌هه‌شت ماڵ ومینبه‌روسه‌كۆی ئه‌وانه‌یه‌ كه‌له‌ئاسوده‌یی ده‌گه‌رِێن له‌دنیایه‌كدا كه‌پرِه‌ له‌مه‌ینه‌ت وخه‌م وزبری وگومان ودڵه‌راوكێ ئێمه‌ له‌ به‌هه‌شته‌وه‌ ئارامی ودڵنیایی ده‌كه‌ینه‌ دیاری.

(10) رِێگه‌ى یارمه‌تیده‌ر بۆ وازهێنان له‌ ته‌مه‌ڵى.....

 

ژیان پێویستى به‌ چالاكى هه‌یه‌ ،چالاكیش به‌ هانده‌رى به‌دیهاتنى ئامانجه‌كان داده‌نرێت.....
سه‌ركه‌وتن پێویستى به‌ كاركردنى به‌رده‌وام هه‌یه‌ كه‌ مرۆڤ به‌ هۆیه‌وه‌ تامى ئه‌و خۆشیه‌ى ده‌یه‌وێ ده‌كات ......به‌ڵام رِێگر هه‌یه‌ له‌ كاركردن ئه‌ویش ته‌مه‌ڵى یه‌ ....
بۆ رِزگار بوون له‌ ته‌مه‌ڵى پێویستى به‌ چه‌ند هه‌نگاوێك هه‌یه‌ ئه‌وانیش:
1- به‌ ته‌دریجى كاره‌كانت بكه‌، چونكه‌ هۆكارێكى به‌ هێزه‌ بۆ به‌دیهێنانى هه‌ر ئامانجێك یان سه‌ره‌تا به‌رنامه‌یه‌كى ئاسان دابنێ پاشان كه‌م كه‌م بۆ پێشه‌وه‌ هه‌نگاو بنێ، دواى ماوه‌یه‌ك پێش كه‌وتنیى چاوه‌رِوان نه‌كراو ده‌بینیت.
2- پێویسته‌ له‌سه‌رت به‌شێوه‌یه‌كى گشتى گرنگى به‌ ته‌ندروستیت بده‌یت.
3- بزانه‌ چ شتێك ده‌بێته‌ هۆى ئه‌وه‌ى بتجوڵێنێ به‌ره‌و گۆرِان و هۆكارت بێ بۆ به‌ره‌و پێشه‌وه‌ چوون،گرنگى پێ بده‌.
4- ته‌ركیز له‌سه‌ر چۆنێتى بكه‌ نه‌ك چه‌ندێتى ،ئینجازات به‌ ده‌ست نایه‌ت ئیلا به‌ چۆنێتى نه‌بێت،ئه‌گه‌ر له‌و نمونه‌یه‌ تێبگه‌ن زیاتر له‌ ووته‌كانم تێ ده‌گه‌ن....ئه‌گه‌ر یه‌كێك له‌ ئێمه‌ ده‌ په‌رِه‌ قورئان به‌ ته‌ده‌بور و تێگه‌شتنه‌وه‌ له‌ مانا و ته‌فسیرى ئایه‌ته‌كان بخوێنێ و زۆر باشتره‌ له‌وه‌ى ده‌ جوزئى قورئان بخوێنێ كه‌ لێى تێ نه‌گات و ته‌ده‌بوورى نه‌بێت و ته‌ركیزى نه‌بێت.
5- بیرت نه‌چێت پشت به‌ خواى گه‌وره‌ ببه‌سته‌ و داواى یارمه‌تى و دوعا بكه‌ ،ئه‌وه‌ گرنگترین هه‌نگاوه‌ بۆ نه‌هێشتنى ته‌مه‌ڵى.
6- هه‌میشه‌ با كاتى حه‌وانه‌وه‌ و پشوو و ئیسترخات هه‌بێت رِۆژانه‌ بێت یان هه‌فتانه‌.
7- هاورِێیه‌تى كه‌سانى ته‌مه‌ڵ و ئه‌وانه‌ى ساردت ده‌كه‌نه‌وه‌ مه‌كه‌و به‌ دواى كه‌سێكدا بگه‌رِێ كه‌ ببێته‌ هۆى چالاكى و چاندنى هیوا و ئیجابیه‌ت و هاندانت.
8- كاته‌كانى خه‌وتنت كه‌م بكه‌ره‌وه‌.
9- ئارام گرتن بكه‌ره‌ خویه‌كى ئاسان و بیكه‌ره‌ بازنه‌ى حه‌وانه‌وه‌.
10- عه‌قڵت زاڵ بكه‌ به‌سه‌ر هه‌ست و سۆزت دا له‌ كاتى برِیار دان دا

گۆشه‌كان

كتێب و نامیلكه‌كان

بابه‌تى هه‌ڵبژارده‌

حوكمى گۆرانى و مۆسیقا

نزیك داوێن پیسى مه‌بنه‌وه‌

خۆشه‌ویستى یان په‌یوه‌ندى نادروست و له‌ده‌سدانى رِه‌وشت

جه‌‌ژنى خۆشه‌ویستى ڤاله‌نتاین

یادى له‌دایك بوونى پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم

 

گه‌رِانه‌وه‌ بۆ لاپه‌رِه‌ى پێشوو

ماڵه‌وه‌

هه‌موو مافه‌كانی پارێزراوه‌ بۆ سایتى به‌هه‌شت  © ساڵی 1427 ی كۆچی

ba8@maktoob.com